756
#حقیقەت "ئیتر بەسە هێندە نوزانەوە و خۆ زەلیل کردن"
ئێستا ئەوەی روودەدات لەلایان زۆربەی موسڵمانانەوە کە لە سۆشیال میدیا ئەکتیڤن یان لە رێخراوێک یان هەر شتێک لەو بابەتانە، کە خۆیان دەبنە هۆکاری خۆ #زەلیل کردن و #خۆ بچوک کردنەوە زیاد لە #حەقیقەتی دۆخەکە یان بابەتەکە!. رۆژانە هەزار پۆست و قسەی عاتفی و منداڵانە دەبیستن لەسەر میژوو و زۆر بابەتی تری #موسڵمانان، کە هەموویان ئیشارەت بە وشەی لێقەوماوانی موسڵمانان یان زەلیلی موسڵمانان دەکات!. لە کاتێكدا ئێستاکە هێزی موسڵمانان بە تایبەت دۆخی ژیانیان زۆر زۆر باشترە لەو حەقیقەتی باس دەکرێت!. دوبارە کردنەوەی وشەکانی یان هاشتاگەکانی وەک:( لێقەوماوەکان-زەلیلی- داماوی-هەژاری-فەقیری-گیران-زیندان- کوشتن- برین- بێدەسەلاتی...هید) هەموو ئەم وشانە دانە بە دانە کار لەسەر دەروونی تاکێکی موسڵمان دەکات، بۆ زیاتر پوچگەرا و رەشبینی و هەست کردن بە زەلیلی خۆی!، تکایە دەبێت بەراستی ئەو بابەتە بە گرینگ وەربگیرێت، چ کورد و چ موسڵمانان هێندە زەلیل و لێقەوماو نین!. لێرەوە باسی هەندێک حەقیقەت دەکەم!... زۆربەی زۆری کوردە موسڵمانەکانی ئوروپا و تورکیا لەو پەرەی دڵ خۆشی و رەفاهیەتدا ئەژین!، تەنانەت مولتەزیمەکانیش لەو پەری دڵ خۆشی و بێ کەم و کوریدا ئەژین!، ئەوانە لە پای چی خۆیان بە زەلیل و لێقەوماو دەبین!، کە وخودی دەسەواژەکە کار لەوەدەکات کە کابرا ئیتر بێهیوا بێت و دابنیشت و هیچ جولەیەک نەکات!.
ئەوەی لە ئێستادا بۆتە هۆکاری زەلیلی هەندێک شتن کە لە راستیدا بە کەمترین رێژە باس دەکرێت و تیشکی دەخرێتە سەر!.
#حەقیقەت ئەوەی لە ئێمەدا نەقسە و کەمە ( بوونی #مەنهەجێکی فکری و شەرعیە بۆ کۆکردنەوە!، کە ئەم مەنهەجە بتوانێت هەڵگری هەموو ئەو وڵامانە بێت بۆ ئێمەی تاک!، کە بتوانرێت دینەکە بە حەق وەربگیریت و لە پێناویدا بژیت و بمریت!، ئەم مەنهەجە دەبێت #نەفەسێکی سیاسی بەهێز لە دەروون و تاکی ئێمەی موسڵمانان دروست بکات!.. ئەگەر ئێمە بگەرینەوە بۆ تورکیا و ئەفغانستان کە ئەوان بە تایبەت ئەفغانستان جەندە بەهێزانە و جەندە بە تەعاسوبانە بەرگریان لە فکر و مەنهەج و شوناسی خۆیان کردووە!، ئەگەر ئێوە برۆنە ناویان تێدەگەن! هەرگیز باسی زەلیل و ناخۆشیەکانی خۆیان لە میدیاکاندا باس ناکەن!، بەڵکو هەر هانی زیاتر و بەردەوام لەسەر شەری فکری و شەری شوناسی خۆیان و مەنهەجی خۆیان دەدرێن لەلایان ئەو کەسانەی کە #نوخبەن!. #ئێمە نەقسمان هەیە لە #دەروونی سەلیم و نەفەسی سیاسی و #تێگەیشتنی سەلیم، تاک بە تاکی موسڵمانانی کوردستان لەو پەری بێهیوا و هەست کردن بە زەلیلیدا ئەژین کە حەیقیقەت بەو رێژەیە نیە!. ئەتوانم بڵیم هەست کردن بەو زەلیلیە لە زۆر خواردن و تێر بوون و ئیش نەکردن و هیلاک نەبوون و زۆر خەوتنە! نەک حەقیقەتی خودی زەلیل بوون!.)
#پوختەی ئەوەی کە من هەستم پێکردووە تیشک خستە سەر زەلیل و نیشاندانی لاوازی و #بێدەسەڵاتی موسڵمانان و نوسینی #گوتاری پۆپۆلیستی لەسەر لێقەوماوی و ئەوشتانە... خودی ئەمانە زیاتر و زیاتر خراپتر دەکات شتەکان، تەنانەت دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئیتر هیچ تاکێکی موسڵمان خاون ئەقڵی نەبێت و هەموو شتەکان لە #رێگەی سۆز و عەتف و هەستەکانیەوە بریار بدات و لەو کاتەشدا دەبێتە بەندەی #هەستەکانی و نە تێگەیشتنی سەلیم و نە #دەروونی سەلیم و نە #سیاسەت هیچ لەم شتانە دروست نابن و زیاتر و زیاتر بچوک دەبێتەوە ئەو تاکە لە ناوەوەی خۆیدا، تەنانەت دینەکەش بە سەقەتی وەردەگرێت و ئیتر لەم حاڵەتدا نوقمی #بێهیوای و کەم ئەقڵی و شێوەی #پوچگەرایی وەردەگرێت!..
#توراس
تیلیگرام: https://t.me/Turase
27 فبراير 2023, 10:35
