ar
Feedback
« تراویلڪە »

« تراویلڪە »

الذهاب إلى القناة على Telegram

« دورمەبن لە یادی ئەو زاتە »

إظهار المزيد
864
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-37 أيام
-1030 أيام
أرشيف المشاركات
زوڵمە لە وەسفی ژنێڪدا، ڪە سەرقاڵی بەخێوڪردنی منداڵ و ئاگاداری ڪاروباری مێردەڪەی و ماڵەوەیە،  پێی بڵێن: “بێڪار”. ! لە ڪاتێڪدا گەورەترین و بەرزترین ڪار ئەوەیە ڪە ژنێڪی باش و دایڪێڪ ئەنجامی دەدات: ئەویش پەروەردەڪردنی منداڵێڪی صالحه…

کۆتایی دێت ئەم ڕێگە پڕ دڕک و داڵە صبر بگرە ، خودا چیرۆکەکە دەزانێت 🤍!

🤍

لا إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَريْكَ لَهُ ، لَهُ المُلكُ ولَهُ الحَمدُ ، وَهُـوَ عَلَى كُـلِّ شَيءٍ قَدير . .

لەڕاستیدا پێویستە هەموو کەسێک بڕێک لە زمان درێژی و ئیحراج کردنی تێدا هەبێت، لە پێناو پاراستنی سنورەکانی و تایبەتمەندیەکانی ژیانیدا چونکە لە زۆر شوێنی ژیاندا مەوقیف وەرنەگریت وا دەزانن بەلاتەوە ئاساییە و دووبارەی دەکەنەوە…!

"هەموو بەیانییەک لەخەو هەستە و با هەستت وابێت کە ئەتوانی(هەر) شتێک بکەیت کاتێک %100 تەرکیزی دەخەیتە سەر، وە ئەتوانیت بگەیت بە (هەر) شتێک کاتێک بەبڕی پێویست کات و وزەی پێ دەدەیت. واجب وایە دوای هەموو لەخەو هەستانێک هەست بکەیت هێز بەدەمارەکانتدا دەڕوات، لەگەڵ توانایەکی بێ شوماری عەقڵی کە بیخەیتە سەر (هەر) شتێک فێری دەبێت. تۆ زیندوویت، هێشتا قاچەکانت ئیش ئەکەن و توانای عەقڵیت ماوە و عەبدی خوای گەورەیت، ئەم سیفەتانەش بەسە بۆت واتلێبکات هەموو هەستێکی تەمەڵی و کاردواخستن و لاوازی لە نەفست بکوژیت، گەر بەحەقیقی قەدری نیعمەتەکانت بزانیت."

هـەمووی دەربــارەی قەدەرە ، هەندێك جار شــەمەندەفەرێڪی هەڵە دەتوانێ بتگەیەنێتە وێستگەیەڪی درووست !

بۆ ووتنی شوڪرانە چاوەڕێی چیت هەزار و یـــەك هۆ هەیە تـــا هەموو چرڪەیەك بڵێی شوڪر . .
بۆ ووتنی شوڪرانە چاوەڕێی چیت هەزار و یـــەك هۆ هەیە تـــا هەموو چرڪەیەك بڵێی شوڪر . .

لەدەرەوە میهرەبان بن کەس نازانێ چی لە دەروونی مرۆڤەکاندایە

⚫️( لیستی عبدالرحمن )⚫️ بـەسـوودتـریـن کەناڵە ئـاینییەکان لـێرەیـە ‼️ - 🟥 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🟥 - 📌 یـاسـاکـانـی لـیسـت ↓↓↓. @YaSaY_LiSt 📍 بـۆ بەشـداریکـردن لەم لـیسـتە ئـایـنیـیـە نـامـە بـنـێـرە بۆ ئێرە ↓↓↓. @MoHammAd_AlKurdi_BoT ⬜️ بـۆ بـەشداری کردن لە بەسـوودتریـن چـەنـاڵـە ئایـنـیـەکانی تـلیگـرام کلیک لەم بەستەرەی خـوارەوە بکە و هەر ئیستا بەشداربـبە و زۆرترین سوود ببینە 📲. 🔸چەناڵەکان پێک دێن لە بابەتەکانی :- 1- قورئان و فەرموودە. 2- وتەی ئاینی ، وتەی ئومێد بەخش. • کلیک بکە بۆ بەشداری کەناڵەکان :- ↓↓ https://t.me/addlist/crYDiKsvYCphM2Ey

.” ثق بأن️ اللّٰه لن ينسى دُعائك أبدًا “ متمانەت هەبێت کە️ پەروەردگار هەرگیز دوعاکانت لەبیر ناکات..🤍

ئەو دەمەی دایکمان عائیشه بوختانی بۆ کرا، ئافرەتێکی ئەنصاری چووە ژوورەکەیەوە، زۆر زۆر گریا بێئەوەی یەک وشە بڵێت، عائیشه دەیوت: هەرگیز ئەو ئافرەتە لەبیر ناکەم... ئەو دەمەی خودای گەورە تەوبەکەی کەعبی کوڕی مالیکی وەرگرت، تەڵحە ڕای کرد و لە ئامێزی گرت و مژدەی پێدا، کەعب دەیوت: هەرگیز ئەو هەڵوێستەی تەڵحە لەبیر ناکەم...
دەستی هاوکاری و دڵنەوایی، لە کاتی ناڕەحەتیدا هەرگیز لەبیر ناکرێت...♥

لە نـیشانەکانی بردنی گومانی باش بە خودا ئەوەیە ڪە بـەردەوام بپاڕێیتەوە ، تەنانەت ئەگەر وەڵامدانەوەڪەش دوا بڪەوێ ، من نازانم قەدەرم بۆ کوێم دەبات ، بەڵام ئەوەی زۆر لێی دڵنیام و یـەقینم پێی هەیە دەزانم خودایـــــەك هەیە و ئـــــەو خودایەش هەر بەندەیــەڪی درووسـت ڪردبێ لە یــــادی ناڪات 🤍

جوانتر نیە لەو نازەی عبد لەسەربەرماڵ بۆ خودای دەکات

خــودایـــە داپۆشەری عەیبەکانمان بە لە دونیا و ئاخیرەت 🤲🏻

کـارەکە تەنها پێویستی بە کەمێک خۆڕاگریە بەڵام جـگە لە پاڕانەوە و فرمێسکێکی زۆر هیچی ترم نـیە..!

اللَّهُمَّ أنْتَ رَبِّي لا إلَهَ إلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وأنَا عَبْدُكَ، وأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أعُوْذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أبُوْءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وأبُوْءُ بِذَنْبِي فَاغْفِر لِي، فَإنَّه لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إلاَّ أَنْتَ🤍

خودایە ... ئەگەر ڕۆژێك دڵی بەندەیەكتم شكاندووە سارێژی دڵی ئەو بەندەیەت بكە لە منیش ببورە. ئیلاهی ئەگەر ڕۆژێك بە نەزانی خۆمەوە بومەتە هۆی گریانی كەسانێك سەلامەتی و گەشی بەو چاوانە ببەخشە و لە نەزانی منیـــش خۆشبە. ئیلاهـــی ببورە لە بێ ئاگایی من ، لە هەڵە و كەم تەرخەمیم كە لە پەرستشـــەكانە كردوومە

سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ

Repost from N/a
لە ڕۆژی عاشورادا، مووسا گەیشت بە کەناری ڕووبارەکە، هیچ پەناگە و شوێنی ڕزگاربوونێک بوونی نەبوو، ڕووبار لە پێشیەوە و فیرعەون لە پشتیەوە، بەنی ئیسرائیل پێیان دەوت: ﴿ إِنَّا لَمُدۡرَكُونَ ﴾ ئێمه‌ گیراوین، پێمان ده‌گه‌ن. بەڵام ئەویش بەوپەڕی متمانەوە وەڵامی دانەوە: ﴿قَالَ كَلَّآۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ﴾ نه‌خێر پێتان ناگه‌ن، په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵه‌، ڕێگای ڕزگار بوونم نیشان ده‌دات. - پەروەردگارا دڵنیاییەکم پێ ببەخشـه، وەک دڵنیابوونەکەی مووسا. متمانەبوونێکم پێ ببەخشە بە بەڵێنەکانت، وەک متمانەبوونەکەی پێغەمبەر مووسا بە بەڵێنەکانت...