ar
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

الذهاب إلى القناة على Telegram
520
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-27 أيام
-430 أيام
أرشيف المشاركات
لە عبد الصمد بن معقل، ڪە گوێی لە وهب بووە دەڵێت : لە ئەلواحدا ڪە اللە عزَّوَجَل بۆ موسی نوسی ڪە اللە تعالی دەفەرموێت : (وَكَت
لە عبد الصمد بن معقل، ڪە گوێی لە وهب بووە دەڵێت : لە ئەلواحدا ڪە اللە عزَّوَجَل بۆ موسی نوسی ڪە اللە تعالی دەفەرموێت : (وَكَتَبۡنَا لَهُۥ فِی ٱلۡأَلۡوَاحِ مِن كُلِّ شَیۡءࣲ مَّوۡعِظَةࣰ وَتَفۡصِیلࣰا لِّكُلِّ شَیۡءࣲ)،[سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ١٤٥]، پێی فەرموو : ئەی موسی من بپەرستە، وە هیچ شتێك نە لە ئەهلی ئاسمان وە نە لە ئەهلی زەوی لەگەڵ من هاوبەش پێمەڪە، چونڪە هەموویان درووستڪراوی منن، گەر شیرك بۆم پەیداڪەی ئەوا توڕە دەبم، وە گەر توڕەبم لەعنەتت لێدەڪەم، وە گەر لەعنەتم لێڪردی ئەوا [ئەو لەعنەتە] هەتا چوار پشتت دەگرێتەوە، وە بەڕاستی گەر گوێڕایەڵیم بڪەی ئەوا لێت ڕازی دەبم، وە گەر لێت ڕازی بووم بەرەڪەتدارت ئەڪەم، وە بەرەڪەت لەمنەوە ئومەت لەدوای ئومەت دەگرێتەوە، ئەی موسی بەدرۆ سوێند بەناوی من مەخۆ، چونڪە من ئەوڪەسە پاك ناڪامەوە ڪە بەدرۆ سوێند بەناوی من ئەخوات، ئەی موسی ڕێز لە دایك و باوڪت بگرە، چونڪە هەرڪەسێ ڕێز لە دایك و باوڪی بگرێت تەمەنی درێژ دەڪەم، وە مناڵی گوێڕایەڵی پێدەبەخشم، وە هەرڪەسێ گوێڕایەڵی دایك و باوڪی نەڪات تەمەنی ڪورت دەڪەم، وە منداڵێڪی پێدەبەخشم ڪە گوێڕایەڵی نەڪات،

لە ئەلواحدا ڪە اللە  عزَّوَجَل بۆ موسی نوسی ڪە اللە تعالی دەفەرموێت :👇👇👇👇

نواقض الإسلام بە کۆتا هات و️للّٰه الحمد 🤲🏼

#تێبینی: ئەم دوو بەشەی کۆتایی باسی جێبەجێ کردنی حوکمی ئەو کەسەیە کە دەڵێ قورئان مەخلوقە بە وردی خوێنەری بن .

نعیم بن حمَّاد(٢٢٨هـ) ووتی: هەرکەسێک بڵێت قورئان درووستکراوە، ئەوا کافرە بە️ اللّٰه تعالی، وایدەبینم کە جیهاد کردن لەگەڵیان گەورەترە لە جیهاد کردن لەگەڵ ڕۆم ، وە وایدەبینم کە بکوژرێن بێ ئەوەی داوای تەوبەیان لێ بکرێت . 📚السنة حرب الکرماني | ٤٣١ |. [دەڵێم: ئەوەی دەڵێت قورئان مەخلوقە کافر بوونی هیچ خیلافی تێدا نییە ، ئەوەی کە خیلاف و جیاوازی نێوان زانایانە کوشتنەکەیەتی ئایا داوای تەوبەی لێ بکرێ یان بەبێ داوا کردنی تەوبە بکوژرێ ، تەنها جیاوازی لێرەیە نەک وەک ئەوانەی دەڵێن جیاوازی هەیە لە تەکفیر کردنیان ئەمە جەهل و نەزانییە بە مەنهەجی سەلەف و گومڕا بوونە ،️ اللّٰه بمان پارێزێت لە گومڕایی]. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ لە کۆتایی دەڵێم: لە دوای ئەم هەموو وتەو إجماعە پێویست بەوە ناکات هیچ ڕوون بکەمەوە چونکە خۆی زۆر ڕونە ، تەنها دەڵێم ڕەحمەتی️ اللّٰه لەو کەسەی شوێن ڕێبازو مەنهەجی سەلەف دەکەوێت بە حەق و لێی لانادات چونکە باشترین و پاکترین مەنهەجە کە رسول️ اللّٰه(️ﷺ) شاهێدی باشترینی بۆ داوە هەر وەك : ٲبو هریرة(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ)دەفەرموێت: پرسیار لە رسول اللّٰه(️ﷺ) کرا، کە باشترینی خەڵکی کێیە ؟ فەرمووی: من و ئەوانەی لەگەڵ مندان، دواتر ئەوانەی لەسەر ئەثەرن، دواتر ئەوانەی لەسەر ئەثەرن، دواتر وەک ئەوە بوو ئەوانی تر ڕەتبکاتەوە . [مسند لإمام ٲحمد ﴿٨٤٨٣﴾] ، جا با یەکێک نەبین لەوانەی کە ڕەتدەکرێینەوە لە لایەن باشترین مەخلوقی سەر زەوییەوە . سوپاس بۆ️ اللّٰه تعالی کە ڕەحمەتی خۆی ڕژاند بە سەرمانداو لە تاریکیەوە ڕێنمایی کردین بەرەو ڕوناکی ، وە درودو سڵاو بڕژێت بەسەر پێغەمبەرمان️ ﷴ(ﷺ) و هاوەڵانی تا ڕۆژی دوایی و هەموو ئەوانەشی بە حەق شوێن ئەوان کەوتوون ، آمین . ‌‏ سبحان ربك رب العزة عما يصفون ٭ وسلام علی المرسلين ٭ والحمد️للّٰه رب العالمين . #ناقـــــــــــــــــــــض (٢٥) ڪۆتایی .

جێبەجێ کردنی حوکمی کەسێك کە بڵێ قورئان مەخلوقە لە دەوڵەتی ئیسلام : عثمان بن سعيد الدارمي(٢٨٠هـ) دەڵێ: بیستم الربیع بن نافع أبو توبة الحلبي دەیوت: مونازەرەم کرد لەگەڵ أحمد بن حنبل رحمه️ اللّٰه دەربارەی کوشتنی ئەم جەهمیانە ؟ أحمد ووتی: دوای ئیستیتابە دەکوژرێن . منیش پێم ووت: بەڵام ووتار بێژەکانیان داوای تەوبەیان لێ ناکرێ و لە ملیان دەدرێ . الدارمي دەڵێ: بۆیە أبو توبة بە أحمد بن حنبل-ی وت: بەڵام ووتار بێژەکانیان داوای تەوبەیان لێ ناکرێ و لە ملیان دەدرێ، چونکە ووتار بێژەکان بڕوایان بە دینێک هەیە لە دڵی خۆیاندا کە بەرچاو ڕوونن بەوەی کە مەزهەبەکەیان خراپە، وە ئیسلام نیشان دەدەن بۆ خۆپاراستن لە کوشتن، زەحمەتە ببینیت یەکێک لەوان بەرچاو ڕوون بێت بە مەزهەبەکەی و لە ڕەئیەکەی پەشیمان بێتەوە . 📚الرد علی الجهمیة | ٣٩١ - ٣٩٥ |. القاسم بن یزید ووتی: بیستم وکیع بن الجراح(١٩٦هـ) دەیوت: هەرکەسێک بانگەشەی ‌ئەوە بکات قورئان مەخلوقە [ئەوا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە قورئان] تازەیە و نوێیە، وە هەرکەسێکیش بانگەشەی ئەوە بکات قورئان نوێیە، ئەوا کافر بووە بەوەی دابەزیوەتە سەر️ ﷴ(️ﷺ)، داوای تەوبەی لێدەکرێ، ئەگەر تەوبەی کرد گەرنا لە ملی دەدرێت . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٦٦ |. سُفیان بن عُیینة(١٩٨هـ) ووتی: هەر کەسێ بڵێ: قورئان مەخلوقە ، ئەوە پێویستە کە لە خاچ بدرێ لەسەر ذباب _ واتە: شاخ . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٢٦ |. أحمد بن الحسن أبو الحسن الترمذي ، ووتی: بیستم مَلیحَ بن وکیع دەیوت: بیستم وکیع دەیوت: هەر کەسێ پێی وابێ کە قورئان مەخلوقە ئەوە پێی وایە کە نوێیە ، داوای تەوبەی لێ دەکرێ ، ئەگەر تۆبەی کرد ، ئەگەر نا دەدرێت لە ملی . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٣٤ |. عبد️اللّٰه بن هاشم الطوسي أبو عبدالرحمٰن(٢٥٥هـ) ، ووتی: بیستم عبدالرحمـٰن بن مهدي(١٩٨هـ) ، دەیوت: جەهمیەکان داوای تەوبەیان لێ دەکرێت ، ئەگەر تەوبەیان کرد ئەگەر نا دەدرێت لە ملیان . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٤٩ |. إبراهیم ووتی: پرسیارم کرد لە إبراهیم بن نصر دەربارەی قورئان ؟ ووتی: قورئان وتە و کەلامی️ اللّٰه ـیە، درووستکراو نیە، وە️ اللّٰه پێش درووستکردنی درووستکراوەکانیشی هەبووە بە وتەکانییەوە، بۆیە هەرکەسێک بڵێ: درووستکراوە؛ ئەوا کافرە، دەکوژرێ و داوای تۆبەی لێ ناکرێ . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٦٩ |. یحیی بن خلف ٲبو محمد المقرئ ووتی: ئێمە لای مالك بن ٲنس(١٧٩هـ) بووین، پیاوێک پرسیاری لێکرد: ئایە چی دەڵێیت دەربارەی ئەو کەسەی کە وتویەتی: قورئان درووستکراوە؟ وتی: زەندیقە، کافرە، بیکوژن . پاشان مالک وتی: ئەم قسەیە بێجگە لە تۆ لەهیچ کەسێکم نەبیستووە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٧٥ |. حرب الکرماني(٢٨٠هـ) دەڵێ: وە عبد️اللّٰه بن داود ووتی: هەرکەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە قورئان درووستکراوە، ئەوا پێویستە زمانی لە پشتەسەرییەوە دەربهێندرێت . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٨٤ |. حرب الکرماني دەڵێ: پرسیارم لە محمد بن بشَّار کرد، وتم : ڕۆژانی یحیی بن سعید و معتمر ٳبن سلیمان، وە هاوەڵەکانت خەڵکی قسەیان دەکرد دەربارەی قورئان ؟ ووتی: بەڵێ، بەڵام هارون ئەمیری ئیمانداران، هیچ کەسێکیان نەدەبردە لای کە پێی وابێت قورئان درووستکراوە ئیللا دەیکوشت . ٲبو بکر ووتی: وە منیش دەڵێم: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە قسەی پێکردووە . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٩٤ |. محمد بن نوح المضروب دەیگێڕێتەوە لە المسعودي القاضي ، بیستم هارون ئەمیری ئیمانداران ، دەیوت: پێم گەشتووە کە بشر المریسي بانگەشەی ئەوە دەکات کە قورئان مەخلوقە ! سوێند بە️ اللّٰه لەسەرمە گەر زەفەر ببەم پێی کوشتنێك بیکوژم کەسم وا نەکوشتبێ . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١٨٢ |. ٲلٲصمعي دەڵێت: پیاوێکیان هێنا بۆ لای هارون دەیوت قورئان مەخلوقە، ئەویش کوشتی . 📚الٳبانة الکبری| ٢٣٧٦ |. عبد️اللّٰه بن نافع الصائغ ووتی: وتم بە مالك بن أنس(١٧٩هـ): کەسانێک لە عێراق دەڵێن: قورئان مەخلوقە ؟ جا بە توندی بە دەستی خۆی دەستی ڕاکێشام ، پاشان قسەی لەگەڵ نەکردم نە نوێژی نیوەڕۆ نە عەسر نە مەغریب ، وە کاتێک نوێژی عیشا تەواو بوو پێی وتم: ئەی عبد️اللّٰه ی کوڕی نافع: لەکوێ ئەم قسەیەت پێ وتراوە ؟ شتێک چۆتە دڵمـەوە کە کوفرە ، خاوەنی ئەو وتەیە دەکوژرێ و داوای تەوبەشی لێناکرێ . 📚شرح أصول الاعتقاد للالكائي | ٤٩٦ |. الفریابي ووتی: ئایە ناتوانن بشر المریسي بکوژن [ المریسي: سەرە گەورەی جەهمیەکان بوو کە دەیوت قورئان مەخلوقە ]. 📚السنة حرب الکرماني | ٤٢٠ |. ٲحمد بن یونس(٢٢٧هـ) ووتی: ٲبو حنیفة لای عیسیٰ بن موسیٰ ، ووتی: قورئان درووستکراوە . عیسیٰ بە ٳبن ٲبي لیلی ـی وت: داوای تەوبەی لێدەکرێت، ئەگەر تەوبەی کرد ئەگینا لە گەردنی دەدرێت . 📚السنة حرب الکرماني | ٤٢٣ |.

دەڵێم: پوختەی وتە لەم باسەدا ئەوەیە کە قورئان وتەی️ اللّٰه ـیە و مەخلوق نییە وە لە هیچ بارێکدا نابێتە مەخلوق چ بنوسرێ یان بخوێنرێتەوە لەناو کتێب بێت لەسەر تەختە بێت لەناو سنگی مرۆڤی ئیماندار بێت ئەوە کەلامی️ اللّٰه ـیەو نابێتە مەخلوق ، وە ئەوانەی دەڵێن لەفزمان واتە خوێندنەوەمان بە قورئان مەخلوقە ئەوە جەهمی و کافرن ، وە ئەوانەشی دەڵێن لەفزمان بە قورئان مەخلوق نییە بیدعەچی و گومڕان و هەجر دەکرێن تا دەگەڕێنەوە ، وە لە بارەی لەفزەوە نە دەڵێین مەخلوقە نە دەشڵێین مەخلوق نییە ، چونکە لەفز وتەیەکی گشتگیرەو دەڕوات بۆ قورئان و کردەوەی بەندەکان جا کە وتت لەفزم بە قورئان مەخلوقە ئەوە لەو حاڵتە جیاناکرێتەوە بەڵکو وتەکە دەچێت بۆ مەخلوق بوونی قورئانیش کە ئەمەش کوفرە ، گەر وتت لەفزیشم بە قورئان مەخلوق نییە ئەوە دەچێت بۆ کردەوەی بەندەکان کە مەخلوقە تۆ بە غیر مەخلوق وەسفت کردووە بۆیە ناکرێت بڵێیت لەفزم بە قورئان مەخلوقە یان غیر مەخلوقە ، بەڵکو دەڵێین قورئان لە هەموو ڕووێکەوە کەلامی️ اللّٰه ـیەو نابێتە مەخلوق ، دەست بە وتەی سەلەف دەگرین و تەنها ئەوە دەڵێین کە ئەوان وتیان و لەوێ دەوەستین کە ئەوان وەستان ، وە لەم بابەتی لەفزو کردەوەی بەندەکان دەست ئەم وتەیەوە بگرن : [ ابن أبي حاتم دەڵێ: پرسیار لە أبو زرعة کرا دەربارەی فعلی بەندەکان ؟ ووتی: مەخلوقە . پێی ووترا: لەفزمان بە قورئان لە فعلی ئێمەیە ؟ ووتی: ئەمە ناووترێ . 📚شرح أصول اعتقاد للالكائي | ٥٩٧ | ]. تێبینی: پرسیاری لێ دەکرێ ئایە لەفزی ئێمە لە کردەوەی ئێمەیە ، أبو زرعة(رحمە️ اللّٰه) دەڵێ ئەمە ناوترێ ، واتە گەر بڵێیت لەفزی ئێمە لە کردەوەی ئێمەیە ئەو کات لەفز دەبێتە مەخلوق ئەمەش ڕێک دەبێتە قسەی جەهمیەکان کە دەیان وت لەفزمان بە قورئان مەخلوقە ، چونکە وشەی لەفز دوانەیەو کردەوەی بەندەکان لە قورئان خوێندندا دەگرێتەوە هەروەها خودی قورئانەکەش دەگرێتەوە ، هەربۆیە سەلەف نەهیان کردووە کە بوترێ لەفز بە قورئان مەخلوقە یان مەخلوق نیە وە وتویانە ئەوەی بڵێ لەفز بە قورئان مەخلوقە ئەوە جەهمیە ئەوەشی بڵێ مەخلوق نیە بیدعەچیە ، جا لێرە دەمەوێ بڵێم کردەوەی بەندەکان بە هەموو شێوەیەک مەخلوقە لە کاتی ئاسایی بێت یان لە کاتی قورئان خوێندن بێت ئەوە مەخلوقەو هەر بە مەخلوقیش وەسف دەکرێ و هیچ کێشەی تێدا نیە بڵێی کردەوەی من لە کاتی قورئان خوێندن وەك:[ جوڵانی لێو و زمان و دەنگی کەسەکە .....] هەمووی مەخلوقە ، وە جەهمیەکان مەبەستیان ئەم جوڵانە نەبوو کە دەیان وت لەفزمان بە قورئان مەخلوقە مەبەستیان لە وشەکانی ناو قورئان بوو هەر بۆیە کافرن و تەکفیرکران ، جا أبو زرعة مەبەستی ئەمەیە نابێ بڵێی لەفز بە تەنها لە کردەوەی بەندەکانە چونکە ئەگەر وا بڵێی ئەوە دەبێ بڵێی لەفز بە قورئان مەخلوقە چونکە کردەوەی بەندەکان هەمووی مەخلوقە وەک چۆن خۆی وادەڵێ ، جا بۆیە لەفز وشەیەکی دوانەیەو کردەوەی بەندەکان و قورئانیش دەگرێتەوە بۆیە نە دەڵێین مەخلوقە نە دەشڵێین مەخلوق نیە ، کەسانێك کە لەم بابەتە حاڵی نابن با ڕۆنەچن تێیداو تەنها بڵێن قورئان کەلامی️ اللّٰه یەو مەخلوق نیە بێ هیچ دودڵی و گومانێك و خۆیان دووڕ بگرن لە بیدعەی جەهمیە لەفزیەکان ، و️اللّٰه تعالی اعلم .

أحمد بن سعید الدارمي(٢٥٣هـ) دەڵێت: هەر کەسێک پێی وابێت کە لەفزی بە قورئان مەخلوقە ئەوە کافرە . 📚شرح أصول اعتقاد للالكائي | ٥٩٧ | عبدالرحمٰن ووتی: حرب بن إسماعیل الکرماني الحنظلي(٢٨٠هـ) بۆی نوسیم: کە حەق و ڕاست و ڕون ئەوەیە کەپێی گەشتوین لە ئەهلی علم فەرمویانە: هەرکەس پێی وابێت لەفزمان یان خوێندنەوەمان بەقورئان مەخلوقە ئەوە جەهمیەکی موبتەدیعی پیسە . 📚شرح أصول اعتقاد للالكائي | ٥٩٤ |. أبو حاتم الرازي(٢٧٧هـ) و أبو زرعة الرازي(٢٦٤هـ) لە عەقیدەکەیان إجماع نقڵ دەکەن و دەڵێن: وە هەرکەس بڵێت ووتەی من بە قورئان مەخلوقە، یان قورئان بە دەربڕینی من مەخلوقە ئەوە جەهمییە . 📚عقیدة الرازیین | ٣٥ |. هەروەها حرب الکرماني(٢٨٠هـ) لە عەقیدەکەی إِجماع نقڵ دەکات و دەڵێت: وە هەرکەسێک پێی وابێت قسە پێکردنمان [دەربڕینمان] بە قورئان و خوێندنەوەمان بۆی درووستکراوە، وە قورئان وتەی️ اللّٰه ـیە، ئەوا ئەو کەسە جەهمییەکی پیس و بیدعەچییە . 📚السنة حرب الکرماني | ٦٨ |. وە حرب دەڵێ: اللفظية : ئەوانەن پێیان وایە کە دەڵێن : قورئان کەلام و وتەی️ اللّٰه ـیە، بەڵام قسەکردنمان پێی و دەربڕینمان بۆ لەفزەکانی قورئان و تیلاوەت و خوێندنەوەمان بۆی درووستکراوە . ئەوانە جەهمی و زۆر فاسقن و دەرچوون لە فەرمانی️ اللّٰه . 📚السنة حرب الکرماني | ٩٨ |. هەروەها ٲبو محمد الحسن بن علي بن خلف البربهاري(٣٢٩هـ) دەڵێت: وە هەر کەسێ بڵێت: لەفزم بەقورئان دروستکراوە ئەوە جەهەمییە[ ئەوەی لە دەمی کەسەکەوە دێتە دەرەوە هەر قورئانە قورئانیش درووستکراو نییە]، هەرکەسێ بێ دەنگ بوو نەیگووت: دروستکراوە یان دروستکراو نیە ئەویش جەهەمییە، ئا بەم شێوەیە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل فەرموویەتی، پێغەمبەری️ اللّٰه(ﷺ) دەفەرموێ: هەرکەس لە ئێوە لەپاش من بژیێت ئەوا جیاوازی و دووبەرەکی زۆر دەبینێت،‌ خۆتان لە داهێنراوەکان بەدوور بگرن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە، جا ئامۆژگاریتان دەکەم دەست بەسوننەت ورێگاکەی منەوە بگرن، وە دەست بە سوننەت و ڕێگای جێنشینە ڕێنمونی کراوەکانەوە بگرن، توند دەستی پێوە بگرن، بە ددانەکانتان توند بیگرن . 📚شرح السنة للبربهاري | ٩٨ |. دەڵێم: بەپێی ئەوەی داماننا سەلماندمان کە ئەوانەی دەڵێن لەفزمان بە قورئان مەخلوقە مەبەستیان لەوەیە قورئان مەخلوقە وە کوفرەکەیان شاردەوە لە کەسی عەوام بەهۆی لەفزەوە ، وە زانایان کوفرەکانیان دەرخستن و ئاشکرایان کرد بۆ خەڵکی عەوام ، وە بابەتی لەفز هەندێک تەفاصیل لەخۆ دەگرێت وەک بابەتی وەقفکردن ، کە ئەگەر کەسەکە جاهیل بوو بە بابەتی لەفز نەیدەزانی واتای چیە وە پێی وابوو قورئان وتەی️ اللّٰه یە ئەمە فێر دەکرێت و تەکفیر ناکرێت هەر وەک هاتووە لە : عبد️اللّٰه(٢٩٠هـ) دەڵێ: بیستم باوکم(ئیمام أحمد) دەیوت: هەموو ئەوانەی دەچن بۆ قورئان بە لەفظ ، یان غەیری ئەمە ، بیەوێ قورئان بکات بە مەخلوق : ئەوە جەهمیە . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ١٦٧ |. واتە گەر مەبەستی قورئان نەبێت و بە جاهیلی تێی کەوتبێت نابێتە جەهمی هەروەک لە وتەی دواتری وادەڵێ . عبد️اللّٰه دەڵێ: پرسیار لە باوکم کرا(رحمە️ اللّٰه) وە منیش گوێم لێبوو : دەربارەی اللفظیة و الواقفة ؟ فەرمووی: هەرکەسێ لەوان جاهیل بوو زانا نەبوو ، پرسیار دەکات و فێر دەکرێت . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٢١٠ |. ئەمە بۆ ئەوانەیە کە جاهیلن و نازانن لەفز واتای چیەو تێناگەن ئەمانە فێر دەکرێن وەک ئەگەر ناسراو بوون بە ئەهلی کەلام و قسەیان تێدا دەکرد و بڵاویان دەکردەوە جیدالیان دەکرد تێیدا ئەوە جەهمین هەروەک ئیمام أحمد وا دەڵێ وەک لە باسی واقفیەکان نقڵمان کرد لە پێشتر .

المروذي ئەڵێ پێم ووت: بە هیچ یەکێک لە زانایان گەیشتووی کە بڵێ: لەفزم بە قورئان غەیر مەخلوقە، یان دەنگم بە قورئان غەیر مەخلوقە ؟ ووتی: پەنا بە️ اللّٰه !. 📚السنة للخلال | ٢١٣٦ |. أبو إسحاق الهاشمي دەڵێ: پرسیارم کرد لە باوکی عبد️اللّٰه أحمد بن حنبل، ووتم: گەر پێیان ووتین: قورئان بە لەفزمان مەخلوقە، ئایا پێیان ئەڵێین: قورئان بە لەفزمان مەخلوق نیە، یان بێ دەنگ ئەبین ؟ ووتی: گوێ بگرە چیت پێ ئەڵێم، قورئان لە هەموو ڕووێکەوە غەیر مەخلوقە . أبو إسحاق ئەڵێ: پاشان باوکی عبد️اللّٰه ووتی: جبریل کاتێک قورئانی ووت بە پێغەمبەر(️ﷺ) ئایا قورئان لە جبریلەوە مەخلوق بوو ؟! وە پێغەمبەر(ﷺ) کاتێک قورئانی ووت ئایا قورئان لە پێغەمبەرەوە مەخلوق بوو ؟! ئەمە لە پیسترین و خراپترین ووتەکانە. أبو إسحاق ئەڵێ: پاشان باوکی عبد️اللّٰه ووتی: پێم گەیشتووە لە جەهمەوە کە لە سەرەتادا ئەمەی ئەووت . 📚الإبانة الكبرى | ٢٢٥٠ |. ابن بطة(٣٨٧هـ) دەڵێت: هەرکەس بڵێت لەفزم بەقورئان مەخلوقە گومڕا و جەهمیە . هەرکەس بڵێ لەفزم بەقورئان مەخلوق نیە بیدعەچیە و قسەی لەگەڵ ناکرێ تا تەوبە نەکات . 📚الإبانة الکبری | ٢٢٥٩ |. ابن بطة باسی مەزهەبی لەفزیەکان دەکات و دەڵێ: بزانن رەحمەتی️ اللّٰه-تان لێبێ کە بەشێک لە جەهمیەکان بە فێڵی دڵیان و پیسی ڕەئیەکانیان و ناشرینی ئارەزووەکانیان بڕوایان وابوو کە قورئان مەخلوقە، جا ناوێکی تریان لە مەخلوقی قورئان نا بە بیدعەیەک کە دایان هێنا، بۆ فێڵ کردن و چەواشە کردنی خەڵکی عەوام، بۆ ئەوەی کوفرەکەیان بشارنەوە و ئیلحادەکەیان شاراوە و ناڕوون بێت بۆ ئەو کەسانەی کە عیلمیان کەمە و سروشتیان لاوازە، جا ووتیان: (ئەو قورئانەی کە️ اللّٰه قسەی پێکردووە و فەرموویەتی کەلامی️ اللّٰه یە و مەخلوق نیە، وە ئەو قورئانەی کە ئێمە ئەیخوێنینەوە بە زمانەکانمان و ئەینوسین لە پەڕاوەکانمان ئەو قورئانە نیە کە کەلامی️ اللّٰه یە، بەڵکو حیکایەتە بۆ ئەو قورئانە بە لەفزی ئێمە، وە لەفزی ئێمەش بە قورئان مەخلوقە) جا کوفرەکەیان وورد و شاراوە کرد، وە فێڵیان کرد بۆ ئەوەی کوفر بخەنە ناو خەڵکیەوە بە ناڕوونترین ڕێگا و ووردترین مەزهەب و شاراوەترین جۆر، بەڵام بە حەمد و منەت و چاکی تەوفیق دانی️ اللّٰه ئەم کوفرە شاراوە نەبوو بۆ زانایە گەورە و ڕەخنەگرە عاقڵەکان، قیناعیان لابرد لەسەر ئەو کوفرە ناشرینەی کە شاردبوویانەوە، جا کوفریان دەرکەوت بۆ زانایان و خەڵکی عەوامیش، وە ئەو کەسەی کە ئەمەی زانی و هەستی پێکرد و ناشرینیەکەی ووتەکەیانی زانی شێخی صالح و پێشەوای زانا و عاقڵ باوکی عبد️اللّٰه بوو أحمد بن محمد بن حنبل رحمه️ اللّٰه ، وە ڕوونکردنەوەی کوفرەکەیان ڕوون و ئاشکرایە لە کتێبی الله عز وجل و سوننەتی پێغەمبەرەکەی محمد(️ﷺ) ، قورئان و سوننەت بە درۆی خستوونەتەوە بە حەمدی️ اللّٰه،️ اللّٰه عز وجل فەرموویەتی: {وَإِنْ أَحَدٌ مِنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلَامَ اللَّهِ} [التوبة: ٦]، نەیفەرموو: (حتی یسمع حکایة كلام️ اللّٰه)، وە️ اللّٰه تعالی فەرموویەتی: {وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا} [الأعراف: ٢٠٤]،️ اللّٰه هەواڵیدا کە گوێگر گوێ لە قوڕئان ئەگرێ، نەیفەرموو: گوێ لە حیکایەتی قورئان ئەگرێ، وە️ اللّٰه تعالی فەرموویەتی: {وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَسْتُورًا} [الإسراء: ٤٥]، وە️ اللّٰه عز وجل فەرموویەتی: {وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ} [الأحقاف: ٢٩]، وە️ اللّٰه تعالی فەرموویەتی: {قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ} [الجن: ٢]، وە نەیفەرموو: (إنا سمعنا حكاية قرآن عجيب) ئێمە حیکایەتی قورئانێکی سەیرمان بیست، وە️ اللّٰه تعالی فەرموویەتی: {فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ}، وە️ اللّٰه تعالی فەرموویەتی: {وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ} [الإسراء: ٤٦]، وە️ اللّٰه تعالی فەرموویەتی: {وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ} [الإسراء: ٨٢]، وە نەیفەرموو: ئێمە لە حیکایەتی قورئان دائەبەزێنین. [ئینجا دوای هێنانی بەڵگە لە فەرموودەوە کە ئەمەی لەسەر زەوییە قورئانە نەک حیکایەتی قورئان بێت] پاشان ابن بطة دەڵێ: ئەم بەڵگانە و هاوشێوەکانیان لە قورئان و سوننەت و ووتەی هاوەڵان و تابعین و فوقەهای موسڵمانان بەڵگەیە بۆ کەسی عاقڵ لەسەر درۆی ئەم کۆمەڵەیە لە جەهمیەکان ئەوانەی کە فێڵیان کرد و وورد بوونەوە لە ووتنی: قورئان مەخلوقە . [ وتم: ئەمەی ابن بطة باسی کرد هەمان مەزهەبی ئەشعەریەکانیشە ، واتە ئەوانیش جەهمین هیچ جیاوازیان نییە ]. 📚الإبانة الكبرى | ٢٢٢٨ |.

أبو علي ابن البناء الحنبلي(٤٧١هـ) دەڵێ: ئیمامی أحمد(رحمە️ اللّٰه) تەکفیری موعتەزیلەو قەدەری و جەهمییەکانی کرد چونکە نەفی عیلمی️ اللّٰه ـیان دەکرد ، لە چەند ڕیوایەتێکدا وە دیسان حوکمی کوفریشی داوە بەسەر لەفزییەکاندا و بڕیویەتیەوە . [ واتە لەفزیەکانیش هەمان کوفریان هەبووە کە نەفی عیلمی️ اللّٰه ـیان کردووە ، و️اللّٰه اعلم ]. 📚الرد على المبتدعة | ٢٨٦ - ٢٨٧ - ٢٨٨ - ٢٨٩ |. أحمد بن شاذان بن خالد الهمذاني دەڵێت: ئیمامی أحمد فەرمویەتی: هەرکەس بڵێت لەفزم بەقورئان مەخلوقە ، جەهمیە و بە هەمیشەیی لەناو ئاگردا دەمێنێتەوە ، پاشان فەرمووی: وە ئەمە شیرکە بە️ اللّٰه ی مەزن . 📚طبقات الحنابلة | ١٠٩/١ |. أبو طالب دەڵێ: وتم ئەی باوکی عبد️اللّٰه من بەڵگەم هێناوەتەوە لە دژی لەفزییەکان بە قورئان و فەرموودە، حەز ئەکەم بەڵگەکانت بۆ باس بکەم: ️اللّٰه عز وجل فەرموویەتی: ﴿وَإِنۡ أَحَدࣱ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِینَ ٱسۡتَجَارَكَ فَأَجِرۡهُ حَتَّىٰ یَسۡمَعَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ﴾ ئایا لە محمد کەلامی️ اللّٰه نەبیستراوە ؟ ️اللّٰه عز وجل فەرموویەتی: ﴿فَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ فَٱسۡتَعِذۡ بِٱللَّهِ مِنَ ٱلشَّیۡطَـٰنِ ٱلرَّجِیمِ﴾ ️اللّٰه تبارک وتعالی فەرموویەتی: ﴿أَفَتَطۡمَعُونَ أَن یُؤۡمِنُوا۟ لَكُمۡ وَقَدۡ كَانَ فَرِیقࣱ مِّنۡهُمۡ یَسۡمَعُونَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ یُحَرِّفُونَهُۥ مِنۢ بَعۡدِ مَا عَقَلُوهُ﴾ وە فەرموویەتی: ﴿وَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ﴾ وە فەرموویەتی: ﴿وَٱتۡلُ مَاۤ أُوحِیَ إِلَیۡكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَـٰتِهِۦ﴾ وە فەرموویەتی: ﴿وَأَنۡ أَتۡلُوَا۟ ٱلۡقُرۡءَانَۖ﴾ وە فەرموویەتی: ﴿وَإِذَا قَرَأۡتَ ٱلۡقُرۡءَانَ جَعَلۡنَا بَیۡنَكَ وَبَیۡنَ ٱلَّذِینَ لَا یُؤۡمِنُونَ بِٱلۡـَٔاخِرَةِ حِجَابࣰا مَّسۡتُورࣰا﴾ وە فەرموویەتی: ﴿فَٱقۡرَءُوا۟ مَا تَیَسَّرَ مِنۡهُۚ﴾ لە هەموو حاڵێکدا هەر قورئانە . وە پێغەمبەر(️ﷺ) لە فەرموودەی جابر(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) فەرموویەتی: (إن قريشا منعوني أن أبلغ كلام ربي). وە پێغەمبەر علیه السلام فەرمووی بە معاوية بن الحكم رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ : (إن هذه الصلاة لا يصلح فيها شيء من كلام الآدميين إلا القرآن). قورئان جیایە لە کەلامی مرۆڤ . وە ابو بکر الصديق رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ووتی: نەخێر بەڵکو کەلام و ووتەی️ اللّٰه یە. باوکی عبد️اللّٰه پێی ووتم: چەند بە چاکی بەڵگەت لە دژیان هێناوەتەوە، جبریل بە شتێکی مەخلوق هات بۆلای پێغەمبەر(️ﷺ) ؟! وە پێغەمبەریش علیه السلام بە شتێکی مەخلوق هات بۆ خەڵکی ؟! أبو طالب ئەڵێ ووتم: ئەتوانم بڵێم: ئەمە ووتەی جەهمە، وە لە هەموو حاڵێکدا قورئان کەلامی️ اللّٰه عز وجل-ـە ؟ ووتی: بەڵێ . 📚السنة للخلال | ٢٠٥٦ |. عبد️اللّٰه بن عبدالملك دەڵێ: پیاوێک وەستا لەلای نعیم بن حماد(٢٢٨هـ) ووتی: ئەی باوکی عبد️اللّٰه چی ئەڵێی دەربارەی کەلامی️ اللّٰه ؟ نعیم ووتی: غەیر مەخلوقە. ووتی: ئەی کەلامی جبریل ؟ نعیم ووتی: ئەوەی کەلامی فریشتە بێ مەخلوقە، جا کاتێک فریشتەکە وەحی هەڵگرت ئەوا کەلامێکی غەیر مەخلوق ئەدا ئەکات. ووتی: ئەی کەلامی پێغەمبەر(️ﷺ) ؟ نعیم ووتی: مەخلوقە، جا کاتێک قسەی کرد بە قورئان ئەوا کەلامێکی غەیر مەخلوقی ئەدا کردووە. پاشان نعیم ووتی: ( بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ) ئەمە کەلامێکی غەیر مەخلوقە، جا کاتێک وەحی بە کۆتا هات لەنێوانمان ئەوا قسەت لەگەڵ ئەکەین بە کەلامێکی مەخلوق. پیاوەکە ووتی: ئەی باوکی عبد️اللّٰه بەڵگەی ئەم ووتانە لە کوێیە ؟ نعیم ووتی: چونکە پێغەمبەر(️ﷺ) فەرموویەتی: (صلاتنا هذه لا يصلح فيها شيء من كلام الناس) ئەو کەلامەی ئەیڵێین قورئانە . 📚السنة للخلال | ٢٠٧٦ |. دەڵێم: چۆن نابێ بڵێین لەفزمان بە قورئان مەخلوقە بەو جۆرەش نابێ بڵێن لەفزمان بە قورئان مەخلوق نییە واتە دەوەستین لێی و هیچیان ناڵێین لە بابەتی لەفزدا . أبو بکر بن زنجویە(٢٥٨هـ) دەڵێ: بیستم أحمد بن حنبل دەیوت: هەر کەسێک بڵێ: لەفزم بە قورئان مەخلوقە ئەوا جەهمیە، وە هەر کەسێک بڵێ: لەفزم بە قورئان مەخلوق نیە ئەوا بیدعەچیە قسەی لەگەڵ ناکرێ . 📚السنة للخلال | ٢١٢٢ |. أبو بکر الخلال(٣١١هـ) ئەڵێ: لە هەموو هاوەڵانی ئیمام أحمد چەسپاوە کە ئیمام أحمد ئینکاری کردووە لەو کەسەی کە ئەمە بڵێ [واتا بڵێ لەفزم بە قورئان غەیر مەخلوقە] وە فرمانی کردووە هەجر بکرێن . 📚السنة للخلال | ٢١٢٧ |. أبو بکر المروذي(٢٧٥هـ) دەڵێ: بیستم علي بن شعيب -هاوەڵی شعیب بن حرب- دەیوت: قورئان کەلامی️ اللّٰه یە و مەخلوق نیە، وە هەر کەسێک بڵێ قورئان مەخلوقە ئەوا کافرە، وە لەفز نە بە مەخلوق و نە بە غەیر مەخلوق ئەزانین [واتا نە ئەڵێین لەفزمان بە قورئان مەخلوقە، وە نە ئەڵێین لەفزمان بە قورئان غەیر مەخلوقە] وە هەر کەسێک بڵێ لەفزم بە قورئان مەخلوق نیە قسەی لەگەڵ ناکەین و هەجری ئەکەین .

گــــــەر ئـــەتــــەوێــت نـــــاۆت تـــۆمــــار بکـــــرێت لـــە تـــۆمـــــــاری شـــــەهیــــــــدان. ✹الــحـســـن البصــ
+1
گــــــەر ئـــەتــــەوێــت نـــــاۆت تـــۆمــــار بکـــــرێت لـــە تـــۆمـــــــاری شـــــەهیــــــــدان. ✹الــحـســـن البصــــــري دەڵـێــــت: ” هـــــەرکەسێـــك لــەدەمـــەو بەیانـــدا ❪٣❫ ئایــــەتــــی کــۆتـــایــــی ســــوڕەتــــی #الــحـشـــر بخـــوێنێت وە لــــەو ڕۆژەدا بمــــرێت ، ئـــەوا الـلّٰـه نــاوی تـــۆمــــار دەکــات لـــە تـــۆمــــاری شـــــەهیــــدان. وە ئـــــەگـــــەر هاتــــــوو لــــە ئێــــوارەدا بیخــــوێنێت و لـــــەو شـــــەوەدا بمــــــرێت ، ئـــــەوا الـلّٰـه نــــاۆی تـــــۆمـــار دەکــــات لــــە تـــــۆمـــــاری شـــــەهیـــــدان. “ 📚مسنــــد الـــــــدارمـــــي | ❪٣٤٦٦❫ #فائدة

#تێبینی: بەڕێزان ئەم دوو بەشەی ئەمشەو لەسەر لەفزیەکانە بە وردی خوێنەری بن هێشتا ماویەتی زۆر بوو بۆیە ئەوەی ماوە دواتر دایدەنێم إِنْ شَاءَ اللّٰه

هارون بن عبد️اللّٰه البزار(٢٤٣هـ) دەڵێ: ووتم بە باوکی عبد️اللّٰه: کەسانێک ئەڵێن لەفزمان بە قورئان مەخلوقە ؟ بە توڕەییەوە ووتی: ئەمە ووتەیەکی خراپ و پیسە. ووتم: ئایا ناڵێین قورئان کەلامی️ اللّٰه یە غەیر مەخلوقە لە هەموو حاڵێکدا و لە هەموو ڕووێکدا ؟ ووتی: بەڵێ 📚السنة للخلال | ٢٠٨١ |. حنبل بن إسحاق(٢٧٣هـ) دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه دەیوت: ئەوانەی ووتیان لەفزمان بە قورئان مەخلوقە، ئەمە ووتەی جەهمیەکانە. 📚السنة للخلال | ٢٠٨٥ |. جعفر بن محمد دەڵێ: وتم بە باوکی عبد️اللّٰه چۆنی ئەبینی من ئەڵێم هەر کەس بڵێ لەفزم بە قورئان مەخلوقە کافرە ؟ ووتی: ئەمە ووتەی جەهمە، ئەمە ووتەی جەهمە، ئەمە ووتەی جەهمە، وە جەهمیەکان تەکفیر ئەکرێن . 📚السنة للخلال | ٢٠٨٩ |. إسحاق دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه دەیوت: هەر کەسێک پێی وابێت لەفزی بە قورئان مەخلوقە ئەوا کافرە . وە ووتی: کە جبریل هاتە لای پێغەمبەر صلى️ اللّٰه علیهما قورئانی بەسەردا خوێندەوە، ئایا تیلاوەی جبریل بە قورئان بەسەر پێغەمبەر(️ﷺ) مەخلوق بوو ؟! [ ئەم جۆرە قسە کردنەو لە کۆتایی نیشانەی پرسیارو سەر سوڕمان دادەنرێ واتە نەخێر بە دڵنیایی تیلاوەی جبریل ئەوە قورئانەو هەر کەلامی️ اللّٰه ـیەو نابێتە مەخلوق ]. 📚السنة للخلال | ٢٠٩٠ |. یعقوب بن بختان دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه دەیوت: جەهمیەکان بوون بە چەند چینێک، باسی لەفزییەکانی کرد پاشان ووتی:️ اللّٰه عز وجل فەرموویەتی: ﴿فَإِنَّمَا یَسَّرۡنَـٰهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ ٱلۡمُتَّقِینَ﴾ [مريم: ٩٧]. یعقوب ئەڵێ: پێم ووت: فەرمایشتی️ اللّٰه عز وجل: ﴿وَإِنۡ أَحَدࣱ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِینَ ٱسۡتَجَارَكَ فَأَجِرۡهُ حَتَّىٰ یَسۡمَعَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ﴾ [التوبة ٦]، کەلامی️ اللّٰه عز وجل-یان لە پێغەمبەر(️ﷺ) بیست ؟ ووتی: بەڵێ . 📚السنة للخلال | ٢٠٩٣ |. أحمد بن إبراهیم دەڵێ: پرسیارم لە أحمد بن حنبل کرد، ووتم: ئەوانەی کە ئەڵێن لەفزمان بە قورئان مەخلوقە ؟ ووتی: ووتەی ئەوانە خراپترە لە ووتەی جەهمیەکان، هەر کەسێک پێی وابێت لەفزی بە قورئان مەخلوقە ئەوا پێی وایە جبریل شتێکی مەخلوقی هێناوە، وە پێغەمبەر(️ﷺ) قسەی کردووە بە شتێکی مەخلوق . 📚الإبانة الكبرى | ٢٢٤٢ |. یعقوب(٢٥٢هـ) الدورقي دەڵێ: وتم بە أحمد بن حنبل: ئەوانەی کە ئەڵێن لەفزمان بە قورئان مەخلوقە ؟ ووتی: قورئان لە هەر ڕووێکدا بێت هەرگیز نابێتە مەخلوق،️ اللّٰه تعالی فەرموویەتی: ﴿وَإِنۡ أَحَدࣱ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِینَ ٱسۡتَجَارَكَ فَأَجِرۡهُ حَتَّىٰ یَسۡمَعَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ﴾ [التوبة: ٦]، نەیفەرموو: (حتی یسمع کلامك یا محمد) تاکو کەلامی تۆ ئەبیستێ ئەی محمد. یعقوب ئەڵێ ووتم: ئەمانە لە دەوری إبطال و تعطيل ئەخولێنەوە ؟ ووتی: بەڵێ، وە ووتی: لەعنەتی️ اللّٰه-یان لەسەر بێت. 📚الإبانة الكبرى | ٢٢٤٤ |. عبد️اللّٰه ی کوڕی ئیمام أحمد دەڵێت: وتم بە باوکم: چی ئەڵێی دەربارەی پیاوێک کە دەڵێت: خوێندنەوە مەخلوقە ، وە لەفزی ئێمە بەقورئان مەخلوقە ، بەڵام قورئان خۆی کەلامی️ اللّٰه یە و مەخلوق نیە؟ ئیمام فەرمووی: ئەوکەسە کافرە قورئان مەخلوق نیە . 📚إبطال التأویلات | صـ ٢٧٩ |. [ دەڵێم: کابرا خۆی دەڵێت قورئان مەخلوق نییە بەڵام ئیمامی أحمد هەر پێی دەفەرموێت قورئان مەخلوق نییە ، ئەمەش دەریدەخات هەرچەند بڕوات وابێت قورئان مەخلوق نییە کەوتت لەفزم پێی مەخلوقە سودی نیە چونکە قسەی یەکەمت هەڵوەشاندوەتەوە ، حەق و باتڵ کۆنابنەوە . وەک ئەوە وایە بڵێیت: من بڕوام بە️ اللّٰه هەیە ، بەڵام ئەوەی من بڕوام پێیەتی نەدەبیستێ نەدەبینێ نەخاوەنی هیچ سیفەتێکە ئێ بەم قسەت نەفی ئەوی دیکەت کردووە تۆ بڕوات بە️ اللّٰه نییە بەڵکو بڕوات بەخودایەکە خۆت بڕیارت لێداوە ]. أبو طالب دەڵێت: وتم بە باوکی عبد️اللّٰه: لە طەرسوسەوە بۆیان نوسیوم کە الشراک باوەڕی وایە کە قورئان کەلام و وتەی️ اللّٰه یە عز وجل بەڵام ئەگەر من قورئانم خوێندەوە ئەوە خوێندنەوەکەی ئەو بۆ قورئان مەخلوقە ! ئیمام أحمد فەرمووی: ئەی️ اللّٰه بیکوژێت ئەوە خودی وتەی جەهمیەکانە، وە وتم پێی: پیاوێک دەڵێت قورئان کەلامی️ اللّٰه تعالی یەو مەخلوق نیە، بەڵام لەفزی من بە قورئان مەخلوقە . فەرمووی: هەرکەسێک ئەوە بڵێت،ئەوە بەڕاستی هاتوە بەهەموو کارکەوە[واتە: قسەی جەهمیەکان]، قورئان کەلامی️ اللّٰه تعالی یە لەسەر هەموو حاڵ و بارێکدا . 📚السنە للخلال| ٢٠٥٦ | ابن مندە(٣٩٥هـ) ڕیوایەتی دەکات لە ئیمام أحمدەوە کە فەرموویەتی: هەرکەس بڵێت لەفزم بە قورئان مەخلوقە کافرە و داوای تەوبەی لێدەکرێت ئەگەر تەوبەی کرد باشە ئەگەر نا دەکوژرێت . 📚طبقات الحنابلة | ٣٩١/٢ |. ابن هانئ(٢٧٥هـ) دەڵێت: بیستم باوکی عبد️اللّٰه - ئیمامی أحمد - دەی فەرموو: هەرکەس پێی وابێت لەفزی بەقورئان مەخلوقە جەهمیە . 📚مسائل ابن هانئ | ١٨٥٣ |.

اللفظیة : لەفزیەکان ئەوانەن کەدەیانوت قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە پاشان دەیان ووت لە کاتی خوێندنەوەی قورئان ئەوە قورئانەکە دەبێتە مەخلوق بۆ نموونە کاتێک ئەم ئایەتانە دەخوێنین ( قُلْ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ ❖ ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ ) هەتا دوایی لەفزیەکان دەڵێن ئەمەی دەرمان بڕی مەخلوقەو کەلامی️ اللّٰه نییە پەنا بە️ اللّٰه ئەمە قورئانە قورئانیش کەلامی️ اللّٰه یەو هەرگیز نابێتە مەخلوق وەک ئەوەی لەفزیە جەهمیەکان دەیڵێن ، بەمەش کوفرەکەیان دەشاردەوە و بە ئاشکرا نەیان دەوت قورئان مەخلوقە مەبەستی سەرەکیشیان هەر ئەوەبوو کە بڵێن قورئان مەخلوقە بەڵام کوفرەکەیان شاردەوەو بە لەفز دەریان بڕی هەر بۆیە زانایان ئەمانەشیان بە جەهمی و کافر حسێب کرد : صالح بن أحمد(٢٦٥هـ) ووتی: بیستم باوکم(ئیمامی أحمد) دەیوت: جەهمیەکان دابەش بوون بۆ سێ جۆر : یەکەم- دەڵێن قورئان مەخلوقە. دووەم - دەڵێن وتەی️ اللّٰه ـیە و دەوەستن ناڵێن مەخلوق نیە. سێیەم - دەڵێن لەفظمان بە قورئان مەخلوقە. ئەمەی زیاد کرد صالح بن أحمد لە باوکیەوە(واتە لە ئیمام ئەحمەدەوە) وتی: وە️ اللّٰه لە کتابەکەی فەرموویەتی: ( فَأَجِرْهُ حَتَّىٰ يَسْمَعَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ) [التوبة: ٦] ، وە جبریل بیستویەتی لە️ اللّٰه ﷻ ، وە پێغەمبەر(️ﷺ) بیستویەتی لە جبریل صلی️ اللّٰه علیهما ، وە هاوەڵانی پێغەمبەر بیستویانە لە پێغەمبەرەوە(️ﷺ) ، وە قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیەو مەخلوق نییە . 📚السنة للخلال | جـ٢ _ صـ ٤٤ |. ٲحمد بن حنبل(٢٤١هـ) ووتی: لەفزیەکان قسەکانیان دەسوڕێتەوە لەسەر کەلامی جەهمیەکان، پێیان وایە جبریل درووستکراوە، وە شتێکی درووستکراوی هێناوە بۆ️ ﷴ(ﷺ) ، ئەویش درووستکراوە . 📚السنة حرب الکرماني | ٤٠٧ |. الربیع دەڵێ: بیستم شافعی(٢٠٤هـ) دەیوت: هەرکەسێ بڵێ لەفزم بە قورئان یان قورئان بە لەفزی من مەخلوقە ، ئەوە جەهمیە . 📚شرح أصول اعتقاد للالكائي | ٥٩٩ |. یعقوب بن إبراهیم الدورقي(٢٥٢هـ) دەڵێ: بە أحمد بن حنبل-م ووت: چی ئەڵێی دەربارەی ئەو کەسەی کە پێی وایە لەفزی بە قورئان مەخلوقە ؟ ووتی: ئەمانە لەلای من خراپترن لە جەهمیەکان، هەر کەسێک ئەمە بڕوای بێت ئەوا بڕوای وایە کە پێغەمبەر(️ﷺ) قسەی کردووە بە شتێکی مەخلوق، وە جبریل شتێکی مەخلوقی هێناوە بۆ پێغەمبەرەکەمان، ئەمانە لەلای من خراپترن لە جەهمیەکان، قسە لەگەڵ ئەمانە مەکە، وە قسە لە هیچ شتێکی ئەم بابەتە مەکە، قورئان کەلامی️ اللّٰه یە و مەخلوق نیە لە هەموو ڕووێکەوە، بەهەر جۆرێک بێت، لەسەر هەر حاڵێک بێت، هەرگیز نابێتە مەخلوق،️ اللّٰه تبارک وتعالی فەرموویەتی: ﴿وَإِنۡ أَحَدࣱ مِّنَ ٱلۡمُشۡرِكِینَ ٱسۡتَجَارَكَ فَأَجِرۡهُ حَتَّىٰ یَسۡمَعَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ﴾ [التوبة: ٦]، نەیفەرموو: (حتی یسمع کلامك یا محمد) تاکو ووتەی تۆ ئەبیستێ ئەی محمد، وە پێغەمبەر(️ﷺ) فەرموویەتی: (لا يصلح في الصلاة شيء من كلام الناس) نابێت هیچ قسەیەکی خەڵک لە نوێژدا بووترێ، وە پێغەمبەر(️ﷺ) فەرموویەتی: (حتی أبلغ كلام ربي) تاکو کەلامی پەروەردگارم ئەگەیەنم. ئەمە ووتەی جەهمە (واتا لەفزم بە قورئان مەخلوقە) ئەوەی ئەم ووتەیەی هێناوە غەزەبی️ اللّٰه-ی لەسەر بێت. الدورقي ئەڵێ ووتم: ئەمانە لە دەوری ئەوە ئەخولێنەوە کە پەکی سیفەتی کەلام بکەن ؟ ووتی: بەڵێ، لەعنەتی️ اللّٰه لەسەریان بێت. 📚السنة للخلال | ٢٠٧٢ |. حنبل بن اسحاق(٢٧٣هـ) دەڵێ: بیستم بە باوکی عبد️اللّٰه وترا: کەسێک بڵێ لەفزم بە قورئان مەخلوقە، قسەی لەگەڵ ئەکرێ ؟ ووتی: جا چی ماوەتەوە ؟! ئەم کەسە قسەی لەگەڵ ناکرێ، وە نوێژ ناکرێ لە دوای ئەو کەسەی کە ئەڵێ قورئان مەخلوقە، وە لە دوای ئەو کەسەش ناکرێ کە توقف ئەکات، وە لە دوای ئەو کەسەش ناکرێ کە ئەڵێ لەفزم بە قورئان مەخلوقە، وە ئەگەر نوێژی کرد لە دوای یەکێک لەوان و نەیزانی، پاشان زانی، ئەوا نوێژەکەی دووبارە ئەکاتەوە. حنبل ئەڵێ: پاشان باوکی عبد️اللّٰه ووتی: جا چی ماوەتەوە کە توقف-ی کرد و گومانی هەبوو کەلامی️ اللّٰه غەیر مەخلوقە ؟! یان ووتی لەفزم بە قورئان مەخلوقە ؟! ئەی چۆن نوێژ تەواو ئەبێت پێی ؟! نوێژ تەواو نابێت بە شتێکی مەخلوق. 📚السنة للخلال | ٢٠٧٧ |. محمد بن مسلم دەڵێ: پرسیارم لە باوکی عبد️اللّٰه أحمد بن حنبل کرد دەربارەی لەفزییەکان ؟ ووتی: ئەوان خراپترن لە واقفەکان، فێڵ لە خەڵک ئەکەن و فریویان ئەدەن، اللّٰه عز وجل فەرموویەتی: (حَتَّىٰ یَسۡمَعَ كَلَـٰمَ ٱللَّهِ)، وە فەرموویەتی: (يَسْمَعُونَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُۥ) ، لە کێی ئەبیستن ؟ محمد بن مسلم ئەڵێ: أحمد پێی ووتم: قورئان چۆن تەسەروفی پێ بکرێ کەلامی️ اللّٰه یە، وە لەفزییەکان جەهمین. محمد بن مسلم ئەڵێ ووتم: ئایا زانیویە یەکێک لە جەهمیەکان ووتبێتی لەفزم بە قورئان مەخلوقە ؟ ووتی: پێم گەیشتووە المریسي ئەمەی ئەووت. 📚السنة للخلال | ٢٠٨٠ |.

گــــــەر ئـــەتــــەوێــت نـــــاۆت تـــۆمــــار بکـــــرێت لـــە تـــۆمـــــــاری شـــــەهیــــــــدان. ✹الــحـســـن البصــ
+1
گــــــەر ئـــەتــــەوێــت نـــــاۆت تـــۆمــــار بکـــــرێت لـــە تـــۆمـــــــاری شـــــەهیــــــــدان. ✹الــحـســـن البصــــــري دەڵـێــــت: ” هـــــەرکەسێـــك لــەدەمـــەو بەیانـــدا ❪٣❫ ئایــــەتــــی کــۆتـــایــــی ســــوڕەتــــی #الــحـشـــر بخـــوێنێت وە لــــەو ڕۆژەدا بمــــرێت ، ئـــەوا الـلّٰـه نــاوی تـــۆمــــار دەکــات لـــە تـــۆمــــاری شـــــەهیــــدان. وە ئـــــەگـــــەر هاتــــــوو لــــە ئێــــوارەدا بیخــــوێنێت و لـــــەو شـــــەوەدا بمــــــرێت ، ئـــــەوا الـلّٰـه نــــاۆی تـــــۆمـــار دەکــــات لــــە تـــــۆمـــــاری شـــــەهیـــــدان. “ 📚مسنــــد الـــــــدارمـــــي | ❪٣٤٦٦❫ #فائدة

#تێبینی: ئەم پۆستە بوەتە سێ بەشەوە باسی واقفیەکانە ئەوانەی دەیان وت قورئان کەلامی️ اللّٰه یەو پاشان دەوەستان و نەیان دەون مەخلوق نییە ، بە وردی خوێنەری بن باسێک لەسەر لەفزیەکان ماوەو کۆتایی بە بابەتەکەمان دێنین إِنْ شَاءَ اللّٰه .

عبد️اللّٰه دەڵێ: پرسیار لە باوکم کرا(رحمە️ اللّٰه) وە منیش گوێم لێبوو : دەربارەی اللفظیة و الواقفة ؟ فەرمووی: هەرکەسێ لەوان جاهیل بوو زانا نەبوو ، پرسیار دەکات و فێر دەکرێت . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٢١٠ |. ئەمە بۆ ئەوانەیە کە جاهیلن بە وەقف و لەفز وە مەبەستیان قورئان نیەو بە جاهیلی باسی وەقف و لەفزیان کردووە ئەمانە فێر دەکرێن ، وە ئەم دوو بەشە کە باسی (واقفیەو لەفزیەکانە) جیاوازە لەوەی ڕاستەوخۆ بڵێ قورئان مەخلوقە کە ئەمە هیچ عوزری نیە وەک پێشتر بەڵگەی تەواوەتیمان دانا لەسەری کە هەرکەسێ بڵێ قورئان مەخلوقە کافرە . دەڵێم: پوختەی وتە لە باسی واقفیەکان ، ئەوانەی دەڵێن قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە وە دەوەستن و ناڵێن مەخلوق نییە ، جا ئەوەی لە قورئان بوەستێت بە گومانەوە واتە گومانی هەبێت کە غیر مەخلوقە ئەوە هیچ گومان لە کوفری نییە و کافرە ، بەڵام گەر وەستاو نەیوت غیر مەخلوقە بە بێ ئەوەی گومانی هەبێت ئەمەیان کافر نییە بەڵکو بیدعەچییە چونکە خەڵکی توشی فیتنە دەبن بەو هۆیەوە هەر وەک : ئیمامی اللاکائي دەڵێ: هارون بن موسیٰ پرسیاری لێ کرا دەربارەی ئەوانەی دەوەستن لە قورئان ؟ ووتی: هەرکەسێ بوەستێت لە قورئان بە گومانەوە ئەوە کافرە ، وە هەرکەسێک بوەستێت بە بێ هەبوونی گومان ئەوە موبتەدیعە . 📚شرح أصول اعتقاد للالكائي | ٥٢٩ |. کەوایە هەر کەسێک بوەستێت لە قورئان و نەڵێت غیر مەخلوقە بە گومانەوە واتە گومانی لەوە هەبێ کە قورئان وتەی️ اللّٰه یە یان نا ئەمە کافرە ، وە ئەگەر وەستاو گومانی نەبوو ئەمەیان کافر نیەو فێردەکرێت ، و️اللّٰه اعلم .

عثمان بن أبي شیبة دەڵێ: واقفیەکان شەڕیان زیاترە لە جەهمیەکان بە بیست هێندە ، ئەوانە گومانیان لە️ اللّٰه هەیە . 📚الإبانة الکبری | ٢١٩٤ |. أبو داود دەڵێ: پرسیم لە أحمد بن صالح المصري دەربارەی کەسێک دەڵێت: قورئان کەلامی اللّٰه ـیە ، وە ناڵێم مەخلوقە ، وە ناشڵێم غیر مەخلوقە ؟ ووتی: ئەمە گومانی هەیە[ واتە گومانی لە دینەکەی هەیە ] . 📚السنة للخلال | ١٧٩٩ |. محمد بن عبد️اللّٰه بن نمیر(٢٤٠هـ) دەڵێ: قورئان کەلامی️ اللّٰه یە و مەخلوق نیە، وە هەر کەسێک بڵێ قورئان مەخلوقە ئەوا کافرە، وە واقفە خراپترە لەوەی کە ئەڵێ قورئان مەخلوقە، چونکە ئەوانەی کە ئەڵێن قوڕئان مەخلوقە کوفرەکەیان دیارە، بەڵام واقفەکان فێڵ لە خەڵکی ئەکەن . 📚السنة للخلال | ١٩٣٦ |. أبو بكر محمد بن الحسين بن عبد️اللّٰه الآجري(٣٦٠هـ) دەڵێ: وە ئەما ئەوانەی وتیان(قورئان وتەی️ اللّٰه یە) وە وەستان تێیدا ، و وتیان: ناڵێین: مەخلوق نیە ، ئەم کەسانە لای زۆرێک لە زانایان - لەوانەی ڕەدیان داوەتەوە لەسەر ئەوەی قسەی کردووە بە خەلقی قورئان - وتیان ئەم واقفانە وەک ئەوەن کە ئەڵێ قورئان مەخلوقە، وە خراپتریشن، چونکە گومانیان هەیە لە دینەکەیان، وە پەنا دەگرین بە️ اللّٰه لەو کەسەی کە گومانی هەبێت لەوەی کەلامی پەروەردگار مەخلوق نیە. 📚الشریعة للآجري | ٢٢٤ |. أبو زرعة الرازي(٢٦٤هـ) دەڵێ: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە و مەخلوق نیە، وە ئەو کەسەی توقف ئەکات لە قوڕئان بە گومانەوە (واتا گومانی هەیە غەیر مەخلوقە یان نا) وە ئەو کەسەی کە ئەڵێ مەخلوقە، هەردووکیان هەمان شتە. 📚طبقات الحنابلة | ٥٩/٢ |. وە گێڕاوەتەوە لە أبي حاتم الرازي(٢٧٧هـ) کە وتویەتی: مصعب ووتی: ئەوانەی کە لە قورئان دەڵێن: نازانین مەخلوقە یان مەخلوق نییە ، ئەوانە لای ئێمە شەڕیان زیاترە لەوەی دەڵێت: مەخلوقە ، داوای تەوبەیان لێ دەکرێت ئەگەر تەوبەیان کرد ئەگەر نا لە ملیان دەدرێت . 📚شرح أصول اعتقاد للالكائي | ٥٢٣ |. أبو موسیٰ هارون بن أبي علقمة(٢٥٢هـ) ، ووتی: بیستم عبدالملك بن عبدالعزیز الماجشون(٢١٣هـ) دەیوت: ئەوەی دەوەستێ لە قورئان بە گومانەوە ، وەک ئەوە وایە دەڵێ: مەخلوقە . 📚شرح أصول اعتقاد للالكائي | ٥٤٣ |. سلمة بن شبیب(٢٤٧هـ) وتویەتی: بیستم أحمد بن حنبل(٢٤١هـ) دەیوت: الواقفي هیچ گومان لە کوفریان نییە. 📚شرح أصول اعتقاد للالكائي | ٥٤٤ |. عبد️اللّٰه(٢٩٠هـ) دەڵێ: بیستم أبا معمر دەیوت: قورئان وتەی ️اللّٰە عزوجل ـە وە دروست کراو نیە، وە هەر کەسێ گومانی لەوە هەبێت کە دروست کراو نیە ؛ ئەوە جەهمیە، نەخێر بەڵکو خراپترە لە جەهمی . 📚 السنة لعبد️اللّٰه | ١٥٨ |. محمد بن إسحاق الصاغاني(٢٧٠هـ) دەڵێ: یحیی بن أیوب ووتی: باسی ئەوانەمان كرد بۆی كه‌ گومانیان هه‌یه‌ له‌ قورئان ، ئەوان دەڵێن: ناڵێین : قورئان مەخلوقە ، وە ناشڵێین مەخلوق نییە . یحیی بن أیوب ووتی: وتم بە أبي شداد - هاوڕێی بوو - : هەر کەسێ ئەمە بڵێ ئەوە جەهمیەکی بچووکە . یحیی ووتی: وە لەم ڕۆدا جەهمیەکی گەورەیە . 📚 السنة لعبد️اللّٰه | ٢١٢ |. حرب الکرماني(٢٨٠هـ) لە عەقیدەکەی إجماع نقڵ دەکات و دەڵێ: وە هەرکەسێک پێی وابێت قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە بەڵام وەستا و نەیوت، درووستکراو نییە، ئەوا ئەو کەسە کافرترە لە کەسی یەکەم، وە قسەکەی پیسترە . 📚السنة حرب الکرماني | ٦٧ |. وە دەڵێ: الواقفية : ئەوانەن بڕوایان وایە و دەڵێن : قورئان کەلام و وتەی️ اللّٰه ـیە، وە ناڵێین درووستکراو نییە . وە ئەوان خراپترین جۆرن و پیسترینیانن . 📚السنة حرب الکرماني | ٩٧ |. دەڵێم: زانیمان کە واقفیەکان پێیان وایە قورئان مەخلوقەو بە وەقفکردن کوفرەکەیان لە کەسی عەوام دەشاردنەوە بۆیە زانایان تەکفیریان کردوون و حسابی جەهمیەکانیان بۆ کردوون ، بەڵام ئەی ئەو تەفصیلە چیە کە زانایان لە باسی واقفیەکان و لەفزیەکان داویانە ؟ بە کورتی باسی دەکەم بێ ئەوەی بچمە ناو تەفاصیلی زۆرەوەو ڕۆچوون لە بابەتەکە ، دەربارەی ئەوانەی کە گومانیان لەوە نیە کە قورئان وتەی️ اللّٰه یەو وە پێیان وایە قورئان وتەی️ اللّٰه یەو قسەی پێ کردووە بەڵام نازانن وەستان لە قورئان چیە واتە(وقفکردن) دەڵێن قورئان وتەی️ اللّٰه یەو دەوەستن ناڵێن مەخلوق نیە بە بێ ئەوەی گومانیان هەبێ ئەمانە تەکفیر ناکرێن بەڵکو فێر دەکرێن لەسەر ئەمە : عبد️اللّٰه بن أحمد(٢٩٠هـ) دەڵێ: بیستم باوکم(ئیمام أحمد) وە پرسیاری لێ کرا دەربارەی الواقفة ؟ باوکم فەرمووی: هەر کەسێ لەوان موناقەشەو جیدالی کردو ناسراو بوو بە ئەهلی کەلام ، ئەوە جەهمیە ، وە هەر کەسێ نەناسراو بوو بە ئەهلی کەلام ، دوور دەکەویتەوە لێی هەتا دەگەڕێتەوە[تۆبە دەکات] ، وە هەر کەسێ زانستی پێی نەبوو ، پرسیار دەکات و فێردەکرێت . 📚السنة لعبد️اللّٰه | ٢٠٩ |.

الواقفة : ئەوانەن دەیان ووت قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە پاشان دەوەستان و دەیان وت ناڵێین مەخلوق نییە ، بۆیە دەوەستان چونکە پێیان وابوو قورئان مەخلوقە بە وەستان لێی کوفرەکەیان دەشاردەوە جا ئەمانەش جەهمی و کافرن چونکە گومانیان لە دینەکەیان هەیە : ئیمامی أحمد(٢٤١هـ) دەفەرموێت جەهمیەکان سێ جۆرن : یەکەم- دەڵێن قورئان مەخلوقە. دووەم - دەڵێن وتەی️ اللّٰه ـیە و دەوەستن ناڵێن مەخلوق نیە. سێیەم - دەڵێن لەفظمان بە قورئان مەخلوقە. ئیمام فەرمووی : هەرسێکیان وەک یەکن لە قسەکانیان لای من. 📚السنة لِلخلال | ١٧٦٧ |. الحسن بن ثواب المخرمي دەڵێ: بە ئیمام أحمد-م ووت: الواقفة ؟ (واتا حوکمیان چیە) ووتی: بەشێکن لە جەهمیەکان، بە وەقف کردن کوفرەکەیان شاردۆتەوە . 📚السنة للخلال | ١٧٧١ |. حنبل بن إسحاق(٢٧٣هـ) دەڵێ: بیستم بە باوکی عبد️اللّٰه ووترا: کەسێک بڵێ لەفزم بە قورئان مەخلوقە، قسەی لەگەڵ ئەکرێ ؟ ووتی: جا چی ماوەتەوە ؟! ئەم کەسە قسەی لەگەڵ ناکرێ، وە نوێژ ناکرێ لە دوای ئەو کەسەی کە ئەڵێ قورئان مەخلوقە، وە لە دوای ئەو کەسەش ناکرێ کە توقف ئەکات، وە لە دوای ئەو کەسەش ناکرێ کە ئەڵێ لەفزم بە قورئان مەخلوقە، وە ئەگەر نوێژی کرد لە دوای یەکێک لەوان و نەیزانی، پاشان زانی، ئەوا نوێژەکەی دووبارە ئەکاتەوە. حنبل ئەڵێ: پاشان باوکی عبد️اللّٰه وتی: جا چی ماوەتەوە کە توقف-ی کرد و گومانی هەبوو کەلامی️ اللّٰه غەیر مەخلوقە ؟! یان ووتی لەفزم بە قورئان مەخلوقە ؟! ئەی چۆن نوێژ تەواو ئەبێت پێی ؟! نوێژ تەواو نابێت بە شتێکی مەخلوق. 📚السنة للخلال | ٢٠٧٧ |. جعفر بن محمد ووتی: وتم بە باوکی عبد️اللّٰه : ابن أبي عمر پێی وتم: ڕۆژێک خەڵکانێک لە ئەهلی بەغداد هاتن بۆ لام ، پێیانم وت: هەر کەسێ بڵێ: قورئان مەخلوقە ، وە بوەستێ لە قورئان و نەڵێ مەخلوق نییە ، وە بڵێ لەفزم بە قورئان مەخلوقە ، هەموویان یەک شتن لای من [ واتە: هەموویان کافرن]. ئیمام أحمد ووتی: بارک️ اللّٰه فیە . _ سێ جار ئاوای وت . وتم بە باوکی عبد️اللّٰه: بیستم لە هارون بن إسحاق بوو دەیوت: هەر کەسێ بڵێ: قورئان مەخلوقە ، وە الواقفة و لەفزیەکان جەهمین ، سەرم سوڕما لەمە . ئیمام أحمد ووتی: عافاە️ اللّٰه ، وجزاە خیرًا . 📚السنة للخلال | ١٧٦٩ |. أبي بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: صالح بن علي الحلبي لە آل میمون بن مهران هەواڵی پێ داین کە بە باوکی عبد️اللّٰه ـی ، وت: چی دەڵێی دەربارەی کەسێک دەوەستێ ، دەڵێ: ناڵێم قورئان خالقە ، و ناشڵێم مەخلوقە ؟ ووتی: ئەوە وەکو ئەوەیە کە دەڵێ: قورئان مەخلوقە ، وە ئەوە جەهمیە . 📚السنة للخلال | ١٧٧٢ |. حرب الکرماني(٢٨٠هـ) دەڵێ: وە پرسیارم لێی کرد [واتە لە ٳسحاق] دەربارەی پیاوێک کە دەڵێت: قورئان وتەی️ اللّٰه ـیە و دەوەستێت؟ [واتە تەنیا دەڵێت وتەی️ اللّٰه ـیە و ناڵێت درووستکراو نییە]. ووتی: ئەوە لەلای من خراپترە لەوکەسەی کە دەڵێت: قورئان درووستکراوە، چونکە خەڵکانی تر ئەو دەکەنە پێشەنگی خۆیان و چاوی لێدەکەن . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٦٠ |. حرب الکرماني دەڵێ: بیستم ٲبا بکر محمد بن یزید(٢٤٨هـ) ، وتی: قورئان وتەی️ اللّٰه ـیە و درووستکراو نییە، هەرکەسێ بڵێت: قورئان درووستکراوە، ئەوا کافرە . وە هەرکەسێ بوەستێت نازانێت کە️ اللّٰه قسە دەکات یان قسە ناکان، ئەوا کافرە، الواقفة لەلای من خراپترە لە الجهمیة . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٦١ |. حرب الکرماني دەڵێ: بیستم عبدة بن عبدالرحیم بن حسَّان ، وتی: هەرکەسێک پێی وابێت قورئان درووستکراوە، ئەوا کافرە، وە هەرکەسێک بوەستێت ئەوا لەو خراپترە . عبدة وتی: هیچ جیاوازیەک نییە لەنێوان ئەهلی علم کەوا هەرکەسێک بڵێت: قورئان درووستکراوە ئەوا کافرە . [واتە ئەهلی علم إجماعیان لەسەر ئەوەیە کە: هەرکەسێک بڵێت قورئان درووستکراوە ئەوا کافرە] . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٦٢ |. ٳبراهیم بن الحارث ، ووتی: پرسیارم لە باوکی عبد️اللّٰه أحمد بن حنبل کرد وتم: ئەی باوکی عبد️اللّٰه دەکرێت لەناو ئەهلی سوننە هەبێت کە بڵێ: ناڵێم قورئان درووستکراوە، وە ناڵێم قورئان درووستکراو نییە؟ وتی: نەخێر، هیچ ڕێزێکی بۆ نییە، هیچ کەسێک لە ئەهلی سوننە واناکات، دەربارەی ئەمە پێم گەیشتووە لەکەسێکی پیس ٳبن معذِّل کە هەمان ئەو قسەیە دەڵێت، وە زۆرێک لە ئەهلی بصرة تووشی فیتنە کرد . 📚السنة حرب الکرماني | ٣٦٣ |. أبو داود السجستاني(٢٧٥هـ) دەڵێ: بیستم قُتیبة ، ووتی: واقفەکان جەهمین . 📚السنة للخلال | ١٧٩٦ |. أبو بکر المروذي(٢٧٥هـ) دەڵێ: پرسیم لە باوکی عبد️اللّٰه(ئیمام أحمد) دەربارەی نوێژ کردن لەسەر الواقفي ، واتە ئەگەر مرد ؟ ووتی: نوێژی لەسەر ناکرێت . 📚السنة للخلال | ١٧٩٧ |. أبو داود دەڵێ: بیستم عثمان بن أبي شیبة ، ووتی: ئەوانەی کە دەڵێن: قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیەو دەوەستن ناڵێن مەخلوق نییە ، شەڕیان زیاترە لەوانەی کە دەڵێن قورئان مەخلوقە . 📚السنة للخلال | ١٧٩٨ |.

#تێبینی: ئەم دوو بەشەی کۆتایی اجماعە لەسەر ئەوەی هەر کەسێک بڵێ قورئان مەخلوقە کافرە ، ئەمە کۆتایی بوو لەسەر قورئان و حوکمەکانی دوو بەشم ماوە هەر لەسەر ئەم بەشەی کۆتاییە واتە (25) ک باسی واقفیەکان و لەفزیەکانە هەندێک دەستکارێ دەوێ کە چاکردنی تەواو بوو ئەوانیش دادەنێم و کۆتایی بە نواقض الإسلام دێت إِنْ شَاءَ اللّٰه .