ar
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

الذهاب إلى القناة على Telegram
521
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-230 أيام
أرشيف المشاركات
حَكى الشّالِنْجِيُّ إسْماعِيلُ بْنُ سَعِيدٍ أنَّهُ سَألَ أحْمَدَ بْنَ حَنْبَلٍ عَنِ المُصِرِّ عَلى الكَبائِرِ يَطْلُبُها بِجُهْدِهِ إلّا أنَّهُ لَمْ يَتْرُكِ الصَّلاةَ والزَّكاةَ والصَّوْمَ هَلْ يَكُونُ مُصِرًّا مَن كانَتْ هَذِهِ حالُهُ؟ قالَ: هُوَ مُصِرٌّ مِثْلَ قَوْلِهِ: «لا يَزْنِي حِينَ يَزْنِي وهُوَ مُؤْمِنٌ» يَخْرُجُ مِنَ الإيمانِ، ويَقَعُ فِي الإسْلامِ ومِن نَحْوِ قَوْلِهِ: «لا يَشْرَبُ الخَمْرَ حِينَ يَشْرَبُها وهُوَ مُؤْمِنٌ، ولا يَسْرِقُ حِينَ يَسْرِقُ وهُوَ مُؤْمِنٌ»، ومِن نَحْوِ قَوْلِ ابْنِ عَبّاسٍ فِي قَوْلِهِ: ﴿ومَن لَمْ يَحْكُمْ بِما أنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الكافِرُونَ﴾ [المائدة ٤٤] -[٥٢٨]- فَقُلْتُ لَهُ: ما هَذا الكُفْرُ؟ قالَ: كُفْرٌ لا يَنْقُلُ عَنِ المِلَّةِ مِثْلُ الإيمانِ بَعْضُهُ دُونَ بَعْضٍ، فَكَذَلِكَ الكُفْرُ حَتّى يَجِيءَ مِن ذَلِكَ أمْرٌ لا يُخْتَلَفُ فِيهِ
📚«تعظيم قدر الصلاة للمروزي٢/٥٦٢»
الــمــروزي نــه‌قــڵ دەکات لە ئیسماعیلی کوڕی سعید الشالنجی خاوەنی مەسائل ناسراو بە مسائل الشالنجي، پرسیار لە ئیمامی احمد دەکات و دەڵێت:☟☟☟ پرسیارم لە ئیمامی ئەحمەد کرد سەبارەت بە کەسی موصیر لەسەر گوناحی گەورە کە بە جۆشەوە دوای دەکەوێت بەڵام نــوێــژ و زەکــات و ڕۆژو تــەرک ناکات و ئەم جۆرە کەسە کە ئەمە حاڵێتی پێی دەوترێت موصیر لەسەر تاوان ؟ وتــــی: بەڵــێ ئەوە موصیرە وەک قسەی رسول الــلّٰــه صلى الــلّٰــه عليه وسلم : (زیناکار کاتیک زینا دەکات ئیماندار نیە)، لە ئیمان دەردەچێت دەکەوێتە ئیسلامەوە، وە وەک ئەو فەرمودەیەی: ( کەسی عەرەق خۆر کاتیک عەرەق دەخوات ئیماندار نیە، وە کەسی دز کاتێک دزی دەکات ئیمان دار نیە، وە وەک ئەو قسەیەی ابن عباس سەبارەت بە قەولی الــلّٰــه ﷻ: ( ﴿ومَن لَمْ يَحْكُمْ بِما أنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الكافِرُونَ﴾ [المائدة ٤٤] الــشــالــنــجــی دەڵێت: وتــــم: ئەم کــوفــرە چۆنیە ؟ وتــــــی: کوفرێکە لە ئیمان دەرکەر نییە، وەک ئیمان چۆن بەش بەشە کوفریش بەش بەشە( هەندیکی لە هەندیکی بچوکترە یان گەورەترە ) هەتا شتێک دێت لەو بارەوە کە جێی خیلاف نیە الشالنجی پرسیاری لە احمد کرد سەبارەت بە کەسیک بەردەوام بیت لەسەر تاوان، ئەحمەدیش جۆری ئیصراری بۆ ڕون کردوە وتی ئیصرار لەسەر تاوان کوفر نیە، بەڵگەشی بەو حەدیسە هینایەوە کە لەسەرەوە باسمان کرد، مەحەلی شاهید لێرە دا ئەوەیە: استدلالی بە قسەکەی ابن عباس کرد و حکم بغیر ما انزل الــلّٰــه ی خستە ئاستی سێ تاوانی گەورە دزی و زینا و عارەق خواردن، باشە لێرەدا دەپرسین: ئەگەر حکم بغیر ما انزل الــلّٰــه ئەسڵ تیایدا کوفری ئەکبەر بوایە ئەحمەد بەڵگەی پێ دەهێنایەوە لەسەر تاوانی گەورە ؟ بۆیە خــولاصەی قــســەکــەی ئــیــمــام احــمــد بــەم جــۆرەیە ☟☟☟☟☟☟☟ تاوانەکان هەمویان جوزئێکن لە کــوفــر وەک چۆن طاعــەکان جوزئێکن لە ئــیــمــان، دزی و زینا و عارەق خواردنەوە وحکم بغیر ما انزل الــلّٰــه ش تاوانن و جوزئێکن لە کــوفــر بەڵام لە ئیسلام دەرکەر نین، بەڵکو لە ئیمانەوە دەتخاتەوە ئیسلام، مادەم حکم بغیر ما انزل الــلّٰــه کەبیرە بێت ئەوە بە تەرک کردنی کافــــر نابیت بەڵکو تاونبار دەبیت وەک ئەو کەسەی کە زینای کردوە مەسەله‌ن، جا دەبێت مارقەکان چۆن تەوجیهی ئەم قسەیەی ئەحمەد بکەن و چۆن لێکی بدەنەوە ؟!

أَخْبَرَنَا خَيْثَمَةُ بْنُ سُلَيْمَانَ فِي كَتْبٍ إِلَيَّ، وَحَدَّثَنِي عَنْهُ عُمَرُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ عُثْمَانَ قَالَ: ثنا عُمَرُ بْنُ عَمْرٍو الْحَنَفِيُّ، قَالَ: ثنا أَبِي قَالَ: ثنا خُلَيْدُ بْنُ دَعْلَجٍ، عَنْ قَتَادَةَ، فِي قَوْلِهِ: ﴿يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ﴾ [عبس: ٣٥] قَالَ: «﴿مِنْ أَخِيهِ﴾ [عبس: ٣٤] هَابِيلَ مِنْ قَابِيلَ، ﴿وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ﴾ [عبس: ٣٥] نَبِيِّنَا عليه الصلاة والسلام مِنَ أُمِّهِ، وَإِبْرَاهِيمَ مِنَ أَبِيهِ، ﴿وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ﴾ [عبس: ٣٦] قَالُوا: لُوطٌ مِنْ صَاحِبَتِهِ وَنُوحٌ مِنْ بَنِيهِ» قتادة سەبارەت بەم قەولەی الــلّٰــه عز وجل ﴿يَوْمَ يَفِرُّ الْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ﴾ [عبس: ٣٥] ووتــــی: ﴿مِنْ أَخِيهِ﴾ هــابــیــل لە قــابــیــل ڕادەکات، ﴿وَأُمِّهِ وَأَبِيهِ﴾ پێغەمبەرمان مــحــمــد ﷺ لە دایکی ڕادەکات، وە إبــراهــیــم لە باوکی ڕادەکات، ﴿وَصَاحِبَتِهِ وَبَنِيهِ﴾ لــــوط لە هاوسەرەکەی ڕادەکات و نــــوح یش لە کوڕەکەی»
📚«حلیة الأولیاء»
#وتــــــم: هاوکات نمونە و دەلیلێکی ڕوونە کە قتادة باس لەوە دەکات پێغەمبەرانیش لەو ڕۆژە لە کەسە نزیکە کافرەکانیان ڕادەکەن، چونکە هیچیان پێ ناکرێت بۆیان، دەلیلێکی جوانە کە دایکی پێغەمبەری ئێمە صلی الــلّٰــه علیه وسلم کافــــر بووە چونکە قتادە لە ڕیزی باوکی إبراهیم و قابیل و هاوسەری لوط و کوڕەکەی نوح باسی کردووە و لێرە نموونەی بە کافران هێناوەتەوه.

Repost from پێنووس
بسم اللە الرحمن الرحیم قۆناغی سێیەم ناساندنی ( الشرك - ناسینی پێغەمبەران )

[فَصْلٌ: الإعْرَاضُ عَنِ اللهِ سَبَبُ الهُمُومِ وَالغُمُومِ] 1113_ رَأَيْتُ سَبَبَ الهُمُومِ وَالغُمُومِ: الإعْرَاضُ عَنِ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ، وَالإقْبَالُ عَلَى الدُّنْيَا. وَكُلَّمَا فَاتَ مِنْهَا شَيْءٌ، وَقَعَ الغَمُّ لِفَوَاتِهِ. بینیم هۆکاری خەم و پەژارەکان بریتییە لە: پشتکردن لە️ الــلّٰــه ﷻ [واتە: لە زیکرو یادی]، وە ڕووکردنە دونیا. هەر کاتێکیش شتێکی لێ لە دەست بچێت، خەم بۆ لە دەست چوونەکەی دەخوات. 1114_ فَأَمَّا مَنْ رُزِقَ مَعْرِفَةَ اللهِ تَعَالَى، اسْتَرَاحَ؛ لِأَنَّهُ يَسْتَغْنِي بِالرِّضَا بِالقَضَاءِ، فَمَهْمَا قُدِّرَ لَهُ رَضِيَ، وَإِنْ دَعَا فَلَمْ يَرَ أَثَرَ الإِجَابَةِ، لَمْ يَخْتَلِجْ فِي قَلْبِهِ اعْتِرَاضٌ؛ لِأَنَّهُ مَمْلُوكٌ مُدَبَّرٌ، فَتَكُونُ هِمَّتُهُ فِي خِدْمَةِ الخَالِقِ. بەڵام ئەو کەسەی کە ناسینی️ الــلّٰــه ـی پێ بەخشرابێت، پشوو وەردەگرێت؛ چونکە بە ڕازی بوون بە قەزاو قەدەر هەست بە بێ نیازی دەکات، جا هەر شتێکی بۆ دیاری کرابێت، پێی ڕازییە، و ئەگەر دوعای کرد و شوێنەواری وەڵامدانەوەی نەبینی، هیچ ناڕەزایەتییەک لە دڵی دا دروست نابێت؛ چونکە ئەو بەندەیەکی خاوەندارێتی کراو و ڕێکخراوە، بۆیە تەواوی هیممەت و گرنگی پێدانی لە خزمەت کردنی دروستکەر دایە. 1115_ وَمَنْ هَذِهِ صِفَتُهُ، لَا يُؤْثِرُ جَمْعَ مَالٍ، وَلَا مُخَالَطَةَ الخَلْقِ، وَلَا الِالْتِذَاذَ بِالشَّهَوَاتِ: لِأَنَّهُ إِمَّا أَنْ يَكُونَ مُقَصِّرًا فِي المَعْرِفَةِ، فَهُوَ مُقْبِلٌ عَلَى التَّعَبُّدِ المَحْضِ، يَزْهَدُ فِي الفَانِي لِيَنَالَ البَاقِي. وَإِمَّا أَنْ يَكُونَ لَهُ ذَوْقٌ فِي المَعْرِفَةِ؛ فَإِنَّهُ مَشْغُولٌ عَنِ الكُلِّ بِصَاحِبِ الكُلِّ، فَتَرَاهُ مُتَأَدِّبًا فِي الخَلْوَةِ بِهِ، مُسْتَأْنِسًا بِمُنَاجَاتِهِ، مُسْتَوْحِشًا مِنْ مُخَالَطَةِ خَلْقِهِ، رَاضِيًا بِمَا يُقَدَّرُ لَهُ، فَعَيْشُهُ مَعَهُ كَعَيْشِ مُحِبٍّ قَدْ خَلَا بِحَبِيبِهِ، لَا يُرِيدُ سِوَاهُ، وَلَا يَهْتَمُّ بِغَيْرِهِ. وە هەرکەسێک ئەمە سیفەتی بێت، کۆکردنەوەی ماڵ، تێکەڵاو بوونی خەڵک، و چێژ وەرگرتن لە ئارەزووەکان کاری تێناکات: چونکە یان لە ناسین دا کەمتەرخەمە، بۆیە ڕوو دەکاتە پەرستنی تەواوەتی، و پشت لە شتی لەناوچوو دەکات بۆ ئەوەی بە شتی هەمیشەیی بگات. [واتە :وازهێنانە لە چێژە کاتییەکانی دونیا لە پێناو بە دەست هێنانی بەهەشت و ڕەزامەندیی الــلّٰــه کە هەمیشەیین] یان ئەوەتا چێژێکی لە ناسینی الــلّٰــه‌ دا هەیە؛ کەواتە ئەو بە خاوەنی هەموو شتێکەوە سەرقاڵە و ئاگای لە شتەکانی تر نییە، جا دەیبینیت لە تەنیایی دا لەگەڵی دا بە ئەدەبە، بە وتووێژ و پاڕانەوە لێی ئارام دەبێتەوە، لە تێکەڵاو بوون لەگەڵ دروستکراوەکانی دا هەست بە نامۆیی دەکات، و ڕازییە بەوەی کە بۆی دیاری دەکرێت، ژیانی لەگەڵی دا وەک ژیانی ئەو خۆشەویستەیه کە لەگەڵ خۆشەویستەکەی دا بە تەنها ماوەتەوە، جگە لەو کەسی تری ناوێت، و گرنگی بە غەیری ئەو نادات. 1116_ فَأَمَّا مَنْ لَمْ يُرْزَقْ هَذِهِ الأَشْيَاءَ، فَإِنَّهُ لَا يَزَالُ فِي تَنْغِيصٍ، مُتَكَدِّرَ العَيْشِ؛ لِأَنَّ الَّذِي يَطْلُبُهُ مِنَ الدُّنْيَا لَا يَقْدِرُ عَلَيْهِ، فَيَبْقَى أَبَدًا فِي الحَسَرَاتِ، مَعَ مَا يَفُوتُهُ مِنَ الآخِرَةِ بِسُوءِ المُعَامَلَةِ. نَسْأَلُ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ أَنْ يَسْتَصْلِحَنَا لَهُ، فَإِنَّهُ لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِهِ. بەڵام سەبارەت بەو کەسەی کە ئەم شتانەی پێ نەبەخشراوە، ئەوا بەردەوام لە ناخۆشی و ژیانێکی لێڵ دا دەبێت؛ چونکە ئەو شتەی لە دونیا داوای دەکات، بە دەستی ناهێنێت دەسەڵاتی بەسەر دا نییە، بۆیە هەمیشە لە حەسرەت و پەشیمانی دا دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئەو پاداشتەی ئاخیرەت کە لە دەستی دەچێت بەهۆی خراپی مامەڵەیەوە. داوا لە️ الــلّٰــه عز وجل دەکەین کە چاکمان بکات بۆ خۆی، چونکە هیچ توانست و هێزێک نییە ئیللا بەهۆی ئەوەوە نەبێت.
📚«صيد الخاطر لإبن الجوزي : ١/‏٣٤١»

١٠٠ فەرموودەی بوخاری و موسلیم.pdf3.44 MB

• اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي أُحِبُّكَ بِقَلْبِي كُلِّهِ، وَأُرْضِيكَ بِجَهْدِي كُلِّهِ. یا الـــلّٰـــه، وا بکە بە هەموو دڵمەوە تۆم خۆشبوێت، و بە هەموو توانامەوە تۆ ڕازی بکەم. • إِلَهِي، لِيَكُنْ حَظِّي مِنْكَ فِي الدُّنْيَا ذِكْرَكَ، وَفِي الْآخِرَةِ رُؤْيَتَكَ. یا الـــلّٰـــه، با بەشی من لە تۆ لە دونیا دا یادی تۆ بێت، و لە دوا ڕۆژ دا بینینی ڕووی تۆ بێت. • إلَهِي، لَا وَسِيلَةَ لِي إِلَيْكَ إِلَّا فَقْرِي، وَلَا شَفِيعَ لِي عِنْدَكَ إِلَّا عَجْزِي. یا الـــلّٰـــه، هیچ هۆکارێکم نییە بۆ گەیشتن بە تۆ جگە لە هەژاری و پێویستیم، و هیچ تکاکارێکم نییە لە لای تۆ جگە لە بێ دەسەڵاتی و لاوازیی خۆم. • إِلَهِي، عَامِلْنِي بِفَضْلِكَ، وَلَا تُعَامِلْنِي بِعَدْلِكَ. فَإِنَّنِي إِنْ نَظَرْتُ إِلَى عَمَلِي هَلَكْتُ، وَإِنْ نَظَرْتُ إِلَى فَضْلِكَ نَجَوْتُ. یا الـــلّٰـــه، بە فەزڵ و گەورەیی خۆت مامەڵەم لەگەڵ بکە، نەک بە دادپەروەریی خۆت. چونکە بە ڕاستی ئەگەر من سەیری کردەوەی خۆم بکەم، تیا دەچم و لەناو دەچم، بەڵام ئەگەر سەیری فەزڵ و گەورەیی تۆ بکەم، ڕزگارم دەبێت. • إِلَهِي، هَرَبْتُ مِنْكَ إِلَيْكَ، وَوَقَفْتُ بَيْنَ يَدَيْكَ. مُسْتَسْلِمًا لَكَ، فَلَا تَطْرُدْنِي مِنْ بَابِكَ فَإِنَّهُ لَا مَلْجَأَ لِي سِوَاكَ. یا الـــلّٰـــه، من لە (سزای) تۆوە هەڵاتووم بۆ لای (ڕەحمەتی) تۆ، و لە بەردەمی تۆ دا ڕاوەستاوم. بە تەواوی خۆم تەسلیم کردووە، جا لە دەرگاکەت دەرم مەکە چونکە بەڕاستی من هیچ پەناگەیەکم نییە جگە لە تۆ. • إِلَهِي، كَيْفَ أَرْفَعُ إِلَيْكَ طَرْفِي وَأَنَا أَعْلَمُ أَنَّكَ تَرَى سَرِيرَتِي؟ وَكَيْفَ أُخْفِي عَنْكَ قَبِيحَ فِعْلِي وَأَنْتَ الْمُطَّلِعُ عَلَى خَفِيَّاتِي؟ وَقَفْتُ بَيْنَ يَدَيْكَ مُطَأْطِئَ الرَّأْسِ، لَا أَمْلِكُ إِلَّا جَمِيلَ سِتْرِكَ عَلَى قَبِيحِ سِرِّي. یا الـــلّٰـــه، چۆن چاوم بەرەو ڕووی تۆ بەرز بکەمەوە لە کاتێک دا دەزانم تۆ ناخ و نهێنییەکانم دەبینیت ؟ چۆن کردەوەی ناشرینم لێت بشارمەوە لە کاتێک دا تۆ ئاگاداری هەموو شاراوەکانی منیت ؟ بە سەری شۆڕەوە لە بەردەمت دا وەستاوم، هیچم نییە جگە لە داپۆشینە جوانەکەی تۆ بەسەر نهێنییە ناشرینەکانی من دا. • إِلَهِي، اسْتَحْيَيْتُ أَنْ أَرْفَعَ إِلَيْكَ يَدَيَّ بِعَمَلٍ قَلِيلٍ، فَإِنَّ الْهَدِيَّةَ عَلَى قَدْرِ مُهْدِيهَا. وَلَكِنِّي رَفَعْتُهُمَا فَارِغَتَيْنِ، لِأَنَّ الْعَطِيَّةَ عَلَى قَدْرِ مُعْطِيهَا. وَأَنْتَ أَكْرَمُ الْأَكْرَمِينَ. یا الـــلّٰـــه، شەرمم کرد دەستەکانم بە کردەوەیەکی کەمەوە بۆ لای تۆ بەرز بکەمەوە، چونکە دیاری بە پێی ئەو کەسەیە کە دیارییەکە دەبەخشێت، (وە من زۆر بچووکم). بەڵام بە بەتاڵی بەرزیان دەکەمەوە، چونکە بەخشینیش بە پێی بەخشەرەکەیەتی (وە تۆ زۆر گەورەیت). وە تۆش بەخشندەترینی بەخشندەکانیت. • إِلَهِي، إِحْسَانُكَ إِلَيَّ نَازِلٌ، وَإِسَاءَتِي إِلَيْكَ صَاعِدَةٌ. وَكَمْ مِنْ مَلَكٍ كَرِيمٍ قَدْ صَعِدَ إِلَيْكَ مِنِّي بِعَمَلٍ قَبِيحٍ! فَلَمْ يَمْنَعْكَ ذَلِكَ مِنْ أَنْ تَتَفَضَّلَ عَلَيَّ بِرَحْمَتِكَ. فَأَسْأَلُكَ بِمَا أَنْتَ أَهْلُهُ، أَنْ تَغْفِرَ لِي. یا الـــلّٰـــه، چاکەی تۆ بەردەوام دادەبەزێت بۆ لام، و خراپەی منیش بەردەوام سەردەکەوێت بۆ لای تۆ. چەندەها فریشتەی بەڕێز هەیە کە بە کردەوەی ناشرینی منەوە بۆ لای تۆ بەرز بوونەتەوە! کەچی ئەوە ڕێگری لێت نەکردووە لەوەی کە بە ڕەحمەتی خۆت فەزڵ و گەورەییت بەسەردا بڕژێنیت. جا داوات لێ دەکەم بەوەی کە شایستەی تۆیە، کە لێم خۆشبیت. • إِلَهِي، إِنَّ قَوْمًا عَبَدُوكَ رَغْبَةً فِي ثَوَابِكَ فَتِلْكَ عِبَادَةُ التُّجَّارِ، وَإِنَّ قَوْمًا عَبَدُوكَ خَوْفًا مِنْ عِقَابِكَ فَتِلْكَ عِبَادَةُ الْعَبِيدِ، وَإِنِّي أَعْبُدُكَ لِأَنَّكَ أَهْلٌ لِلْعِبَادَةِ. یا الـــلّٰـــه، کۆمەڵێک تۆیان پەرست بە حەز و ئارەزووی پاداشتەکەت، ئەوە پەرستنی بازرگانەکانە. وە کۆمەڵێکیش تۆیان پەرست لە ترسی سزاکەت، ئەوەش پەرستنی کۆیلەکانە. بەڵام من تۆ دەپەرستم تەنها لەبەر ئەوەی تۆ شایستەی پەرستنیت. • إِلَهِي، أَشْكُو إِلَيْكَ نَفْسًا بِالسُّوءِ أَمَّارَةً، وَإِلَى الْخَطِيئَةِ مُبَادِرَةً، وَبِمَعَاصِيكَ مُولَعَةً. أَشْكُو إِلَيْكَ عَدُوًّا يُضِلُّنِي، وَشَيْطَانًا يَغْوِينِي. فَلَا عَاصِمَ مِنْكَ إِلَّا أَنْتَ، وَلَا مُجِيرَ مِنْ عَذَابِكَ إِلَّا رَحْمَتُكَ. یا الـــلّٰـــه، سکاڵای نەفسێکت لا دەکەم کە زۆر فەرمانم پێ دەکات بە خراپە، وە یەکەم کەسە کە باز دەدات بەرەو تاوان، وە گیرۆدە و ئالودەی سەرپێچییەکانی تۆیە. سکاڵای دوژمنێکت لا دەکەم کە گومڕام دەکات، وە شەیتانێک کە لە ڕێگام لادەدات. جا هیچ پارێزەرێک نییە لە (سزای) تۆ، جگە لە (ڕەحمەتی) تۆ، و هیچ پەناگەیەک نییە لە سزاکەت، جگە لە ڕەحمەت و بەزەیی خۆت. #دوعا

نوێژ کردن لەسەر که‌سی خۆکوژ [تَرَكَ الْإِمَامُ الصَّلَاةَ عَلَى الْمُنْتَحِرِ لِعِظَمِ ذَنْبِهِ، وَلَٰكِنَّهُ مُسْلِمٌ مِنْ جُمْلَةِ أَهْلِ الْقِبْلَةِ يُصَلِّي عَلَيْهِ مَنْ هُمْ دُونَ الْوَلِيِّ أَوِ الْإِمَامِ] قَالَ أَبُو حَفْصِ بْنُ شَاهِينَ: وَهَذِهِ الْأَحَادِيثُ الَّتِي ذُكِرَ فِيهَا امْتِنَاعُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنَ الصَّلَاةِ عَلَى هَؤُلَاءِ لَيْسَ أَنَّهُ لَا تَجُوزُ الصَّلَاةُ عَلَيْهِمْ ، وَإِنَّمَا هُوَ تَغْلِيظٌ مِنَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِيُرِيَ الْأَحْيَاءَ عِظَمَ الْجِنَايَاتِ ، وَالدَّلِيلُ عَلَى مَا قُلْنَاهُ: قَوْلُ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ( صَلُّوا عَلَى صَاحِبِكُمْ ) فَلَوْ لَمْ يَجُزِ الصَّلَاةُ عَلَيْهِ لَمَا أَمَرَهُمْ بِالصَّلَاةِ عَلَيْهِ. وَقَالَ أَحْمَدُ بْنُ حَنْبَلٍ: لَا يُصَلِّي الْإِمَامُ عَلَى قَاتِلِ نَفْسِهِ وَلَا عَلَى غَالٍّ ، وَيُصَلِّي النَّاسُ عَلَيْهِ ، وَكَذَا قَالَ مَالِكُ بْنُ أَنَسٍ: الْمَقْتُولُ فِي الْقَوَدِ يُصَلِّي عَلَيْهِ أَهْلُهُ ، غَيْرَ أَنَّ الْإِمَامَ لَا يُصَلِّي عَلَيْهِ . انْتَهَى مِنْ . ئەبو حەفص کوڕی شاهین دەڵێت: ئەم فەرموودانەی کە تێیاندا هاتووە پێغەمبەر ﷺ نوێژی لەسەر هەندێک کەس نەکردووە، بەو مانایە نییە کە نوێژ کردن لە سەریان دروست نییە، بەڵکو ئەوە توند کردن و هۆشدارییەک بووە لە لایەن پێغەمبەرەوە ﷺ تاوەکو بە زیندووەکان نیشان بدات کە ئەو تاوانانە چەند گەورەن. بەڵگەی قسەکەشمان فەرموودەی پێغەمبەرە ﷺ کە دەفەرمووێت: (نوێژ لەسەر هاوڕێکەتان بکەن)، چونکە ئەگەر نوێژ کردن لەسەری دروست نەبووایە، فەرمانی پێ نەدەکردن نوێژی لەسەر بکەن. ئەحمەدی کوڕی حەنبەل دەڵێت: پێشەوا (سەرکردەو پێشەوای گەورەی موسڵمانان) نوێژ لەسەر بکوژی نەفسی خۆی و ئەو کەسە ناکات کە خیانەت لە غەنیمەت (دەستکەوتی جەنگ) دەکات، بەڵام خەڵکی نوێژیان لەسەر دەکەن. هەروەها مالیکی کوڕی ئەنەسیش هەمان بۆچوونی هەیە و دەڵێت: ئەو کەسەی لە تۆڵە سەندنەوە دا (قصاص) دەکوژرێت، کەس‌وکارەکەی نوێژی لەسەر دەکەن، بەڵام پێشەوا (ئیمام) نوێژی لەسەر ناکات.
📚«نَاسِخِ الْحَدِيثِ وَمَنْسُوخِهِ : (315)»
وَقَالَ مَالِكٌ: يُصَلَّى عَلَى قَاتِلِ نَفْسِهِ وَيُصْنَعُ بِهِ مَا يُصْنَعُ بِمَوْتَى الْمُسْلِمِينَ وَإِثْمُهُ عَلَى نَفْسِهِ، قَالَ: وَسُئِلَ مَالِكٌ عَنِ امْرَأَةٍ خَنَقَتْ نَفْسَهَا؟ قَالَ مَالِكٌ: صَلُّوا عَلَيْهَا وَإِثْمُهَا عَلَى نَفْسِهَا. قَالَ ابْنُ وَهْبٍ وَقَالَ: وَقَالَ مِثْلَ قَوْلِ مَالِكٍ عَطَاءُ بْنُ أَبِي رَبَاحٍ. قَالَ: عَلِيُّ بْنُ زِيَادٍ عَنْ سُفْيَانَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَوْنٍ عَنْ إِبْرَاهِيمَ النَّخَعِيِّ قَالَ: السُّنَّةُ أَنْ يُصَلَّى عَلَى قَاتِلِ نَفْسِهِ. ئیمام مالیک رحمە️ الــلّٰــه دەفەرموێت: نوێژ لەسەر خۆکوژ دەکرێت و هەمان ئەو شتانەی کە بۆ مردووی موسڵمانان دەکرێت، بۆ ئەویش دەکرێت، و گوناهەکەشی لەسەر خۆیەتی. هەروەها دەڵێت: پرسیار لە مالیک کرا دەربارەی ئافرەتێک کە خۆی خنکاندبوو ؟ مالیک فەرمووی: نوێژی لەسەر بکەن و گوناهەکەی لەسەر خۆیەتی. ئیبن وەهب دەڵێت: عەتا کوڕی ئەبی ڕەباح هەمان قسەی مالیکی کردووە. عەلی کوڕی زیاد لە سفیانەوە، ئەویش لە عبد️الــلّٰــه ـی کوڕی عەونەوە، ئەویش لە ئیبراهیمی نەخەعییەوە دەیگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: سوننەت وایە کە نوێژ بکرێت لەسەر ئەو کەسەی خۆی کوشتوە.
📚«الْمُدَوَّنَةُ: ١/٢٥٤»
قَالَ أَبُو مَسْعُودٍ أَحْمَدُ بْنُ الْفُرَاتِ: «الْإِمَامُ لَا يُصَلِّي عَلَيْهِ» يَعْنِي: الْقَاتِلُ نَفْسَهُ وَأَمَّا سَائِرُ النَّاسِ فَيُصَلُّونَ عَلَيْهِ، وَلَمْ أَرَ أَحَدًا مِنَ الْمُتَقَدِّمِينَ امْتَنَعَ مِنَ الصَّلَاةِ عَلَى أَهْلِ الْحُدُودِ كَذَلِكَ. أبو مسعود أحمد بن الفرات فەرمویەتی: «پێشەوا نوێژی لەسەر ناکات» واتە: نوێژ لەسەر ئەو کەسە ناکات کە خۆی کوشتوە، بەڵام خەڵکی تر نوێژی لەسەر دەکەن. هەروەها دەڵێت: کەسم لە پێشینان نەبینیوە کە خۆی لە نوێژ کردن لەسەر ئەو کەسانە بپارێزێت کە سزای شەرعییان (حدود) بەسەردا جێبەجێ کراوە.
📚«نَاسِخُ الْحَدِيثِ وَمَنْسُوخُهُ لِابْنِ شَاهِينَ»

لە مەزهەبی پێشەوا أحمد ـ رحمه الــلّٰــه ـ موسافیر لە هەمان ئەو مەودایەی کە نوێژ کورت دەکاتەوە هەر لەو مەودایەش ڕۆژوو ناگرێت گەر ویستی، کە ئەویش بریتیە لە 4 برید، یان 16 فرسخ یان، 48 میلی هاشمی. مسائل عبدالــلّٰــه مسائل صالح مسائل أبي داود مسائل ابن هانئ مسائل الكوسج لە مسائلی الأثرم يش هاتووە لە المغني نەقل کراوە 1 برید = 4 فرسخ، 1 فرسخ = 3 میل بە میلی هاشمی کەواتە موسافیر گەر گەشتەکەی لە 48 میل کەمتر بوو بە میلی هاشمی ئەوا بۆی نییە نە نوێژ کورت بکاتەوە وه نە ڕۆژوو بشکێنێت، وە کاتێك لە ئاوەدانی شارەکەی دا دەردەچێت ئەوکات دەست بەم روخسەتانەوە دەگرێت. بە پێی پێوەری ئەمڕۆ کە میلێك بە 1609 مەتر دانراوە، ئەوا 48 میل دەبێتە نزیکەی 80 کیلۆمەتر، بەڵام لە کۆن دا میل بە مەتر حیساب نەکراوە بەڵکو بە باع و ذراع و قدم و اصبع حیساب کراوە، ئەوانەی کە دەڵێن 80 کیلۆمەتر دەکات زۆربەیان بە پێی میلی ئەوروپی و ئەمریکی حیسابی دەکەن کە میلێك دەکاتە 1609 مەتر، الــلّٰــه أعلم میلی هاشمی بە پێوەری ئەمڕۆ دەکاتە چەند مەتر ابن المبرد الحنبلي دەڵێت: هاوەڵانمان (واتا حەنبەلیەکان) دەڵێن: یەك میلی هاشمی دەکاتە 12 هەزار قدم، وە هەندێکیان میلی هاشمیان بە 6 هەزار ذراع داناوە، وە ذراعێك 24 پەنجەی مامناوەندە بە باری پانی.
📚[الدر النقي في شرح ألفاظ الخرقي]
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئەوەی مەبەستە لێرە دا موسڵمان تساهل نەکات لە شکاندنی ڕۆژوو لە سەفەر دا یان کورت کردنەوەی نوێژ، مەگەر سەفەرەکەی بگات بەم مەودایە کە بە پێی میلی هاشمی بێت 48 میل بە هەموو پێوەرە کۆنەکان کەمتر نابێت لە 80 کیلۆمەتر گەر زیاتر نەبێت، وە دەبێت سەفەرەکە سەفەری ناشەرعی نەبێت وەك پێشەوا أحمد لە مسائلی عبدالــلّٰــه باسی کردووە.

#گەورەیۍ_و_فەزڵۍ_عیلم #بە_سەر_عیبادەتەوە... بەڕاستۍ عیلمۍ شەرعۍ نورە لە دونیا و ئاخیرەت دا، نورە بۆ خاوەنەڪەۍ و بۆ ئەوانەشۍ لە دەورو بەرینۍ، وە ئەو عیلمە ڕۆشنایۍ ڕێیە بۆ ژیان، هەرچەندە خاوەنەڪەۍ بمرێت، بەڵام بە هۆۍ عیلمەڪەیەوە لە ناو خەڵڪی دا دەمێنێتەوە. مەرج نییە هەموو ڪەسێڪ عالم بێت یاخود طالب عیلم بێت، بەڵام نابێت هەموو خەڵڪیش جاهیل بن بە ئمورۍ دینیان، دەعوا و بانگەشەۍ ئەهلۍ باطڵ ساردتان نەڪاتەوە ڪاتێڪ دەڵێن☚ ❞خەریڪۍ عیبادەت و نوێژ و ڕۆژووۍ خۆت بە چیت داوە لە عیلم و گەیاندن❝ ئەمە قسەۍ موفلیسەڪانە، دەنا ڕەسول الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتۍ: « لە منەوە تەبلیغ بڪەن و بیگەیێنن تەنانەت با حدیثێڪیش بێت ».☟ 🔹عَنْ عَبْدِاللەِ بْنِ عَمْرٍو رَضِيَ اللەُ عَنْھُمَا ، أَنَّ النَّبِيَّ ﷺ ، قَالَ : « بَلِّغُوا عَنِّي وَلَوْ آيَةً ... »
📚 صحیح البخاري | ۳٤٦۱ سنن الترمذي | ۲۸٦۰ سنن الدارمي | ٥٥۷ مسند أحمد | ٦٤۸٦
🍁ســەلــەف خۆ فێر ڪردن و شارەزا بوون بە فیقھ و ڕیوایەت و گێڕانەوەۍ حدیث بە لایانەوە لە نوێژۍ سوننەت چاڪتر بووە، ڪەچۍ ئێستا خەڵڪانێڪ هەن پێچەوانەۍ سەلەف دەجوڵێنەوەو قسە دەڪەن، ڪاتێڪ خۆیان هیچیان پێ نییە دێن دەبنە لەمپەر لە بەرامبەر طولابۍ عیلم و خەڵڪۍ ئاڕاستە دەڪەن بەوەۍ خەریڪۍ عیبادەتۍ خۆت بە تەسبیحات و شەو نوێژۍ خۆت بڪەو حەقت نەبێت بە عیلمەوە! ✹عمر بن خطاب رضي الــلّٰــه عنە دەڵێت: مردنۍ هەزار عابد ڪە بە شــەو دا شەو نوێژ بڪەن و بە ڕۆژ دا بە ڕۆژوو بن ئەهوەنترە هەتا مردنۍ عاقڵێڪۍ بینەر و شارەزا بە حەڵاڵ و حەڕامڪراوەڪانۍ الــلّٰــه ﷻ. 🔸وقال عمر بن الخطاب رضي اللە عنە : لَمَوتُ ألف عابد قائم باللیل صائم النھار أهوَن مِن موت العاقل البصیر بحلال اللە وحرامە.
📚 «جامع بیان العلم وفضلە لابن عبدالبر | 126 »
✹محمد بن علي بن حسین دەڵێت: عالمێڪ سوود بگەیێنێت بە عیلمەڪەۍ و خەڵڪۍ سوودۍ لێ وەربگرن باشترە لە حەفتا هەزار عابد. 🔸وقال أبو جعفر محمد بن علي بن حسین : « عالم یُنتفع بعلمە أفضل مِن سبعین ألف عابد ». رواە أبو حمزة ، عن محمد بن علي.
📚 «جامع بیان العلم وفضلە لابن عبدالبر | 131»
✹جعفر بن محمد رحمە الــلّٰــه دەڵێت: ڕیوایەت ڪردنۍ حدیث و بڵاو ڪردنەوەۍ لە ناو خەڵڪی دا باشترە لە عیبادەتۍ هەزار عابد. 🔸وروۍ معاویة بن عمارة ، عن جعفر بن محمد ، أنە قال : رِوایة الحدیث وبَثُّەُ في الناس أفضل مِن عبادة ألف عابد.
📚«جامع بیان العلم وفضلە لابن عبدالبر | 131 »
✹إبن شھاب الزهري دەڵێت: هیچ شتێڪ نییە الــلّٰــه ـۍ پێ بپەرسترێت و عیباەتۍ بۆ بڪرێت وەڪ فیقھ و هێندەۍ فیقھ باشتر بێت. 🔸وروۍ عبدالرزاق ، عن معمر ، عن الزهري ، قال : ما عُبِدَ اللە بمثل الفقھ.
📚«جامع بیان العلم وفضلە لابن عبدالبر | 110 »
✹مزداد بن جمیل دەڵێ: بیستم پیاوێڪ پرسیارۍ ڪرد لە معافۍ بن عمران وتــۍ: ئەۍ باوڪۍ عمران: ئەم دووانە ڪامیان لاۍ تۆ باشترو خۆشەویسترە: شەو هەستم هەمووۍ بە شەو نوێژ بەسەر بەرم یاخود حدیث بنوسم ؟ وتــۍ: حدیثێڪ دەینوسۍ پێم باشترە لەوەۍ سەرەتاۍ شەو هەتا ڪۆتاییەڪەۍ شەو نوێژ بڪەۍ. 🔸أخبرني خلف بن القاسم ، أخبرنا ابن أبي الخصیب ، حدثنا أبو عقیل أنس بن سلْم بن الحسن بن سلم ، حدثنا المزداد بن جمیل ، قال : سمعت رجلًا یسألُ المعافۍ بن عمران ، فقال : یا أبا عمران : أیما أحب إلیڪ أقوم أصلي اللیل ڪلە أو أڪتب‌ الحدیث؟ فقال : حدیث تڪتبە أحب إليَّ مِن قیامڪ مِن ٲول اللیل ٳلۍ آخرە.
📚«جامع بیان العلم وفضلە لابن عبدالبر | 111 »
✹ربیع بن سلیمان دەڵێ: بیستم شافعي دەیوت: طەلەبۍ عیلم باشترە لە نوێژۍ سوننەت. 🔸وأخبرنا عبدالــلّٰــه بن محمد بن یوسف ، حدثنا یحیۍ بن مالڪ ، أخبرنا علي بن محمد بن الحسین ، حدثنا محمد بن یوسف ، قال : سمعت الربیع بن سلیمان ، یقول : سمعت الشافعي یقول : طلب العلم أفضل من الصلاة النافلة.
📚«جامع بیان العلم وفضلە لابن عبدالبر | 118»
✹سفیان الثوري دەڵێت: هیچ عەمەلێڪ نییە باشتر بێ لە طەلەبۍ عیلم ئەگەر نییەتێڪۍ صەحیحۍ لەگەڵ بێت. 🔸حدثنا أحمد بن محمد بن هشام ، حدثنا علي بن عمر ، حدثنا الحسن بن سعید العسڪري ، حدثنا ابن منیع ، حدثنا سریج بن یونس ، حدثنا یحیۍ بن یمان أو وڪیع ، قال : سمعت سفیان الثوري ، یقول : ما مِن عمل أفضل مِن طلب العلم إذا صَحَّت النِیَّة.
📚«جامع بیان العلم وفضلە لابن عبدالبر | 119»

ئیمامی ابو سعید الدارمي لە الرد على الجهمية لە مەقامی ئیسبات کردنی علوی زاتی الــلّٰــه بە سەنەدێکی صحیح ئەم ریوایەتە دێنێت و دەفەرموێت: ☟☟☟☟☟ حَدَّثَنا مُوسى بْنُ إسْماعِيلَ، ثنا حَمّادٌ وهُوَ ابْنُ سَلَمَةَ، ثنا عَطاءُ بْنُ السّائِبِ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، عَنِ ابْنِ عَبّاسٍ، أنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ لَمّا أُسْرِيَ بِهِ مَرَّتْ رائِحَةٌ طَيِّبَةٌ، فَقالَ: «يا جِبْرِيلُ ما هَذِهِ الرّائِحَةُ؟»، فَقالَ: هَذِهِ رائِحَةُ ماشِطَةِ ابْنَةِ فِرْعَوْنَ وأوْلادِها، كانَتْ تُمَشِّطُها، فَوَقَعَ المُشْطُ مِن يَدِها، فَقالَتْ: بِسْمِ اللَّهِ فَقالَتِ ابْنَتُهُ: أبِي؟ قالَتْ: لا، ولَكِنْ رَبِّي ورَبُّ أبِيكِ اللَّهُ، فَقالَتْ أُخْبِرُ بِذَلِكَ أبِي؟ فَقالَتْ: نَعَمْ، فَأخْبَرَتْهُ، فَدَعا بِها، فَقالَ: مَن رَبُّكِ؟، هَلْ لَكِ رَبٌّ غَيْرِي؟ قالَتْ: رَبِّي ورَبُّكَ الَّذِي فِي السَّماءِ، فَأمَرَ بِبَقَرَةٍ مِن نُحاسٍ فَأُحْمِيَتْ، ثُمَّ دَعا بِها وبِوَلَدِها فَألْقاهُمْ فِيها.
📚الرد على الجهمية للدارمي _(51)
#واتــــا : ابــن عــبــاس فــــەرمووی: کاتێك رَسُولُ الــلّٰــه ﷺ شەوڕەوی پێکرا بۆنێکی خۆشی بەلادا تێپەڕی، بە جبریلی فەرموو: ئەم بۆنە خۆشە چیە ؟ ووتــــی: ئەمە بۆنی ئەو ئافرەتەیە کە ئیشی ئەوە بوو قژی کچەکەی فیرعەون دابهێنێت لەگەڵ بۆنی مناڵەکانی، قژی کچەکەی فیرعەونی دادەهێنا، شانەکەی لە دەست کەوتە خوارەوە، وتــــی بسم الــلّٰــه، بە ناوی الــلّٰــه کچــەکەی فیرعــه‌ون ووتــــی: مەبەستت باوکمە ؟ ووتــــی: نەخێر، خوای منیش و باوکیشت الــلّٰــه یە . ووتــــی: بە باوکم بڵێم تۆ وات ووتوە ؟ ووتــــی: بەڵــێ . بۆیە بە باوکی ووت و فرعەونیش بانگی کرد، پێی ووت: خوای تۆ کێیە ؟ جگە لە من خوای ترت هەیە ؟ ئەویش ووتــــی: خوای من و خوای تۆش ئەوەیە کە لە ئاسمانە . فرعەون فەرمانی کرد مەنجەڵێکی گەوەرە لە مس ئامادە بکەن و گەرم کرا و خۆی و مناڵەکانی هەڵدرانە ناوی . #ووتــــــم: ئەم ئافرەتە لە کۆشکی فیرعەون کاری کردووە، کارەکەشی ئەوە بووە کە خزمەتی کچی فیرعەونی کردووە و قژی بۆ داهێناوە، لە هەمان کات دا کافــر بووە بە خوایەتی فیرعەون و عیبادەتی نەکردوە و ئیمانەکەی خۆی شاردۆتەوە، لە دینی ماریقەکان دا ئەم ئافرەتە کافرە ئەگەر چی فرعەونیش بە خوا نەزانێت و عیبادەتی نەکات، چونکە لە حکومەتەکەی ئەو دا بووە و بەرائەتی لە خۆی و کچەکەی نەکردوە و ڕقی لێیان نەبووە بگرە خزمەتی کردوون و بوەتە ڕاگریان، #بــەڵام جبریل بە درۆیان دەخاتەوەو دەڵێت ئەو بۆنە خۆشە هی ئەو ئافرەتە و مناڵەکانیەتی، ئەمەش دەلیلە لەسەر ئەوەی مجرد ئیش کردن لای طاغــــوت لە ئیشێک دا کە کوفر نەبێت کوفر نییە و واتای کافر نەبون بە طاغــــوت و بەرائەت نەکردن نییە لێی، چونکە وەک وتمان کافر بوون بە طاغــــوت کافر بوونە بە خوایەتی طاغــــوت و اجتناب کردن لێی واتە اجتبابی عیبادەت وەک یحیی ی کوڕی سەلام فەرمووی، وە ئیش بۆ کردنی واتای بەرائەت نەکردن و کافر نەبوون نیە پێی، وەک لە قیصەی یوسف ڕونمان کردەوە،

|ڪتێبی ~ PDF|
» ڪتێبی:- جێگیرڪردنی الصفات بۆ️ الــلّٰــه تعالی. ڪتێبێڪی بەسوود و گرینگە بۆ شارەزابوون لە سیفاتەڪانی️ الــلّٰــه تعالی و جێگیر ڪردنیان.

حديث الصورة+مالك+ابن خزيمة.pdf7.43 KB

وە هەمو تەشریعێکی ڕێگە پێ نەدراو لە ئیسلامیش دا تەبدیل و گۆڕینی دینی ئیسلامە هەر بۆیە لە چەندین ئایەت دا الــلّٰــه عزوجل فەرمان بە رسول الــلّٰــه ﷺ دەکات کە داوا لە موشریکەکان بکات کە بەڵگە بێنن بۆ ڕێگە پێدانیان بە بت پەرستی  چونکە کاتێک بانگەشەی شیرکیان دەکرد تەبدیل و جۆڕینی تەوحید بوو  الــلّٰــه عزوجل دەفەرموێت: ﴿أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦۤ ءَالِهَةࣰۖ قُلۡ هَاتُوا۟ بُرۡهَـٰنَكُمۡۖ هَـٰذَا ذِكۡرُ مَن مَّعِیَ وَذِكۡرُ مَن قَبۡلِیۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا یَعۡلَمُونَ ٱلۡحَقَّۖ فَهُم مُّعۡرِضُونَ﴾ [الأنبياء ٢٤] بەڵکو ئەوانە جگە لە الــلّٰــه چەند پەرستراوێکی تریان بۆ خۆیان داناوە، ئەی پێغەمبەر بڵێ‌: ئادەی بەڵگەی ڕاستی ئەو خودایانەتان بهێنن و بیسەلمێنن كە پەرستنی ئەوانە حەق و ڕەوایە، بڵێ‌: ئەم یەكتا پەرستیە قسەی ئەم قورئانەو قسەی هەموو كتێبه‌کانی پێش منە، بەڵام لەگەڵ ئەم هەموو بەڵگە ڕوونانەدا زۆربەیان حەق نازانن و نایناسن و پشتی تێدەكەن و گوێی پێ نادەن دەربارەی: قُلۡ هَاتُوا۟ بُرۡهَـٰنَكُمۡۖ حەسەنی بەصری دەفەرموێت: حجتكم على ما تقولون: إنّ الــلّٰــه أمركم أن تتخذوا من دونه آلهة دەی پێیان بڵێ ئەی محمد بەڵگەکەتان بێنن لەسەر ئەوەی دەڵێن: الــلّٰــه فەرمانی پێکردون کە جگە لە خۆی پەرستراوی تریش بپەرستن  پێشەوا عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عباس دەفەرموێت: (فإنهم قالوا: عبادتنا الآلهة تُقَرِّبنا إلى الــلّٰــه زُلْفى. فأخبرهم الــلّٰــه أنّها لا تقربهم. ) ئەوان لایان وابوو پەرستنیان بۆ بتەکان لە الــلّٰــه نزیکیان دەکاتەوە و الــلّٰــه عزوجل پێی ڕاگەیاندن کە بتەکان هیچ سودێکیان پێ ناگەیەنێت  بۆیە تــەشــریــع‌ کردنی ڕێبازێک کە پێچەوانەی تەوحیدی الــلّٰــه عزوجل بێت کوفرترین تــەشــریــعە وە کوفرترین دین گۆڕین و تەبدیلە  .

دەربارەی: ﴿أَمۡ ءَاتَیۡنَـٰهُمۡ كِتَـٰبࣰا مِّن قَبۡلِهِۦ فَهُم بِهِۦ مُسۡتَمۡسِكُونَ ۝٢١﴾ موقاتلی کوڕی سولەیمان دەفەرموێت: : ﴿أمْ آتَيْناهُمْ﴾ الــلّٰــه بە نکۆڵیەوە دەپرسێت: بۆ ئێمە کتێبێکمان پێ داون  ﴿مِن قَبْلِهِ﴾ لە پێش ئەم قورئانەوە کە تێیدا وتبێتمان جگە لە الــلّٰــه بپەرستن ﴿فَهُمْ بِهِ مُسْتَمْسِكُونَ﴾ تا ئەوان دەستی پێوە بگرن ؟  بێگومان نەخێر هیچ کتێبێکمان دانەبەزاندوە تێدا ڕێگەمان بە شیرک دابێت . کەوایە ئەو موشریکانە شوێن شەریعەت‌و کتێبی الــلّٰــه نەکەوتوون بۆیە الــلّٰــه عزوجل ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو موشریکانە شوێن شەریعەت‌و دینی کێ کەوتوون و دەفەرموێت: ﴿بَلۡ قَالُوۤا۟ إِنَّا وَجَدۡنَاۤ ءَابَاۤءَنَا عَلَىٰۤ أُمَّةࣲ وَإِنَّا عَلَىٰۤ ءَاثَـٰرِهِم مُّهۡتَدُونَ﴾ موقاتل دەفەرموێت: ئەم ئایەتە لەسەر وەلیدی کوڕی موغیرەو صەخری کوڕی حەرب و ئەبو جەهلی کوڕی هیشام و عوتبەی کوڕی رەبیعەو شەیبەی کوڕی رەبیعە دابەزی کە هەمویان لە قورەیش بوون  عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عباس دەیفەرموو:  ﴿بَلْ قالُوا إنّا وجَدْنا آباءَنا عَلى أُمَّةٍ﴾قال: وجدنا آباءنا على دين ئێمە باوو باپیرانمان لەسەر دینێک بینیوە کە ئەو دینە نەبوو که تۆ بانگەشەی بۆ دەکەیت ئەی محمد . وە پێشەوا عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عباس دەیفەرموو: {وإنّا عَلى آثارِهِمْ مُهْتَدُونَ﴾، يقول: ونحن على دينهم وە دەیانگوت ئێمە لەسەر ئەو دینەی باوو باپیرانمانین . ابن ابی زمنین دەفەرموێت: ﴿بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا على أمة﴾ مِلَّة , وَهِي ملَّة الشّرك باو باپیرانمان لەسەر دینی شیرک بینیوە  ﴿وَإِنَّا على آثَارهم مهتدون﴾ أَي: أَنهم كَانُوا على هدى وَنحن نتبعهم على ذَلِك الْهدى وە ئەوان لەسەر شیرک هیدایەت دراو ڕاست بوون و ئێمەش شوێن ئەو هیدایەتەی ئەوان دەکەوین . بۆیە برای موسوڵمانم وا مەزانە شیرک و بت پەرستی شتێکی ئاسایی بوبێت و هەڕەمەکی موشریکەکان لەسەری بوبن نەخێر بەڵکو دین و ڕێباز بووەو یاساو ئایین بووە و ئەوانیش لەسەری ڕۆشتون بەڵکو ئەو دینە طاغوتی و تەشریعە طاغوتیە زۆرترین پێغەمبەران بۆ نکۆڵی کردنی ئەوە هاتوون و زۆرینەی گەل و قەومەکان کە پێغەمبەران هاتوون بۆیان لەسەر ئەم تەشریعە طاغوتیە بوون بۆیە الــلّٰــه عز وجل ئەفەرموێت:  ﴿وَكَذَ ٰ⁠لِكَ مَاۤ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِی قَرۡیَةࣲ مِّن نَّذِیرٍ إِلَّا قَالَ مُتۡرَفُوهَاۤ إِنَّا وَجَدۡنَاۤ ءَابَاۤءَنَا عَلَىٰۤ أُمَّةࣲ وَإِنَّا عَلَىٰۤ ءَاثَـٰرِهِم مُّقۡتَدُونَ﴾ قەتادەی کوڕی دعامە دەفەرموێت: ﴿وكَذَلِكَ ما أرْسَلْنا مِن قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِن نَذِيرٍ إلّا قالَ مُتْرَفُوها﴾: قادتهم ورءوسهم في الشرك. مترفوها واتا پێشەواکانیان کە پێشەوا بوون لە شیرک دا. وە ئایەتەکان دەربارەی طاغوتیەتی ئەم جۆرە تەشریعەو وەسف کردنی دانەرەکانی بە طاغــــوت زۆرن لە قورئان دا و ئێمەش تەنها جێگیر کردنی ئەسڵ و بنچینەکانمان لا مەبەستە کە بزانیت ئەوەی فەرمان و بانگەشەی کرد بۆ پەرستنی جگە له الــلّٰــه عزوجل لە ئولوهیەتددا ئەوە طاغــــوتە.  عبدالــلّٰــه‌ی کوڕی عباس فەرمووی: ﴿بالطاغوت﴾، قال: الطاغوتُ: الذي يكون بين يدي الأصنام، يُعَبِّرون عنها الكذب؛ لِيُضِلُّوا الناسَ طاغــــوت ئەو سەدەنەو کاهینانە بوون، لە لای بتەکان خزمەتی بتەکانیان دەکردو خەڵکیان بانگەشە دەکرد بۆ پەرستنیان وحیکایەتی درۆیان بۆ دروست دەکردن تا خەڵک هەڵخەڵەتێن پێیان . بۆیە هەر کەسێک شەریعەتێک دابنێت کە پێچەوانەی تەوحیدی الــلّٰــه عز وجل بێت لە ئولوهیەت دا ئەوە ئەو کەسە طاغــــوتە و ئەو شەریعەتە کوفرو بێ دینیە جا ئەگەر ئەو شەریعەتە پاڵدرایە لای ئیسلام‌و گوترا ئەوە ئیسلامە ئەوە ڕۆچونە لە کــوفــر دا و خاوەنەکەی کافرترو طاغــــوت ترە  وە هەر یاسایەکیش ڕێگە بدات بە پەرستنی جگە له الــلّٰــه یان بە مافی تاکە کەسی دابنێت یان بە پێکەوە ژیان و ئازادی بزانێت ئەوە یاسایەکی طاغــــوتی و تــەشــریــعێکی کوفریە و دانەرانی طاغــــوتــن

وە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ دا ئەم جۆرە تەشریع‌و یاسایە کە پێچەوانەی تەوحیدی ئولوهیەتی الــلّٰــه ﷻ ــە لە نێو تاقمە کەلامیەکانی وەک صۆفی و ئەشعەریەکان دا بەر بڵاوەو ڕوون و ئاشکرایە لە ناویان دا کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە داوا کردن لە پیاو چاکان‌و پێغەمبەران نەک کوفر نییە بەڵکو شەریعەت‌و دینە وە کتێب‌و نوسراوی لەسەر دەنوسن وەک چۆن پێشتریش چەندین کتێبیان لەو بارەیەوە نوسیوەو لەوانەی کە لەسەر ئەم جۆرە تەشریعە طاغوتیە نوسینی نوسیوە: البکري وە السبکي  وە سەرهەڵدانی ئەم جۆرە تەشریعەش لە دوای دینی ئیسلام لە رافیضەوە سەری هەڵداوە و پاشان کۆمەڵەی إخوان الصفا وخلان الوفا بانگەشەیان بۆی کردو دواتر ئەشعەریەکانی وەک غەزالی سەر سام بوون بە نوسراوەکانی اخوان الصفا وخلان الوفا ئیتر لەناو ئەشعەریەت و صۆفیەکان دا باوەش بۆ ئەو تــەشــریــع‌و بیدعە کوفریە کرایەوە و دواتر بە ناوی کەراماتەوە بە ئاشکرا بانگەشەی خوایەتیان بۆ کەسانێک کرد کە بە ناو شێخ‌و ئیمامەکانیانە لەوانە احمد رفاعی و عبدالقادر گەیلانی و لە کتێبەکانیان دا چەندین صیفەتی ئولوهیەت‌و ربوبیەتی رب العالمین جێگیر دەکەن بۆ شێخ‌و ئیمامی تەڕیقەتەکانیان لەو کتێبانەش کتێبی: لواقح الأنوار في طبقات الأخيار نوسینی عبدالوهاب الشعرانی صۆفی  کە لەو کتێبەدا هەزاران کوفری صەریحی تێدایە کە ئێستا مەلا ئەشعەریەکان ئەو کتێبە بە کتێبی کەراماتی ئیمامەکانیان دەناسێنن و بەسەرهاتە درۆکانی ئەو کتێبە کە هەمووی کوفرو بێ دینیە باس دەکەن تا ڕەواج بەو تەشریعە طاغوتیە بدەن کە بریتیە لە پەرستنی غەیری الـلّٰـه عز وجل  بە هەمان شێوە لەو کتێبانە: كرامات الأولياء نوسینی یوسف النبهاني، کە مەشایخی نەجد زۆر ڕەدی ئەو نەبهانیە موشریکەیان داوەتەوە و لەو کتێبە دا بە ناوی کەراماتەوە بانگەشە بۆ تعلق و پەرستنی طاغوتەکانی دەکات کە ئەگەر قەومی نوح پیاو چاکانیان پەرستبێت ئەمانە داوێن پیس‌و بێ دینەکان دەپەرستن بە ناوی ئەوەی ئەولیاو پیاو چاک بوون ! وە هاو شێوەی ئەم تــەشــریــعە طاغــــوتیە لە نێو یاسا دەسکردەکانی سەردەم دا بە ئاشکرا یاسایەک نیە بانگەشه‌ی خەڵک بکات بۆ پەرستنی شەخسێک یان شتێک جگە لە الــلّٰــه بەوەی پەرستشی بۆ بکرێت بەڵام لە یاسا کوفریەکانیان بریتیە لە یاسای سەروەری قانون یان بانگەشە کردنیان بۆ دیموقراطیەت یان مافەکانی مرۆڤ کە ئەم یاسایانە ڕاستەوخۆ بانگەشەی پەرستنی یاسا و دیموقراطیەت و ئینسانەوی تیداا نیە بەوەی بپەرسترێن بەڵکو بانگەشەیە بۆ گوێڕایەڵی کردنیان و پێشخستنیانە بە سەر قورئان دا کە لە خاڵەکانی دواتر دا باسی لێ دەکەین بەڵکو یاسا دەسکردەکان یەکێک لە خاڵە کوفریەکانیان بریتیە لەوەی بانگەشە کردن بۆ پەرستنی جگە لە الــلّٰــه عزوجل بە حوڕیەت‌و ئازادی و پێکەوە ژیان ناو دەبەن کە ئەمەش دەچێتە ژێر حەڵاڵ کردنی کوفرو شیرکەوە بۆیە لێرە دا بۆت دەر دەکەوێت تەشریعی صۆفی و ئەشعەریەکان دەربارەی پەرستنی جگە الــلّٰــه پیسترو کوفرترە لە تەشریعی یاسا دەسکردەکان بەوەی کە یاسا دەسکردەکان ڕێگەی پێ دەدەن نەک بانگەشەی پەرستنی شتێک یان کەسێک بکات جگە لە الــلّٰــه  بۆیە کوفری ئەوانەی بانگەشەی پەرستنی جگە االــلّٰــه دەکەن لە قەبرو شێخ‌و پێغەمبەران و دەڵێن ئەمە دینی ئیسلامە، گەورە ترو خراپترە لە کوفری یاسا دەسکردەکان کە ئەو کارە بە ئازادی و حوڕیەتی دین و مافی تاکە کەسی دادەنێن . لەو ئایەتانەی بەڵگەن بۆ کوفریەتی ئەم جۆرە تەشریعە  الــلّٰــه ﷻ دەفەرموێت: ﴿أَمۡ ءَاتَیۡنَـٰهُمۡ كِتَـٰبࣰا مِّن قَبۡلِهِۦ فَهُم بِهِۦ مُسۡتَمۡسِكُونَ ۝٢١ بَلۡ قَالُوۤا۟ إِنَّا وَجَدۡنَاۤ ءَابَاۤءَنَا عَلَىٰۤ أُمَّةࣲ وَإِنَّا عَلَىٰۤ ءَاثَـٰرِهِم مُّهۡتَدُونَ ۝٢٢ وَكَذَ ٰ⁠لِكَ مَاۤ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِی قَرۡیَةࣲ مِّن نَّذِیرٍ إِلَّا قَالَ مُتۡرَفُوهَاۤ إِنَّا وَجَدۡنَاۤ ءَابَاۤءَنَا عَلَىٰۤ أُمَّةࣲ وَإِنَّا عَلَىٰۤ ءَاثَـٰرِهِم مُّقۡتَدُونَ ۝٢٣)[الزخرف ٢١-٢٣] (٢١) دەی ئایا ئێمە پێش ئەم قورئانە پەڕاوێكمان بەوان داوە، كە ئەوان دەست بەو پەڕاوە بگرن. و بیكەن بە بەڵگە لەسەر ئەوەی كە الــلّٰــه ڕازیە بەوەی كە بەندایەتی بۆ ئەو بتانە بكرێت؛ ٢٢) نەخێر شتى وایان لا نییە، بەڵكو دەڵێن: ئێمە باوو باپیرانمان لەسەر ئایینێكی ئاوا بینیوە، وە ئێمەش بە شوێن پێى ئەوان دا دەڕۆین. (٢٣) خۆ پێش تۆش هەر ترسێنەرێكمان بۆ سەر هەر ئاوەدانییەك ڕەوانە كردوە، ئەوا دەوڵەمەند و خۆشگوزەرانەكانیان هەر بەم شێوەیە دەیانوت: ئێمە باوو باپیرانى خۆمان لەسەر ئایینێكی ئاوا بینیوە، بێگومان ئێمەیش شوێنكەوتووى جێ پێی ئەوانین. و بە قسەی هیچ كەسێكیش لەو ڕێبازە لا نادەین ئەم ئایەتە بەڵگەیەکی صەریحە کە بت پەرستەکان هەموویان خۆیان بە شوێنکەوتەی دینی باوباپیرانیان دەزانی و دینەکەش بریتی بوو لە بت پەرستی کە تەشریعێکی طاغوتی بوو کە باسمان کرد شەیطان بۆی دانان و لە مەککەش دا عەمری کوڕی لوحەی خوزاعی زیندووی کردەوە

﴿أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ الله﴾ هَذَا على  الِاسْتِفْهَام - أَي: نعم لَهُم شُرَكَاء ئەم ئایەتە لە شێوەی پرسیاڕە بەڵام واتاکەی هەواڵ دانە واتا بەڵێ چەند شەریک‌و هاوبەشێکیان داناوە بۆ الــلّٰــه عزوجل يَعْنِي: مەبەست لەو شەریکانە شەیطانەکان بوو- الشَّيَاطِين - جعلوهم شُرَكَاء فعبدوهم؛ لأَنهم دعوهم إِلَى عبَادَة الْأَوْثَان ئەوانیان کردبوە شەریکی الــلّٰــه و دەیانپەرستن چونکە ئەوان بانگێشتیان کردن بۆ بت پەرستی و گوێڕایەڵیان کردن .)
📚«تفسیر ابن ابي زمنين»
 کەوایە شەیطانەکان کرابوونە طاغــــوت چونکە ڕێیازێکیان دانابوو خەڵکیان بۆی بانگ دەکرد کە بریتی بوو لە بت پەرستی . قال عبد الــلّٰــه بن عباس: ﴿أمْ لَهُمْ شُرَكاءُ شَرَعُوا﴾ شرعوا لهم دينًا غير دين الإسلا.  پێشەوا ابن عباس ئەفەرموێت : واتە چەند شەریکێکیان بۆ الــلّٰــه دانابوو کە دینێکیان بۆ داڕشتبوون جگە لە دینی ئیسلام . وە الــلّٰــه ﷻ دەفەرموێت: ﴿وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحۡمَـٰنُ وَلَدࣰاۗ سُبۡحَـٰنَهُۥۚ بَلۡ عِبَادࣱ مُّكۡرَمُونَ ۝٢٦ لَا یَسۡبِقُونَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ وَهُم بِأَمۡرِهِۦ یَعۡمَلُونَ ۝٢٧ یَعۡلَمُ مَا بَیۡنَ أَیۡدِیهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ وَلَا یَشۡفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ٱرۡتَضَىٰ وَهُم مِّنۡ خَشۡیَتِهِۦ مُشۡفِقُونَ ۝٢٨ ۞ وَمَن یَقُلۡ مِنۡهُمۡ إِنِّیۤ إِلَـٰهࣱ مِّن دُونِهِۦ فَذَ ٰ⁠لِكَ نَجۡزِیهِ جَهَنَّمَۚ كَذَ ٰ⁠لِكَ نَجۡزِی ٱلظَّـٰلِمِینَ ۝٢٩﴾ [الأنبياء ٢٦-٢٩] (٢٦) وە موشریكەكان دەڵێن: ڕەحمان منداڵی هەیە، ئەو زاتە پاك و بێ نیازە لە هەموو وەسفێكی ناڕەوا، بەڵكو ئەو فریشتانە بەندەیانێكی ڕێز لێگیراون. واتە ئەمانە عەبد و بەندەی ئەو زاتەن نەك منداڵ، وە ئەو زاتە پاكە لەو وەسفانە؛ (٢٧) ئەو فریشتانە هەرگیز بە هیچ قسە و بڕیارێك پێش ناكەون لە (الــلّٰــه)، ئەوان تەنها بە فەرمانی الــلّٰــه ئیش دەكەن. و خۆیان سەربەخۆ هیچ ئیشێك ناكەن و ناتوانن هیچ بڕیارێك بدەن هەتا (الــلّٰــه) بڕیار نەدات (٢٨) جا (الــلّٰــه) ئاگادارە بەوەی كە كردویانە و بەوەیش كە دەیكەن و ئەوان شەفاعەت ناكەن مەگەر بۆ ئەو كەسەی كە (الــلّٰــه) لێی ڕازی بێت و ئەوان هەمیشە لە سام و هەیبەتی (الــلّٰــه) دەترسن. (٢٩) وە هەركام لەو فریشتانە بڵێ من خوام نەك ئەو خودایەی كە ئێوە دەیپەرستن، جا ئێمە بە ئاگری دۆزەخ سزای دەدەین، هەر ئاوهاش تۆڵە دەسێنین لە ستەمكاران.  الــلّٰــه عزوجل فەرمووی هەر کامێک لەو مەلائیکەتانەی کە بەندەی الــلّٰــه ن عزوجل بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەو خوایە جگە لە الــلّٰــه ئەوە دۆزەخ جێیەتی  عن الضحاك بن مُزاحم في قوله: ﴿ومن يقل منهم﴾ يعني: مِن الملائكة، ﴿إني إله من دونه﴾ قال: (ولم يقل ذلك أحد مِن الملائكة إلا إبليس، دعا إلى عبادة نفسه، وشَرَعَ الكفر) ضەحاکی کوڕی موزاحیم دەربارەی ئەو ئایەتە دەیفەرموو: (مەبەست لەوەیە هەر کامێک لە مەلائیکەتەکان ئەو قسەیە بکات ئەوە سزای دۆزەخە، وە هیچ کام لە مەلائیکەتەکان وایان نەگوتوە جگە لە ئیبلیس لعنه الــلّٰــه کە بانگەشەی کرد بۆ ئەوەی خەڵکی بیپەرستن‌و کوفرو شیرکی داهێناو تەشریعی کردو کردیە دین) قەتادەو موقاتل و سوفیانی ثەوریش هەمان وتەیان فەرمووە  لەم دوو ئایەتە دا ڕوونە کە شەیطان یەکێک لە هۆکارەکان کە پێی دەوترێت طاغــــوت ئەوە بوو کە بانگەشەی خەڵکی کرد بۆ ئەوەی ئەو بپەرستن و بانگی خەڵکی کرد بۆ پەرستنی بتەکان کە ئەمە دانانی شەریعەتێکی کوفری بوو کە پێچەوانەی تەوحیدی ئولوهیەتی الــلّٰــه عز وجل بوو، بۆیە هەر کەسێکیش جگە لە شەیطان هاوشێوەی شەیطان خەڵکی بانگ بکات بۆ بت پەرستی یان قەبر پەرستی یان شێخ‌و مەرقەد پەرستی ئەوە طاغــــوتەو شەریعەتێکی کوفری داناوە، وە بزانە رحمک الــلّٰــه کە دانانی تەشریعی پێچەوانەی تەوحیدی الــلّٰــه عزوجل لە گەورەترینی کوفرەکانەو لە خراپترینی تەشریع‌و تەبدیل کردنی دینی ئیسلامە کە خاوەنەکەی ململانێی الــلّٰــه عزوجل دەکات و نکۆڵی تاک‌و تەنهایی الــلّٰــه عزوجل دەکات بۆیە لە پیسترینی طاغوتەکان ئەوانەن کە یاسا یان ڕێبازێک یان دینێک دا دەهێنن کە دژی تەوحیدی رب العالمین بێت، وە لێرە دا بزانە بارك الــلّٰــه فیک کە دانانی ئەم جۆرە لە تــەشــریــع‌ و گۆڕینی دینی ئیسلام بە مەرج نەگیراوە خاوەنەکەی ئەو ڕێبازەی دای دەهێنێت پاڵی بداتەوە بۆ ئیسلام بەڵکو پاڵی بداتەوە بۆ ئیسلام یان بە ناوی هەر شتێکەوە ئەو جۆرە یاساو ڕێبازە دابنێت طاغوتە، وە کاتێک پاڵ درایەوە بۆ ئیسلام ئەوە زیادەیە لە کوفرو بێ دینی داو پێی دەوترێت بیدعەیەکی کوفری کە پێناسەی بیدعەی کوفری بریتیە لە: هەر کوفرێک کە دینداری پێوە بکرێت .

پۆستی حەوتەم لە زنجیرە باسی کــوفــر بە طاغــــوت لە ژێر ڕووناکی تەفسیری ئایەتەکان‌و وتەی پێشینی ئوممەت دا ئەو کــوفــرانەی خاوەنەکەی دەکەن بە  طاغــــوت -۵- ڕونکردنەوەی ئەو تــەشــریــع‌و تــەبــدیــل کردنەی دیــن کە کــوفــرە -1- ڕونکردنەوەی ئەو تــەشــریــع‌ و ڕێباز دانانەی کە کــوفــرەو خاوەنەکەی دەکات بە طاغــــوت   لە دوای ئەوەی باسی شەریعەتی ئیسلاممان کرد وە باسی ئەو تــەشــریــع‌ دانانەمەن کرد کە نەدەگەیشتە دەرەجەی کــوفــر بەڵکو خاوەنەکەی بیدعەکار و تاوان بار بوو وە گوتمان نیشانەی تــەشــریــعی بیدعی یان ئەو تــەشــریــعەی ناگاتە حەدی کــوفــر ئەوەیەکە: تەشریعێک بێت کە کۆدەنگی ئەهلی قیبلە نەشکێنێت بەڵکو پێچەوانەی کۆدەنگیەک بێت لە کۆدەنگیەکانی ئەهلی سوننە کە نەگاتە حەددی کــوفــرو لە دین دەرچون . ئێستا بە گشتی نیشانەو خاڵەکانی تــەشــریــع‌ و گۆڕینی دیــن و ڕێباز داهێنانی کوفری دەکەین کە خاوەنەکەی کــافــر دەبێت و کاتێک بانگەشەی خەڵکی بۆ کرد و کردی بە دین دەبێتە طاغــــوت و دەڵێم: بزانە رحمك الــلّٰــه کە هەر شەریعەت دانانێک و گۆڕینێکی دین کە کۆدەنگی ئەهلی قیبلە بشکێنێت و لە کۆدەنگی ئەهلی ئیسلام بچێتە دەر ئەوە شەریعەت دانانێکی کوفریە وه خاوەنەکەی کافرەو کاتێک بانگەشەو حەقی ئەوەی دا بە خۆی کە ئەو شایستەی ئەوەیە ئەو شەریعەت‌و دینە دابنێت ئەوە دەبێتە طاغــــوت بۆ ڕونکردنەوەی نیشانەی ئەو تــەشــریــع‌و دین دانانەی کە کۆدەنگی ئەهلی قیبلە دەشکێنێت چەند نیشانەیەک باس دەکەین و پاشان بەڵگەی کوفریەتی ئەو خاڵە باس دەکەین و نمونەیشی بۆ دێنینەوە بەڵام پێش ئەوە بزانە بارك الــلّٰــه فیك کە تــەشــریــع‌ دانانی کوفری تایبەت نیە بە تاقمێک لە خەڵکی دا یان تایبەت نیە بە دەسەڵاتدار و زۆردارەکانەوە بەڵکو هەرکەسێک تەشریعی کوفری دابنێت کافرەو کە بانگەشەی بۆ کرد طاغــــوتە ئەگەر بێ نرخ ترین کەسیش بێت یان زانایەک بێت یان کار بە دەستێک بێت یان سەرۆکی دەوڵەتێک بێت بۆیە ئەم خاڵە بزانە چونکە زۆرێک لە تاقمە حەرەکی‌و گومڕاکان طاغوتی تەشریع دانانیان تایبەت کردوە بە دەسەڵات داران‌و کاربەدەستانەوە لە کاتێک دا ئەمە پێچەوانەی دەق‌و ئەسڵەکانی قورئانە چونکە لە قورئان دا طاغوتی تەشریع پاڵدراوەتەوە لای ساحیر و زاناو قەشەکان‌و دەسەڵاتدارانی هۆزەکان بۆیە تایبەت کردنی طاغوتی تەشریع بە دەسەڵات دارانەوە و سەرنج خستنە سەری بە تەنهاو پشت هەڵکردن لە جۆرەکانی تری، گومڕاییەو بەڵکو زەندەقەو بێ دینیە کاتێک کەسێک ئیمانی بە طاغوتێک هەبێت لە طاغوتانی تەشریع کە دینی کوفریان داڕشتوە بەڵام شەوو ڕۆژ بخاتە سەر یەک بۆ دژایەتی طاغوتی تەشریعی کاربەدەستان و پێی دەڵێین تۆ کوفرت بە طاغوت نەکردوە بەڵکو باوەڕداریت بە جۆرێکیان و کافریت بە جۆرێکیان ! نیشانەی یەکەمی تەشریع و تەبدیلی دین کە کوفرە بریتیە لە دانانی شەریعەتێک کە پێچەوانەی تەوحیدی الــلّٰــه عزوجل بێت جا تەوحیدی ئولوهیەتی بێت یان ربوبیەتی یان ناوو صیفاتەکانی  وە ئەم تەشریع و گۆڕینەی دین الــلّٰــه ﷻ لە چەندین جێگا دا باسی کردوە و لە مێژوی مرۆڤایەتیش دا ئەوانەی ئەم جۆرە تەشریعەیان داناوە لە حەقیقەت دا یان بەناو زاناکان بوون یان کەسانێک بوون کە سەرۆک هۆزو قەبیلەکان بوون یان کاربەدەست‌و سەرۆکەکان بوون  هەربۆیە کاتێک زانایانی پێشین ئەم جۆرە تەشریعەیان بینی و کەسانێک بانگەشەیان بۆی کرد بەو پەڕی هێزو توانایانەوە ڕەدیان دانەوە و کوفرو بێدینیەکانیان دەرخستن و چەندین کتێبیان لەسەریان نوسین و تەکفیریان کردن وه نوێژیان لە دواوە نەدەکردن و سەر بڕاوی دەستیان نەدەخواردن و ژن‌و ژنخوازیان لەگەڵ نەدەکردن بۆیە ئەو جاهیل‌و نەزانانەی تانە لە کتێبەکانی سەلەف دەدەن لە حەقیقەت دا تانەو تەشەر لە دیفاع کردنی زانایانی پێشین دەدەن لە تەوحید کە کوفری طاغوتی تەشریعیان ڕەت کردۆتەوە و کافر بوون پێی و خەڵکیان لێی ئاگادار کردۆتەوە. 1_ لە بەڵگەی کوفریەتی ئەم جۆرە تەشریع و تەبدیل کردنەی دین لە تەوحیدی ئولوهیەت دا  الــلّٰــه ﷻ دەفەرموێت: ﴿أَمۡ لَهُمۡ شُرَكَـٰۤؤُا۟ شَرَعُوا۟ لَهُم مِّنَ ٱلدِّینِ مَا لَمۡ یَأۡذَنۢ بِهِ ٱللَّهُۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةُ ٱلۡفَصۡلِ لَقُضِیَ بَیۡنَهُمۡۗ وَإِنَّ ٱلظَّـٰلِمِینَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِیمࣱ﴾ [الشورى ٢١] بەڵکو ئەوانە چەند هاوبەشێکیان داناوە بۆ الــلّٰــه کە دینێکیان بۆ دا دەڕێژن کە الــلّٰــه مۆڵەتی پێی نەداوە،خۆ ئەگەر بڕیاری پێش وەختەمان نەبوایە کە سزای قیامەت پێش نەخەین بۆ دونیا ئەوە لەسەر ئەو کوفرەیان لە ناومان دەبردن و جیاکاریمان لە بەینی ئەهلی حەق‌ و ئەهلی باتڵ دا دەکرد وە بە ڕاستی ستەمکاران لە هاوبەش دانەران بۆ الــلّٰــه سزایەکی بە ئێشیان بۆ هەیە. وشەی أم بە واتای بَل هاتوە واتە بەڵکو. ابن ابی زمنین کە تەفسیرەکەی کورتکراوەی تەفسیری یەحیای کوڕی سەلامە لە تەفسیری ئایەتەکە دا دەفەرموێت:☟☟☟☟☟☟☟

#ڪافر_بوون_هێندەۍ_دەمارۍ #بن_گوێ_نزیڪە... ✹أبي هریرة رضي الــلّٰــه عنە دەڵێت: ڕەسول الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتۍ: دەسپێشخەر بن لە ئەنجامدانۍ ڪردەوەۍ چاڪ پێش ئەوەۍ ڕووبەڕووۍ فیتنانێڪ ببنەوە وەڪ شەو تاریڪ بێت، پیاوۍ وا هەیە ڕۆژ دەڪاتەوە ئیماندارە ئێوارەۍ دێت بە سەردا ڪافرە _یا خود ئێوارە ئیمانداره ڪه ڕۆژۍ لێ دەبێتەوە ڪافرە_ دینەڪەۍ دەفرۆشێت بە هەندێڪ له دونیا. 🔹عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ، أَنَّ رَسُولَ اللەِ ﷺ قَالَ : « بَادِرُوا بِالْأَعْمَالِ فِتَنًا ڪَقِطَعِ اللَّيْلِ الْمُظْلِمِ ، يُصْبِحُ الرَّجُلُ مُؤْمِنًا ، وَيُمْسِي ڪَافِرًا _أَوْ : يُمْسِي مُؤْمِنًا ، وَيُصْبِحُ ڪَافِرًا_ يَبِيعُ دِينَهُ بِعَرَضٍ مِنَ الدُّنْيَا »
📚 صحیح مسلم | (313) 📚 مسند أحمد | (8030)
✹أبي أمامة رضي الــلّٰــه عنە دەڵێت: ڕەسول الــلّٰــه ﷺ فەرموویەتۍ: بە دڵنیاییەوە فیتنانێڪ دێنە پێشەوەو ڕوودەدن پیاو هەیە ڕۆژۍ لێ دەبێتەوە ئیماندارە ڪاتێڪ ئێوارەۍ دێت بە سەردا ڪافر دەبێت، ئیللا ڪەسێڪ نەبێت ڪە الــلّٰــه ﷻ بیژێنێت و زیندووۍ ڪردبێتەوە بە عیلم. 🔹حَدَّثَنَا رَاشِدُ بْنُ سَعِيدٍ الرَّمْلِيُّ ، قَالَ : حَدَّثَنَا الْوَلِيدُ بْنُ مُسْلِمٍ ، عَنِ الْوَلِيدِ بْنِ سُلَيْمَانَ بْنِ أَبِي السَّائِبِ ، عَنْ عَلِيِّ بْنِ يَزِيدَ ، عَنِ الْقَاسِمِ أَبِي عَبْدِالرَّحْمَنِ ، عَنْ أَبِي أُمَامَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللەِ ﷺ : « سَتَڪُونُ فِتَنٌ يُصْبِحُ الرَّجُلُ فِيھَا مُؤْمِنًا وَيُمْسِي ڪَافِرًا ، إِلَّا مَنْ أَحْيَاهُ اللَّهُ بِالْعِلْمِ ».
📚 سنن ابن ماجە | (3954)
✹أم الدرداء رضي الــلّٰــه عنھا دەڵێت: هەرڪات پیاوێڪ لەسەر حاڵێڪۍ چاڪ بمردایه أبو الدرداء زۆر دەیوت: پیرۆزۍ بێت، خۆزگە من لە جێۍ ئەو بام. پێم وت: ئەۍ أبا الدرداء زۆر ئەمە دووبارە دەڪەیتەوە، مەبەستت چییە لەمە بۆ هێندە دەیڵێیتەوە ؟! وتۍ: جا تۆ چوزانۍ ئەۍ ئەحمەق! پیاو هەیە ڕۆژ دەڪاتەوە ئیماندارە ئێوارەۍ دێت بە سەردا ڪافرە! وتۍ: ئەوە چۆنە ؟! وتۍ: ئیمانۍ لێ دادەڕنێت و لێۍ وەردەگیرێتەوە بێ ئەوەۍ بە خۆۍ بزانێت، من ئاوات بە مردنۍ لەو جۆرە دەخوازم هەتا مانەوەم لە نوێژ و ڕۆژوو. 🔸حدثنا أبو بڪر محمد بن بڪر ، قال : حدثنا أبو داود ، قال : حدثنا محمود بن خالد ، قال : حدثنا أبو مُسھر ، قال : حدثنا سعید ، عن أبي عبد ربٍّ الزاهد ، عن أُمِّ الدرداء رضي اللە عنھا ، قالت : ڪان أبو الدرداء رضي اللە عنە ڪثیرًا مما یقول إذا هلڪ الرجل علۍ الحال الصالحة : هنیئًا لە ، لیت أني بدلە. فقلت لە : یا أبا الدرداء ، ڪثیرًا مما تقول ، تعني هذا.! فقال : وما علمت یا حمقاء! أن الرجل یصبح مؤمنًا ویمسي ڪافرًا.! قالت : وڪیف ذالڪ؟! قال : یُسلب إیمانە ولا یشعر ، لأنا لھذا بالموت أغبط مني بالبقاء في‌ الصوم والصلاة.
📚 الإبانة الڪبرۍ لابن بطة | (1129)
#فیقھۍ_حدیث_و_ئەثەرەڪە ❶← ئەم حدیثەۍ ڕەسول الــلّٰــه ﷺ ڕەدێڪۍ ڕوون و بەهێزە بۆ مەدخەلییەڪان ئەوان فرعەون ـیش زیندوو بڪرێتەوە بۆیان تەڪفیرۍ ناڪەن هەتا ئیقامە حوجەۍ نەڪەن! ئەگەر بە قسەۍ ئەوان بێت ئەوە ئەو هەموو ڪەسەۍ ڪە حاڵیان بەو جۆرەیە ڪە حدیثەڪە ئاماژەۍ بۆ ڪردووە بەیانۍ ئیمانۍ هەیە ئێوارە ڪوفرێڪ دەڪات و ڪافر دەبێت لاۍ ئەو فیئە بۆگەنە تەڪفیر ناڪرێت و حوڪمۍ ڪوفرۍ بە سەردا جێبەجێ ناڪرێت! ❷← بەڪارهێنانۍ ڪەلیمەۍ ئەحمەق و گەمژە بەرامبەر بە ڪەسانێڪ ڪە حاڵۍ نابن بە شتانێڪ ڪە زەڕوورەتە لە دین و دەبێت بزانرێت ئەوە نە جنێوە و نە سووڪایەتۍ، هەروەڪ چۆن لە ئەثەرەڪەدا دیارە ڪاتێڪ أم الدرداء لە عیللەتۍ وتەڪە تێ ناگات أبا الدرداء پێۍ دەڵێت یا حمقاء. ئەمەش ڕەدێڪە بۆ زۆرێڪ لە خەڵڪۍ جاهیل بە عیلمۍ شەرعۍ و مەنھەجۍ سەلەف ڪاتێڪ ئێمە بە هەندێڪ مەلاۍ گومڕا و زەندقیمان دەوت ئەحمەق ئەوان دەهاتن و دەیانوت ڪاڪە جنێو مەدەن و سوڪایەتۍ بە مەلا مەڪەن!

یان کامیان خەلیفە بووە، یان کامیان ئەهلی بەدر بووە، یان کامیان ئەهلی بەیعەتی رضوان بووە، یان کامیان پێش فەتح موسوڵمان بووە، بۆیە ئەو بەشەی شەریعەت کە بە ڕوونکردنەوەی هاوەڵان پێمان گەیشتوە وەرگرتن‌و کارپێکردنی جیاکەرەوەیە لە بەینی ئەهلی حەق و باتڵ دا یان لە بەینی موسوڵمان و زندیق دا  یان لە بەینی سوننی و بیدعە‌چی دا  الله عز وجل دەفەرموێت: ﴿وَٱلسَّـٰبِقُونَ ٱلۡأَوَّلُونَ مِنَ ٱلۡمُهَـٰجِرِینَ وَٱلۡأَنصَارِ وَٱلَّذِینَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحۡسَـٰنࣲ رَّضِیَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُوا۟ عَنۡهُ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَنَّـٰتࣲ تَجۡرِی تَحۡتَهَا ٱلۡأَنۡهَـٰرُ خَـٰلِدِینَ فِیهَاۤ أَبَدࣰاۚ ذَ ٰ⁠لِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِیمُ﴾ [التوبة ١٠٠] وە ئەوانەی كە پێشكەوتن و یەكەم كەس بوون كە باوەڕیان هێنا لە كۆچەری و یارمەتیدەران و ئەوانەش كە بە باشی و ڕێك و پێكی شوێن ئەوان كەوتن، ئەوا (الــلّٰــه) لەوان ڕازییەو ئەوانیش ڕازین لەو زاتە، چەندین باخ و بێستانیشی بۆ ئامادە كردوون كە جۆگا و ڕوباریان بە ژێر دا دەڕوات و بۆ هەمیشەش تێیدا دەمێننەوە، بەڕاستی ئەوەیە بەهرە و بردنەوەی گەورە.  کە دەفەرموێت: وَٱلَّذِینَ ٱتَّبَعُوهُم واتا شوێن خودی ئەوان بکەویت واتا فەزڵە بۆ خودی خۆیان و تایبەت نیە بە شوێنکەوتنی ئەو وتانەی لە رسول الــلّٰــه وە دەیگێڕنەوە چەنکە ئەوکات شوێنکەوتنی رسول الــلّٰــه یە ﷺ بەڵام الــلّٰــه عزوجل باسی فەزڵی شوێنکەوتنی خودی هاوەڵان دەکات و ئەوەی وەک هاوەڵان دینداری بکات الــلّٰــه عزوجل فەرمویەتی کە لێی ڕازیە  وە الــلّٰــه عز وجل دەفەرموێت: ﴿فَإِنۡ ءَامَنُوا۟ بِمِثۡلِ مَاۤ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهۡتَدَوا۟ۖ وَّإِن تَوَلَّوۡا۟ فَإِنَّمَا هُمۡ فِی شِقَاقࣲۖ فَسَیَكۡفِیكَهُمُ ٱللَّهُۚ وَهُوَ ٱلسَّمِیعُ ٱلۡعَلِیمُ﴾ [البقرة ١٣٧] جا ئەگەر ئەوان باوەڕیان هێنا بە وێنەی ئەوەی كە ئێوە باوەڕتان پێ هێناوە ئەوسا بە دڵنیاییەوە ئەوانیش ڕێگاى هیدایەتیان دۆزیوەتەوە، خۆ ئەگەر پشتیشیان هەڵچەڕخاند، ئیتر ئەمانە كەوتونەتە ناو بەدبەختى و بەش بەشی و بەربەرەكانی، بۆ بەرەنگاری ئەوان هەر الــلّٰــه بەسە بۆ تۆ، وە هەر ئەوە كە بیسەری زانایە. ئەوەی تا ئێرا باسمان کرد ڕونکردنەوەی حەقیقەتی شەریعەتی ئیسلام بوو وە ڕونکردنەوەی بەشی موحکەم و موتەشابیهاتی بوو لەگەڵ باسکردنی چونیەتی رونکردنەوەکانی رسول الــلّٰــه ﷺ بۆ دین  وە باسی ئەوەمان کرد کە وشەی تەشریعی دینی جگە الــلّٰــه لە چ کاتێک دا بەکار هاتوە و ڕونمان کردەوە خواریج و ئەهلی ڕەئی و ئەهلی کەلام شتانێک بە تەشریعی کوفری دەزانن کە ئەسڵی شەریعەتی ئیسلامن یان بەشێکن لە دین و ئیمان   وە باسی هەڵەی خەواریجەکانمان کرد کە بە گشتگیری دەڵێن تەشریع دانانی جگە شەریعەتی الــلّٰــه کوفرە و ڕوونمان کردەوە ئەو گشتگیریە هەڵەیەو بەڵکو بیدعە تەشریع دانانەو شەرت نیە هەموو بدعەیەکیش کوفر بێت بۆیە لە بڵاو کراوەی داهاتوو دا دەچینە سەر ئەو تەشریعەی کە کوفریەو هەر کەس دانەری بێت طاغــــوتەو بە ئەثەرو بەڵگەکان ڕونی دەکەینەوە إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه 

دواتر لە  ئەهلی ڕەئی و ابو جیفەوە سەری هەڵدا کە وتەی هاوەڵانی قبوڵ نەبوو وە دەیگوت قیاس و استحسان ئەولاترن لە وتەی هاوەڵان و دواتر تاقمە کەلامیەکان بە گشتی وتەو تەفسیری هاوەڵانیان لە عەقیدەو بیرو باوەڕ دا ڕەت کردەوەو فەلسەفەو عیلمی کەلامیان پێش خست بەسەر شەریعەت دا بە گشتی بۆیە ئەو بەشەی دین کە لە وتەی هاوەڵانەوە پێمان گەیشتوە بۆ تەفسیری ئایەتەکان و کۆ دەنگیەکانیان لەسەر حوکمەکان حونجەن و ئەوەی بە گشتی بڵێت کۆدەنگی هاوەڵان دین نیە کافرە لەعنەتی الــلّٰــه ی لێ بێت وە ئەگەر کۆ دەنگیەکی تایبەتی ڕەت کردەوە ئەوە حوکمی بەسەردا دەدرێت بە پێی موخالەفەکەی . وە هەر کەسێک بەو بەشەی دین بڵێت ئەمە تەشریعی دینە جگە لە دینی الــلّٰــه ئەوە گومڕاو گومڕاکارە بەڵکو زۆر جار زندیق‌ و بێ دینە بۆیە دەبینیت ابن حزمی ظاهری جهمی کاتێک باسێک باس دەکاتو وتەی هاوەڵانی لە بارە دێنێت کە پێچەوانەی ڕەئیە باتڵەکەی خۆین  ڕاستەوخۆ ڕەتی دەکاتەوە و پاشان ئەم ئایەتە دێنێتەوە: ﴿ٱتَّبِعُوا۟ مَاۤ أُنزِلَ إِلَیۡكُم مِّن رَّبِّكُمۡ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ مِن دُونِهِۦۤ أَوۡلِیَاۤءَۗ قَلِیلࣰا مَّا تَذَكَّرُونَ﴾ [الأعراف ٣] واتا شوێنکەوتنی وتەی هاوەڵان شیرک دانانە بۆ الــلّٰــه بەڵام کوێراییەتی بەرامبەر ئەو ئایەتانەی کە هەر الــلّٰــه خۆی بۆی دابەزاندوین و باس لە فەزڵ و شوێنکەوتنی هاوەڵان دەکات  یان باس لەوە دەکات کە بەشێک لە حوکمەکان الــلّٰــه گێڕاویەتەوە بۆ زاناو عالمەکان کە استنباطو تێڕامانی تیدا بکەن. بۆیە بزانە: -هاوەڵان لە بیرو باوەڕ دا کۆدەنگ بونو هەرگیز لەسەر ئەسڵێکی ئیمان و بیرو باوەڕ ناکۆک نەبوون  خۆ ئەگەر کەسێک وتی ئەوە نیە هەندێک لە هاوەڵان ناکۆک بوون کە ئایا رسول الــلّٰــه ﷺ الــلّٰــه عز وجل ی بینیوە یان نا  دەڵێین ئەمە ناکۆکیانە لەسەر جێگیر بوونی ئەو ڕوداوە کە ڕویداوە یاخود نا  نەک ناکۆکی بێت لە ئەسڵی ئەهلی سوننە کە الــلّٰــه عزوجل دەبینرێت لە قیامەت دا  وە هەندێک جار بەشێک لە هاوەڵان تەفسیری ئایەتێک دەکەن کە هەندێک لە زانایان بە ئایەتی صیفات دایان ناوە بەڵام یەکێک لە هاوەڵان وای تەفسیر نەکردوە کە ئایەتەکە باسی صیفات بێت ئەمە نکۆڵی و تەئویلی ئایەتی صیفات نییە لە لایەن هاوەڵانەوە ئاگادار بە بەڵکو خیلافە لە نێوانیان دا ئایا مەبەستی ئایەتەکە صیفاتە یان شتێکی ترە  ئەگەرنا ئەسڵی بابی صیفات هیچ صەحابەیەک نە نکۆڵی لێ کردوە نە ئیشکالیش بووە لایان بۆیە هەرگیز پرسیارو ئیشکالێک نەبووە لە هاوەڵێک لە هاوەڵانەوە کە ئیشکالی هەبوبێت دەربارەی صیفاتی الــلّٰــه عزوجل کە لە قورئان دا هاتوە و نەیان وتوە چۆن دەبێت ئەم سیفەتە وابێت وەک ئەهلی کەلام و زندیقەکان  -وە بزانە کۆ دەنگی هاوەڵان لەسەر هەر باسێک لە ئەحکام دا جێگیر بوو ئەوە حوججەیەو بەڵگەیەو هەرگیز هاوەڵان لەسەر ناحەق و باتڵ کۆک نەبوون  وە جائیز نیە لە کۆدەنگیان دەربچیت‌و هەر کەس کۆدەنگیەکی هاوەڵان پێشێل بکات ئەوە حوکمی بەسەردا دەدرێت بە گوێرەی موخالەفەکەی . -وە ئەگەر لەسەر باسێک ڕاجیاوازیان هەبوو ئەوە ئەو ڕاجیاوازیە سەیر دەکرێت بزانرێت هۆکارەکەی چیە  -ئەگەر هۆکارەکەی بێ ئاگایی یەکێکیان بوو لە فەرمودەو دەقێک کە لە لای ئەوی تریان جێگیر ببو لە رسول الــلّٰــه‌وه ﷺ ئەوە وتەی ئەو صحابە وەردەگیرێت کە ئاگاداری  فەرمودەکە بووە و وتەی ئەوی تریان وەرناگیرێت و ناوترێت ئەمە ڕا جیاوازیەکی فراوانەو هەرکامیان وەرگرم دەبێت، نەخێر کە پێت گەیشت فەرمودەیەک جێگیر بووە و هاوەڵێک نەیزانیوە ئەو فەرمودەیە هەیە و لەسەر حوکمێک ڕۆشتوە کە ئەو فەرمودەیە تایبەتی کردوە یان نەسخی کردوەتەوە ئەوە بۆت نییە ئیلا دەبێت شوێن فەرمودەکە بکەویت و ئەو صحابەیەش عوزری ئەوەی هەیە فەرمودەکەی پێ نەگەیشتوە و سەرزەنشت و لۆمەی لەسەر نیە  جا ئەمە ئەو باسانەش دەگرێتەوە کە نەسخ کرابێتنەوە و هاوەڵێک لە هاوەڵان بێ ئاگا بوبێت لە نەسخ بونەوەی . -ئەگەریش هاتوو ناکۆکیان لەسەر باسێک لەبەر خودی واتای دەقێک بوو لە قورئان و فەرمودە کە ئیحتمالی هەردوو واتاکەی دەکرد ئەوە نابێت لە وتەی ئەوان دەر بچیت و وتەی تر باس بکرێت بۆ ئەو باسە وە تەرجیح دەدرێت بە یەکێک لە وتەکان ئەگەر هاتوو جێگای تەرجیح دان بوو بەوەی بزانرێت کامیان نزیکترن لە واتاکەوە و وتەی ئەویان وەر دەگیرێت خۆ ئەگەر کەسێک وتەی هاوەڵەکەی تری وەرگرت ئەوە سەرزەنشت ناکرێت  وە زانایان زۆر جار لەم حاڵەتە دا گەڕاونەتەوە بۆ فەزڵی هاوەڵان بە پێی دەرەجەکانیان کە ئایا کامیان لە سابقونە