تـــــــاڤـــــگـــــەے ئـــــــەویـــــن.
کەناڵێک پڕ لە وتە و بابەتی بەنرخ. 📝 شێعر 📚کتێب 🎼گۆرانی 🌄وێنە وتەی بەنرخ و پەندی پێشینیان.... @kurdm734az09
إظهار المزيد831
المشتركون
-624 ساعات
+307 أيام
+7630 أيام
- المشتركون
- التغطية البريدية
- ER - نسبة المشاركة
جاري تحميل البيانات...
معدل نمو المشترك
جاري تحميل البيانات...
درەوش لە ئاقاری ئێمە [ درەوشەی ] پێ ئەوترێ
ئەم درەوشە لە کۆنا، کەسانێ کە لە گوندەکانا مەشەکەیان بنک ئەگرت، بەو مانا کە جەمسەرە هەڵدڕاوەکەیان بە یەکا ئەدروو، لە بەر ئەوەی کە پێستەکە قایم و ئەستوور و هەروەها دەرزی کاری لێ نەئەکرد، سەرەتا بەم [ درەوشە ] جێی تەقەڵەکانیان کون ئەکرد و پاشان بە دەرزیدروومانی قەوی ئەیاندروو.
هەروەها لە شارەکانا کەسانێک بوون کە [ پینەچی ]یان پێ ئەوتن، بەو مانا کە کەوشیان پینە ئەکردەوە، ئەوانیش لەم ئامێری درەوشە لە کارەکەیانا زۆر کەڵکیان وەر ئەگرت و بە کاریان ئەهێنا
درەوشە پێک ئەهات لە دوو شت 👇
یەڪەم : دەسکەیەکی داری کورت و بێ گرێ، بۆ جێ دەست
دووهەم : پۆڵایەکی کورتی نووکتیژی باریک، کە لە ئەستووریا وەک سووژن وابوو، ئەم پۆڵایان بە دەسکە دارەکەدا ئەکوتا و بۆ کونکردنی چەرمی ئەستوور بەکاریان ئەهێنا، هەروەها بۆیە لە پۆڵا کەڵکیان وەر ئەگرت چوونکا لە هێز لێکردنیدا نەئەنووشتاوە نووکەکەی و خۆگر بوو
درەوشە جیاواز لە [ سووژن ] و دەرزییە بەڕێزانم ئەبێ لە ناسینیانا بە هەڵە تێنەگەین و لێکیان هەڵاوێرین.
درەوش= درفش
✍#عەبدوڵڵا_کەلیخان
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
ئەگەر هەموو ئینسانەکان بڕیار بدەن بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر درۆ نەکەن، ئەوکاتە لەو بیست و چوار کاتژمێره دا زۆرێک لە دۆستایەتییەکان لە ناو دەچن و میلوێنان ژن و مێرد تەڵاق وەردەگرن.
ئەوکات گرژی و ئاژاوه درووست دەبێت. چونکه مرۆڤەکان ژیانی خۆیان لەسەر درۆ پێک دێنن.
#زیگمۆند_فڕۆید
@tavgaeawin
❤️🌹🦋🫀
👍 5
ئەگەر تۆ تەنیا بویت و حەزت بەو تەنیاییە کرد ئەوە دڵنیا بە تۆ لە کۆمەڵگەیەکی خراپدا دەژیت.
#ژان_پۆڵ_سارتەر
@tavgaeawin
❤️🫀🌹🦋
👍 5👏 1
#موحسین_عەبول_تاوگۆزی
فولکلۆر.
ئا بنوە ڕۆڵە بنوە بۆچ خەوی خێرت نایە.
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
❤🔥 1
کوردستانە خۆشەویستم
هەتا ماوم ئەیپەرستم
هاوار ئەکا هۆش و هەستم
بە جوانی دیمەنی مەستم.
#کاکەی_فەلاح
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
❤ 4❤🔥 1
🔴فیلمی کوردی: کچی کافرۆش
🔹کات: ۸۷ خولهک
🔹کواژیتی: 720p
#دراما_رۆمانسی_2014
#زوان_کوردیسۆرانی_ئینگلیزی
#دهرهێنهر_تهنیا_کهریم
🔴فیلمی کوردی: کچی کافرۆش
🔹چیرۆکی فیلم:
[خهجیج جومعه مهولود شکاک] که لهنێو کوردان به کچی کافرۆش ناسراوه، ساڵی ۱۹۳۴ی زایینی لهو کاتهی که دوانزە ساڵ زیاتر تەمەنی نهبوو له ڕێگای گهڕانهوهی بۆ ماڵهوه له نزیک تهکیهی شێخ عهبدولکهریم له شاری ههولێر، له لایهن ئهفسهرێکی باڵای سوپای ئینگلیز که ئهوکاته ئێراق لەژێر فهرمانڕهوایهتی ئهواندا دهبێ، له دوای چهند جارێک خوازبینیکردن و وهرنهگرتنهوهی وڵامێکی ئهرێنی له لایهن باوکییهوه، له رێگای گهڕانهوهی و جێھێشتنی دوکانی کافرۆشیی باوکی به چهند خولهکێک، دهڕفێنرێ. به چهند مانگێکیش دوای ڕفاندنهکهی، باوکی خهجیج (کچی کافرۆش) پاش تۆمارکردنی داواکهی، بنکهی پۆلیسی جولهکهکان له گهڕهکی تهعجیل ئاگاداری دهکهنهوه که کچهکهی له وڵاتی بهریتانیایه.
وەرگیراو لە کەناڵی، سینەمای کوردی.
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
👍 1
تۆش وەکوو من
پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە؟
وەکوو نەمامی دەم ڕەشەبا
چڵ و چرۆت لێ شکاوە؟
دیارە کە تۆش بێدەنگبوونت
حیکایەت و ڕۆمانێکە
ئەفسوونگەری تەنیاییی تۆ
وێرانبوونی ژوانێکە!
سێبەرێکی ماندوو و شەکەت
بە شوێن خۆتا ڕائەکێشی
بێگومانم تۆش وەکوو من
هەر تاڵاوی خەم ئەنۆشی!
وای دەبینم کە تۆش وەک من
دونیای عەشقت سەرابێکە
مەستیی ئەوین تەمەنکورتە و
وەک مەستبوونی شەرابێکە!
تۆش وەکوو من دڵت پڕە
لە تەنیایی و خەم و گومان
پەشیمانی لەو ڕۆژانەی
کە بۆ کەسێکت هەڵوەراند!
ْ#مامۆستا_قانع
@tavgaeawin
🍂🍁🥀🤍
❤🔥 7