ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
الذهاب إلى القناة على Telegram
..🩵🦋 بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن 𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharify_2021
إظهار المزيد6 692
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-157 أيام
-5430 أيام
أرشيف المشاركات
6 692
Repost from پرۆژەی بەرەو سوننەت
السلام عليكم ورحمة الله وبرکاته
ڕەحمەتی خودای گەورەتان لێبێت هەریەکەو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە بۆ ئەوەی کەس بێبەش نەبێت لەم خێرە.
6 692
.
ئەو ئامۆژگاریەی ڪە
ناتەوێت گوێبیستی بیت هەر ئەو
ئامۆژگاریەیە ڪە پێویستتە لە ژیانــت
#ئارامۍدڵ
6 692
Repost from 𑁍 احْفَظِ الله يَحْفَظْكَ
پێشەوا ابن القیم فەرمویەتی
ئاگاداری نەفسی خۆت بە!،هەر بەڵایەک بەسەرت دێت ئیلا لەنەفسی خۆتەوەیە!
الفوائد ص68
6 692
Repost from Amozhgary
نوێژی ئیستیخارە چیە؟ وە حوکمەکەى چۆنە و چۆن ئەنجام دەدرێ ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئێمە (10) خاڵی گرنگ سەبارەت بە نوێژى ئیستیخارە دەخەینە ڕوو بە ئومێدی ئەوەى وەڵامی زیاترت دەست بکەوێ لە پرسیارەکەى بەڕێزت .
1- پێناسەی : نوێژى ئیستیخارە واتە ئەو نوێژەى كە داوا لە خوا دەكەیت كام شتە چاكە ئەوەت بۆ بكات کاتێک لە شتێ دو دڵ بویت ، واتە ڕووکردنە پەروەردگار کە هیممەتت کۆبکاتەوە بۆ ئەو شتەی لای خوا پەسەند و هەڵبژێردراوە .
2- حوکمەکەى : زانایان یەکدەنگن لەسەر ئەوەى نوێژى ئیستیخارە سوننەتە .
3- حیکمەت لە نوێژى ئیستیخارە : تەسلیم بوونە بۆ فەرمانى پەروەردگار و دەرچوون و ڕزگار بوون لە دودڵی و دڵەڕاوکێ لەو کارەى کە دەتەوێ ئەوەش بە داواکردنى خێری دونیا و دواڕۆژ لە خواى گەورە .
4- هۆکارەکەى : زانایانی هەر چوار مەزهەبەکە یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە نوێژى ئیستیخارە لەو کارانە دەکرێ کە بەندە نازانێ توشی خێر دەبێ یان شەڕ .
5- شێوازەکەى : شێوازى نوێژەكە ئەوەیە دوو ڕكات نوێژ دەكەیت وەكو چۆن دوو ڕكات سوننەت دەكەیت بە نییەتى نوێژى (الإستخارة) نیەتەکەش لە دڵەوە دەهێنی و بە زمان نایڵێی ، پاش سەلام دانەوە دوعاکەى دەخوێنی .
6- دوعاکەى : دواى سەلام دانەوە ئەم دوعایە دەخوێنی و دەڵێی: ( اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلَا أَقْدِرُ وَتَعْلَمُ وَلَا أَعْلَمُ وَأَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ -ناوى پێویستى یەكەى دەهێنى- خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْري -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَاركْ لِي فِيهِ وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْري -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاصْرفْهُ عَنِّي وَاصْرفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِي الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي).
7- ماناکەى: واتە خوایە من بە زانستى خۆت داواى خێرو چاكەت لێ دەكەم وداواى توانات لێ دەكەم بە تواناى خۆت وە لە فەزڵى گەورەت داوات لێ دەكەم بەڕاستى تۆ دەتوانى ومن ناتوانم و تۆ زاناى و من نازانم و تۆ زاناى نهێنی ى غەیبەكانى، خوایە ئەگەر ئەم مەسەلەیە چاكە و خێرى تیایە بۆ دین و ژیان و بژێوى و كۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە بەنسیبم بكەیت و ئاسانى بكەیت لەسەرم و بەرەكەتى تێ بخە بۆم وە ئەگەر ئەم كارە خراپە بۆ دین و بژێوى وكۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە لێم دووربخەرەوە و منیش لەو دوور بخەرەوە و خەیو چاكەم بە نسیب بكە لە هەر شوێنێك و پاشان دەروونم ڕازى بكە پێى.
8- شوێنی دوعاکردنەکەی : زانایانی هەر چوار مەزهەبەکە یەکدەنگن لەسەر ئەوەى کە دوعاى نوێژى ئیستیخارە لە دواى سەلام دانەوەى نوێژەکە دەخوێنرێت ، ئەمەش یەکدەگرێتەوە لەگەڵ فەرمودەى پێغەمبەرى خوا ﷺ.
9- ڕاوێژکردن پێش ئیستیخارە : ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ : سوننەتە پێش ئەنجامدانى نوێژى ئیستیخارە پرس و ڕاوێژ بەکەسانی چاکو دیندار و بەئەزمون بکات ، کاتێک بۆی دەرکەوت کارەکە لەبەرژەوەندییەتى ئەوکاتە نوێژى ئیستیخارە بکات .
10- ئەوەى دەخوێنرێ تیایدا : لە هەر چوار مەزهەبەکە جگە لە مەزهەبی ئیمامی ئەحمەد دەفەرمون : سوننەتە لە ڕکاتى یەکەم دواى خوێندنی سورەتى (فاتحە) سورەتى : (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ ) بخوێنرێ و لە ڕکاتى دووەم دواى خوێندنی سورەتى (فاتحە) سورەتى : (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) بخوێنێ .
تێبینی : شێخ بن باز رحمه الله دەفەرموێ : دروستە نوێژی ئیستیخارە دووبارە بکرێتەوە تا ئەو کاتەی دڵی ئاو دەخواتەوە و ئارام دەبێت بۆ ئەو کارەی دەیەوێ .
t.me/amozhgarytv
✨⃟ ○━✾━✾━✾━✾─✾─⇆
6 692
سوپاس بۆ خودا
ڪەواۍڪردووە هیچ ڪەسێڪ داهاتووۍ
خۆۍنەبینێ تاوەڪو هەمیشە هیوامان بەبوونۍسبەیەڪۍجوانتر هەبێت
#ئارامۍدڵ
6 692
Repost from ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
ئەو کاسەنەی لە روخساردا بێدەنگن
لە ناخیاندا هەزاران چیرۆک هەیە..!
6 692
ڪەسانێك هەن زۆر
بەخێرایی دەچنە قوڵای دڵتەوە..
هێندە شیرینن تا دڵ حەزڪات..
ئەم ڪەسانە خودا بەهرەیەڪی پێداون هەمیشە حەز بە بینینیان دەڪەیت، تێرنابیت لە ووتە و ئامۆژگاریەڪانیان، ڪاتێ قسەت بۆ دەڪەن پەلڪێشی لای خۆیانت دەڪەن، هەرگیز لەڪاتی قسەڪردنیاندا حەزناڪەیت ڪات بڕوا ئەوان ووشە گەلێڪی ڪەم دەڵێـن بەڵام پـڕ مانا و بەچێژن، زۆربەمان ڪەسێ وا دەناسین یان هەمانە بەوتەڪانیان هەست بەئارامی دەڪەین.
تۆش ئازیز هه وڵبدە ببە بەیەڪێ لەوانە گەرنەشت توانی لانی ڪەم ئەوڪەسانە
لە دەست مەدە چونڪە گرنگن بۆئەم ژیانە...
#ئارامۍدڵ
6 692
{وَاسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ} وه ئێوه داواۍ لێخۆشبوون له پهروهردگارتان بڪهن له تاوانهڪانۍ رابردووتان {ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ} پاشان بۆ لاۍ خواۍ گهوره بگهڕێنهوهو تهوبه بڪهن و له داهاتوودا مهگهڕێنهوه سهر تاوان
ئایەتۍ 90 لەسورەتۍ هود
#ئارامۍدڵ
6 692
[فَاصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُولُو الْعَزْمِ مِنَ الرُّسُلِ] ئهی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئارام بگره ههروهكو چۆن پێغهمبهرانی (ئولول عهزم) كه خاوهنی عهزیمهت و دامهزراوی بوونه ئارامیان گرتووه لهبهرامبهر ئازاری قهومهكانیان كه (نوح و ئیبراهیم و موسا و عیسا و محمد) بوونه (سهڵات و سهلامی خوایان لێ بێت) [وَلَا تَسْتَعْجِلْ لَهُمْ] وه پهلهی سزا مهكه سزایان بۆ داببهزێ [كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ] ڕۆژێك كه به چاوی خۆیان سزای خوای گهوره دهبینن كه له دونیا ههڕهشهیان لێ كرا بوو پێی [لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِنْ نَهَارٍ] وهك ئهوه وایه كه له دونیادا نهژیابێتن تهنها چهند كاتێك له ڕۆژدا [بَلَاغٌ] ئهم قورئانهی كه تۆ ئامۆژگاریانی پێ ئهكهی ڕاگهیاندنێكه تا عوزریان نهمێنێ له قیامهت [فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الْفَاسِقُونَ (35)] وه هیچ كهسێك لهناو ناچێ تهنها ئهو كهسانه نهبێ كه له گوێڕایهڵی خوای گهوره دهرچوونه، والله أعلم.
#ئارامۍدڵ
6 692
بەخشندە بە..!!
هیـچ شتێڪی تۆ بە بەخشین ڪەم
نابێتەوە، بەخـشندەیـی بەرەڪەتـە..
بەخـشندەبوون تەنها پارەبەخشیـن نیە،
بەخشینی ڪات و زانسـت و خۆشەویستی
و تەنانەت بزەیەڪیش، چاڪی و جـوانی
تۆ دەردەخات..
#ئارامۍدڵ
6 692
Repost from ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتۍ :
"ئاسانڪارۍ بڪەن سەختگیر مەبن ،
"مژدە دەربن و خەڵڪۍ ڕاومەنێن لە دیندارۍ ..
------------------
رواه البخارۍ" 69
6 692
هەنێ ڪات ئەبێ لەگەڵ خۆتدا
دابنیشیت و بڕیاری ڪۆتایی بدەیت و
قورسترین پرسیارەڪان لەخـۆت بڪەی
بۆ ئەڕۆی.؟ بۆ ئەمێنیتەوە.؟ بۆ ڪۆتایی دێنی.؟ چ شتێـك بوو برینداری ڪردیت.؟ بـۆچی.؟
ئەبێ بڕیاری ڪۆتایی بدەیـت
چـونڪە تـۆ شایەنی ئازاردان نیـت..
#ئارامۍدڵ
6 692
Repost from 𑁍 احْفَظِ الله يَحْفَظْكَ
پەروەردگار لە کۆتا ساتەکانی رۆژی جومعەیا..
مژدەیەک وەک وباران بێت بەرەو دلمان ،
دلخۆشیەک لابدا لە هەموو ناخۆشیەکان ،
وە رزگاربونێک بۆ هەموو ئارامگرتوەکان
وە شیفایەک بۆهەموو نەخۆشەکان ،
وە رەحمەت ومیهرەبانیەک بۆ هەموو مردوەکان
وەلامێک بۆ هەموو دوعاکان ..یارَّب
