5 867
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+407 أيام
+830 أيام
أرشيف المشاركات
5 867
بەشێکی زۆرم لەوێ بە جێ ما
بەشێکم لێرە لە جێ دا
ئاڵۆزم ئاسودە نیم
نە ئاسۆم ڕونە نە هەیەتی تیشکم تین
ئاجزم ئارام نیم
نە ئازاد دەبم نە هەڵدەکێشم هەناسەی ئاسودەگی
وتم پەیدای دەکم ئەگەر سەد بەش بمو هەر بەشێکم لەلایەک بەڵام لەم گۆشەیە بە تەنیامو نیە بەسەرمەوە هیچ نیگاهێک،ونم کردی
تۆ کە دەرمانی دەردی هەم زمان هەم بێدەنگی هەم ژیانی هەم مەرگی ونم کردی یک جار نە بۆ یک جار بە یەکجاری پریدام پکە منیش نەگەڕێم ئیتر ماندووم نایکێشم چیتر🍃
٠٦:٥٩
5 867
حەق بە من نەبوو ئەگەرلەسەریشم دراباو ژێر پێشم بەتاڵ کرابا حەق بە من نەبوو ...
لێرە لە یادم چوە چۆنم بەرەو باشی دەبرد ڕەنگە ڕۆژانی ڕابردوو باشتر بوو کەم تەمن تر بووم شین بوونی هیوا دەسپێکردنی دووبارە ئەوەندە قورس نەبو وابزانم وابوو ئێستا نا قورسە هەر چیم لەم چەند ساڵە ژیان کردوە هەر شتێک کە هەستم کردوە هەر شتێک کە تامیم چێشتوە هەموی بە هەمو زۆرۆ هێزەوە لە سەر شانم هەست دەکەم لە هەر هەنگاوم دا لە هەر هەناسەم دا دڵ ڕاوکێکی سەیر دام دەگرێ نە ڕادەوەستێ نە ئارام دەگرێ، زۆر شت بوو فریایی نەکەوتم لە بریاشی نەکەوتم بەڵام بریا هیچ دەردێکی دەوا نەکەردو هیچ کەسیش لە دەردت تێ نەگەیی تا فریات کەوێ،
فریو دانم تا فڕێ دانم بە دەستی ئەو کەسانەی کەسم بوون بێ کەسی کردووم لە پەنای هەر مرۆڤێ ڕادەوەستم هەست بە غەریبی دەکەم،نایناسم نامناسێ تەنانەت هەموشتێکی من دەزانێ...
خۆزگە هێندە ئاشکرا نەبوایەم شاردراوەیەک بمابایە هەرچی بوو یا شێعرمان کرد یا باسمان کرد شتێک نەما لە ئێمە نهێنی بمێنێ لێرە بووم من بە تەواوی نیوە ناتەواوەکانمەوە لێرە بووم،
هەمیشە بوومو قەت حەق بە من نەبوو...
5 867
ئەگەر کەسێک هەیە ئیسپانسێری پکات یان لە ڕێگەیکەوە بتوانێ کۆنسێرت دابنێ چ لە دەرەوەی وەڵات چ لە ناو ئێران لە ئینستاگرامی پێشەوا خەبەرمان پێ بدات 🤲🏾
