ar
Feedback
ITRADE Technical

ITRADE Technical

الذهاب إلى القناة على Telegram
2 130
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-77 أيام
-2830 أيام
أرشيف المشاركات
photo content

لە هەمانکاتدالەم هەفتەیەدا داتای ئابووری گرنگ هەیە کە دەتوانێت گومانەکان یاخود گرژییەکانی نێوان ترەمپ و پاول زیاتر بکات. ئەمـڕۆ داتای هەڵاوسانی CPI بڵاودەکرێتەوە، ڕۆژی هەینیش داتای پێوەرەکانی نرخی بەرهەمهێنەر (PPI) بۆ مانگی چوار بڵاودەکرێتەوە، کە کاریگەرییەکانی باجی 145% لەسەر هەڵاوسان دەپێوێت. پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە هەڵاوسان بەراورد بە مانگی سـێ زیادی کردبێت. ئەگەر ئەمە بەڕاستی ڕووبدات، ئەوا ڕەوایەتی بڕیارەکانی ئەم دواییەی بانکی فیدراڵی پشتڕاست دەکاتەوە.

ئەم ڕێککەوتنـە کاتییەی ئەمریکا و چین دەتوانێت ناکۆکی لە نێوان ئیدارەی ترەمپ و یەدەگی فیدراڵیدا دروست بکات... چونکە لە دوای ئەم ڕێککەوتنـە جیرۆم پاول سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی خۆی لە دۆخێکی سەختدا دەبینێتەوە ئەگەر پشت بەم ڕێککەوتنە ببەستێت بۆ گۆڕینی سیاسەتی دراو، بەتایبەتی ئەگەر ڕێککەوتنە کاتیەکە دوای بەسەرچوونی نەبێتە هەمیشەیی. مەبەستمان ئەوەیە جێرۆم پاوڵ دەبێت چەند بڕیارێکی گرینگ دەربکات وەک کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو ، ئینجا لێرەدا گەر پشت بەم ڕێککەوتنە ببەستێ بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سووی بانکی دەکرێ لە ئایندەدا دۆخی ئابووری ئەمریکا توشی کێشە ببێت ، چونکە ڕێککەوتنێکی کاتیە و هەمیشەیی نیە و دەکرێ لە هەرکاتێکدا هەڵبوەشێتەوە واتا بۆ جیرۆم پاوڵ ئەم بابەتە بە ناڕونی دەمێنێتەوە

سەرۆکی ئەمریکا “ دۆناڵد ترەمپ” ....باج لەسەر چین "سەرلەنوێ بەرز دەبێتەوە" ئەگەر ڕێککەوتنی کۆتایی نەکرێت.... بەڵام ناگەڕێتەوە بۆ 145%...

لە دوای ڕێککـەوتنـی ئەمریکا و چین لەسەر پێناسـی گومرگـی کاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕ و بە تایبەت نرخی ئاڵتـوون هەبوو ، بوو بەه
لە دوای ڕێککـەوتنـی ئەمریکا و چین لەسەر پێناسـی گومرگـی کاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕ و بە تایبەت نرخی ئاڵتـوون هەبوو ، بوو بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی ئاڵتـوون و بەرزبوونی بازاڕی پشکەکان و کریپتۆ و باشتربوونی دۆخی تەواوی بازاڕ ڕێککەوتنـەکە بەم شێوەیە بـوو هەردوولا بەشێک لە پێناسە گومرگیەکانیان بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ هەڵپەسارد ، واتا ئەمریکا ڕێژەکەی لە %145 وە کەم کردەوە بۆ %30 وە چین ڕێژەکەی لە %125وە کەمکردەوە بۆ %10 ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ هەردوولا تاوەکـو بگەن بە ڕێککەوتنێکی تەواوەتـی..

رسالة صوتية06:35

بـۆ بازرگانانـی بازاڕی فۆڕێکس ... ئامارەکانـی ئەمڕۆ زۆر گرینگن کە سەبارەت بە کەرتی کاری ویلایەتـی ئەمریکا ، گەشەکردنی ئاستی کرێ ، ڕێژەی بێکاری وە دەتوانین بڵێین ئامارانـە ئاراستـەی نرخی ئاڵتـون یەکلا دەکاتەوە یاخود بەرچاوڕنی زۆر دەدات بە بازرگانان

ئـەوەی کە ئستا بانکـی فیدڕاڵی ئەمریکا کاری لەسەر دەکات ، ئەوەیە کە سووی بانکی دابەزێنێت بێگومان دابەزینـی سووی بانکی وا دەکات ئەو قەرزانەی لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان کەمێک ئاسانی بکات و بە تایبەت لەمساڵدا کە ڕووبەروی ئیدارەی ترەمپ بۆتەوە و دەبێت بەشێکی زۆری بگەڕێنێتەوە وە لە هەمانکاتدا لە بابەتی شەری بازرگانیدا کۆمەڵێک شتی دەستکەوێت ، بە نموونە ئەو کاڵایانەی لە نێو ئەمریکا دروست دەکرێن بە نرخێکی هەرزانتر بڕواتە بازار وە خاڵێکیتریش لە ئیدارەی ترەمپ ڕێژەی سووی بانکی بە خێرای دابەزێنێت بۆ ئەوەی گەشانەوەی ئابووی پەرە پێبدات دوێنێ داتایەک هەبوو کە پێی دەوترێـت پیشەسازی چین ... هیچ کات نەبـووە بە قەدەر ئیستا پاشەکشـە بکات ...ئەمە هۆکارەکەی ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ پێناسەی باجی گومرگی دۆناڵد ترەمپ و وە دواتر ئەمە کاریگەری دەکاتە سـەر پیشەسازی ئەمریکاش کەواتە ئێستا ترەمپ دەیەوێت لە ڕیگای کەمکردنەوەی ڕێژەی سوو ئەو پارەیەی کە لە نێو بانکەکانن بێتەوە نێـو بازاڕ تاوەکـو کۆمپانیاکان بتـووان ئاسانتر قەرز وەربگرن بەمەش بوژاندنەوەی ئابـووری بەردەوان بێت ، بەمەش ترەمپ نایەوێت دوای چین بکەوێت بەڵکـو دەیەوێت زۆر بە خێرای پێشی بکەوێت لەبەر ئەوە هەرچۆنێكبێت سووی بانکـی دادەبەزێت و بەمەش سودێکی باشی دەبێت بۆ ماڕکێت

رسالة صوتية11:59

ئەمەش سیاسەتـی دۆناڵد ترەمپ .........
ئەمەش سیاسەتـی دۆناڵد ترەمپ .........

ترەمپ داوا لە “ جیرۆم پاوڵ ” دەکات ڕێـژەی سووی بانکـی کەم بکاتەوە واز لە "یاریکردنـ سیاسەت " بێنێت...
ترەمپ داوا لە “ جیرۆم پاوڵ ” دەکات ڕێـژەی سووی بانکـی کەم بکاتەوە واز لە "یاریکردنـ سیاسەت " بێنێت...

چین ڕایگەیانـد باجـی 34% بەسەر هەموو کاڵا هاوردەکراوەکان دەسەپێنێت کە لە ئەمریکاوە سەرچاوە دەگرن... -

ئیترشەڕی باج دەستی پێدەکات ئەم بابەتە کاریگەری گرینگی دەبێت لەسەر جوڵەی بازار... ئێستا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دۆناڵد ترەمپ واژۆی کرد لەسەر سەپاندی باج بەسەر هەموو وڵاتاندا لەوانە 49% لەسەر کەمبۆدیا، 46% لەسەر ڤێتنام، 37% لەسەر بەنگلادیش، 36% لەسەر تایلەند، وە 34% لەسەر چین، 32% لەسەر هەردوو تایوان و ئەندەنوسیا، 31% لەسەر سویسرا، 30% لەسەر ئەفریقای باشوور، 26% لەسەر هیندستان، 25% لەسەر کۆریای باشوور، وە 24% لەسەر هەردوو ژاپۆن و مالیزیا، وە %20یەکێتی ئەوروپا، 17% لەسەر ئیسرائیل، و 10% لەسەر شانشینی یەکگرتوو و بەرازیل و سەنگافورە.

دۆناڵد ترەمپ فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکرد بۆ دروستکردنی سندوقی یەدەگی ستراتیژی بیتکۆین. بازاڕ دوای ئەمە دابەزی ... ئەم دابەزینە هەمان شت ڕوویدا کاتێک ETF پەسەندکرا

لە ڕاستیـدا نازانـم بۆچی لە ئەکاونتی دۆناڵد ترەمپ بە تایبـەت ئەم دراوانەی هەڵبژاردووە .... ئەگەر یەدەگی ستراتیژی کریپتۆ پێکبێت لە ڕاستیدا دەبێت بە شێوەیەکیتر بێت کە بیتکۆین و ئیثیتیۆم سەرکردایەتـی بکەن هیوادارم هیچ دەستکاریکردنێکـی بازاڕ لە پشت ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکاوە نەبيت یاخود بۆ تەسفیەکردنـی Long....

سەرۆکـی ئەمریکا “ترەمپ" نیەتـی خۆی بۆ پێشکەوتن و پێکهێنانـی یەدەگێکـی ستراتیژی بۆ دراوەکانـی کریپتۆ ڕاگەیانـد کە ئەوانیش بریت
سەرۆکـی ئەمریکا “ترەمپ" نیەتـی خۆی بۆ پێشکەوتن و پێکهێنانـی یەدەگێکـی ستراتیژی بۆ دراوەکانـی کریپتۆ ڕاگەیانـد کە ئەوانیش بریتین لە. ADA, SOL, XRP لە دوای ئەم هەواڵە ئەم دراوانـە بەرزبوونـی زۆریان تـۆمارکرد ...

لە ئێستادا دۆناڵد ترەمـپ باسی بیتکۆین دەکات بۆ لایەنگرانی و ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی بیتکۆین دەکات ". سەیر لەوەدایـە بیتکۆین کاردانەوەی نەرێنی هەبـوو بەرامبەر بەم قسانـەی دۆناڵد ترەمـپ.. --

هاوڕێیان من پێشنیاری کڕینتان بۆ ناکام ....چونکە کڕینی ئەمانە زیاد لە پێویست ڕیسکە بەڵام ئەوەی کە دەیکڕێت دەبێت ئاگاداری خۆیبێت توشی دراوی سکام نەبێت کە دەکرێت هاوشێوەی ئەو دروست بکرێت ئەمە کۆنتراکت ئەدرێسەکەیەتی FUAfBo2jgks6gB4Z4LfZkqSZgzNucisEHqnNebaRxM1P غەیری ئەمە دراویتر بەو ناوە سکامە....

لاتان سـەیر نەبێت کە دراوی میمی ئەندامانی خێزانی ترەمپ دەربکەون، پێدەچێت گاڵتەجاڕانە بێت، بـەڵام بەڕاستـی ئەم بازڕە هەموو شتێک ڕوو دەدات ... ڕەنگە زۆرجار ببنە دەرفەت

ئەمجارەیان بۆ خانمی یەکەمی ئەمریکا لە ئەکاونتـی فەرمی مێلانیا ترەمپ دراوێکی میمی دیجیتاڵی خـستە بازاڕەوە، ئەکاونـتـی فەرمی دۆ
ئەمجارەیان بۆ خانمی یەکەمی ئەمریکا لە ئەکاونتـی فەرمی مێلانیا ترەمپ دراوێکی میمی دیجیتاڵی خـستە بازاڕەوە، ئەکاونـتـی فەرمی دۆناڵد ترەمپیش پۆستەکەی ڕیتویت کرد. ----