پڕۆژەی هودا
الذهاب إلى القناة على Telegram
1 102
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-17 أيام
-430 أيام
أرشيف المشاركات
1 102
...لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ...
1 102
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً
1 102
︎ ︎
︎ ︎
︎ ︎هەرگیز نائومێد نابم! چونڪە
︎ ︎دەزانم دونیا بە حەزی ئێمە نیە
بەڵڪو بەفەرمانی خودایە، دڵنیاشم
فەرمانی خودا هەمووی خێرە
1 102
خوشکی بەڕێز پێش ئەوەى بڕۆیتە بازاڕ ئاگادارى ئەم خاڵانە بە :
1- بزانە بازاڕەكان خراپترین شوێنی زەوین بەلای خوای گەورەوە ، هەروەک پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت : خۆشەویستترین شوێن وجێگا بەلای خواوە مزگەوتەكانەو بێزراوترین شوێنیش بازاڕەكانە.
2- پابەندبە بە حیجابی ئیسلامی (عابا) و بەڕێزو سەنگینیەوە بچۆرە ناو بازاڕەوە ، و بۆن و عەتر لە خۆت نەدەی .
3- ئەو شت ومەكانەی كە دەتەوێت دیاری بكە پێش چوونە بازاڕت، وە ئەگەر تەواویش بوویت لە كڕینی ئەو شتانە بەبێ دواكەوتن بگەڕێوە ماڵەوە.
4- ووریابە لەگەڵ بەسەربردن وبەفیڕۆچوونی كاتەكانت لە بازاڕدا.
5- خۆت بەتەنها هەرگیز مەچۆ بۆ بازاڕ، چونكە خراپەكاران چاوت تێ دەبڕن.
6- هەرگیز لەگەڵ شۆفێرێكی نامەحرەم بەتەنها سواری ئۆتۆمبیل مەبە چونكە ئەوە بەتەنها كەوتنی حەرامە .
7- سووربە لەسەر خوێندنی دوعای بازاڕ .
8- چاوتیش داخە لەئاست پیاوی نامەحرەم .
9- زۆر ووریابە لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ فرۆشیارانداو بەلەنـجەو نەرمیەوە قسە مەكە، وە زۆر بەلای چەپ وڕاستتدا لا مەكەرەوە
10- قسە درێژمەكەرەوەو بابەت مەكەرەوە لەگەڵ فرۆشیارەكاندا.
11- هەرگیز بەتەنها نەكەویت لەگەڵ دوكاندارو فرۆشیارەكاندا لە دووكان وجێگای مەخزەن وشوێنی تر، چونكە ئافرەتی بڕوادار خۆی دەپارێزێت لە شوێنی گوماناوی چ جای شوێنێكی حەرام، كەبە دڵنیاییەوە بەرەو حەرامیش دەتبات.
12- شتی زیاد لە پێویستیش مەكڕە، چونكە ئیسراف وزیادەڕۆییەو نیشانەی پشتگوێ خستنی نیعمەتی خوای گەورەیەو لەكاروكردەوەی شەیتانەكانە.
13- شوێنی داب ونەریت وشتی مۆدێرن وتازەباوی ناشیاوو نادروست مەكەوە، چونكە ئافرەتی موسڵمان تایبەتمەندی خۆی هەیە.
14- ببە بەسەرمەشق و مامۆستایەكی چاولێكار بۆ دەوروبەرت و خوشكانت لە قسەوگوفتارو ڕێكردن و دیمەن و هەڵسوكەوتت.
15- ئەگەر كەلو پەلێكی ماڵت پێویست بوو ئەوا دەتوانی بە مێردەكەت یا براكەت یان باوكت بڵێی و مەرج نیە بۆ هەموو شتێكی بچووك سەردانی بازاڕ بكەیت ئیللا مەگەر شتانێك نەبێت كە تایبەت بێت بە ئافرەتانەوەو ئەوان نەتوانن یان نەزانن بۆت بكڕن وەكو جلو بەرگ و....
خــوای گــەورە بـــتپارێـــزێــــت
#noor.نور
1 102
#مەترسیدارترین_جۆری_نیقابپۆشەکان!
کاتێک باس لە "مەترسی" سەر حیجاب و خۆداپۆشینی شەرعی دەکەین،
تەنها مەبەستمان بانگەشەی عەلمانییەکان نییە
بۆ لابردنی،
بەڵکو مەبەستمان لە مەترسییەکە کە لە ناوەوە دایدەڕزێنێت، ئەویش: (ترسناکی لاوازی بیروباوەڕە).
جۆرێک لە خوشکان هەن —خودا هیدایەتی ئێمە و ئەوانیش بدات—
نیقاب دەپۆشن، بەڵام لە ناخی خۆیاندا وای دەبینن کە:
"تەنها فەزیلەتێکە (سونەتێکە)..
واتەخێرێکی زیادەیە.. سوننەتێکی مستەحبە،
ئەگەر بیکەم پاداشتم هەیە و ئەگەر وازیشی لێ بهێنم سزا نادرێم".
ئەم بیروباوەڕە "#شل_وشۆقە"، مەترسیدارترین نموونەی نیقابپۆشمان بۆ بەرهەم دەهێنێت:
"نیقابپۆشی کەمتەرخەم".
🔴 نیشانەکانی ئەم "ڤایرۆسە" عەقیدەییە:
چونکە باوەڕی بە واجببوون و فەرزبوونی نیقاب نییە،
دەبینیت لە پابەندبوون بە مەرجەکانی نیقابەکەی زۆر "ساردوسڕە":
١. کەمتەرخەمی لە شێوەی نیقابەکە:
برۆکانی دەردەخات، یان بەشێکی قۆڵی لە کاتی جوڵەکردن و پێیەکانی ڕوتن و بێ گۆرەوین و نیقابێکی یەک بستی لەسەر لەچکێکی جوان و ڕازاوە بەستوە قەبارەی سەرو ملی بەدەرخستوە جلەکانی کورتن و کالەی سپی لەپێ ئەکا هەتا دەرکەێت
چونکە لای ئەو بابەتەکە "دڵخوازانەیە" نەک "سنوورەکانی خودا".
٢. نیقابی "میزاج":
لەبەردەم ئامۆزا و پورزا لای دەبات بە بیانووی ئەوەی
"ئەمانە وەک برام وان"، یان لە پێش دەرگاو سەربان بە جلی ناوماڵەوە دەوەستێت،
وەک ئەوەی خودا لەوێ نەیبینێت!
٣. بێدەنگی لە ئامۆژگاریکردن:
مەحاڵە بیبینیت ئامۆژگاری کەسێکی تر بکات بۆ پۆشینی نیقاب یان بەرگری لێ بکات، چونکە
"ئەوەی یەقینی نەبێت، ناتوانێت بیبەخشێت".
ئەو خۆی بە "منەتبار" دەزانێت کە نیقابەکەی پۆشیوە،
ئیتر چۆن فەرمان بە کەسانی تر دەکات؟
✋ وەستانێکی توند:🔴
خوشکی من.. نیقاب "ئێکسسواراتێکی ئیمانی" نییە
کە کاتێک ئاستی ڕۆحیاتت بەرز بووەوە بیپۆشیت و کاتێک دەروونت لاواز بوو سووکی بکەیت.
ئەو زانایانەشی کە وتوویانە "مستەحبە"
(کە کەمینەن لەچاو ئەو زانایانەی دەڵێن لە سەردەمی فیتنەدا واجبە)،
ئەوانیش ڕێگەیان پێنەداویت قۆڵەکانت دەربخەیت یان چاوەکانت بڕازێنیتەوە!
1 102
ڕۆژگارێک دێتە سەر خەڵک کە ئەو کەسەی لە دینەکەیدا چەقبەستوو دەمێنێتەوە، وەک کەسێک دەبێت کە دەستی بە گڕ سووتاوەوە گرتووە.
1 102
•• مانای نــــزا 𖹭..
° رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً
وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً ...
خودایە هەم لەدنیا و هەم لە ڕۆژی
دواییدا خێرو خۆشیمان پێ بدە ...
~ 🫧🩵🐳🦋 ~
الحسن البصري
لە مانای ئەم نزایەدا وتی :
الحسنة لە دونیادا زانست و عیبادەتە وە الحسنة لە ئاخیرەتدا چوونە بەهەشتە ..
« الأمالي الخميسية لابن الشجري »
/ ٢٩٣ /
1 102
إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تسلِيماً
1 102
بە زۆر سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خودا ﷺ
- پێویستیەکانت جێـبەجێ دەبـێت.
- خەمەکانت نامێنێت.
- خودا لەتاوانەکانت خۆشـدەبـێـت.
- دەرگا داخراوەکان بەڕووتدا دەکرێتەوە.
- سەختیەکان ئاسان دەبن و دەگەیت بە ئاواتەکانت...
زۆر سـەڵاواتی لەسەر بـدەن... ❤️
1 102
.خۆتــان هێندە بەم ژیــانە غەمبار مەڪەن خۆشبەختییەڪانتان بە تەنها بەم ژیانەوە
مەبەستنەوە ، مەگەر ســەرقاڵیەڪانی ئەم
ژیانـــە لە بیری بــردووینەتەوە لەو دوونیا
ژیانێڪی نەبڕاوە چاوەڕێمانە . .
1 102
ئەگەر لە قەدەری تۆدا نووسرابێت ڕووبدات، بێگومان ڕوودەدات،
وە هەر شتێک بۆتۆ بێت، ڕێگایەک دەدۆزێتەوە بۆلای تۆ، بۆیە دڵنیابە🩷
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
