ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

بەپەلە نیوز🌍

بەپەلە نیوز🌍

الذهاب إلى القناة على Telegram
694
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
+630 أيام
أرشيف المشاركات
نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ یەکەمجار لە دوای مانگی ئایاری ڕابردووەوە هەر بەرمیلێک 110 دۆلاری تێپەڕاند.

یەدیعوت ئەحرۆنۆت: ئەمشەو ناتانیاهۆ کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەگەڵ فەرماندەکانی سوپا و هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی پەیوەست بە ئێران.

زێلێنسکی: ستارلینک خزمەتگوزارییەکانی لە ئۆکرانیا سنووردار دەکات، ئەمەش ڕێگری لە ئەرکەکانی بەرگری ئاسمانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان دەکات.

سەرۆکی ئۆکرانیا: هەست دەکەم لە لایەن ترەمپەوە خیانەتم لێ کراوە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ زێلێنسکی: گەیاندنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەریتانیا بۆ ئێوە خێراتر دەکەین.

جێگری پۆلیسی ئێران: بە قاچاخ هێنانی چەک و تەقەمەنی بۆ ناو وڵات بەرێژەیەکی زۆر زیاد بوە.

وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا: ناتۆ دەبێت خۆی بۆ هێرشێکی کوشندەی ڕووسیا ئامادە بکات

سەرۆکی پاکستان باری نائاسایی لە پارێزگای خەیبەر ڕاگەیاند بەهۆی خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان

فڕۆکەوانی مەدەنی سعودیە: لە هێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید 12کوژراو و 309 بریندار هەن

ترەمپ: لە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز ئاگادارکرامەوە وە لەو بارەیەوە بڕیارێک دەدەم.

سوپای ئێران ڕایگەیاند کە 50 یەکەی شەڕکەری زەمینی بۆ سنوور جێگیر دەکات وەک ئامادەکاری بۆ ئەگەری هەلگیرسانەوەی شەڕ

سعودیە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان دژی حوسییەکان لە یەمەن ڕاگەیاند.

زێلێنسکی: بەخشینی دیاری بە پوتین ئاشتی ناهێنێتە ئاراوە.

ترەمپ: لەگەڵ پوتین ڕێککەوتین کە ڕووسیا زیاتر لە 300 هەزار تۆن سووتەمەنی گازۆیل بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا و جیهانی دابین بکات.

لە دوو هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لە ڕیاز سێ هاوڵاتی سعودی کوژران.

ئاکسیۆس: سوریا بیر لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ یەمەن دەکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی حوسییەکان.

بەپەلە | زە ئەتڵەنتیک لە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا: کۆشکی سپی داوای لە پنتاگۆن کردووە بژاردەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئێرانییەکان ئامادە بکات.

بەپەلە | وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە ئەمریکییەکان ئاگاداری ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و داخستنی ئاسمان و پچڕانی گەشتەکان بن لە سعودیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: حوسییەکان کردەوەی دوژمنکارانەیان لە دژی سعودیە دەستپێکردوە، هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانە مەدەنییەکان، ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان هەیە.

ترەمپ: کێشەی گەورە ئەوەیە کە کەس نازانێت کێ ئێران بەڕێوە دەبات.