Gali Kurdistan
الذهاب إلى القناة على Telegram
1 496
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-47 أيام
-1230 أيام
أرشيف المشاركات
1 496
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ئاسیادا کەمێک دابەزی. نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە ڕێژەی 0.73% دابەزی و گەیشتە 4,716 دۆلار.
1 496
باڵیۆزی ئێران لە پاكستان: ئەمشەو وەفدی ئێران دەگاتە ئیسلام ئاباد
باڵیۆزی ئێران لە پاكستان دەڵێت، ئەمشەو وەفدەكەی وڵاتەكەی دەگاتە ئیسلام ئاباد بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان، ئەوەش لەكاتێكدایە سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوە دەكات، ئەگەر ئێران پابەند نەبێت جارێكی تر هێرش دەكەنەوەسەری.
1 496
وتەبێژی سوپای ئێران: ئێمە هێشتا لە رەوشی شەڕداین بەڵام ئاگربەست و چوونی ئێمە بۆ دانوستان سەركەوتنێكە بۆ گەلی ئێران
*ئەمریکییەکان و بەتایبەت ترامپ خۆیان سەلماندووە کە جێی متمانە نین.
1 496
بەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا وتی، هەموو كەشتی و فڕۆكە و هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا و هەر شتێكی تر كە پێویست بێت بۆ لەناوبردنی تەواوەتی دوژمن، لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
1 496
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوتی برێنت 2 دۆلار و 60 سەنت بەرزبووەوە و بە 97 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت
1 496
وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کەمبوونەوەی هەناردەی غازەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە
1 496
عیراق لە ڕێگەی دەروازەی ترێبیڵەوە زێڕ هاوردە دەكات
ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عیراق بڕیاریدا لە دەروازەی سنووریی ترێبیڵی نێوان عیراق و ئوردن بە شێوەیەکی کاتی زێڕ هاوردە بكرێت، تا ئەو کاتەی گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەكاتەوە کە بەهۆی جەنگ و بارودۆخی ناوچەکەوە ڕاگیراوە.
1 496
قالیباف: دوژمن پەیامی دانوستان بە ئاشکرا دەنێرێت لە کاتێکدا بە نهێنی پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە سەكۆی ئێكس چەند پەیامێكی بڵاوكردەوە:
ئەمریکییەکان هەوڵدەدەن ناچارمان بکەن تەسلیم بین وەڵامی ئێمەش ڕوون دەبێت؛ ئێمە هەرگیز ملکەچ نابین.
شەڕ گەیشتووەتە گرینگترین قۆناغی خۆی، دوژمن پەیامی دانوستان بە ئاشکرا دەنێرێت لە کاتێکدا بە نهێنی پلانی هێرشی زەمینی دادەڕێژێت.
ئەو دوژمنەی بەنیازی ڕووخاندنی ڕژیمی ئێران بوو، کردنەوەی گەرووی هورموزی کردە ئامانجی سەرەکی خۆی.
توانای موشەکیشمان وەک خۆی ماوە و ئاماژەی ترس لەنێو هێزەکانی دوژمندا دەبینین.
1 496
د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ گەلی کوردستان: بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی (٢٠٪) سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە ڕێژەی (٤٥٪)
1 496
عەباس عیراقچی: ئیسرائیل 2 گەورەترین کارگەی پۆڵای ئێران، و وێستگەیەکی کارەبا و سایتە ناوەکییە مەدەنییەکانی پێکاوە. ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا کارەکەی کردووە.
هێرشەکە پێچەوانەی درێژکردنەوەی وادەی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ دیپلۆماسی.
ئێران باجێکی قورس لە ئیسرائیل دەستێنێت
1 496
گەنجێک لە دەربەندیخان زیاتر لە 12 هەزار دۆلار بەهەڵە خرایە ئۆتۆمبێلەکەیەوەو گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەکەی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتیەکی تەمەن ٦۰ ساڵ هەواڵیدا بەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانی سەر بەڕێوەبەرایەتیمان، لەکاتێکدا بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی بەنداوی دەربەندیخانی کردبوو، بەهەڵە بڕی (۱۲۳۰۰ ) دۆلاری ئەمریکی (١٢٣ گەڵا) و بڕێک پارەی عێراقی و مۆبایلێکی جۆری ئایفۆن ۱۷ی بەهەڵە خستبووە ناو ئۆتۆمبێلێکی ترەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ۲۰ ساڵ بەناوی (کاوان شێخ حەکیم سۆڵەیی) پاش ئەوەی کە پارەکەی بینیوە لە چەکمەجەی ئۆتۆمبێلەکەیدا، هەواڵیدا بە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان و پارە و مۆبایلەکەی ڕادەستی نوسینگەکە کرد، پاشان لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخانەوە پارەو موبایلەکە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
1 496
ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 13 سەنت بەرزبووەوەو بە 103 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
1 496
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
شەوی ڕابردوو، جارێکی دیکە تاقمە تیرۆریستییە لەیاسا دەرچووەکان دەستیان دایەوە کردەوەیەکی تێکدەرانە و لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری چەمچەماڵ، بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە.
دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە کە دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەبەردەم قۆناغێکی هەستیار و ئاڵۆزدایە.
جارێکی تر داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین کە سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێپاساوانە دابنێت کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٢ی ئاداری ٢٠٢٦
1 496
شەڕەکە دەچێتە قۆناغی نوێی هەمەلایەنەی جەنگەوە
ئەمریکاو ئێران هەڕەشەی کردنە ئامانجی سەرچاوەی ووزە لە یەکتری دەکەن، بەوەش هاوکێشەی جەنگەکەی نێوانیان دەچێتە قۆناغێکی نوێی هەمەلایەنەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ، ترەمپ نووسی، "ئەگەر ئێران بە تەواوی و بێ هەڕەشە، لە ئێستاوە تاوەکو 48 سەعاتی تر دورگەی هورمز نەکاتەوە، ئەوا ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر وێستگە جیاجیاکانی کارەبای ئێران و دەیانسڕێتەوە."
لە بەرامبەردا ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا، وەڵامی هۆشدارییەکی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، ئەگەر ژێرخانی سووتەمەنی و وزەی ئێران لەلایەن دوژمنەوە دەستدرێژیی بکرێتە سەر، ئەوا سەرجەم ژێرخانەکانی وزە، تەکنەلۆژیای زانیاری (IT) و وێستگەکانی شیرینکردنی ئاوی سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا، دەکرێنە ئامانج.
1 496
ئەمریكا بەشێوەیەكی كاتی سزای سەر ئەو نەوتەی ئێرانی هەڵگرت كە لەناو كەشتییەكاندایە
1 496
وەزارەتی نەوتی عیراق:
-وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حكومەتی هەرێم ڕەتیدەكاتەوە لەم کاتەدا هەناردەکردنی نەوتی عیراق لەڕێگەی بۆری نەوتی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەستپێبکاتەوە.
-وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان چەند مەرجێکی داناوە کە پەیوەندییان بە پرسی هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە نییە.
-دوای دەستپێكردن بەهەناردەكردنی نەوت، دەتوانین دواتر باس لەو مەرجانە بکەين.
-لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە دووبارە داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەكەین کە دەستبەجێ هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و بەگوێرەی دەستوور و یاسای بودجە.
متاح الآن! بحث تيليغرام 2025 — أهم رؤى العام 
