من تەنیا بە زمانی کوردی دەنووسم
الذهاب إلى القناة على Telegram
ئامانجمان تەنیا بە کوردینووسینی تاکی کوردە، یانی ئێمەی کوردیش وەک گشت گەلانی دنیا بە زمان و ڕێنووسی خۆمان بخوێنین و بنووسینەوە. کاناڵ؛ @mtzkd کۆڕ؛ @mtbzkd بەڕێوەبەرانی کاناڵ؛ @eyubjiyar
إظهار المزيد3 012
المشتركون
+324 ساعات
-97 أيام
-730 أيام
أرشيف المشاركات
#وەتــەن
شیعر: #قانێع_هێمن""
زەوی ئێستاش لەڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشتکووڕ
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرەدایکان دادڕاوە
وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
بەناهەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێسەر و بێشوێن دەنێژن
کە کوندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ لە خوێنێ
وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینت لە ملمایە
سەری بێنرخ و بێمایە
لەپێناوی وەتەندایە
دەبا باش تێ بگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نابڕێ
وەتەن قەوم و کەسوکار
وەتەن هۆی ژین و ژیوار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار
ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر ھیتلەر نەما گاوانی تۆ خۆش
موخەییەر بم لە بەینی تۆ و بەھەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ «قانع»ـی ئەمرۆ نەمێنێ
وەتەن ڕەببی وەتەنخواھانی تۆ خۆش
#دەنگی_بەسۆزی
#حەسەن_دەرزی
❤️
@MTZKD
@MTZKD
🕊️ سەردەشت؛ برینێکی قووڵ و هێمای مەزلومییەتی گەلی کورد
📅 کارەساتی ۷ی پووشپەڕ
«۷ی پووشپەڕ» ساڵڕۆژی کیمیابارانی دڕندانەی شاری سەردەشتە لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسی عێراقەوە. ئەم ڕۆژە وەک برینێکی ساڕێژنەبوو لە مێژووی هاوچەرخی ئێمەدا ماوەتەوە.
«سەردەشت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک یەکەم شاری نیشتەجێبوون لە جیهاندا دەناسرێت کە بە چەکی کیمیایی بۆردومان کراوە.»
📊 ئامار و زیانەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە
لهو هێرشە دڕندانەیەی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە «ساڵی ۱۳٦٦ی هەتاوی (کاژێر ۰۴:۳۰ی پاشنیوەڕۆ)» کارەساتێکی مرۆیی گەورە قووما:
◾️«شەهیدان:۱۱۰ کەس»لە خەڵکی سڤیل و بێتاوانی شارەکە دەستبەجێ یان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە شەهید بوون.
🔷برینداران و بەرکوتوان: زیاتر لە «۸,۰۰۰ کەس»تووشی ژەهراویبوون و برینداری بوون.
◾️کاریگەرییە درێژخایەنەکان: پاشهاتەکانی ئەو گازە کوشندەیە هێشتاش بەردەوامە؛ ژیانی هەزاران هاوڵاتی کەوتووەتە ژێر کاریگەریی نەخۆشییە جۆراوجۆرە درێژخایەنەکانی وەک کۆئەندامی هەناسە و پێست.
یادی شەهیدانی سەردەشت هەمیشە لە دڵماندا زیندووە و سیمبولی ڕاوەستان و مەزلومییەتی نەتەوەیەکە.
دەقێکی(متن) زۆر ئاسان بۆ ئەم کەسانەی لە پیتە(حرف) کوردییەکان جوان تێ ناگەن👇
📢هاوڕێیان کوردینووسین ئاسانە🙏🏼
💯تکایە سەرنجی ئەو خاڵانەی خوارەوە بدەن:
💯به نکات زیر توجــه کنید :
🔶🔶🔶🔶
1.در زبان کوردی به جای حروف
(ظ، ض و ذ ) فقط 👈 ( ز) بکار میرود
مانند = مەزن ، زۆر ، زریکە
🔶🔶🔶🔶🔶
2. در زبان کوردی بە جای حرف ( ط )
فقط 👈 حرف (تـ ، ت) بکار میرود.
مانند = نیشتیمان، تیشک ، هەتاو
🔶🔶🔶🔶🔶
3.در زبان کوردی به جای حروف (ص و ث)
فقط حرف 👈 (س) بکار میرود
مانند = سێو ، سەما ،سەربەستی
🔶🔶🔶🔶🔶
4.در زبان کوردی فتحه ،کسره و ضمه
(ــــَ ، ـــــِـ ، ـــــُــ) به ترتیب زیر است:
الف) فتحه با حرف (مصوت)
👈(ە ، ـە) نشان داده میشود.
مانند = سەوز ، دەنگ ، خەو,
ب) کسره با حرف(مصوت)
👈(ـێـ ، ێ ) نشان داده می شود.
که علامت (۷) مانند روی آن قرار می گیرد و به صورت کسرە (ــــِ ) خواندە می شود.
مانند= هێمن ، ئێوارە ،هاوڕێ
ج) ضمه با حرف(مصوت)
👈 (ــۆ ، ۆ) نشان داده میشود
وعلامت (۷) مانند ،هم روی آن قرار
می گیرد.
و به صورت ضمه(ــــُـ) خوانده می شود.
مانند= ڕۆژ ، تۆپ ، مۆز
➖➖➖➖➖
5. در زبان کوردی (آ ، اَ ، اِ ، اُ ) وجود ندارد.❌
الف) به جای ( آ)، در زبان کوردی👈 (ئا)
بکار می رود.
مانند = ئارام ، ئازاد ، ئاگر ، ئامانج
ب) به جای ( اَ ) در زبان کوردی👈 (ئە) بکار میرود
مانند = ئەوین ،ئەسرین ،ئەو ،ئەمشەو
ج) به جای ( اِ ) در زبان کوردی 👈(ئێ)
بکار میرود.
مانند = ئێسک ،ئێوە ، ئێوارە
د) بە جای ( اُ ) در زبان کوردی 👈(ئـۆ)
بکار میرود.
مانند = ئۆقرە ، ئۆگر ، ئۆخەی
🔷🔷🔷🔷🔷
6. در زبان کوردی (ر) و (ل) گاهی در بعضی کلمات درشت تلفظ می شود
که با علامت (۷) مانند مشخص می شوند
حرف درشت ( ڵ ) مانند = گوڵ ، دڵ ، گڵ
حرف درشت (ڕ) مانند = ڕێبوار ، ڕێگا ، ڕینووس
🔷🔷🔷🔷🔷
7.در زبان کوردی حرف (ڤـ ، ڤ ) وجود دارد که معادل حرف (v) در انگلیسی هست
مانند = مرۆڤ ، تاڤگه ،
♦️♦️♦️♦️♦️
8. در زبان کوردی دو نوع حرف (و) داریم
کە تنها در تلفظ با هم متفاوتند.
الف).(و) کوتاه
مانند = کورد ، گورک ، کورت
ب). (و) بیصدا (صامت)
مانند = ورچ ، وریا ، کەو ،مێو
♦️♦️♦️♦️♦️
9. در کوردی واو کشیده بصورت دو تا 👈(وو) نوشتە می شوند،
مانند = سوور ، پوور، دوو,دوور
♦️♦️♦️♦️♦️
10.در زبان کوردی دو نوع حرف (یـ، ی)
داریم که شکل نوشتاری یکسان و شکل تلفظشان فرق می کند
(ی ) کوتاە (صامت)
مانند = یار ، خەیار
(ی) صدادار (صدای ایــ کشیده)
مانند = دین ،شیر ، پیر ،ڕزگاری
♦️♦️♦️♦️♦️
11.در زبان کوردی تشدید وجود ندارد و باید حرف را تکرار کرد(گاها تکرار هم لازم نیست)
مانند= موحەممەد ، ئەڵڵا
♦️♦️♦️♦️♦️♦️
12.چهار حرف ( ڕ ، ڵ ، ۆ ، ڤ )
هم از لحاظ نوشتاری و هم از لحاظ گفتاری با زبانهای دیگر متفاوتند.
ئەو پیتانە( ڕ ، ڵ ، ۆ ، ڤ ) تەنیا لە زمانی کوردی دا هەن.
مانند:ڕێبوار,گوڵاڵە,ڕۆژ,گۆڤەند
@MTZKD
@MTZKD
وانەی پەندی پێنیشنیان
وانەبێژ: مامۆستا مەزدەک ئازاد
پەندی یەکەم
دیارە ئەوانەی تەسەل و تێرن
گوێز لە هەمبانەی خۆیان دەبژێرن
پەندی دووهەم
قسەی ئەو کەسە دیارە ناچەسپێ
لە گیرفانیدا هەڵپەڕێ ئەسپێ
پەندی سێهەم
لە حاست پیاوەتی بەندە و غوڵامم
چاکەت بۆم نەبێ بەرزە مەقامم
پەندی چوارەم
گوێ بگرە پەندی هەموو کەس بیستوو
ڕامەپەڕێنە قەت سەگی نووستوو
پەندی پێنجەم
ئەو پەندەم گەلێ لە لا ئەزیزە
خۆزگە بەو باغەی ورچی لێ زیزە
🌱
@MTZKD
@MTZKD
