ar
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

الذهاب إلى القناة على Telegram
521
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-230 أيام
أرشيف المشاركات
#کار_بکەن_بە_قورئان #پەلەی_حفظتان_نەبێت تەیبی کوڕی إسماعیل دەڵێت: قورئانم لە لای حوسەین دەخوێند هەموو ڕۆژێک (1) ئایەتی فێر دەکردم و لە ماوەی (15) ساڵدا پێی خەتم کردم .
📚[غایة النهایة لإبن الجوزي (٢٤٤/١)]
أبو عبدالرحمن السلمي(رحمە️ الــلّٰــه) دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئەو هاوەڵانەی قورئانیان فێر دەکردین وەک عوسمانی کوڕی عەففان و عبد️الــلّٰــه ی کوڕی مەسعود و ئوبەی کوڕی کەعب (️ الــلّٰــه لێیان ڕازی بێت) قورئانیان لە لای پێغەمبەری️ الــلّٰــه (ﷺ) خوێندووەو (10) ئایەتی پێ وتنەوەو لەوە تێ نەدەپەڕین تا بە وردی کردەوەیان پێ دەکردو دەیان وت: قورئانەکە بە جوانی فێر بووین و کردەوەشمان بە هەموویان دەکرد، پاشان أبو عبدالرحمن فەرمووی: لە دوای ئێمەوە بەرەیەک دێنە کایەوە ئەم قورئانە دەخوێنن وەک چۆن ئاو دەخواتەوە بەڵام لە گەرویان زیاتر ناڕواتە خوارەوە (دەستی برد بۆ گەرووی خۆی).
📚[رواە عبدالرزاق (٦٠٢٧) ، وابن أبي شیبة (٩٩٧٨) ، وابن جریر في تفسیرە (٨٢)]
هەشیان بووە لە (5) ئایەت زیاتری نەوتۆتەوە: یونسی کوڕی أبي رجاء(رحمە️ الــلّٰــه) دەڵێت: أبو موسی الأشعري(رَضِيَ الــلّٰــه عَنْەُ) لە (5) ئایەت زیاتری پێ نەدەوتین و پێنج پێنج فێری دەکردین .
📚[جمال القرأن للسخاوي (٤٤٦/٢)]
أبو العالیە(رحمە️ الــلّٰــه) دەفەرموێت: ( تعلموا القرأن خمس آیات ، فإنە أحفظ لکم ) #واتــــە: پێنج ئایەت ، پێنج ئایەت قورئان فێر ببن، چونکە بۆ لەبەرکردن ئەوە باشترە .
📚[رواە ابن أبي شیبة (998)]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ قورئان بۆ پێشبڕکێ نییە بەڵکو بۆ کردەوە پێ کردنە بەڵام بەداخەوە خەڵکی ئێستا زۆربەی بەس حفظ ئەکات و هیچی تر ! نە لێی تێ ئەگات نە تەفسیرەکەی ئەخوێنێتەوە نە کردەوەشی پێ ئەکات بەس لەبەری ئەکات و تەواو، چەندین ناوەند و شوێن هەیە کە دەرسی قورئان ئەخوێنن بەس حفظ ئەکەن یان بەس ئەیخوێننەوە کە وەک نابینایەک وان و هیچی تر کە ئەمەش وایان لێ ناکات بتوانن کردەوەی پێ بکەن ناوترێت کە لە قورئان تێنەگەشتیت ئەوا هەر وازی لێ بێنە نەخێر چونکە خوێندنەوەی یەک پیتی قورئان لە بەرامبەر (10) چاکەیە بەڵام دەبێت بە شێوازێک بیخوێنی کە کردەوەی پێ بکەی بۆیە ڕەحمەتان لێ بێت پەلەی حفظ ـتان نەبێت والــلّٰــه‌ی چەندین خەڵک ئەبینین کە حافظ القران هیچ بەرهەمێکی نییە پێنج ئایەت بزانی و کردەوەی پێ بکەی باشترە لەوەی کە هەموو قورئانت لەبەر بێت و هیچ کردەوەیەکی پێ نەکەیت و بگرە لەسەر گومڕاییش بیت سەلەفی ئێمە بەو شێوازە نەبوون.

مسروق بن الأجدع دەڵێت: تا دڵــی مــرۆڤ زیکری الــلّٰــه بکات، ئەوا لە نوێژ دایە، تەنانەت ئەگەر لە بازاڕیش دا بێت، وە ئەگەر لێوی پێی بجوڵێنێت ئەوا ئەوە باشترە .
📚[المصنف لابن أبي شيبة/٢٩٤٦٨]

مسروق بن الأجدع الهمداني دەڵێت: هیچ هەنگاوێک نییە کە پیاو هەنگاو بنێت، ئیللا وەک کارێکی چاکە یان خراپە لەسەری تۆمارکراوە .
📚[تفسير عبد الرزاق الصنعاني/٢٤٦٨]

إبن تیمیة دەربارەی ئەشعەریەکان ئه‌ڵێت؛ هەندێکیان لە سوننەت نزیکترن لە هەندیکی تر، وە دەکرێت یەکیان لە هەندێک بابەت نزیکتر بێت لە سوننەت، وە یەکیان لە هەندێک شوێن نزیکتر بێت لە سوننەت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە بنچینەی پشت بەستنیان قورئان و فەرموودە نەبووە، بە پێچەوانەی فوقەهاء، ئەوان (فوقەهاء) لە زۆربەی ئەو قسانەی دەیڵێن پشت بە قورئان‌و فەرموودە دەبەستن، هەر بۆیە زیاتر شوێن کەوتە بوون، بەڵام ئەوەی ئەشعەریەکان قسەیان تێدا کردووە بابەتی گەورەن، هەر لەبەر ئەمەش بە گەورە سەیر دەکرێن لە رویەکەوە، وە زەم دەکرێن لە روویەکی ترەوە، بە دڵنیایەوە کۆمەڵێک چاکە و فەزڵو هەولی سوپاس کراویان هەیە، وە ئەو هەڵانەشی دوای اجتهاد کردویانە الــلّٰــه لێیان خۆش بووە .
📚(النبوات؛ ٢/ ٦٣٢ )
هەر کەسێک لە سەردەمی سەلەف تەنانەت لەیەک بابەت هاوڕای جەهمیەکان بوایە ڕاستەوخۆ خەڵکیان لێ ئاگادار ئەکردەوە کە ئامادەی مەجلیسی نەبن و هاوڕێیەتی نەکەن، وە زانایان شتیان لێ نە ئەگێڕایەوە، بەڵام سەرنجی ئسلوبی ڕەتدانەوەی ئەم کابرایە بکەن، ئایە سەلەف بەم شێوەیە رەدی مخالفیان ئەدایەوە ؟! کام زانا بەم جۆرە ڕەدی مخالفی داوەتەوە ؟! شتێکی زانراوە کە هەڵەی ئەشعەریەکان هەمان هەڵەی جەهمیەکانە، وە بابەتەکە عەقیدەییە، سەلەف لەسەر ئەم بابەتانە خەڵکیان تەکفیر ئەکرد، بەڵام قەڵغانەکەی إبن تیمیە هێندە بەهێزە بۆ ئەشعەریەکان دەڵێت الــلّٰــه لێیان خۆش بووە مادام إجتهادیان کردووە !! "إبن أبي زید القیرواني دەڵێت:"☟☟☟ لە وتەی ئەهلی سوننە ئەوەیە کە عوزر نییە بۆ ئەو کەسەی إجتهادەکەی بەرەو بیدعەی ببات، چونکە خەواریج إجتهادیان کرد لە تەئویل کردن دا بەڵام عوزریان بۆ نەبوو کاتێک دەرچوون لەسەر هاوەڵان، پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام ناوی لێنان دەرچووان لە دین، بەڵام مجتهد لە ئەحکامدا ( واتا ئەو بابەتانەی عەقیدەیی نین لە بنچینەکانی سوننەت نین ) پاداشتی بۆ هەیە گەر هەڵەش بکات .
📚[(الجامع لابن أبي زید القیرواني ص (121)]
کەواتە ئەم قسەیە پێویستە بەرامبەر زانایەکی موسڵمان بکرێت کە لە بابەتی فیقهی اجتهادی کردووە وه توشی هەڵە بووە نەوەک بەرامبەر کەسانێکی کافــر کە دووژمنی ئەهلی سوننەن، وە الــلّٰــه ناناسن بەو وەسفانەی کە لە قورئان و سوننەت هاتوون !! #به_کورتی إبن تیمیە ئه‌ڵێت: ئەشعەریەکان نزیکن لە ئەهلی سوننە، ئەشعەریەکان موسڵمانن، چاکەو فەزڵیان هەیە، الــلّٰــه لێیان خۆش بووە، ئەو کوفرانەی کردویانە پاداشتیان هەیە لەسەری چونکە اجتهادە وە زۆری تر..

نێوان دوو پــلــەی بــەهــەشــت، خوێندنەوەی ئایەتێکە! یان سبحان الــلّٰــه یەکە! یان الحمدلـلـه یەکە! یان لا الە الا الــلّٰــه یەکە! ئەوکاتە ئەزانیت کە بۆچی الــلّٰــه ﷻ ناوی رۆژی دوایی بە ڕۆژی التغابن (رۆژی پەشیمانی و بەئاگا هێنانەوە) هێناوە.

کعب الأحباڕ دەڵێت: ئەگەر بۆ ماوەی ســێ ڕۆژ بــا لە خەڵك بگیرێتەوە، نێوان ئاسمان و زەوی بۆگەن دەکات. 📚{الزهد لـ الإمام أحمد بن حنبل/١٣٧٠}

#باشترینی_کردەوەکان وه خۆشەویسترینیان لە لای الــلّٰــه ﷻ 35733_ حَدَّثَنَا أَبُو أُسَامَةَ، عَنْ عَبْدِ الْحَمِيدِ بْنِ جَعْفَرٍ، قَالَ: حدَّثَنِي صَالِحُ بْنُ أَبِي عَرِيبٍ، عَنْ كَثِيرِ بْنِ مُرَّةَ الْحَضْرَمِيِّ، قَالَ: سَمِعْتُ أَبَا الدَّرْدَاءِ يَقُولُ: أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِخَيْرِ أَعْمَالِكُمْ، أَحَبِّهَا إِلَى مَلِيكِكُمْ، وَأَنْمَاهَا فِي دَرَجَاتِكُمْ، خَيْرٌ مِنْ أَنْ تَغْزُوَا عَدُوَّكُمْ فَيَضْرِبُوا رِقَابَكُمْ وَتَضْرِبُوا رِقَابَهُمْ، خَيْرٌ مِنْ إعْطَاءِ الدَّنَانِيرِ وَالدَّرَاهِمِ، قَالُوا: وَمَا هُوَ يَا أَبَا الدَّرْدَاءِ، قَالَ: ذِكْرُ اللَّهُ, ولَذِكْرُ اللهِ أَكْبَرُ. ھاوەڵی بەڕێز أَبَا الدَّرْدَاءِ فــەرمووی: ئایا پێتان ڕابگەیەنم دەربارەی باشترینی کردەوەکان و خۆشەویسترینیان لە لای الــلّٰــه ـی پادشاتان و بەرزترینیان لە پلە و پایەدا و باشتر لەوەی کە جیھادی دوژمنەکانتان بكەن و بدەن لە گەردنتان و ئێوەش بدەن لە گەردنیان و باشتر لە بەخشینی دینار و درھەم ؟ فەرموویان: ئەو كارەی چییە ئەی أَبَا الدَّرْدَاءِ ؟ فــــەرمــووی: بریتییە لە زیکرو و یاد کردنی الــلّٰــه ـی بەرزو بڵند، بێگومان یادی الــلّٰــه له هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌ نرختره.
📚#المصنف_ابن_شیبة

وە با هیچ کەس لە ئێوە کارو کردەوەی یەکتر بە کەم و بچوک سەیر نەکەن ئافرەت الــلّٰــه تعالی بە جۆرێک خوڵقاندوویەتی هەموو توانای خۆی بەکار دێنێت وە زیاتر هەست و سۆزو عاتیفە بەسەری زاڵەو جەستەی لاوازترە لە ماڵەوە جەستەی بەرگەی ئەوەندە ئیشە ئەگرێت کە️ الــلّٰــه تعالی پێیداوە، بە هەمان شێوە پیاویش ️الــلّٰــه تعالی هێزو بازوی پێ داوە و توندو خاوەن مەسولیاتە پێویست ناکات خۆی بەراوردی ئافرەتان بکات بڵێ تۆ چیت کردووە ئیشی من زیاترو قورسترە ئەو بارەی پێت دراوە پڕ بە پێستی تۆیەو ئەرکی تۆی پیاوە لە دەرەوە ئیش بکەیت و نەفەقەی ماڵ و منداڵت بدەیت، هیچ کامێک نابێت کارو کردەوەی یەکتر بە کەم بزانن هەر کەسێک بەو کاره هەڵدەستێت کە️ الــلّٰــه تعالی بۆی داناوە هیچ شەرم نییە ئافرەت کاری ماڵەوە بکات و خزمەتی ماڵەوە بکات بۆ پیاویش سەلەف جوانی فەرمووە کە کارو کەسابەت پیشەی پاڵەوانەکانە، ڕێز له ماندوو بوونی یەکتر بگرن.

وَالْكُفْرُ عَلَى أَرْبَعَةِ أَنْحَاءٍ : 1_ كُفْرُ إِنْكَارٍ، 2_ وَكُفْرُ جَحُودٍ، 3_ وَكُفْرُ عِنَادٍ، 4_ وَكُفْرُ نِفَاقٍ. فَكُفْرُ الْإِنْكَارِ: أَنْ لَا يَعْرِفَ اللَّهَ أَصْلًا وَلَا يَعْتَرِفَ بِهِ، وَكُفْرُ الْجَحُودِ هُوَ: أَنْ يَعْرِفَ اللَّهَ تَعَالَى بِقَلْبِهِ وَلَا يُقِرُّ بِلِسَانِهِ كَكُفْرِ إِبْلِيسَ (وَكُفْرِ) الْيَهُودِ. قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: ﴿فَلَمَّا جَاءَهُمْ مَا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ﴾ (٨٩-الْبَقَرَةِ) وَكُفْرُ الْعِنَادِ هُوَ: أَنْ يَعْرِفَ اللَّهَ بِقَلْبِهِ وَيَعْتَرِفَ بِلِسَانِهِ وَلَا يَدِينُ بِهِ كَكُفْرِ أَبِي طَالِبٍ .. وَأَمَّا كُفْرُ النِّفَاقِ: فَهُوَ أَنَّ يُقِرَّ بِاللِّسَانِ وَلَا يَعْتَقِدَ بِالْقَلْبِ. بەغەوى دەڵێت: کــوفــر (بێباوەڕى) (4) جــۆرە : #کــوفــری نكۆڵیكردن، #کــوفــری دانپێدانەنان ، #کــوفــری کەلّە ڕەقی، #کــوفــری دوو ڕوویى، #کــوفــری نكۆڵیكار وەك: ئەو كەسەى كە باوەڕى بە بوونى الــلّٰــه تعالی نەبێت، #کــوفــری دانپێدانەنان وەك: کوفری ئیبلیس و جوولەكەكان كە لە دڵەوە باوەڕیان هەیە بەڵام دانی پێدا نانێن، #کــوفــری كەللە ڕەقى: وەك ئەبوتالبى مامى پێغەمبەر ـ صلى‌ الــلّٰــه ‌عليه ‌و‌ سلم ‌ـ كە لە دڵەوە باوەڕى بە الــلّٰــه هەبوو، بە زمانیش دانی پێدا دەنا، بەڵام كردارى پێ نەكرد و موسڵمان نەبوو، #کــوفــری دووڕوو: كەسێكە كە بە زمان بڵێت باوەڕم هێناوە، بەڵام لە دڵەوە باوەڕى نەبێت .
📚[ تفسير البغوي ]

[منەتکردن و بەچاو دادانەوە] یەکێک لە ناشرینترین سیفاتەکان کە لە ئافرەتان و پیاوانیش دا بوونی هەیە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ئەویش منەت کردنە یانی ئەوەندە زۆر بووە ناچارم باسی بکەم تۆزێک ئەو خەڵکه بە خۆیدا بچێتەوە یەکەم شت ئافرەتی بەڕێز تۆ کە زەواجت کردووە بە ویست و حەزو ئارەزووی خۆت بووە کەس نەهاتووە دەمانچە لەسەر سەرت دابنێت کە بچیتە ناو ئەو پڕۆسەیە کە پڕی بەرپرسیارەتی و ئەرک و مافە بەڵام زەواج عیبادەتە هەموو شتێکی کەسێکی ئاقڵ هەستی پێ دەکات خزمەت کردنی هاوسەرەکەت عیبادەتە پەروەردە کردنی منداڵەکانت و ئارام گرتن لەسەریان عیبادەتە، تێر کردنی سکی برسی هاوسەرو منداڵەکانت عیبادەته ماڵ پاک کردنەوە عیبادەتە ئەمانە هەموویان عیبادەتن و پاداشتی تۆ لای️ الــلّٰــه عز وجل ـە ئیتر پێویست ناکات کە هاوسەرت هاتەوە بڵێی من واو وام بۆ کردن فڵان شتم کرد من نەبم کێ خزمەتتان دەکات من نەبم بۆگەن دەبن هاوشێوەی ئەم قسە ناشرینانە یان ئەڵێت من خزمەتکاری ئێوە نیم ئافرەتی بەڕێز خزمەت کردنی خێزانەکەت کۆیلایەتی نییه خزمەت کردنی خەڵک لە دائیرەو مۆڵ به بڕه پارەیەکی کەم و زەلیل بوون و سوکایەتی پێکردن و گێچەڵکردن پێت ئەوە کۆیلایەتییه الحمدلله تۆ لە ماڵێکی لە ژێر ئەمن و ئەمان دایت موعەزەزو موکەڕەم دانیشتوی ستری کردووی هاوسەرت وەکو تۆ ماندووە و هەوڵ دەدات بۆتان، ئێوە تەواوکەری یەکترن هەردووکتان بە هەوڵدان و بەرپرسیارەتی و بە ئەرکەوە جوانن، بە هەمان شێوە بەشێک لە پیاوانی نابەرپرسیار و تەمبەڵ و تەوەزەل هەن بەو تۆزه ئیشەی دەیکات منەت دەکات به سەر ژن و منداڵەکانی ئەڵێت من نەبم لە برسان دەمرن کاکی بەڕێز ️الــلّٰــه تعالی ڕازقە تۆ تەنها هۆیەکانی بە دەست هێنانی دەگریتە بەر ئەگینا ڕزقت لای ️الــلّٰــەیەو بڕاوەتەوە کەم بێت یان زۆر، وە بزانه هەر پارویەک هەر قومە ئاوێک دەیدەیتە منداڵەکانت ئەوە هەمووی خێرو صەدەقەیه هەر دینارێک لە پێناویان خەرجی دەکەی یان ئارەقی پێ دەڕێژی هەمووی خێرە بۆ تۆ و پاداشتت لای ️ الــلّٰــه عز وجل ــە، بیر بکەنەوە زۆر کەس لەو نیعمەتە بێ بەشە نیعمەتی ماڵ و منداڵ و هاوسەری صالحە تۆ پێویستە سوپاسگوزاری ️ الــلّٰــه بیت بەرامبەر ئەو نیعمەتانە و باشترین مامەڵەیان لەگەڵ بکەی ئافرەتیش بە هەمان شێوە کارێک مەکەن بەهۆی ناشوکری و منەت کردن کارو کردەوەکانتان پوچەڵ ببێتەوە و تەنها ماندوویەتی و هیلاکیتان بۆ بمێنێتەوە. #بیرخستنەوە

وازهێنان لە خواردنی ئەو شتەی کە گومان هەیە حــــەڕام بێت ️أنس کوڕی مالك رضي الــلّٰــه عنه دەڵێت: پێغەمبەر️ ﷺ تێپەڕی بەلای خورمایەکدا کە لە زەویەکەدا کەوتبوو، فەرمووی: ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە لە خورمای زەکات بێت ئەوا دەمخوارد.
📚#صحیح_البخاري_٢٠٥٥
الــلّٰــه تعالی زەکاتی لەسەر پێغەمبەرەکەی️ ﷺ حــــەرام کردبوو، ئەمەش وەرعی️ رسول الــلّٰــه ـیە ﷺ کە ئەو خورمایەی نەخوارد لەبەر ئەوەی نەکاو لە خورمای زەکات بێت و بکەوێتە ناو حەرامەوە، پێویستە ئەهلی سوننەش لەم کاتەدا وەرعێکی زۆریان هەبێت لە خواردنی ئەو سەربڕاو و خواردنانەی گومانی لێ دەکرێت حەرام ـبن، چونکە ئەهلی سوننە لە هەموو سەردەمێک دا زانیویانە چی دەچێتە گەدەیان و خاوەنی وەرع بوون لەو شتانەی کە گومان هەیە حــــەرام بــن.

139_  حــــەڵاڵ ئەوەیە ڪە شایەتی دەدەیت ڪە حــەڵاڵە وە سوێند دەخوی ڪە حەڵاڵە وە حــــەرام یش بە هەمان شێوە ئەوەیە ڪە شایەتی دەدەی حەرامە وه سوێندیش دەخوی ڪە حەرامە [وەڪ دزی و ڕیبا هتد...] وە هەر شتێڪیش دڵت پێی ئارام نەبوو ئەوە گومانە [نازانۍحــەرامە یان حــەڵاڵ] .
📚«شرح السنة البربهاری»
ئەمە شەرحی حەدیثی ( ان الحلال بین و ان الحرام بین )ـە ئیمامی بەربەهـاری رەحمەتی الــلّٰــه ـی لێ بێت کەوا ئیمام بـووە لە زەمەنی خۆی و کەس نەبووە بەرهەڵستی بکات و یەکێک بووە لە زانایە زۆۆر گەورەکان

⛔️بزانه حەڵاڵ چیە و حەڕام چیە‼️ قال محمد بن عيسى الترمذيّ: حَدَّثَنَا عَبَّاسُ بْنُ عَبْدِ الْعَظِيمِ العَنْبَرِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ مَهْدِيٍّ، عَنْ مَالِكِ بْنِ أَنَسٍ، عَنِ العَلاَءِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ يَعْقُوبَ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ جَدِّهِ، قَالَ: قَالَ عُمَرُ بْنُ الخَطَّابِ:  لاَ يَبِعْ فِي سُوقِنَا إِلاَّ مَنْ قَدْ تَفَقَّهَ فِي الدِّينِ. ئیمام عومەر فەرموویەتی: با هیچ کەسێک لە بازاڕەکان کڕین و فرۆشتن نەکات ئیللا کەسێک نەبێت کە تێگەشتوو بێت لە دین دا. 📚«سنن الترمذيّ (487)» #واتــــــــە: بزانێت حــەڵاڵ چیەو حــەڕام چییە کامە مامەڵە دروستە کامەی دروست نییە کامەی ڕیبایە کامەی ڕیبا نییە..الی اخرە. ئیمام ئەحمەد "رحمە️ الــلّٰــه" دەیفەرموو: بابەندە لە️ الــلّٰــه بترسێت و جگە لە حەڵاڵ ھیچی تر نەداتە خێزان و مناڵەکانی.
📚«الورع للمروذي (92)»
244_ حدثنا سعيد بن سليمان قال: سمعت عبدالله بن عبدالعزيز العمري يقول: قال رجل لعيسى - عليه السلام -: أوصني، قال: انظر خبزك من أين هو؟. پیاوێک بە پێغەمبەر عیسی ـی گوت: ئامۆژگاریم بکە، پێغەمبەر عیسی فەرمووی: سەیری خواردنەکەت بکە لە کوێوە دەستت کەوتووە وه چۆن پەیدات کردووە ؟. 245_ قال محمد بن الحسين: حدثنا خلف بن تميم قال: قال إبراهيم ابن أدهم: أطب مطعمك ولا عليك ألا تقوم من الليل وتصوم النهار. إبراهيم ابن أدهم دەڵێت: خواردنەکەت بە حەڵاڵی بە دەست بهێنە وە لە لات ناخۆش و سەخت نەبێت کە نەتوانی بۆ شەونوێژ هەڵسی و بە ڕۆژیش ڕۆژوو بگریت.
📚«الجوع لابن أبي الدنیا»
قال محمد: حدثني حكيم بن جعفر قال: سمعت أبا عبدالله البرائي يقول: قال عبدالعزيز بن أبي رواد: انظروا الخبز الذي يدخل بطونكم من أين سبيله؟. ‏ عبدالعزيز بن أبي رواد دەڵێت: سەیری ئەم نانە بکەن کە ئەیخۆن بزانن لە کوێوە و چۆن دەستان کەوتووە ؟.
📚«تاريخ بغداد: ٤\٥١٦»
حدثنا یزید ، ٲخبرنا ٲبو الفضل خالد بن ریاح ، حدثنا ٲبو السوار العدوي ، عن جندب بن عبداللە ، قال : ٲَوَّلُ ما یُنْتِنُ مِن ابن آدم بَطنُە ٳذا مات فلا تجعلوا فیە ٳلا طَیِّبًا. هاوەڵی بەڕێز جندب کوڕی عبد️الــلّٰــه البجلی ئەڵێت: یەکەمین ئەندام لە جەستەی ئینسان دا دوای مردنی لە ناو قەبردا بۆگەن ئەکات سکیەتی، کەواتە ئەوەی پاك و حەڵاڵ نەبێت تێی مەکەن.
📚«المصنف لابن ٲبي شیبة: ۳۷۰٤٤»

حــەڵاڵ ئاشکرایە وه حــەرام ئاشکرایە وه ئەوەی شوبوهاتەکان ئەنجام بدات ئەوا حــەرامی ئەنجام داوە ! لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە رضي الــلّٰــه عنه کە پێغەمبەر صلى الــلّٰــه علیە وسلم دەفەرموێت: حەڵاڵ ئاشکرایەو حەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین‌و کەسایەتی سەلامەت بووە، وه ئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبوهاتەکان)  ئەوا حەرامی ئەنجامداوە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت هەر کاتێک لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوەو هەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە وه سنوورەکانی الــلّٰــه ﷻ بریتیە لە حــەرام کراوەکان وه لە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وه ئەگەر خراپ بوو ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ئەویش بریتیە لە دڵ عن النعمان بن بشير  رضي الــلّٰــه عنه  قال  سمعت النبي  صلى الــلّٰــه عليه وسلم يقول   إن الحلال بيِّن وإن الحرام بين، وبينهما أمور مُشْتَبِهَاتٌ لا يعلمهن كثير من الناس، فمن اتقى الشُّبُهات فقد اسْتَبْرَأ لدينه وعرضه، ومن وقع في الشبهات وقع في الحرام، كالراعي يرعى حول الحِمى يوشك أن يَرْتَع فيه، ألا وإن لكل مَلِك حِمى، ألا وإن حِمى الله محارمه، ألا وإن في الجسد مُضغة إذا صلحت صلح الجسد كله وإذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهي القلب
📚[متفق عليه] 📚«رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ ، (رقم ٥٢)» 📚«وَمُسْلِمٌ ، (رقم: ١٥٩٩).»

[حوکمی کوشتنی مــــار ☟☟☟☟☟☟☟] پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانی کردووە مــــار بکوژرێت، ئەم فەرمان کردنە گشتییە هەموو جۆرە مارێک دەگرێتەوە، وە هەموو شوێنێک دەگرێتەوە هەتا شاری مەککەش، بێجگە لەوە نەبێت ئەگەر مــــار لە ناو ماڵ بوو دەبێت سێ جار بیترسێنی، چونكە لەوانەیە لە جنۆکەی موسلمان بێت، پاشان ئەگەر دوای ترساندن بە دیار بکەوێت دەکوژرێت چونکە جنۆکەی کافرە یان شەیتانە کە فەرموودە باسی کردووە : عن ابن عمر رضی الــلّٰــه عنهما ٲنه سمع النبی (ﷺ) یخطب علی المنبر یقول: (( اقتلوا الحیات )) #واتــــــــە: لە کوڕی عومەر دەگێڕنەوە الــلّٰــه لە هەردووکیان ڕازی بێت گوێی لە پێغەمبەر دەبوو لەسەر مینبەر وتاری دەدا دەیوت : (( مارەکان بکوژن ))
📚«رواە البخاری (3299) ،» 📚«مسلم (3233)»
عن ابن مسعود قال : قال (ﷺ): (( اقتلوا الحیات کلهن ، فمن خاف ثٲرهن فلیس مني )) #واتــــــــە: مــارەکان بــکــوژن، هەر کەسێک لە تۆلە کردنەوەی مارەکان بترسێت لە من نییە .
📚«رواە ابو داود ( 5249)»
خاوەنی کتابی عون المعبود دەڵێت: (رووکەشی فەرموودەکە وادیارە باسی هەموو جۆرەکانی مــارە، وە ئەوەی لە مالەوە بێت ناکوژرێت هەتا ســێ ڕۆژ دەیترسێنی لەبەر وتەی پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (( ٳن بالمدینة جنا قد ٲسلموا ، فٳذا رٲیتم منها شیئا فٲذنوه ثلاثة ٲیام ، فٳن بدا لکم بعد ذالك فاقتلوا ، فٳنما هو شیطان)) #واتــــــــە: لە شاری مەدینە جنۆکە هەن موسلمان بوون، ئەگەر ئێوە بینیتان مەجالی بدەنێ و بیترسێنن سێ ڕۆژ، ئەگەر بەدیار کەوت دوای ترساندنی سێ ڕۆژ بیکوژن چونکە ئەمە شەیتانە .
📚«رواه مسلم (2236)»
هەندێک زانا دەلێن ئەم فەرموودەیە تەنها باسی شاری مەدینەیە، بەلام وتەی ڕاست گشتییە باسی هەموو شارەکانە کە ناکوژرێت هەتا ئاگادار نەکرێتەوەو نەترسێنرێت . هەروەها جیاوازی هەیە لە ئاگادار کردنەوەو ترساندنیش ئایا سێ ڕۆژە یان سێ جارە ؟ زۆربەی زانایان دەلێن سێ ڕۆژە ........ لە سەردەمی نەزانین دەیان وت: مــــار مــەکــوژن چونکە دوایی هاوسەری دێت تۆلەتان لێ دەکاتەوە بە پێوە دان، پێغەمبەر (ﷺ) نەهی کرد لەم وتە و بیروباوەڕە پووچە .))
📚«عون المعبود ج 14 لاپەڕە 126»
روایەت هاتووە دەفەرمووێت: (( فلیؤذنه ثلاثا ، فٳن بدا له بعد ، فلیقتله فٳنه شیطان )) لەم فەرموودەیە دەلێت سێ .
📚«رواە ابو داود (5258)»
روایەت هاتووە دەفەرمووێت: (( .......فلیحرج علیە ثلاث مرات ، فٳن عاد فلیقتله فٳنه شیطان ))
📚«رواە ابو داود (5256)»
لەم فەرموودەیە دەلێت سێ جار، وە فەرموودەی تر دەلێت سێ ڕۆژ، زۆربەی زانایان دەلێن سێ جارەکە دەبێت لە سێ ڕۆژدا بێت . ابن عبدالبر دەڵێت: (( هەموو زانایان یەک دەنگن کە دروستە مار بکوژرێت لە چۆلەوانی ( صحرا )، ماری بچووک بێت یان گەورە بێت وە هەر جۆرە مارێک بێت ))
📚«التمهید ج 16 لاپەڕە 28»
هەروەها زانایان دەلێن حەڕامە مار بەخێو بکەیت و کڕین وفرۆشتنیشی پێ بکەیت جا مارەکە ژەهری هەبێت یان نەی بێت وە ڕەنگی ڕەش بێت یان هەر ڕەنگێکی تری هەبێت . ابن قدامە دەڵێت: (( ئەوەی واجب کرابێت کوشتنی بەخێو کردن و ڕاگرتنیشی حەرام کراوە ))
📚«المغنی ج 11 لاپەڕە 2 »

ئەهلی بەهەشت سەیری ڕووی️ الــلّٰــه تعالی دەکەن، سەردانی دەکەن، ئەویش ڕێزیان دەگرێت، وە خۆی بۆیان دەردەخات و پێیان دەبەخشێت.
📚{#السنة_لحرب_الکرماني (64)}

عبد الــلّٰــه بن مسعود دەڵێت: هەر کەسێك مارێــك بکوژێت، کافرێکی کوشتووە .
📚[المصنف لإبن أبي شیبة/٢١٠٨٥]

#ابو_محمد_سنەیی_خەواریج لە یەکێك لە ڤیدیۆکانی کە بڵاوی کردۆتەوە بینەرێکی زۆری هەبووە ئەڵێت نابێت لە نوێژدا لە کاتی رکوع دا بڵێیت: ( سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ ) وە لە کاتی سەجدە بردن دا بڵێیت:( سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى ) چونکە حدیثەکان ضعیف نـ ، ئەوەی هاتووە دەربارەی لاوازە و کاری پێ ناکرێت جا باسی ئەوە ئەکات ئەڵێت ئەوەی لەناو کورد دا باوە ئەم 2 زیکرەیە لە کاتی رکــــوع و ســــەجــدە دا باوە ئەوە مەلاکانی ئەوقاف فێریانی کردون حدیثەکەش لاوازە. با ئێمە سەیری ئەم حدیثە بکەین سەیری ئیسنادی ئەم حدیثە بکەین أَخْبَرَنَا إِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ ، قَالَ : أَنْبَأَنَا النَّضْرُ بْنُ مُحَمَّدٍ الْمَرْوَزِيُّ - ثِقَةٌ - قَالَ : حَدَّثَنَا الْعَلَاءُ بْنُ الْمُسَيَّبِ ، عَنْ عَمْرِو بْنِ مُرَّةَ ، عَنْ طَلْحَةَ بْنِ يَزِيدَ الْأَنْصَارِيِّ ، عَنْ حُذَيْفَةَ ، أَنَّهُ صَلَّى مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي رَمَضَانَ، فَرَكَعَ فَقَالَ فِي رُكُوعِهِ : " سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ ...... تا ئاخیر. لە طەلحەوە ئەمیش لە حُذَيفەوە دەڵێت: لەگەڵ رسول الــلّٰــه ﷺ نوێژم کرد لە کاتی رکوع دا دەیفەرموو: ( سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ ) لە کاتی سەجدە دەیفەرموو: ( سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى) .... تا ئەخیر. لەو ڕێیەوە ڕاستە طەلحە بە حوذەیفە نەگەیشتوە، ئیمامی نەسائیی ئەڵێت: پێی نەگەیشتوە واتا مرصلە، #بــەڵام ابو محمد سنەیی خەواریج بــــێ ئاگایە لەوەی فــەرمــودەی صــحـیحمان هەیە لە ئیمامی موسلیمەوە کە هیچ کێشەیەك لە حدیثەکە نییە ئەم حدیثەی سەرەوەش ڕاست ئەکاتەوە، کەچی زۆر بە مهیمیەوە دەڵێت هیچ فەرمودەیەکی صحیحمان نییە و ئەوەی ئێوە ئەیڵێن چەند ساڵە هەڵە بووە و مەلاکانی ئەوقاف فێری کردوون ! ئینجا خۆی پێ زۆر شارەزایە لە صحیح بوخاری و موسلیم دا ! وَحَدَّثَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِي شَيْبَةَ ، حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ نُمَيْرٍ وَأَبُو مُعَاوِيَةَ ح وَحَدَّثَنَا زُهَيْرُ بْنُ حَرْبٍ وَإِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ جَمِيعًا، عَنْ جَرِيرٍ ، كُلُّهُمْ عَنِ الْأَعْمَشِ ح وَحَدَّثَنَا ابْنُ نُمَيْرٍ ، وَاللَّفْظُ لَهُ، حَدَّثَنَا أَبِي ، حَدَّثَنَا الْأَعْمَشُ ، عَنْ سَعْدِ بْنِ عُبَيْدَةَ ، عَنِ الْمُسْتَوْرِدِ بْنِ الْأَحْنَفِ ، عَنْ صِلَةَ بْنِ زُفَرَ ، عَنْ حُذَيْفَةَ قَالَ : صَلَّيْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَاتَ لَيْلَةٍ فَافْتَتَحَ الْبَقَرَةَ، فَقُلْتُ : يَرْكَعُ عِنْدَ الْمِائَةِ. ثُمَّ مَضَى فَقُلْتُ : يُصَلِّي بِهَا فِي رَكْعَةٍ. فَمَضَى فَقُلْتُ : يَرْكَعُ بِهَا. ثُمَّ افْتَتَحَ النِّسَاءَ فَقَرَأَهَا، ثُمَّ افْتَتَحَ آلَ عِمْرَانَ فَقَرَأَهَا يَقْرَأُ مُتَرَسِّلًا ؛ إِذَا مَرَّ بِآيَةٍ فِيهَا تَسْبِيحٌ سَبَّحَ، وَإِذَا مَرَّ بِسُؤَالٍ سَأَلَ، وَإِذَا مَرَّ بِتَعَوُّذٍ تَعَوَّذَ، ثُمَّ رَكَعَ فَجَعَلَ يَقُولُ : " سُبْحَانَ رَبِّيَ الْعَظِيمِ "، فَكَانَ رُكُوعُهُ نَحْوًا مِنْ قِيَامِهِ، ثُمَّ قَالَ : " سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ "، ثُمَّ قَامَ طَوِيلًا قَرِيبًا مِمَّا رَكَعَ، ثُمَّ سَجَدَ فَقَالَ : " سُبْحَانَ رَبِّيَ الْأَعْلَى "، فَكَانَ سُجُودُهُ قَرِيبًا مِنْ قِيَامِهِ. قَالَ : وَفِي حَدِيثِ جَرِيرٍ مِنَ الزِّيَادَةِ : فَقَالَ : " سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ ". 📚#صحیح_مسلم_772 وە ئیمامی الترمذي ئەڵێت ( وَهَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ ). ۲٦۲ سەییر ئەکەم زۆر کەس باوەڕی پێ کردووە ئێستا کردویانە بە شێخ و عالمێکی گەورە !.

#كتێبی لەگەڵ قــورئاندا زیاتر لە (500) پرسیار و وەڵام لە قورئانی پیرۆز دا لەم كتێبەدا كۆمەلێك پرسیای زۆری تێدایە دەربارەی قورئانی پیرۆز كە خوێنەر سوودی لێ وەردەگرێت إِنْ‌ شَاءَ ‌الــلّٰــه. لە و پرسیارانە :⬇ پرسیار(9): چەند سوورەت لە قورئاندا ناو نراوە بە كاتەكانی نوێژ ؟ وەڵام: سوورەتی (الفجر والعصر). پرسیار(10): چ سوورەتێكن ئەو سوورەتانەی، كە ئیمامی عومەر فەرمووی: خۆتان شارەزا بكەن تیایاندا ؟ وەڵام: سوورەتی (البقرە) و (النسا‌ء) و (المائدە) و (الحج) و (النور).

سەیرکەن تەفسیری سەحابە لەلای ئیمام احمد چەند گەورەیە، چونکە ئەوان دەزانن قوڕئان دەربارەی چی دابەزیوە. ئیمام احمد (٢٤١ هـ) بڕوای وایە کە کۆیلە بۆی هەیە کەنیزەک بکڕێت و جیماعی لەگەڵ بکات. أبو طالب المشکاني (٢٦٦ هـ) ئەڵێ: بە احمد ووترا: ئەوانەی بەڵگە دەهێننەوە بەم ئایەتە: ﴿وَٱلَّذِینَ هُمۡ لِفُرُوجِهِمۡ حَـٰفِظُونَ (٥) إِلَّا عَلَىٰۤ أَزۡوَ ٰ⁠جِهِمۡ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَیۡمَـٰنُهُمۡ فَإِنَّهُمۡ غَیۡرُ مَلُومِینَ (٦)﴾ [سورة المؤمنون] دەڵێن: کۆیلە کەنیزەکی لەکوێ بوو ؟ احمد ووتی: قوڕئان دابەزیوە بەسەر هاوەڵانی پێغەمبەر صلى الــلّٰــه عليه وسلم، ئەوان دەزانن دەربارەی چی دابەزیوە، وە ئەوان دەڵێن کۆیلە بۆی هەیە کەنیزەکی هەبێت و جیماعی لەگەڵ بکات.
📚(العدة في أصول الفقه : ٥٨٨/٢)
هەروەها ئەڵێ: ابن عباس و ابن عمر زاناترن بە کتێبی الــلّٰــه لەو کەسەی کە بەڵگە بەم ئایەتە دەهێنێتەوە، چونکە ئەوان هاوەڵی پێغەمبەری الــلّٰــه بوون -صلى الــلّٰــه عليه وسلم- وە قوڕئان دابەزیوە بەسەر پێغەمبەری الــلّٰــه، هاوەڵان دەزانن دەربارەی چی دابەزیوە، وە دەڵێن کۆیلە بۆی هەیە کەنیزەکی هەبێت و جیماعی لەگەڵ بکات.
📚(بدائع الفوائد : ١٢٠/٤)
______ ئەوەی دەڵێ کۆیلە بۆی نیە کەنیزەکی هەبێت و جیماعی لەگەڵ بکات ئەبو حەنیفە (١٥٠ هـ) و ئیمام شافعی-ە (٢٠٤ هـ) بەڵگە دەهێننەوە بە ئایەتەکە.