cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

📙سروەی غەزەل

🍁کاناڵێ بۆ کۆ کردنەوەی غەزەلی ناسکخەیاڵانی کورد🍁 هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر #هێمن بۆ پێوەندی و ناردنی غەزەل: @chopana2 بەستەری کاناڵ: @srway_ghazal

إظهار المزيد
إيران176 588لم يتم تحديد اللغةالموسيقى63 287
مشاركات الإعلانات
369
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+27 أيام
+130 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

مریەم بۆکانی زیرەک.mp313.73 MB
ڕووتی دی، لەو ڕۆژەوە، گەر ڕۆژە سەرگەردانە ڕۆژ گەیییە ئێوارە، وەکوو من، ئیشی قوڕ پێوانە ڕۆژ ڕەهڕەوی ڕێگەی مەحەببەت وا دەبێ، هەر سەعیەتی تا هەیە لەم ڕێگە ئاخر کاری سەردانانە ڕۆژ لا جەرەم کردوویە نووری جیلوەی ئەو ماهە بە چاو دەوری بۆ ئەو شەمعەیە دایم وەکوو پەروانە ڕۆژ شەو بە ئێمە با نەویدی هاتنی جانانی دا یەعنی: ئەی شەونم گەلینە! مژدە بێ میوانە ڕۆژ مەتڵەبت گەر یارە، هەر سەعیت بە کارە دائیما بۆ تەوافی قاپییەک وا بەرزەدە دامانە ڕۆژ شەو دەبێ بادەی لە دەستی ساقیەک وەرگرتبێ ئەم سبەینێیە لە مەشریق دێتە دەر مەستانە ڕۆژ ئەڵبەتە مەجنوونی ڕۆژی ڕوومەتی لەیلایەکە موتتەسیل، شام و سەحەر، کەوتووتە ئەم شاخانە ڕۆژ ماهەکەم ئەمشەو شوکر پڕتەوفشانی خانەیە قەت لە دەرگا دەردەچم گەر بێتە ئەم سەربانە ڕۆژ ئەم گلاراوەی لە عیشقە تا قیامەت هەر دەبێ سەد مەسیحا چاری ناکا، دەردی بێدەرمانە ڕۆژ ڕۆژ و شەو ئەم سەرزەمین و بنزەمینەی پشکنی نەبووە شوێن هەڵگر لە عەکسی جیلوەی ئەو جانانە ڕۆژ ڕۆحی بە فدا کە، بزانە کێیە چەوگان بازەکە مەحویا چەوگانە عیشق و، گۆیە لەم مەیدانە ڕۆژ حەقیە ڕۆژ و شەو کە بێتابی دەکا، وادەی ویسال شەو بوو، بێ بەش ما لە وەسڵی ئەو سەراپا جانە ڕۆژ شەو چ شەو، لێ پشکوواوی قەڕنەها سوبحی ئومێد هەر لە داوێنی یەکێ سوبحا بە لەک پەنهانە ڕۆژ شەو شەوی میعراجی شاهی ئەنبیا بێ، وا دەبێ بیپەرستێ، بەڵکی سوجدەی بۆ ببا هەر ئانە ڕۆژ شەو نەبوو، بەحری موحیتی عەنبەری بوو، ناوی شەو بوو بە نیسبەت ئەو شەوە، خاکستەری گوڵخانە ڕۆژ بۆ کەمێ لەو عەنبەرە، بۆ تەقوییەی ڕۆحی دەماغ بێنی کا، وەک ئێمە، دایم چاوەڕێی ئیحسانە ڕۆژ من فیدای ئەو زاتە بم، بەو، ئەو شەوە بوو بەم شەوە تا قیامەت هەر حەسەد با بەو شکۆه و شانە ڕۆژ تۆ قبووڵم کەی بە عەبدی خۆت و بەندەی ئەو، خودا! تا ببێتە خانە ڕووبم، چەند ئەگەر خاقانە، ڕۆژ دائیمەن سەرخۆی و سەر ئال و سەحابەی بێ نیسار پڕ بە عیلمی تۆ، سەلاتی تۆ، هەتا تابانە ڕۆژ بەڵکە تا ئەو وەقتە مەبرووکە موبارەک جێگەیە غەیری نووری ئەو، نە مەه نووری لە ناوا ما نە ڕۆژ لەو سەلاتانە کە وەک گەوهەرن و دەدرەوشێنەوە جیلوەدەر، لامیع، هەموو ڕەخشندە، وەک ڕەخشانە ڕۆژ #مەحوی
إظهار الكل...
👍 2
ساقی! بە مەیی کۆنە لەسەر عادەتی نەو بە بشکێنە بە یەک نەوبە دوو سەد ماتەمی تەوبە ساقی! قەدەحی گەردشی گەردوون دەشکێنێ باری، کە دەبێ موعتەقیدی گەردشی ئەو بە! ئەی نەفسی مورائی چ گران باری، تەکالیف بۆ خەڵقی دەکێشی، دە هەڕۆ ڕێش و جەدەو بە بوغزت لە زەعیفان چییە قوربان، وەکوو قەسساب بەو خەزز و بەزی ڕیشوەتە، ئەی هیزە، قەڵەو بە! ئەسپی نەفەست دێت و دەچێ، گەرمە عەنانی ئەی مەستی ڕیازەت هەڵە! هوشیاری جڵەو بە وەک ماه و ستارەت کە ببێ مەیلی هەڵاتن سەرکردەیی ڕۆژ، ڕەهڕەوی شەو، ڕەهزەنی خەو بە نالی مەبە عاجز، کە ئەمە دەورە نە جەورە ساقی کەرەمی یەک بە یەکە و نەوبە بە نەوبە #نالی @srwayqalla
إظهار الكل...
إظهار الكل...
118903183.out.mp36.87 MB
🥰 2
" 1.81K subscribers "مەکۆی شێعری کوردی " @havarsene ‍ بێرە کوردستان عەزیزم گەر تۆ سەیرانت دەوێ بت بەمە قەندیل ئەگەر گوڵزاری کوێستانت دەوێ سەیری ئەو خێڵانە کە نیشتوونە داوێنێ چیا با بچین بۆ ماڵی کوردێ گەر تۆ خوێشانت دەوێ بت بەمە سەر پیرەمەگروون و کاژاو و شەرا بێ ڕەسەد سەیری مەهـ و پەروین و کەیوانت دەوێ بت بەمە پای تاقی لای سەرپێڵ و سەرمێڵ و کرند پێت نیشاندەم سەدهەزار ئاساری ساسانت دەوێ ئاوی ساف و ڕۆشنی داوێنی چەشمانی چیا لێی بنۆشە دەم بە دەم گەر ئاوی حەیوانت دەوێ لاوی کوردی من لەبەرکە شاڵی زاخۆ و ئامێدی گەرتۆ سەد چاتر لە ڕەنگی شاڵی کرمانت دەوێ هەڵسە گەشتێ چیمەن و گوڵزاری کوردستان بکە گەر لە بۆ دەردی دەروونت داوو دەرمانت دەوێ ڕۆح و ماڵت سەرفی ڕێگەی میللەتت کە ڕۆحەکەم ...! گەر لە خوا لوتفی عەمیم و جود و ئێحسانت دەوێ ئەی" ئەسیری" هێندە عەشقی میللەتی کوردت هەیە بشمری لام وایە قەبری گردی سەیوانت دەوێ  #شێخ_حسین_نەقشبەندیئەسیری )
إظهار الكل...
2
إظهار الكل...
Taher Tofigh - Kras zarde( @rojiyarmusic ).mp32.04 MB
تاجری فرمێسک تا قژی خاوت بە پەلکەی شاعیرێکی شڕ بوون میللەتی واژەم بە ڕۆحی سەوزەوە لێت دڕ بوون عەتری مانتۆکەت ڕژایە سەر شەقامێ تێپەڕێت هەر کوڕ و کاڵە بە لەتری عەترەوە پەڕ پەڕ بوون وەک مەلافەی دەم بەیانی گەرم و خۆشە باوەشت لەو تەنە ئاورێشمیتا هەست و ئاوەز سڕ بوون تیشکەکان وا هاتبوون تا زیارەتی باڵات بکەن پەنجەرەی چاوت کراوە و گشتی واقی وڕ بوون خۆزگە دەتزانی دڵۆپەی نەرمی فرمێسک چی دەکا هەڵوەرینێ هەڵوەرین کە ئێسکەکانم تەڕ بوون کافە ڕۆییشتن قیافەی هەر نەگۆڕیوم کەچی قاوەخانە، شێعر و مۆسیقی لە لام بێ فەڕ بوون کلکەوانەی کاتی تەنیاییم بە پەنجەی تۆ دەکا گوێیەکانت بۆ لە سەوتێکی گرانا کەڕ بوون؟ تاجری فرمێسکە چاوە کاڵەکانت گیانەکەم بۆیە سەرمایە و دڵی وێرانی من ونجڕ بوون #کەیوان_جام‌خانە @srwayqalla
إظهار الكل...
4👍 1
ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر کەوا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر لەبادە ئەم ژەمە تێرکە منی تینووی جگەرسووتاو بەچی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر! ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێم وایە: لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر! گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم: لە پێشمدایە زەرد و ماه و سەخت و ئەستەمێکی تر هەتا چارشێو بەسەر تۆوە دەبینم نازەنینی کورد بەسەر بیبیلەکەی چاوی منا دەکشێ تەمێکی تر نەما «خانی» هەتا چیڕۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێ دەنا هێشتا لە کوردستان دەژین «زین و مەم»ێکی تر پەپوولەی خۆشەویستیی من لە شوێنێ ناگرێ ئارام دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لەسەر سینە و مەمێکی تر هەزار هێندە پەرێشان و سیاچارە بژیم هێشتا لەنێو دڵدا هەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی تر هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر کە فرمێسکم لەسەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی، گوتم: یاخوا لەسەر سوور گوڵ نەبینم شەونمێکی تر شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەهاتی گیانەکەم، ویستت منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی تر خدر نیم بۆ تەمەن شێت بم بەکانیی ژینێ دانووسێم ئەوەندەم ژین دەوێ تا دەم دەنێمە نێو دەمێکی تر بەتۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونی پڕ لە ناسۆرم خەساری بۆ دەکەی دوکتۆری زانا مەرهەمێکی تر بەهار و گوڵ، کچ و مانگەشەو، شێعری تەڕ و بادە لەوەی زیاتر جەنابی شێخ گەرەکتە عالەمێکی تر #هێمن
إظهار الكل...
🥰 6👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
إظهار الكل...
ئیسماعیل سابووری یاری نازدار.mp35.81 MB
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.