وحدوي
الذهاب إلى القناة على Telegram
739
المشتركون
-124 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-230 أيام
أرشيف المشاركات
739
رەنگە تاکی مۆدێرنە ئاشنا بن بە دەستەواژەی "خۆشەویستی"، بەس لێرەوەیە ئەم ئاشنایەتیە چ مەفهومێک ئەداتە پاڵ ئەم دەستەواژەیە؟.. ئەوەندەی کە درکم پێ کردووە تەنانەت خودی مەفهومی دەستەواژەی "خۆشەویستی" لای تاکی مۆدێرنە، پەیوەستە بە ماددە و جیهانی ماددەوە!!. چۆن لای ئەوان ئەم مەفهومە هەندێک پسیاری رووبەروو دەکرێتەوە کە مەفهومی حەقیقی "خۆشەویستی" ناتوانرێت ئەم پسیارانە رووبەرووی بکرێتەوە!!..
کاتێک ئەم مەفهومە لای ئەوان کەوتە ژێر ئەو پرسەی کە بلێن: کوا خۆشەویستی و نیشانم بدە؟! کوا سەلماندنی خۆشەویستی؟ یان بۆچی ئەو شتەت خۆشدەوێت؟؟ .. کۆمەڵێک لەو پسیارانە هەمووی لەو دەروازەیەوە سەرچاوە دەگرێت کە بۆ "خۆشەویستی" دەبێت هۆکارێک ماددی هەبێت یان بۆ نیشاندان دەبێت پیشکەش کردن و بەخشینی ماددە هەبێت!!..
بۆیە کاتێک مۆدێرنەتی ئەم مەفهومەی لەسەر هێڵە راستەکە لادا و ئەم مەفهومە ماددیەی دایە پاڵ خۆشەویستی!!.. لێرەوە تاکێکی مۆدێرنە چونکە ئەم مەفهومەی وەرگرتووە ئەگەر هەموو کات ئەم بەناو خۆشەویستیە پێ بدرێت هێشتاکە بۆشایەکی گەورە لە ڕوحیدا هەیە چونکە ئەوەی پێیدراوە خۆشەویستی نیە بەڵکو شتێکی ترە بەناوی خۆشەویستی!!..
وە ئەگەر حەقیقەتی خۆشەویستیشی پێ بدرێت بۆ پرکردنەوەی بۆشایی ڕوحی.. دەبێت قوربانی بە هەندێک شت بدا لە جیهانی ماددە و قبوڵ کردنی هەندێک شت کە لە جیهانی مۆدێرندا بە ئاستی نزم سەیر دەکرێت!! ئەوەش وای لێدەکات کە لەنێوان دوو رێگەدا ون بێت!! یان هەوڵدە هەمیشە لەگەڵ ماددە دا بێت کە تەنها دەستەواژەی خۆشەویستیەکی هەڵگرتبێ بەبێ ئەوەی حەقیقەتی خۆشەویستی هەبێت!!.
#ئیدراک #توراس
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
739
(Carl Schmitt between Technological Rationality and Theology)
ئەو کتێبە باسێکە لە نێوان عەقڵانیەت و تەکنەلۆژیا و ئیلاهیات، لەو کتێبەدا راستەوخۆ رەخنە لە تیۆریەکانی لیبرالیزم دەگرێت و رەخنە لەوەش دەگرێت کە رۆڵێکی گەورەی کە لەسەرەو هەموو شتێکەوەیە فەرامۆشی کردووە!.
ئەو کتێبەی (هوگۆ هێرێرا) باس لە فکر و ئایدیاکانی (کارل شمیت) دەکات، لەسەر ئەقڵ و تەکنەلۆژیا، وە رەخنەکانی شمیت لەسەر مۆدێرنەی سیاسی و بە تایبەت ئەوانەی جەخت لەسەر گرینگی و بە تەکنیکی کردنی شتەکان دەکەن یان ئەتوانم بلێم بە تەکنەلۆژی کردنی شتەکان!.
هەڵبەتەن هێرێرا بە تەواوەتی باس لەوە دەکات کە شمیت چۆن رەخنە دەگرێت لەوەی کە بەم شتانە ناتوانن لاینە مرۆیەکان و ئەخلاقیەکان چارەسەر بکات! وە تەنانەت دەبێتە هۆکاری تێکدانی بریارە سیاسەیکانیش!.
هێرێرا بەڵگەش زیاتر بۆ قسەکانی شمیت دەهێنیتەوە و هەرچەندە باسی خودی شمیت بەڵگە ئەقڵیەکانی ئاراستەی ئەوانی کردووە!.
چونکە ئەو بە روونی ئەڵێت کە ئەم لیبرالیزمە رچاوی تەکنەلۆژیا دەگرێت یان لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بریاریە سیاسیەکانی بۆیە هەرگیز مناقشەی لیبرالیزمە سیاسیەکان رچاوی راستیەکان و ئەخلاق ناکات یانی لەسەر ئەو بنەمایە نیە کە رچاوی ئەوانە بکات!.
هەروەها هێرێرا باسی ئەوە دەکات کە لای شمیت ئەو نەزمە سیاسیانەی کە لە دەرەوەی بازنە ئیلاهیەکان مەبەستم ئەوەیە گوێ نادەنە ئیلاهیات، ئەوانە نەزمەیکی سیاسی نەزۆکن و بە تەواوەتی لە قەیراندان و زۆر کورت خایەنن!.
بە روونی شمیت جەخت لەسەر بەها ئەخلاقی و سروشتیەکان دەکاتەوە لە روانگەی هێرێرا، تەنانەت هێرێرا ئەڵیت شمیت پێ وایە ئاقڵانیەتی تەکنەلۆژیایی مۆدێرنەی دەبێتە هۆکاری رووخاندنی نەزمەی سیاسی و کۆمەڵگا و بەهای ئەخلاقی و سروشتی!..
کە ئەمەش بە تەواوەتی حەقە!
گومانیش لەوەدا نیە فکری شمیت بە تەواوەتی دژایەتی دیموکراسیەکان دەکات و بنەماکانی هەڵدەوەشێنێتەوە!، بە تایبەتی لیبرالیزمی مۆدێرنە!، بۆیە جۆرێک لە هۆشیاری دەدات هێرێرا دەرباری ئەمەش! بە بیناوی ئەوەی لەگەڵ هاوسەردەمدا نایەتەوە!. بەڵام کتبێکی زۆر باشە کە بە باشی باسی لیبرالیزمی مۆدێرنە و فکری شمیت دەکات بەرامبەریان!.
#ئیدراک #توراس #کتێب
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
739
+1
راستی برایەک ئەو کتێب و لاپەرەی کتێبەی بۆ ناردم!!...
هەر بەجدی کتێب و هەندێک شت هەیە بەناو فەلسەفەوە بڵاوکدەکرێتەوە! پیاو حەقی خۆیەتی بەس تف و شەق لەو کتێب و نوسەرە بدا!!
739
کێشەکە تەنیا تاکەکان نین! بەڵکو سیاسیەکانیش بە تەواوەتی پەیوەستن بە نوێگەرایی و هەڵگری مەفهومی ئەوانن!، بۆیە ئەو دەرگایی دەبێتەوە لە داهاتوو ئەوەیش ئەوەیە کە تاکەکان دەگەنە ئاستێک هەموو ئەخلاق و پیرۆزیەک و حەقیقەتێک لە پێناو زاهیری رازاوە و ماددە بفرۆشن و بکەنە قوربانی!.
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
روونە هەژموونی تاکگەرایی و بە ئارەزوو سەنتەری بە تەواوەتی زاڵە بەسەر تاک و کۆمەڵگایی کوردی!، ئەمەش لە ژیر سایەی ئەم سیستەمە سیاسیە کە دەرگایی بۆ هەژموونی نوێگەرایەتی کردۆتەوە!، کە لە جەوهەریدا هیچ پیرۆزیەکی نەهێشتۆتەوە بۆ تاکی کورد تا روحی پەیوەست بکات پێوەی!.
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
لە ئێستادا، کۆمەڵگایی کوردی لە نێوان دوو دەروازەدا خۆی دەدۆزێتەوە!، دانەیەک ئەیەوێت نوقمی توراسیەتی بکات و دانەیەکی تریش ئەیەوێت نوقمی مۆدێرنەی بکات!. کە لام روونە دووەم نوقمی دەکات کە مۆدێرنەیە! ئەم جیلەی کە دێن، نەک نازانن مەعریفە یانی چی؟! بەڵکو قورسە بگەنە ئاستی خۆی ناسینیش!
#ئیدراک
تیلیگرام: https://t.me/Turase
739
إن التماسك الحقيقي لأفكارنا لا يأتي من المنطق الذي يربط فيما بينها ، ولكن من الدافع الروحي الذي يولدها!.
نيكولاس غوميز دافيلا
739
تۆسقاڵێک لە "حب"ی تۆم هەبێ
کافیە بۆ دڵم تا "مطمئن" بێ
هەژمارم کەن بە سەگی کۆڵانی
گرینگ ڕوحم بەر "حب"ی کەوێ
739
کە لە دەرس یان خوێندەوەی کتێبدا وەرس دەبم و هیچی تر مێشکم شت وەرنەگرێت🥲، هەست دەکەم ناحەقیم لەگەڵ خۆمدا کردووە ئەگەر سەردانی ئەدەبیاتی "مەحوی و نالی" نەکەم تا ئاوی دڵ بدەن و دڵ تەر بکەن!!...
جا حەزرەتی مەحوی ئەو زاتە گەورەیە لە یەکیک لە شعریکدا ئەفەرموێت :
-قسەی زوڵفی ئەوەندە توولی کێشا تاقەتی چوو خۆی..!
-وتی: شەو نیوە بوو، نەبڕایەوە، کێ باسی ماری کرد...!
-لە بۆ ئیمدادی گریانم، دەروونی کردمە خوێناو!!
-لە چاوم سەیری کەن ئەم حوکمە جەرگ و دڵمی جاری کرد!!
-خەتی پشتی لەبی دی، بوومە چار ئەبرۆ وتی: وتمان
-کە هەر کەس بەختیارە ئیختیاری چار یاری کرد
739
📚Cosmos and Transcendence📚
💬Wolfgang Smith💬
ئەو کتێبە باس لە رەخنەیەکی فەلەسەفیانە دەکات بەرامبەر بە جیهانی مۆدێرنە و بە تایبەت زانستی مۆدێرنە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگریەکەی تەواو دەکات لە جیهانی توراسیەت و میتافیزک بەو مانایەی کە لە رێگای فەلسەفەوە لە بوون تێبگەن!..
هەروەها نوسەری ئەم کتێبە(وۆڵفگانگ سمیس) بە جۆرێک لە جۆرەکان کە خۆشی فیزیازان و بیرکاریزان و فەیلەسوفە تەحەدایەکی ناراستەوخۆی ئەوانە دەکات کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە زانست ئەتوانێت لەسەر هەموو شتێک قسان بکات یان بگاتە هەموو شتێک یان بە مانایەکی تر کە زانست زاڵ دەبێت بەسەر هەموو شتێکدا!..
یەکێک لەو خاڵە و رەخنەی کە رووبەرووی تەرەفی مۆدێرنە دەکاتەوە ئەوەیە کە زانست لە ڕوانگەیەکی زۆر بچوکەوە کە جیهان و ئەزموونە سەیری جیهان و بوون دەکات!، کە ئەمەش مەفهومێکە کە خاوەنی مۆدێرنەیە!.
هەڵبەتە مۆدێرنە دەیەوێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بە زانست ئەقڵی مرۆڤ و ئەخلاق و ئەزموونە روحیەکانیش مومکینە بە پرۆسەیەکی فیزکی روون بکرێتەوە یان توانایی هەیە بۆ روون کردنەوە!، جا لێرەوە نوسەر رەخنەی توند لەوە دەگرێت لەو کتێبەدا و باسی ئەم سنوورە دەکات کە زانست هەیەتی بۆ تێگەیشتن لە واقیع و میتافیزک، باسی ئەوە دەکات کە چۆن زانست لە جیهانی ماددیەوە ناتوانێت بەرز بێتەوە و سنووردارە، چونکە هەر خۆی ئەڵێت کە زانست توانایی روونکردەوەی هەیە لەسەر ماددە و بەهێزە بەڵام لەسەر پسیارە وجودیەکان و ئامانج و ئەقڵ سنووری هەیە و هیچ لە توانایدا نیە!.
نوسەر بە تەواوەتی لەسەر بنەمایی مەبەستم شێوازی ئەفڵاتوونی قسە لەسەر بوون دەکات مەبەستم میتافیزکە کە لەدەرەوەی بازنەی زانست و ئەزمووندایە...! بە تەواوەتی تێگەیشتنێکی ئەفڵاتوونی هەیە لەسەر گەردوون و ماددە و روح!.
لە لایەکی تریشەوە نوسەر زۆر بە روون دەیەوێت ئەو زانستە بچوک بکاتەوە کە مۆدێرنە ئاماژەی پێدەکات دەیەوێت ئەو شتانە لە زانستی مۆدێرنە وەربگرێتەوە کە مانا و ئامانج ببەخشن!، ئەو بە روونی دەڵێت زانستی مۆدێرنە ئێمەی مرۆڤ بچوک دەکاتەوە قەتیسمان دەکات لە تێگەیشتن لە روح و بوونگەرایی و ئەزموونە قوڵەکانی مرۆڤ!..
وۆڵفگانگ سمیس بە ئاشکرا و راستەوخۆش بەرگری لە توراس دەکات و بەرگری لەو تێگەیشتنە توراسیە دەکات بۆ میتافیزک وەک مانا و جەوهەر لە گەردووندا، بۆیە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئێمە رێگە توراسیەکان و تێگەیشتنە توراسیەکان پێشکەش بەو زانستە مۆدێرنە بکرێت بەو مانایی بکەوێتە سەری و قسەکردن لەسەری!، چونکە زانستی مۆدێرنە بە تەواوەتی تێگەیشتنە توراسیەکانی ون کردووە!.
#ئیدراک #کتێب #توراس
739
یەکێک لەو کێشانەی کە هەمیشە بەری دەکەوم لەگەڵ تاکی موسڵمانان و بەدیم کردووە!، ئەویش کەمی هەبوونی تاکی موسڵمانی "هاوسەنگە" لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ واقیعیدا...بەو مانایەی زۆربەی تاکەکان بەری دەکەوم دابەش بوون بەسەر دوو مقام... دانیەک زۆر نقومی تەسەوف و هەندێک علم بووە کە بە تەواوەتی علمەکەش لە چوارچێوەی کتێب دەرنەچووە و هیچ دەرهاویشتەیەکی نیە لەسەر عەمەلەکەی!!، دانیەکی تریش بە تەواوەتی نوقمی جاهیلیەت بووە و هەموو هێز لە واقیعدا سەرف دەکات بەبێ ئامانج و علم... ئەگەرچی من پێم وایە لای هەردووکیان بە جۆرێک لە جۆرەکان ئارەزووەکانیان سەنتەرن! بەو مانایەی بە چی مورتاحن ئەوە دەکەن نەک ئەوەی پێویستە ئەوە بکەن!!...
تاکی موسڵمانی هاوسەنگ بەو مانایە ئەلێم کە هەم لە رووە علمی و تەسەوفەکەوە هەم لە رووی سیاسەت و ئەمری واقیع جولەی هەبێت و کاریگەری بەسەر ئەمری واقیعدا هەبێت.. چونکە فەرامۆش کردنی واقیع بە تایبەت سیاسەت و رووبەروو بوونەوەی کۆمەڵێک بابەتی دونیایی لە سیاسەت و کۆمەڵگا ئەگەر فەرامۆش بکرێت!! لێکەوتەکەی ئەوە دەبێت کە ئەو علمانەی ئەوان لەو سوجەدا کە دەیخوێنن بە هیچ شێوەیەک دادی ئەم واقیع نادات!!، یانی بە تەواوەتی علمەکە بێ کاریگەری دەبێت!..
هەندێک بابەت هەن دەبێت تاکی موسڵمان بۆ ئەوەی ببێتە تاکێکی هاوسەنگ بە تەواوتی یەکلای بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری لەسەر ئەمری واقیعدا دروست بکات، لە رووی دەروونی و فکریە و بۆ داهاتووی دەبێت بە تەواوتی یەکلای بکاتەوە لە مەیدانەکە بۆچی لەویدایە و دەیەوێت چی بگەینێت و رووبەرووی چی دەبێتەوە و چۆن رووبەرووری شتەکان دەبێتەوە...! علم و شێوازی مامەڵە کردنەکەش نابێت تەنیا لە وشەیەدا خۆ بدۆزێتەوە! دەبێت بە تەواوتی هەوڵبدا لە ئەمری واقیعدا بە قوربانی دانیش بێت کاریگەری دروست بکات!، چونکە لە سەرەتاوە یەکلا بۆتەوە!!...
یەکێک لەو شتانەی زۆر گرینگیشن مامەڵەکردن لەگەڵ واقیعیدا تەنیا لە چەند علمدا خۆ نادۆزرێتەوە! نابێت ئەقڵی قەتیس بێت و خاوەن مەلەکە بێت لە هەندێک علمدا!! بەڵکو دەبێت ئەم مەلەکە علمیە لە سیاسەت و کۆمەڵناسیی و دەروونناسیدا هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەری لە ئەمری واقیعیدا دروست بکات.. لێرەوە تاکێکی هاوسەنگ موسڵمان دێتە واقیع و کاریگەری دەبێت!!..
#ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
739
🔥الشيخ الأكبر🔥 ورئيس المكاشفين🔥
🔥البحر الزاخر🔥 بحر الحقائق 🔥إمام المحققين🔥 محيي الدين🔥 سلطان العارفين🔥
#ئیدراک #عەقیدە
739
من موفتی و شت نیم و ئەسلەن مافی فتوا و شتم نیە!!
بەس دوای نزیکەی دوو مانگێک لە بەکارهێنانی ئینستاگرام بۆم دەرکەوت گەر ئەو ئینستاگرامە حەرام نەبێت!! بروا بکەن چوونەدەرەوە بە رووتیش حەرام نابێت!!😂😁
خێرتان دەگات لە کۆڵ خۆتانی بکەنەوە، بروا بکەن توشی نەقس و نەخۆشی نەفسی و هەزار خەمت دەکات!! یەک دونیات لە وەهم بۆ دروست دەکات کە پڕیەتی لە جوانی و مۆدێرنە کە تەواو خاڵیە لە مانا و حەقیقەت..!
ئەی هاوار خۆتان بە دوور بگرن😂 باسی لێکەوتەکانی تر ناکەم!! هەر لیگەرێن!!
جارێ بۆ کەسێک بیەوێت لە جیهانی ماددی دوور بێت و ئەقڵیەتی بەهێز و توراسی هەبێت!! ئینستاگرام بۆ ئەوانە کفری گەورەیە!!😂
#ئیدراک
739
یەکێک لەو بانگەشە قۆرانەی کە زۆرێک موسڵمانەکان ئەیکەن وەک سەلەفی و فەرخە وەهابیەکان بە گشتی ئەوانی زاهیرەن توندن!، ئەوانە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان نامۆن(غرباء) لەم جیهانە!!.. چونکە حەدیسی فەخری کائیناتی لەسەرە سڵاوی خوای لەسەر بێت!
ئەوەی کە لای من کۆمێدیە، نامۆیەتی خۆیان پەیوەستە بە زاهیری شتەکانەوە، بۆ نمونە کچە یان کور بە نیقاب و ریشێکی درێژ یان شەرواڵی کورت و داپۆشینی چاو و پۆشینی رەنگی رەش و شاردنەوەی روخسار و کۆمەڵێک لەم شتانە کە جگە لە زاهیرەت هیچی تر نین!.. ئەوان لەسەر ئەم ئەساسە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نامۆن، بەڵام جەوهەریان(روح) بە تەواوەتی پەیوەستە بە دونیا و جیهانی ماددەوە، ئەسڵەن بە جۆرێک وەها نزمە ئەسڵەن بروای بە شتێک نیە لەسەرو خۆیەوە بۆیە دژایەتی روح و کۆمەڵێک بابەتی ئیمانی دەکەن وەک مەرتەبی روح و ئەولایانی خوا...! بە تایبەتی موسڵمانەکانی ئەوان چ لە جیهانی ئوروپا و کوردستان و ئەمەریکا گشتی خۆشترین ژیانن لە سەیارە و کۆمەڵایەتی و بێگەی رەفیقایەتی، ئەسڵەن پێم وانیە لە مانایی تەنهایی تێبگەن یان نامۆیەتی چونکە هەرگیز تامیان نەکردووە!!..
لە راستیدا ئەوانەی کە نامۆن(غرباء) ئەوانەن کە جەوهەریان(روح) بە تەواوەتی نامۆیە!!، ئەوانەن کە زاهیرەن وەک هەموو ئەوانەی ترن بەڵام جەوهەریان بە تەواوەتی خاڵیە لە ماددە و موحتاجی زەرەیەک لوتفی خۆشەویستی و ئیمان و نەزەرێکن لەلایانی روحی هاوشێوەکانی خۆیان!، ئەوانە نامۆن کە هەمیشە زەخت لە خۆیان دەکەن تا بتوانن بەس زاهیرەن لەگەڵ خەڵک و ئەم کۆمەڵگەیە بۆگەنە تێکەڵ بن یان کارەکانیان بەس بۆ مانەوە تێپەرێنن!!، ئەوانە نامۆن کە خاوەن هیچ کەسێک نین، شەوانە لەنگەری روحیان بەرز دەبێتەوە و دەپارێنەوە لە ڕوحی سەرو خۆیانەوە تا هەرچی زووە لەم تەنگەنەی جیهانە نەجاتیان بێ!، ئەوانە نامۆن بەیانیان تا ئەوکاتەی پێڵوی چاوەکانیان لێک دەنێن فکر و خەیاڵیان لای شتانێکە ئەسڵەن خاڵیە لە ماددە و ئارەزوو سەنتەری!!.. ئا ئەمانە نامۆکانن لە ئیمان و عەقیدەکەیان بۆتە ئاگرێک لەناو پەلی دەستیان... بەبێ ئەوەی هاوار بکەن و ئازارەکانیان دەخۆنەوە....! لێرەوەیە حەقیقەتی نامۆیەتی کە روحە نەک زاهیرەت!...
هەموو کەس ئەتوانێت بە زاهیرەن نامۆیەتی شانۆ بکات بەڵام جەوهەری مرۆڤ هەرگیز ناتوانرێت وابێت، گەر لە حەقیقەت وانەبێت!!..
#ئیدراک
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
