cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

❣🍀بـاغــی فـــەرهـــەنـــگـــ🍀❣

بـاغـی فـــەرهـــەنـــگـــ ئـارشـێـۆێ فــەرهــەنــگــ و ئـەدەب و فـولـکـلـۆری کـوردی شـێـعرو گــۆرانـی و پـەنـدی پـیـشـێـنـیـان و ... تێبگەین با پێبگەین. ئەخلاق 🥰هەمیشە 🥰 بەشێکە 🥰لە جوانی🥰

إظهار المزيد
إيران204 781لم يتم تحديد اللغةتيليجرام9 661
مشاركات الإعلانات
201
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+17 أيام
+130 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

ارمغان تاریـکـی محمد اصفهانی 🍀@bagefrhng🍀
إظهار الكل...
𝐖𝐞'𝐫𝐞 𝐚𝐥𝐨𝐧𝐞 𝐨𝐧 𝐭𝐡𝐞 𝐢𝐧𝐬𝐢𝐝𝐞, 𝐚𝐧𝐝 𝐰𝐞 𝐡𝐚𝐯𝐞 𝐬𝐨 𝐦𝐚𝐧𝐲 𝐩𝐞𝐨𝐩𝐥𝐞 𝐚𝐫𝐨𝐮𝐧𝐝 ... ئێمە لە ناوەوە تەنیاین، ئەگینا دەوروبەرمان پڕە لە مرۆڤ... https://t.me/bagefrhng
إظهار الكل...
❣🍀بـاغــی فـــەرهـــەنـــگـــ🍀❣

بـاغـی فـــەرهـــەنـــگـــ ئـارشـێـۆێ فــەرهــەنــگــ و ئـەدەب و فـولـکـلـۆری کـوردی شـێـعرو گــۆرانـی و پـەنـدی پـیـشـێـنـیـان و ... تێبگەین با پێبگەین. ئەخلاق 🥰هەمیشە 🥰 بەشێکە 🥰لە جوانی🥰

باش بوونمان بەردێکی گەورە بوو سەری خۆمانی پێ شکا.🖤 https://t.me/bagefrhng
إظهار الكل...
❣🍀بـاغــی فـــەرهـــەنـــگـــ🍀❣

بـاغـی فـــەرهـــەنـــگـــ ئـارشـێـۆێ فــەرهــەنــگــ و ئـەدەب و فـولـکـلـۆری کـوردی شـێـعرو گــۆرانـی و پـەنـدی پـیـشـێـنـیـان و ... تێبگەین با پێبگەین. ئەخلاق 🥰هەمیشە 🥰 بەشێکە 🥰لە جوانی🥰

02:26
Video unavailableShow in Telegram
هەتا کەی خۆێن لە چاونم بڕێژم هەتا کەی دەردی ناکامی نەنێژم :خوا لێ خۆش بوو مامۆستا سمایل ئاغای چەوگالی: https://t.me/bagefrhng
إظهار الكل...
گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگێریم دڵی خۆم بۆ تۆ هانی زاڵم قەدرت نەزانی بە ئاهم گرفتاری، لە عشقم شەرمەزاری چاو کاڵ لە تۆ تۆراوم، دڵم تەنگە و گریاوم گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگێریم دایم دڵم ئەشکێنی ڕۆژێک ئەبێ نامبینی تییەیی ئەگەڕی لە شوێنم ئەو ساکە من ناتبینم گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگێریم شەرتە رۆژێکم مابێ نەیڵم دڵمت لەلا بێ هەندەو لێ پاڕامەوە، ڕووت نەکرد بە لامەوە گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگێریم بە ئاهم گرفتاری، لە عشقم شەرمەزاری چاو کاڵ لە تۆ تۆراوم، دڵم تەنگە و گریاوم گلەیی لە کەس ناکەم، بۆ بەختی خۆم ئەگێریم #گلەیی_لە_کەس_ناکەم #حەمە_جەزا 🍀@bagefrhng🍀
إظهار الكل...
لەسەر تەختی نەخۆشخانە کزو مات و پەرێشانم چرکە چرکە بۆ هاتنت کات دەژمێرم، چاوەڕوانم دەردی لەشم چارە دەبێ بەڵام چ‌بکەم بێجگە لەتۆ کەس ناتوانێ چارەسەر کا زامی ناخی‌ بێدەرمانم #گەزیزە_مەهابادی_2024 https://t.me/bagefrhng
إظهار الكل...
❣🍀بـاغــی فـــەرهـــەنـــگـــ🍀❣

بـاغـی فـــەرهـــەنـــگـــ ئـارشـێـۆێ فــەرهــەنــگــ و ئـەدەب و فـولـکـلـۆری کـوردی شـێـعرو گــۆرانـی و پـەنـدی پـیـشـێـنـیـان و ... تێبگەین با پێبگەین. ئەخلاق 🥰هەمیشە 🥰 بەشێکە 🥰لە جوانی🥰

#تەیموور_نەمازی تاڵێ لەو زوڵفە بخە گەردەنم با لەگەڵما بێ ڕۆژی مردنم تاڵێ لەو زوڵفە بکە خەڵاتم بۆ ناوونیشان پردو سەڵاتم 🍀@bagefrhng🍀
إظهار الكل...
زامی خەیــــاڵ ئیلهامی هەست و تاسەم و جێژوانی ئەشقم لێ ونە ئاهەنگی شمشاڵی خەمم گریانی ئەشقم لێ ونە فرمێسکی خوێنینی وشەی خەمباری شەوگاری دژم تیشکی نیگای گەرمی حەزم چاوانی ئەشقم لێ ونە هەستێکی گڕگرتووم، لەگەڵ ڕۆحی ئەوین ئاوێتە بووم زامی خەیاڵێکی بە سۆم، هەتوانی ئەشقم لێ ونە دوندی چیای ئەشقم، دڵم کەیلی خەیاڵ و تاسەیە کانگەی ئەوینداریم، گەرووی گڕکانی ئەشقم لێ ونە هەر شەو بە کۆڵانی دڵی ڕووناکی ئەشکێکا دەڕۆم داخم، خەمم، ژانم، کوڵم، دامانی ئەشقم لێ ونە ئەستێرەیەک بووم ڕاخوشیم بۆ باوەشی گەرمت، بەڵام وای هەڵپڕووکاندم نیگات، جیهانی ئەشقم لێ ونە هەر شەو بە شاباڵی شنەی ئەندێشەیەک هەڵدەفڕم ئاونگی چاوانی شەوم، پاوانی ئەشقم لێ ونە ئەی شاکچی شاری حەزی سەوز و خەیاڵی ئاگرین تۆ گڕ لە ڕۆحم بەرنەدەی من جوانی ئەشقم لێ ونە پڕ کاکە شانێ ڕۆنتکی زەردم لە بەر پێتا ڕژاند چاوی هەسارەی ڕۆژم و ئاسمانی ئەشقم لێ ونە تا تۆش لە ئامێزی سەبوونی مەینەتا نەتوێیەوە کوا تێدەگەی من ویشکەڕۆم، بارانی ئەشقم لێ ونە؟ #زامی_خەیاڵ #مامۆستائەمین_گەردیگلانی ڕەزبەری 1375 هەتاوی 🍀@bagefrhng🍀
إظهار الكل...
04:23
Video unavailableShow in Telegram
دەنگێکی بەسۆز لە ناخی پڕد لە ژان 🍀@bagefrhng🍀
إظهار الكل...
07:01
Video unavailableShow in Telegram
من‌وتۆ ئەتۆ غونچه ی گـوڵی من دڕک و داڵم ئەتۆ تــه‌یری هـــــوما من پیـره داڵــم تـه‌واری جـــــوانی تیــژ باڵێ خه‌یاڵی ئەمن کـوندی غـــــــه‌مم وێرانـه ماڵم ئه‌تۆ ئازاد و جـــــــوان و دڵـــڕفێنـی ئه‌من به‌ندی لە زینــــــــدانی خەیاڵم ئەتۆ وه‌ک شــه‌هدی شیرینی جوانی ئه‌من وه‌ک ژه‌قنـه‌مووتم، تیژ و تاڵم ئه‌تۆ شازی هه‌موو دایکی سورشتی ئەمن بیانوو گــــــــرم، وێنه‌ی مناڵم ئه‌تۆ ده‌فڕی‌هە‌تاسه‌ر دووندی ئاوات ئه‌من به‌ندی قەفەس گیــــراوه باڵم ئه‌تۆ مه‌ند و ئەتۆ بێــده‌نگ و ژیری ئه‌من ســــەودا سه‌ر و دێوانه حاڵم ئە‌من زریـانی زسـتــــــانم، کڕێـوه‌م ئەتۆ تینی سورشتـی وه‌ک شه‌ماڵم ئەمن ڕاوچێکی پیــــری نائومێــد م ئه‌تۆی‌ئاسکی‌سڵی‌خۆش‌خه‌ت‌وخاڵم ئەتۆ گەنجی، جـــه‌وانی، پڕ له تینی ئەمن کـــــۆچه‌ر مه‌رگ نادا مه‌جاڵم ئه‌تۆ شیرین بەیان و خۆش ‌کەلامی ئه‌من‌بێ‌هه ستو وخوست‌وگێژولاڵم ئه‌تۆ تووله نه‌مامی شلک وسـاوای ئەمن ئەو کۆلکه داره‌ی کــۆنه ساڵم ئه‌تۆ خــوێنی منـی مایه‌ی ژیانــی من‌ئەو جەسته‌م‌‌لە خوێناوا شه‌ڵاڵم من ئه‌وسووتاو)ه‌ دێوانه‌م لەتاوت نه‌ما عــەقڵ ونه‌ما هۆش و که‌ماڵم ✍#مامۆستاسووتاو 🍀@bagefrhng🍀
إظهار الكل...