cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

ئەمین گەردیگلانی

کاناڵی تایبەتی بەرهەمەکانی ئەمین گەردیگلانی

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
1 128
المشتركون
+124 ساعات
-17 أيام
-830 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

02:26
Video unavailableShow in Telegram
🔸گڕی شەڕ🔸 🔹ئەمین گەردیگلانی🔹 من خاکی بێ بەهارم، کەوتوومە بەر گڕی شەڕ جەستەم وەها تەزیوە، دۆزخ دەکەم بە سەڕسەڕ نەکوژاوە ژیلەمۆکەی ئاورگی سووری نەورۆز سیس هەڵگەڕا گوڵانم وەک بسکی زەردی پووشپەڕ عەشقی فڕین لە سەرما سەد باڵی لێ‌ڕواندووم باڵم نەسوو لە هەور و گشت هەڵوەرین پەل و پەڕ ژین کورتە تاکوو هاتم چاوێ بە دڵ لە گوڵ کەم دیتم لە سەر مەزارم ڕسکا شلێر و شەشپەڕ کەوتوومە دووی شەبەنگی خۆرێکی زەردی بێ تین داماو و کۆڵەکوتراو، کوێر و شەل و خول و کەڕ ناسیویە ماری ڕێگا پێی پڕ بلۆق و زامم برژاومەوە بە ئارەق، داومی لە عەرزی باپەڕ لەم کەند و لەندی ژینە ئاتاجی دەسگرم خۆم بابردەڵەم بە سەر چووم، کەوتوومە چنگی باگەڕ من خۆم لە ڕێگە هەتڵەم، عەشقم دەکەن بە ڕێباز؟! کێوم لە پێ دەبەستن؟ بیرم دەکەن بە باوەڕ؟! ئەی شلکە خەڵفی پاراو  بڕوانە جەرگی چوومەت ماچی ڕەشت نەدیوە لە لێوی ئاوری تەڕ دەیبینی شایی سووری ماچ و گوڵ و قوڕ و خوێن لەم چۆڵگەیە کە بلوێ ژوانی گورگ لەگەڵ ‌مەڕ دەنگێ لە ناخی شەودا چڕژاندی بەردی مت بوون دەیگوت بە گڕ بنووسە، ڕازی گوڵانی پەڕپەڕ هەرچەندە نووتەکیش بێ شەوگاری ناهومێدی خۆرێکی تر دەڕسکێ ڕادا شەوی ڕەشی شەڕ
إظهار الكل...
20.14 MB
01:39
Video unavailableShow in Telegram
🔸ژیانەوە🔸 🔹ئەمین گەردیگلانی🔹 خۆزگا لە باخی لێوتا واژەی ئەوین دەڕسکا! پڕ بە شەوی نیازت، پڕشنگی ژین دەڕسکا، بۆ وردە پێلی تاسەم، عیشقت دەبوو بە ڕێباز لە سەر نیگای زوڵاڵی، سەد پێکەنین دەڕسکا شانەی دەکرد هەناسەم، چینی شەپۆلی کەزیەت ئەو دەم لە کانی دەمتا، ماچی بەتین دەڕسکا! پێسیری ئاوەڵای گوڵ، ژوانگەی دڵی پەپوولەن ئەوین نەبا گوڵاڵە، بۆ هەڵوەرین دەڕسکا دڕکی کەسەر نەهاڵێ ڕیشەی لە ڕۆحی باخان، گوڵباخی زەردەخەندە کوا بێ برین دەڕسکا؟ عەرزی سەری لە دەوری چاوی هەتاو نەگێڕێ، کەی باخی پڕ هەسارەی ئاسمانی شین دەڕسکا؟! ودمی ژیان لە بۆنی قژیا نەبا گەنم، کوا بەژنی زراو و شلکی بۆ سەر بڕین دەڕسکا کۆڵانی چۆڵی شەو کوێر بەیانی تێ‌نەزایە شەو، هەر گوڵی سەهۆڵی لە سەر سەرین دەڕسکا! 🔹🔸🔹🔸🔹🔸🔹🔸 🆔 @amingardiglani
إظهار الكل...
53.18 MB
Photo unavailableShow in Telegram
کتێبێک سەبارەت بە کێش و وەزنی شێعری کوردی بە پێشەکی مامۆستا ئەمین گەردیگلانی نووسەر: مستەفا هوشیار شوێنی بڵاوبوونەوە: بۆکان، فەلەکەی مادەر( مجسمە مادر)، کتێبخانەی ئازادی
إظهار الكل...
03:19
Video unavailableShow in Telegram
🔸ڕێی خەیاڵ🔸 شێعر: ئەمین گەردیگلانی گۆرانیبێژ: ڕابەر کوردسانی کە دووری لێم، بەیادی تۆ بە شەودا ڕێی خەیاڵ دەبڕم! بە ناڵەی دڵ خەوی شیرین لە چاوی مانگەشەو دەزڕم دەبێ خۆڵی خەمی گشت دڵشکاوان من بە سەرما کەم دڵ و جەرگم بە خەنجێری خەم و دەردی ژیان ببڕم وەرە با ئەشکی شادی دەشتی وشکی دڵ بخووسێنێ! بە پەلکی نەرمی گوڵخونچەی ئەوینت تۆزی دڵ بسڕم
إظهار الكل...
38.85 MB
🍀ئاڵا🍀 شێعر: ئەمین گەردیگلانی خوێندنەوە: بەیان پەسەند کاتێ شەپۆلی پەرچەمت گڕ بەسەری شەوا دەکەن شەو دەڕەوێ زەوی و سەما، گوڵ لەبەری هەوا دەکەن دەشت و چیا دەبن بە گڕ، باڵی بزەت کە دەرکەوێ چاو زمان و دڵ هەموو، پێکەوە یا خودا دەکەن تۆ کە بە نیو نیگایەکت گڕ لە جیهانێ بەردەدەی تاوی بزە و شەبەنگی ڕووت، چی لە دڵی چیا دەکەن دێی کە بە کۆیە نوورەوە، شەو دەخزێتە ژوورەوە گیانە لە خەو دەڕاسن و دەرکی دڵ ئاوەڵا دەکەن دەردەکەوێ لەگەڵ بەیان کاتێ گزنگی ڕووی گەشت شەونم و سەوزە ناوەکەت، پڕ بە گەر و هەرا دەکەن تاکو خەیاڵی تۆ لەگەڵ ئەم دڵە عاشقەی منە بووکی وشە و پەریی شیعر، دێن لەگەڵم سەما دەکەن دەردەکەوێ کە تیشکی ڕووت شەو لە پەساری ئەشقەوە بەرد و گوڵ و کوڵۆ بەرەو پیری دەڕۆن و ڕادەکەن با بشەکێ بە نەرمەبا، بەژنە زراو و بەرزەکەت ئەو دەم‌ ئەبینی دەشت و کۆ چۆن خەم و تەم بە با دەکەن شەو دەڕەوێت و تیشکی ڕووت پڕ لە ئەوین دەکا بەیان شاخ و قەڵەم لە باوەشی جاڕە گوڵا سەفا دەکەن 🆔 @amingardiglani
إظهار الكل...
شێعری_ئەمین_گەردیگلانی_خوێندنەوە_بەیان_پەسەند.mp32.51 MB
01:22
Video unavailableShow in Telegram
🔸ڕووناکی🔸 🔹ئەمین گەردیگلانی🔹 تا دڵی ئێمە لە سایەی هونەرێ ڕووناکە شەوی ئاواتی هەموو خەم‌لەبەرێ ڕووناکە وەشەوارەی دەکەوێ چاوی زەمان زۆر بێ نوور تا ژیان پڕ لە شەوە و چەرمەسەرێ، ڕووناکە تاکوو باخی گوڵەهیوایە هەبێ و تینوو بێ چاوی ئەسرینی هەموو دەربەدەرێ ڕووناکە بەسیە ڕەشبینی تەمی خەم لە دڵت دەرباوێ کانی فرمێسکی لە قوڕ دێتەدەرێ، ڕووناکە دەنکە بارانە لە نێو ڕۆحی ڕەشی هەورایە بۆخەمی پیرەزەوی دادەوەرێ، ڕووناکە خۆر کە بۆماچی زەوی دانەگەڕێ ناشلوێ ماچی ئەستێرە بکا هەر لە سەرێ، ڕووناکە مانگی ڕووت جووتە لە بن دوو پەڵە هەوری ڕەشدا بە نیگای خۆری مە هەریەک لە بەرێ ڕووناکە چاو لە من داگری چاوت بە گەشی هەڵدێنی تاکوو ئەستێرە مژۆڵی دەلەرێ، ڕووناکە 🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸 🆔 @amingardiglani
إظهار الكل...
33.02 MB
شاری پیتەکان|فێرکاری ئەلفبێی کوردی| گۆرانی بۆ منداڵان|کاناڵی بابەدیدی|ba... https://youtube.com/watch?v=2k-rHcTj6ko&feature=shared
إظهار الكل...
شاری پیتەکان|فێرکاری ئەلفبێی کوردی| گۆرانی بۆ منداڵان|کاناڵی بابەدیدی|babadidi|

بابەدیدی کاناڵێکی شێعر و گۆرانی و کارتۆنی پر لە خۆشی و فێرکاری تایبەت بە منداڵانە. تکایە بۆ دڵگەرمی و بەردەوام بوونمان، سابسکرایبمان بکەن و بینەرمان بن. کۆمەڵە ویدیۆی شاری پیتەکان شێعر: محەممەد رەسوڵ نیا مۆسیقا: ئارەش خورشیدی (فێرگەی مۆسیقای ژەنیاری سەقز) دەرهێنەر: پەیام رەسوڵ نیا دەنگبێژ: پەخشان محەممەدی ماریا مستەفازادە باوان رەشیدی وینا خورشیدی مێرسانا سەلیمی ئارتام عەلیزادە #منداڵ #گۆرانی #هەولێر #سلێمانی #کوردستان #kurdishmusic #kurdistan #گۆرانی #kurdishmusicgermany #stranakurdi #strana_kurdi #مۆسیقای #مناڵ #هەولیر_سلێمانی_دهۆک_زاخۆ_کرکوک_کەلار #دهۆک #بۆکان #رۆژهەلات #سەقز #موسیقی #کودک #ئەلفبێی کوردی #kurdishyoutube #kurdishvlog #کورد #kurdmax #تووتی #توور # تۆپ #کارتونی #کارتۆنی کوردی #ئەنیمەیشن # زاخۆ #hawer #erbil #arbil #goranikurdi #gorani

Photo unavailableShow in Telegram
دایە گیان ئەم ماڵە بێ تۆ بۆنی مەرگی لێوەدێ تک‌تکەی فرمێسکی چاوم خوێنی جەرگی پێوەدێ تۆ بەجێت‌هێشتم بە داخ و مەینەت و دەردانەوە ڕۆیی سۆمای چاوەکەم لە سوێت بەدەم گریانەوە ◾️◾️◾️◾️◾️◾️◾️ کۆچی دوایی یەکەم مامۆستای قوتابخانەم و دایکی شیرینم (عەزیزە خانم خادەمی) جەرگی بە کوچکەوە دام. دایکی شیرینم ماڵاوا
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
Photo unavailableShow in Telegram
وەرە گوێ بگرە لە قرچەی دڵی ڕووبار و چیا وەرە فرمێسکی دڵت داکە وەکوو بارانە بێ نیگات زەردە سروشت و غەزەلی دووری دەڵێ باخی خەم گەستوو دڵی تەنگی بەرەو ژاکانە "ئەمین گەردیگلانی" کەسێک کە بە کۆچی ناوەختی سروشتی بێکەس و هەتیو کرد، کەس نەبوو جگە لە مامۆستا (سەید ڕەحیم بدەوی) باوکی ژینگە. بە بۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئەو خۆشەویستەوە لەگەڵ سروشتی جوانی کوردستان پەیمان تازە دەکەینەوە و ڕێبواری ڕێگا سەوزەکەی سەید ڕەحیم دەبین و یاد و بیرەوەریی ئەو ئازیزەمان ئاوێتەی کانی  و گوڵ و چیا و سەوزەڵانی دەکەین و دەڵێین باوکی ژینگە نەمردووە و لە نێو دڵی هەمووماندایە و ئێستاش لە چاوی ئێمەوە دەڕوانێتە دیمەنی ڕازاوەی وڵاتەکەی و دڵی لەگەڵ دڵی ئێمە بۆ ژینگە و سروشتی نیشتمان لێدەدا.
إظهار الكل...
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.