cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا

✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد ✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن ئیرەج مورادی باقلاوایی @irajmoradi

إظهار المزيد
إيران139 065لم يتم تحديد اللغةالكتب15 015
مشاركات الإعلانات
777
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
+2630 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

ئەگەرچی دەسەڵاتداریی وڵات وەک بەڕێوەبردنی بنەماڵە وایە، بەڵام هەندێ خاڵی هاوبەش لە مێژووی چوار پارچەی کوردستاندا هەیە و خەمی باشووریش دەبێ خەمی ڕۆژهەڵات یا... دوای یەک سەدە زیاتر لە شۆڕشی کورد لە باشوور، ئێستە خەمی سەرەکی سەرشەقام و کۆمەڵانی خەڵک بووەتە ئەوە نیمچەدەسەڵاتی هەولێر سەر نەکەوێ دەستێکی لە بوودجەی کارمەندەکانیدا بێت و هەمووی بخرێتەوە سەر بەغداد. ئەوەیە کە دەڵێن بەگشتی کورد مێژووی خۆی ناخوێنێتەوە، ئەمەیە: ساڵی ۱۹۲۱ بۆ دامرکاندنی شۆڕشەکەی شێخ مەحموودی نەمر سێ هەوڵی سەرەکی دراوە: ــ لە جێی ئاڵاکەی مەلیک مەحموود، ئاڵای حکومەتی عێراق لە سلێمانی دادەنرێ. ــ پەرلەمانێکی عەشایەری لە خێڵە کوردەکانی دەڤەرەکە پێک دێت و یەکیان دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانەکە لە ژێر فەرمانی مەلیک فەیسەڵ. ــ بوودجەی ناوچەکە دەخرێتەوە ژێر ڕکێفی بەغداد. سەرچاوە: (ڕۆژنامەی ستارە ایران ـ ژمارە ۲۱۵ ـ تاران ـ ڕێکەوتی: ۱۵ ژۆئنی ۱۹۲۳ / ۷ی سرطان ۱۳۰۲ هەتاوی) بەڵگەکەم لە fb کاک حامید دروودی وەرگرتووە.
إظهار الكل...
سەرەداوێک لە کتێبخانەکەی مەلا عبدالکریم مودەڕس و کاکە حەمەی کوڕی کتێبی (نورالانوار ـ عبدالصمد تووداری) سپاس بۆ کاک ژیوار کوڕی کاکە حەمە
إظهار الكل...
گیا خۆڕسکە خۆراکییەکانی نیشتمیان نووسینی: ئیرەج مورادی کارناسی باڵای زانستی کشتوکاڵ (ماستەری کشتوکاڵ) نیشتیمان پێناسێکی گەورە و گرانە لای هەموو تاکێکی دانیشتووی کوردستان و تەنیا واتای گڵ، ئاو و بەرد نادات. بەڵکوو چەندین ماکی دیکە وەکوو دار، دەوەن، گیا و گوڵ دەکەوێتە پاڵ ئەوانە. ئەگەر وشکەساڵی کاریگەری خراپ دادەنێ بۆ دروستبوونی هەژاری، قاتیساڵی و نەبوونی، ئەوە دابڕانی گڵ و بەرد و خۆڵیش لە پەیکەرەی نیشتیمان برینێکی قووڵە وەک شابرینەکەی عەفرین و کەرکووک. دار و گوڵ و گیایش بە هەمان شێوە یەکێ لە پێناسە گرینگەکانی پەیکەرەی نیشتیمانی کوردە. فەوتانی هەر جۆرە گوڵ و دەوەن و داری خۆڕسک لە گڵ و ئاوی نیشتیمانی کوردەواری وەک قڕانی خێڵ و تیرە و هۆزێکی دانیشتووی کوردە لە کوردستان. ئەوانە بانکی ژێنێتیکی گەنجینەی کشتوکاڵی و سروشتی ئێمەن. میرات و توراسێکی گرینگە کە پاراستنی ئەرکێکی نەتەوەیی و ئاینی و ویژدانییە. با سەیرێکی کوێستانەکانی کوردەواری بکەین: کوا بیزا لە موکریان؟، کوا هەڵیز (هەڵز) لە هەورامان و ئەردەڵان؟ کوا! خەریکە قڕان دەکەوێتە لووشە و کەنگر و ڕێواس و… با فریا بکەوین و نەکەوینە بەر هرووژمی نەفرەت و جنێوی مناڵەکانمان لە داهاتوو. وەک چۆن مەڕەسوور و گاکیفی و ئاسک و کەڵ و سوێسکە و مێشەسی چوونەتە ناو یادەوەرییەکان. هیچ کات بەرهەم و گیا و گوڵی هاوردەی گوڵخانە و کێڵگە کشتوکاڵیەکان نابێتە دانیشتووی ڕەسەنی ئێمە. وەک چۆن کرێکار و کارمەند و پەنابەرە دەرەکیەکان نابن بە خەڵکی خۆجێیی ئێمە. بەپێی ئەژماردن و پۆلێنبەندییەک لە ڕێژەی گیا خۆڕسکەکان نزیکەی ٢٥٠ جۆر لە خاکی کوردەواری تا ئێستە تۆمار کراوە. ئەو جەماوەرە کەوتووەتە ناو فەرهەنگی چێشت، خواردەمەنی، خواردنەوە، جوانکاری، پەروەردە، وێژە و… ئەگەر گیای چنوور و شلێرە بفەوتن ئیتر گۆرانی (من کوڕە هەورامی پەروەردەی چنوور) و (شلێرە گیان شلێرە) نامێنێ. یا ئەگەر ڕێواس و گیلاخە نەمێنێ، چۆن دەتوانی نەوە و وەچەی نوێ تێ بگەینی کە (وەرزی ڕێواساو) و (شەرمە گیلاخە) چین. یا کەنگر و بیزا نەمێنێ ئیتر (کەنگر و ماست بە وەعدەی خۆی) و (پرچی وەک بیزا پەرێشانە) دەبێتە بابەتێکی خەیاڵی. جیا لەمانە ئەو گیا خۆڕسکانە لە پاڵ نزیکەی ٤٠٠ – ٥٠٠ جۆر گیای دەرمانی بوونەتە گەنجینەیەکی بەنرخ و نایاب بۆ ئێمە. ئەگەر جەماوەری گشتی ڕوەکی کوردەواری تا ٣٠٠٠ جۆر بڕوات ئەوا لە فەرهەنگی بەکارهێنان و سوودوەرگرتنی ئێمەدا تا نزیکەی ٧٥٠ جۆر ناسیاوە و ئاشنایە. ئەگەر لە ڕوانگەی ئایینەوە دەوترێ، ئامانج لە خولقانی مرۆڤ دوای پەرستن و ناسینی پەروەردگار، ئاوەدانکردنەوەی سەرزەوییە. ئەوا قڕنەکردنی بوونەوەرانی سەرزەوی لەلایەن مرۆڤەکانەوە گەورەترین ئاوەدانییە. کەواتە دەبێ هەوڵی ئێمە بۆ ئاوەدانی و خزمەت بە سروشت و بەگشتی ژینگەپارێزی بەرەو ئاراستەیەک بڕوات لە ژمارەی گیا سوودبەخشە دەرمانی و خۆراکیەکان کەم نەکرێتەوە. بەڵکوو لە باقی ٢٣٠٠ جۆری دیکە بخرێتە ژێر ڕکێفی سوود و خواردن. بەداخەوە ئەوەی دەیبینین ئەمەیە: – بەهاره و وەرزی خواردنی گیابەهارییەکانە. کەوشکارەکان بەوپەڕی کەمتەرخەمییەوە هەوڵ ئەدەن هەرچی بەرپەلیان دەکەوێ هەڵیبکەنن و لە بازاڕی شارەکان بیفرۆشن. – زۆرینەی حەکیم و گیادەرمانەکان تەنیا پشتیان بەستووە بە ڕوەکی خۆڕسک و هەر ڕۆژێک دەڕوا لە ڕێژە و ژمارەیان کەم دەبێتەوە و قاتوقڕی کەوتووەتە ناویان. – لەبری ئەوەی دڕک و داڵەکان کە ژمارەیەکی بەرچاوی جەماوەریی فلۆرای نیشتیمانن و بخرێنە ژێر ڕکێفی خواردن و بەکارهێنان، چینی گوڵی ناسک و هەستیار و تەرچک کەوتوونەتە بەر هرووژمی نەمان و قڕان و فەوتان. ـــ هەستی بەرپرسیاری بەرامبەر بە ژینگەی کوردەواری وەک دایکیی گشتی لە کەمترین و نزمترین ئاستی خۆیدایە. لەم بارەوە قسە زۆرە. ئەوەی پێویستە بۆ گوێگر و خوێنەری بەرپرسیار گوترا. هیوادارم ئەوەی هەستی بەرامبەر ئەو نیشتیمانە جوانە هەیە، لەبەر خۆیەر قۆڵی لێ هەڵماڵێ و تا بۆی دەکرێ هۆشیاری بداتە چینەکانی کۆمەڵگا و ئاگەداری پێناسەکانی نیشتیمانەکەی بێ. “نیشتیمان هەردەم ئاوەدان”. @chya_ngo
إظهار الكل...
|شوێنەناوەکانی ئاوایی سارووجەی گەورە ـ سایەن‌قەڵا| قامووسێک کۆنتر لە هەموو سەرچاوە نووسراوەکانمان... تکایە ئێوەش بەو شێوە شوێنەناوی دێی خۆتان بینێرن بۆ ئەم ئایدییە (@irajmoradi) با بیخەینە توێی پەرتووکی پڕۆژەی بەردەستمان.
إظهار الكل...
خوێندنەوەی‌تر لە مێژووی بنیاتنانی شاری سنە بەڵگەیەکی مێژوویی ساڵی ۹۹۱ کۆچی کە سوڵتانی عوسمانی داوای لە میرانی کوردی بانە وسرۆچک و شارەزوور کردووە تەیموور خان برای هەڵۆخانی ئەردەڵان بەهۆی پشتیوانی لە دەسەڵاتی قزڵباشی سەفەویە، کەتبەستە ڕادەستی بکەن. بەڕوونی لە بەڵگەکە هاتووە (سنە حاکمی تیمورخان). لە حاڵێکدا هەموو مێژوونووسان باسی ئەوە دەکەن هەتا ۱۰٤٦ کۆچی حەسەناوا قەڵای ئەردەڵانەکان بووە و سنە تەنیا گوندەوارێک بووە... [ئەمە و بەڵگەیەکی دیکە پاش خوێندنەوەی دەقی قەباڵەکان دەکرێتە وتارێ تێروتەسەل.]
إظهار الكل...
لەمێژە ئاواتی منە ببێنم وڵاتی سنە زێدی کۆن و ڕەسەنی کورد بەدرێژایی تەمەنی کورد ڕوانگەی هەزاران کارەسات بنە و مەتەرێزی خەبات شوورەی سەختی بەرەنگاری پردەی وەختی فیداکاری [بەشێک لە شێعرێکی مامۆستا هێمن موکریانی بۆ شاری سنە کە ساڵی ۱۳۵٨ دایناوە. ] تێبینی: ئەو کورتە فیلمە لە کاناڵی تلێگرامی دونگوز وەرگیراوە کە سەبارەت بە مێژووی بنیاتنانی شاری سنەیە.
إظهار الكل...
دوو بەڵگەی ناوازە بۆ مێژووی مزگەوتی خورماڵ
إظهار الكل...
خەمی گەورەم نیشتمانە خەمە وردەکانم ناو و نانە سەدان ئاوات و خولیا شەو و ڕۆژ لە خەون و خەیاڵمدا مەلە دەکەن. جاری وایە شەپۆلی گەورە دروست دەکەن و دەمبەن بەرەو کەنارێ دوور. دوورەدێ و دوورەشوێنێ بۆ دیدارێ، تۆمارێ، وێنەیەک، دەستنووسێ و ... نازانم تاکەی خەمە وردەکان بەرگەی سێبەری خەمی گەورە بگرن؟ ژیانی ئەوڕۆ چ لای تاک و چ لەناو کۆمەڵ، دەرد و ئازاری خەمە وردەکانی پێوە دیارە. ئەوەیش تا ڕادەیەک سێبەری ڕەشی لەسەر من هەیە و بووەتە خۆرەی ئێسک و هەناوم. لە پێناو خەمە گەورەکە هەتا ئێستە جگە لە ۹ کتێبی چاپکراو، کەلەپوورێکی گەورەم کۆ کردووەتەوە و نووسیوە: ــ ۲۱ دەفتەر (بابەتی: پەند و قسەی نەستەق، قسە دووانە، دەنگەناو، ڕاز و چیرۆک و ...) ــ ۲ دەفتەری زانیاری دەستنووس و بەڵگەنامەی زانایان ــ ۳۰ دەفتەر (بابەتی: گەنجینەی پزیشکی و خواردن و گیاناسی و گیادەرمانی و کشتوکاڵ و وێژە و مێژووی حەکیمانی کوردەواری کە گەیشتووەتە ۵۹۰۰ بابەتی شێوەوتار‌ ـ لەگەڵ ٤۰۰ بابەتی وێژە و مێژووی تازەدۆزراوە و تۆماری نوێی کوردەواری ـ هەروەها وشەنامەی شوێنەناوی ئاواییەکان کە گەیشتووە بە ۳۵۰۰۰ وشە) نیشتمان هەر ئاوەدانتر
إظهار الكل...
گۆڤاری ڕووناکی (ژمارەکانی ۱ تا ۱۱ ـ ساڵەکانی ۱۳۳۵ و ۳٦ ـ هەولێر) ✍ ئیرەج مورادی ۵ی گوڵانی ۱٤۰۳ @kelaterzankon @dastnoosxane
إظهار الكل...
🍀سەرەداوێک بۆ دۆزینەوەی مێژووی چاندنی سێف‌زەمینە لە کوردستان🍀 لەو ماوەیە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری ژیان و بەسەرهاتی سەید موحەمەدی گیزمل خاوەنی گەشتنامەی (لە حەمامیان تا وان) بووم. بەشێک لە چارەنووسی بەسەرهاتی کەوتووەتە ئاوایی نێزڵ ـ ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە. لەناو قسە و باسی بەساڵاچووەکان کەوتینە سەر باسی (مەلا فەزوڵا دارابەرهەم) کە کاتی خۆی پێش ئەوەی شێخ عەبدوڵا کوڕی شێخ ئەحمەدی بیارە بێتە نێزڵ (واتا پێش ۱۲٨۰ هەتاوی)، ئەو مامۆستایە لە ئاوایی سوورکەوڵ (تەنیشت نێزڵ) بووە و پیاوێکی دەوڵەمەند و خاوەنی چەند مڵک لە ئاواییەکانی کەڵاتەرزان و کۆماسی بووە. وەک باسی دەکەن ئەو مەڵا فەزوڵا کاتێ لە سنە دێتە سوورکەوڵ تەنیا خاوەنی یەک شەعیر زەوی بووە. یەکەم کەس بووە لە سوورکەوڵ سێف‌زەمینە دەچێنێت. دەگێڕنەوە کە پاییزانە چەند ڕۆژان کاروانەڕێی سنە تەنیا بارە سێف‌زەمینەی مەلا فەزوڵای بردووە بۆ بازاڕ. هەر بۆیە بەرەبەرە نیوەی مڵکی سوورکەوڵ و وشترمل و بەشێ لە نێزڵ دەکڕێت. ئیتر بەو شێوە بە (مەلا فەزوڵا دارابەرهەم) دەناسرێ. [ماڵی ماموانی دایکم دانیشتووی نێزڵن. زۆر جاران کە مامۆ جەلال باسی پیاز و سێف‌زەمینەی خۆیانی دەکرد، دەیگوت: بەرهەم. ئەمەم لە مامۆ عەلی هەم بیستووە کە ئەوان بەگشتی بەرهەم بۆ پیاز و سێف‌زەمینە بەکار دەبەن.] لە ناوچەی کەڵاتەرزان هەتا ئیستەش بنەتووی پیاز و سێف‌زەمینەی ناسراو بە گڵیە و نێزڵ لەسەر زمانان ماوە و خەڵک وەک نۆستالۆژی یادی دەکەنەوە. پاشناوی دارابەرهەم بۆ ئەو کەسایەتیە واتا مەلا فەزوڵا (فضل‌الە) خاوەنی ئەو بەرهەمانە بووە. بۆیە ئەو ناوەی بە سەردا بڕاوە. [چەند ساڵ پێش کاک سامان شەهبازی خەڵکی ئاوایی بەردیسپی ـ کۆماسی کە دەبێتە کچەزای شێخ موحەمەد ضیایی ـ سوورکەوڵ، وێنەی چەند قەباڵەی زەوی‌وزاری ئاوایی سوورکەوڵی بۆم نارد و لە ئەرشیڤی خۆم هەڵمگرتووە و پشتریش لە کاناڵی دەستنووسخانەی باقلاوا دامنابوو. ئەوکاتە نەمدەزانی مەلا فەزوڵای دارابەرهەم دەبێ پێوەندی بە ملا فضل‌الە معین‌الاسلام فرۆشیاری ناو قەباڵەکەوە هەبێت.] لەو قەباڵەیە کە ۲٦ ڕەجەبی ۱۳۲۹ (۱۲۹۰ هەتاوی) نووسراوە، مەلا فضل‌الە بەشەمڵکی خۆی لە ئاوایی سوورکەوڵ فرۆشتووە بە شێخ علاءالدین بیارە. تێبینی ۱: وەک باس دەکرێ یەکەم جار (چارڵز کورمیک حەکیمی ئینگلیسی هاوڕێی سەرجان مەلکم باڵوێزی بریتانیا) لە سەردەمی عەباس میرزا قاجاڕ [دەوروبەری ۱۲۲٨ کۆچی واتا ۱۱۹۱ هەتاوی] سێف‌زەمینی هێناوەتە ناو ئێران و چاندوویە. پاشان بە ئێراندا بڵاو بووەتەوە. دیارە ئەو بەرهەمە لە ڕووسیە سەرەتا هاتووەتە شارەکانی باکووری ئێران و بە ناوی ڕووسی (کارتوفئل) و فەڕانسەیی (Pomme de tree) کەوتووەتە سەر زمانان و پاشان وشەی (یئرلماسی) تورکی گۆڕدراوە بە (سیب‌زمینی) لە فارسی. [وتاری: مەهدی وەزین ئەفزەل، ورود سیب‌زمینی بە ایران...، گۆڤاری مطالعات تاریخ فرهنگی، ژمارە ۱۲، ۱۳۹۱] دیارە وشەی (سێفی) لە هەورامی و (سێف‌زەمینە و زەمینە) لە سنەیی هەمان وەرگێڕدراوی وشەکەیە کە لە هەر سێ زمانی ڕووسی و فەڕانسەیی و فارسی هەمان واتای سێوی بن زەوی هەیە. ئەڵبەت لە موکریان هەمان وشە تورکیەکە و لە باشووریش وشەکە بە ئینگلیزی (Potato) بێژە دەکرێ. لە ڕووی بێژەی پەتاتە لە باشووری کوردستان لەوانەیە بەهۆی ئینگلیسەکانەوە ئەو بەرهەمە هاتووەتە ئەو بەشەی کوردستان. یەکەم نووسراوی فارسیش لەسەر چاندن و تایبەتمەندی سێف‌زەمینی لە ژێر ناوی (تاریخ پیدایش سیب‌زمینی) کەسێ بە ناوی (میرزا یوسف متشارالدولە: ۱۲۰۲ـ۱۲۷٤ هه‌تاوی) نووسیویە کە وەرگێڕانێکە لە زمانی فەڕانسەیی بۆ فارسی. [وێنەی سەرەتا و کۆتایی دەستنووسی ئەو کتێبە هەم لە خوارەوە دانراوە.] تێبینی ۲: دیارە دەبێ مێژووی چاندنی سێف‌زەمینە لە کوردەواری بگەڕێتەوە بۆ پێش مەڵا فەزوڵای دارابەرهەم. بەدڵنیاییەوە ئەگەر گێڕانەوە و یادەوەری دیکە لە ناوچەکانی‌تر کۆ بکرێنەوە، سەرەداوی ئەو مێژووەمان بۆ دەر بکەوێت. ✍ ئیرەج مورادی ٤ی گوڵانی ۱٤۰۳ @kelaterzankon @dastnoosxane
إظهار الكل...