cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

مزراویلکە

مزراویلکە لانکێکی خۆڕاژێنی بەیت و باوی کۆنی دیوەخانانە بە ناردنی قسەی نەستەق و بابەتی فۆلکلۆری گیانێکی نوێ بدەنەوە بەر هەناوی ئەدەبیاتی زارەکی گەلەکەمان پێوەندی لەگەڵ ئەدمین: @MradBapirpour @rahmani_138

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
3 841
المشتركون
+124 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
-230 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

#مەنگوڕی وەستا جەلال یەکێک بوو لە وەستا بەناوبانگەکانی ناوچەی بیتوێنی لە ساڵانی پەنجاکان و شێستەکان ، هەموو جۆرە کارێکی دەکردو لەهەمبەر هیچ کارەکەی دانەدەماو دەستەوەستان نەدەبوو . ددان کێشان ، ناڵبەندی ، سەرتاشی ، بەیتەری و دارتاشی ، هتد ..... رۆژێکیان موشتەریەک بانگی دەکات و دەڵی وەستا جەلال کاکە نایەی سەرم بۆ چاک بکەی ؟ وەستا جەلال دەلێت کاکی خۆم بەسەرەیە   جارێ بۆخۆت دانیشە ، وەک دەبینی جارێ ئێسترێکت لە پێشە ......ههههه مەنگوڕی ۹ ـ ٦ ـ ۲٠۱۸ ... @mzravilka
إظهار الكل...
😁 7
#ئیبراهیم ئەحمەدی سەراوشارەک لەشایی(زەماوەندا)بووین،بووک و زاوا هاتنە ناوەڕاست شاییەکە،دیم ژنەکان قاقای بێکەنینیان بەرزەوە بوو! دیم بۆ خاڵیان دەڕوانن. ئیستە دەسی بووک و زاوا لەمل یەکتر ئەبینێ وەکوو هەمیشە،ئەڵێ ئەو هۆڵیکەرە کییە لەبەر چاوی ئێمەوە بێڕێزی ئەکات،ئاخ بۆ گۆچانەکەم چوار گۆچانم لیان بدا. کەر کۆروگەلە!حەیا نەماوە لەهیچ جێگەیگا،خاونیان نییە.. @mzravilka
إظهار الكل...
👍 4
#عیسا ئەحمەدی - سنە شەوێک لە قەبرستان. چەند ساڵێک بوو کە لە دێهاتێکی پەنای شاردا گۆشەنشین بوو. رۆژێک لە ڕۆژنامە چاوی بە هەواڵێک کەوت: "بە هۆی ڕەشەبای ناوادەی مەرگەوە، نیشتمان ڕەشپۆش بوو، هونەر و ئەدەب کۆستی کەوت.... هاوڕێیان، بە داخێکی گرانەوە هونەرمەندی خۆشەویست، مامۆستا... لە تەمەنی چل و شەش ساڵیدا ماڵاوایی لە نیشتمان کرد و بەرەو ژیانێکی بێ کۆتایی، پەیوەست بە کاروانی نەمران بوو. ئێمە دەستەی نووسەران، پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە سەرجەم کۆمەڵانی خەڵک دەکەین. لە سەر وەسیەت و ڕاسپاردەی خودی مامۆستا، ئەم هەواڵە دڵتەزێنە پاش چەند ڕۆژ لە تەسلیم کردنی تەرمی پیرۆزیان بە خاکی نیشتمان، لێرەدا بڵاو دەکرێتەوە. ماڵئاوا هونەرمەندی گەل، ناوت بەرز و ڕێبازت بەردەوام." کابرا زۆری پێ سەیر بوو. من خۆ زیندووم، چۆن هەواڵی مەرگم بڵاو دەکەنەوە؟ بۆیە ڕۆژنامەکەی نایە بن هەنگەڵی و یەکسەر ڕووی کردە بەڕێوبەرایەتی ڕۆژنامەکە. جەنابی بەڕێوبەر جگەرە بە دەست، ئەم لاقەی هاویشتبووە سەر ئەو لاقەکەی تری. ئەمیش خێرا ڕۆژنامەکەی نایە بەردەمی و وتی: دەکرێ بفەرموون چۆن هەواڵی مردنی منتان بڵاو کردۆتەوە؟ جەنابی بەڕێوبەر وەکوو نە بای هاتبێ و نە بۆران، وتی: دیارە ڕۆژنامە بە پەلە بڵاو دەبێتەوە، جاری وایە، هەڵەیەک ڕوودەدات. کابرا زۆر تووڕە بوو، وتی هەڵەی چی؟ ئێوە منتان مراندووە، دەبم بە گاڵتەجاری خەڵک. خۆ ئابڕووی من لافاوی بەهار نەیهێناوە!! دەبێ ئەو هەواڵە بە درۆ بخرێتەوە. بەڕێوبەر وتی: دەی چ قازانجێکی هەیە بۆتان؟ من ڕێزم هەیە بۆ هونەری ئێوە، بەڵام دیارە ئێوە لە کاروباری دنیا کەوتوونەتە دواگاوانی. بەڵێ، بە هەڵە هەواڵێک بڵاو بۆتەوە. بەڵام بەو هەموو وشە زلانە، ئێمە سێبەری تۆمان زۆر لە خۆت گەورەتر کردۆتەوە. بە بێ ئەوەی هەوڵێکت دابێت، هەلێکی وامان بۆت ڕەخساندووە کە هەتا ئەمڕۆ هیچ هونەرمەندێک شتی وای بە خۆیەوە نەدیوە. مەگەر نازانی لەم وڵاتەدا هونەرمەند هەتا نەچێتە ژێر گڵ، کەس لێی ناپرسێت و نایێتە بەردڵ. هەر کە مرد ئاسەواری بایەخ و بایی پەیدا دەکات. ئەم دەرفەتە لەدەست مەدە. تۆ تازە لاقت کەوتۆتە پێڵاوی گەورە پیاوان. کابرا وتی: ئەی لەم نێوانەدا خۆم چیم بەسەر دێت؟ بەڕێوبەر وتی: ئەوەش ڕێگا و چارەسەری خۆی هەیە. ئێوە چەند بران؟ وتی تەنیا برایەکم هەبوو، سەردەمی شەڕی ناوخۆیی چوو بۆ هەندەران و هەر نازانین چی بەسەر هات؟ جەنابی بەڕێوبەر وتی شێوەو و ڕواڵەتی براکەت چۆن بوو؟ وتی زۆر لێک دەچووین، تەنیا جیاوازی لەگەڵ من ئەوە بوو، ئەو ڕیش و ڕدێنێکی درێژی هەبوو، من نەمبوو. وتی دەی زۆر چاکە. من لە پێش هەموو کارێک، هەر لەو دێهاتە قەبرێکی هەژارانەت بۆ درووست دەکەم. پاشان چەندین کۆڕی ڕێزنان لە کەسایەتیی هونەری تۆ بە ناوی ڕۆژنامەکەی خۆمانەوە دەخەمە ڕێ. دڵنیابە هەر ئەوانەی کە هەتا دوێنێ دژایەتی تۆیان دەکرد، نەوەک لەوان بەرزتر بیت، دێن و وتاردەدەن کە چەندە لەگەڵ بەڕێزیان نێوانمان خۆش بوو، هەموو شەوێ پێش خەوتن تەلەفوونی بۆ دەکردم، بڕیار بوو پێکەوە کارێکی هاوبەشمان هەبێت... یەکە یەکەیان دێن و خۆیان دەنوێنن. ئەتۆش چەند مانگێک خۆت بشارەوە. لەو ماوەدا چەندین ئاسەواری تازەش بخولقێنە. من موشتەری دەوڵەمەندی وایان بۆ پەیدا دەکەم کە بۆ خۆهەڵکێشانیش بووە بە پارەیەکی باش بیکڕن. نیوەی پارەکە دەدەمە دەستی خێزانت، نیوەی دیکەشی دەینێمە تەنکەی باخەڵم. خۆتیش پاش چەند مانگ بە چارەکێک ڕیشەوە خۆت دەرخە و بە زمانێکی تێکەڵ بە وشەی بێگانەوە بڵێ بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کاکم، لە هەندەران گەڕاومەتەوە، لە دەرەوەی وڵات قەدری هونەرەکەی زۆر باشتر دەزانن تا خەڵکی لای خۆمان. کابرا بە موو لە فەرموودەی جەنابی بەڕێوبەر لای نەدا. تەواوی قسەکانیشی بەڕاست گەڕا. بنەماڵەکەی پۆشتە و پەرداخ بوونەوە. تەپ و تۆزی ڕۆژنامەش کە نیشتەوە، خۆشی بە ناوی کاکەیەوە گەڕایەوە نێو خەڵک. بەڵام............بەڵام ژنەکەی بەو هەموو پارەوە تازە بەرەڵا کەوتبوو. لە یەکێک هەر لەو کۆنفرانسانەدا لەگەڵ یەکێک لە وتاربێژان ڕێککەوتبوون. کابرا تازە زانی کە زۆر پیس دەستی لە بنی هەنبانەکەوە دەرچووە.... ڕۆژێک لەگەڵ کابرایەکی دەمڕووت ڕێککەوتن. پارەیەکی پێدا. بۆ شەو درەنگان،  چوونە قەبرستان و بە دوو قۆڵی گۆڕە بەتاڵەکەیان هەڵدایەوە. کابرای هونەرمەند لەنێو گۆڕەکە خەوت و زیندوو بەچاڵ کرا. دینۆ بوتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم) خوێنەری هێژا، هونەرمەند دەبێ تێکەڵ بە کۆمەڵانی خەڵک بێت، نەک ببێتە دارەدەستی دز و درۆزن. ڕەنگە کەسێک بەو شێوە بۆ ماوەیەک هەست بە سەرکەوتن بکات، بەڵام تا سەر نییە و گۆڕی خۆی هەڵدەقەنێت. بە پرۆپاگاندا و هەڵاڵە کردنیش کەس ناچێتە ڕیزی کاروانی نەمران. تەنیا ئەو هونەرمەندانەی لە دڵی میللەتا زیندوون کە نە لەگەڵ خەڵک درۆیان کرد نە لەگەڵ هونەر. عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٤/١٧
إظهار الكل...
👏 2
#✍محەممەد بێهڕەوان - بۆکان             مەرگی دڵ کوڵمەکەت هێند سوور و جوانە تیشکی ڕۆژ ون بوو لە تاوی سەوزە ژینی ڕوو بە تۆیە نووری ڕۆژ نەیماوە باوی بەژن و باڵای عەرعەری تۆ شیک و ناسک و دڵڕفێنە مانگ لە حاستی بەرزی باڵات سەر بە زیرە کوێرە چاوی ڕوومەت و بسکت لەگەڵ یەک تار دەهێنێ و ون دەکا خۆر زولفەکەت پەخشانی ڕووتە بۆیە ڕۆژ گیراوە تاوی پەرچەمت لادا لەسەر ڕوو شەو کە ویستت چاو هەڵێنی بوو بە ڕۆژی ڕوونی هاوین ئاسمان کەوتۆتە ساوی هەر کە دیتم پرچی خاوت بوو بە پەرژینی مەمانت دەست بە حەلقە هاتمە لای تۆ چون دەزانم فێرەڕاوی من بە بێ دڵ تارە ژینم دڵ بە دوای تۆدا نەماوە پێم دەڵێ ئێستا لە کوێتە ماشەرێکی شلک و خاوی گەر دەروونم هەڵدڕی تۆ پاکی زووخاوی ئەوینە دانەدانەی بەندی گیانم خەم بە جارێ چۆتە ناوی کاتی جوانیم چوو بە فیڕۆ پیرەکەی بێ بەخت و باڵم شەو هەتا ڕۆژ شینە پیشەم بۆ دڵی خنکاوی لاوی چوومە لای تاکوو ببینم پێش لەمەرگم چاوەکانی دەم بە خەندە زولفی هێنا پێی وتم موحتاجی داوی دەستە بەستە خەستە کەوتووی تیری چاوێکی شکارم مەرگی دڵ میوانە فەرمووی خاوەنی تیتۆڵە جاوی ١٤٠٣٫٤٫١٦بۆکان @mzravilka
إظهار الكل...
👍 8
#مەحەمەد بێهڕەوان - بۆکان دۆستێک بۆیگێڕامەوە گوتی: لەدێی ئێمە پیاوێکی زۆر بە قووەتی لێبوو، جارێکیان ئاغای دێیەکەمان وێنجەی دووریبوو ئەو نەفەرەش دەچێ بۆ لای دەڵێ:ئاغا ئیجازەیە کەمێک وێنجە بەرمەوە بۆ مانگاکەم؟ ئەویش دەڵێ فەرموو. تەماشا دەکا کەردۆکی وێنجەی تەڕ لە کۆڵیداوە دەڵێ خودا غەزەبت لێگرێ ئەوە چیت کردووە!؟بەری دیکە فڵانکەس نیوەی ئەو کۆڵەی تۆی لە کەرەکەی نا لە ڕێی ماڵێ تۆپی. @mzravilka
إظهار الكل...
😁 11👍 1🤔 1
#ژیان کابرایەک چۆلەکەیەکی سوور کردبۆوە خەریک بوو دەیخوارد. نەفەرێکیش لە پەنای دانیشتبوو کوتی ماڵتە پاروویەکم بدەیە. کابرا کوتی ها دەیدەم بەتو ئەتو پاروەکم بدەیە. ئەگەر چۆلەکە بۆخۆی نیو پاروویە، پاروویەکت لەچی بدەمێ؟!!! 👉@mzravilka👈
إظهار الكل...
👍 10😁 6🤮 1
ئای لە وەڵامی ئەو کابرا هیندۆسە.. ساڵی ۱۹۲٤ کە لە بەغدا بووم کەسێکی هیندۆسی [تاوس] ناو لەو ئوتێلە بوو کە منی تێدا بووم، ئەویش لە حوجرەیەکیدا بوو زۆر هاموشۆی منی ئەکرد. لە دینی خۆی پیاوی باش بوو، دڵنەرم و نەرمونیان بوو، ئەمدی ئێوارە و سبەینە ڕوو لە خۆراوا و خۆرهەڵاتێ دەکا، خەریکی نوێژ و نەسیمەن بوو. کتێبێکی ئەخوێندەوە کە لای ئەوان کتێبێکی ئاسمانی بوو. ڕۆژێ پێیم گوت، چۆنە لە کاتی پەرستشدا ڕوو ئەکەیتە خۆراوا و خۆرهەڵات؟ لە وەڵاما گوتی: ”ئێمە خۆر ناپەرستین، بەڵام وەختی هەڵاتن و ئاوابوونی، ڕووی تێ ئەکەین، تاوەکوو شایەتیمان بۆ بدا لە خزمەت خوادا.“ گوتم سەیرە! ئێوە ئەوە بە چی ئەزانن؟ مەگەر خۆر زانستی هەیە؟ مەگەر ئاگاداری حاڵی ئێوەیە؟ بەڵگەتان لێ وەرگرتووە کە ئەدای شایەتی لە خزمەت خوادا بکا؟ ئەگەر ئەدای شایەتیی نەکرد، خودا نازانێ کە ئێوە ئەو دەپەرستن؟ کە وام پێ گوت ئاوی لە چاو هات، گوتی: ”چی بکەین، وایان پێ گوتووین..!“ مەلای گەورەی کۆیە (۱۸۷٦ - ۱۹٤۳) @mzravilka
إظهار الكل...
👏 12👍 5👎 2 1
#محەممەد بێهڕەوان - بۆکان       💧شینی ئاسمان لە پڕ ئاسمان دەستی گێڕا هەورەکانی بە یەکدا دا گریان و شین دەستی پێ کرد فرمێسکی ڕێ بە کەس نادا بە بارانی خۆشەویستی دەشت و سەحرا دەڕەنگێنێ   ڕەگی زاڵم لە بن دەبڕێ کۆشکی هیوای دەڕووخێنێ لەسەر لووتکەی هەموو شاخێ ورەی ئازادی پێک دێنێ سپای سەرمای بەفری زۆردار بە تیشکی خۆر دەفەوتێنێ لە قوژبن و دەشت و بن بەرد هەزاران ژینگە ژین دێنێ لە داوێنی دەشت و شاخا شنەی سەوزە ئەوین دێنێ ڕنۆ بەفری لاپاڵی شاخ بە تیشکی ڕۆژ دەچێتەوە خەیاڵی ڕابردووی پێشووی بەتینی خۆر دەتوێتەوە دەقی سەرمای ئاسمان دەڕوا لە مۆنی نامێنێ شوێنێ ئەوین بەزمی ژین دەگێڕێ لە دوور بولبول گوڵ دەدوێنێ زەوی ئەشکی شادی دەردێ لە نێو گڵ دێ بە ڕووی گڵدا دەبەخشێ ڕوح بە سەوزە و گوڵ هیوا دێنێ بە ڕووی دڵدا ترووسکەی مانگەشەو شەو دێ نیگاری گوڵ دەبزوێنێ بولبول خەوی لە چاو دەڕوا فرمێسکی ڕوون دەپرژێنێ خەمی  لادا  شنەی  هیوا  ورەی تۆڵە  لە ڕێدایە لەشی دوژمن لەرەی گرتوە ژیانی پووشی بەربایە هەتا کەنگێ بەدیلی ژین مەزەی شادی نەچێژێ دڵ سەربەخۆیی ڕچەی گرتوە سەری دوژمن دەنێتە گڵ ١٤٠٣٫٤٫١٠بۆکان ئەو شێعرە بڕگەییە. @mzravilka
إظهار الكل...
👍 2 2👏 2
🌷🌱👋سڵاوێکی بە تین و، لە بەربەیان تا عەسر و ئێوارە و شەو، وەک سڵامی کوردەکە!👋✋ ئازیزان! ئەگەر ئەتانەوێ کۆڕەکەمان پەرەی باش بسێنێ، وەرن با هەر کامەمان چەن کەس دەعوەت کەینە ناو کۆڕەکەمان... لە ناو چەن هەزار کەسا، پەنجاـ شەس50ـ60 کەسێ، تۆسقاڵێ بایەخی باش ئەدەن بە پەرەسەندنی کۆڕ (20ـ 30 کەسێ، کۆڕیان هەر بۆ کاری تایبەتی خۆیان و، خۆ پیشاندان گەرەکە )... زۆربەی زۆرمان کەمتەرخەم و، دوو دڵ و، غافڵین!😭! ٓٓ بەما دیارە: 🌱چەنێ بایەخ ئەدەینە سڵامەتی ئازیزانمان!!؟ ☘چەنێ بۆمان کرنگە کە خەڵکە هەژارەکەمان، تووشی ئازاری پیس و پڕخەرج نەبن!؟! 🌾چەنێ دڵمان بۆ هەژاری گەل و وڵاتەکەمان بە پەرۆشە!؟! 🍃چەنێ هەست بە زیندوو بوونی خۆمان ئەکەین!!؟ 🍀چەنێ ئیمانمان زیندووە و، ئەوەی بۆ خۆمان پێمان باشە، بۆ ئازیزانی تریچمان پێمان باشە؟!! 🌿چەنێ وتە (قسە) و، کردار (عەمەڵ)مان، هاوئاهەنگی یەکترن؟!! 🍂چەنێ لە گوێی "گـا" نەخەوتوین و، قەدری ئەم کات و ساتەمان ـ کە لە هەر حاڵا، لە دەسمان دەر ئەچێت ـ ئەزانین!!؟ تاوێ، لە ناخی دەروونمان بپرسین: ئە من ـ بۆ خۆم ـ چۆن شەوانە سەر ئەنمۆ، لە حاڵێکا کەس و کار و، دەراوسێ و، دۆس و هاواڵانم، لە زەخت و وشار و سەختی ژیاندان... لانی کەم، بەم مەبەستە پاکژییانە، نەختاڵێ لە ئازاریان کەم کەمەوە و؛ دڵ و دەروونی شڵەژاوی خۆم بە خزمەتی باش باش، ئارامەو کەم. هەر لە ئێستاوە ـ بێ ماتڵی ـ بانگەشەی باش و ناردنی ناونیشانی کۆڕ(👇) و، یارمەتی گرتن لە جەوانە لێزانەکانی تلگرام و، ناساندنی کۆڕ بە هەمووی ئازیزانمان، دەس پێکەین. 💦ئەم دەرفەت و فرسەتە هەر وا نامێنێ🤷 🌸بۆ ئاگاداری تازە هاتوان: کۆڕی پاکژی، تایبەتە بە ئەزموونی تندروستی و سڵامەت و داودەرمانی کورەواری ( لە دوو سەرچاوەی QTM: بژیشکی ویقایەی قورئانی و، KTM: بژیشکی مێژوویی و ڕیشەداری کوردەواری، بە ئەزموونی دوبارەی چل ساڵەی شیفای کوردستان، کە هەر بەم بۆنەوە دانراوە... 🌸ئەمەیش بزانین کە زۆرتر پارێزە بۆ نەخوەش نەکەوتن؛ ئینجا دەرمانی ئاسان و هەرزان؛ کە زۆربەی باسەکەمان هەر بە زوانی کوردی بە تایبەت یەکگرتووی سۆرانییە... چونکاتێ لە دهۆک و هەولێر و سلێمانی و کەلارەوە تا ئیلام و کرماشان و، سنە و سەقز و مەهاباد و شنۆ و... هەر وەها لەو لای ڤوروە و "دێ ولان"ەوە: لە بان لەیلاخ تا ناوچەی چەمچەماڵ و کەرکووک و...، ئەگرێتە بەر. بۆیە فارسی نووسینمان زۆر کەمە). 🌸ئایا ئەزانن: ڕۆژانە چەنها میلیار، سەروەتی کوردی هەژار ئەڕوا بە شارەکانی دەوروبەرا بۆ داو دەرمان!! لە کاتێکدا کە ئەتوانین ـ ژیرانە ـ بەر زۆربەی زۆری بگرین!! دەی، ئەگەر نەیکەین، ئەزانن چ خەسارێکە بۆ ئەم گەلە هەژارە؟!! دوۆر بۆی مەچۆ! بۆ بنەماڵە و،دۆست و هاوەڵان و، خزمەکانی خۆت! 🌸 بۆیە هەر ئێژین: نەختێ داچڵەکین و؛ هەموو ئازێزێکی هاو زوان، ئاگادار کەین لە پاکژی خۆیان. جێی خۆیە ئەگەر لە کۆڕە زیندوەکانی شار و دێهات و شارۆچکەکانا، هەر وەها لە کۆڕە کۆمەڵایەتی و زانستی و هونەریەکانا، بە خەڵکی خۆمان، بیناسێنن! 🌸گرنگی باری پاکژی، کەمتر لە بابەتەکانترمان نییە. 🌸هەر ئەم داوخوازە ـ کە لینکی کۆڕەکەمان لە پالێمیەوە هاتوەـ لەو کۆڕانا دانێن، کارێکی گرنگە... بەشکەم چەن کەسی کەمترمان گرفتار نەخۆشی پیس و، تووشی ئازاری ناحەز ببن! 🌸تەمای ئێمە، کۆمەڵگای نموونەیە لە پاکژی و خاوێنی ژینگە، کە بۆ گەلان لە دوور وڵاتان، ببنە سەرمەشقی لەشساقی و دووری لەو ئازارانە کە ناحەزانمان ـ دایمەی خواـ خەومان بۆ ئەبینن! ئێمەیچ، دێر دا ئەچڵەکین!!😭 🤲🌷👋🌸 https://t.me/+X8t4C9goXOFmMjM8
إظهار الكل...
بمبەخشن لە ڕێگەی خودا خەرجیم نییە بۆ دادگا هەڵدەلەرزیم هەڵدەچۆقام نەڕاندی بە سەرما، تۆقام: ئەی بێشەرمی پەردە دڕاو ئەی چڵمنی پیس و گڵاو بێدەنگ نەبی، بێئابڕوو! تێت هەڵدەدەم بە ئارەزوو دا کوڕینە، لێرە دەری کەن نەک لێرە، شاربەدەری کەن بەم چەشنە دەریان پەڕاندم بەرهەمی ساڵیان فڕاندم بە دزی خاوەن قەرز و ئەرباب بێ پووڵی قاوەچی و کەباب ملم بۆ نا بە لارەوە دەرکەوتم لە ناو شارەوە بە چاوی پڕ گریانەوە بە دڵێکی وەک بوریانەوە هاتمەوە ناو خاو و خێزان وەک بارانی گەڵاڕێزان فرمێسکی ڕووتی و هەژاری لە چاوی گشتمان دەباری. دوژمن تاکەی بدەم باجت دەک وەرگەڕێ تەخت و تاجت ئەی وەرزێڕان، ئەی جووتێران ئەی تووتنەوانی ماڵوێران با یەکدڵ و یەکزبان بە خەباتی شێلگیرمان تا دوا پشوو هەوڵ دەین شەق دەو ڕەژیمە هەڵدەین یەک گرتن هۆی سەرکەوتنە خەبات ڕێگەی دەسکەوتنە ئەگەر یەک بین و یەک بگرین لەگەڵ یەکدا بژین بمرین زاڵ دەبین و سەر دەکەوین بەرز دەبین و نانەوین هەوڵ و تەقەللای بێوچان بێ ماندوویی و بێپشوو دان تاقە ڕێگەی ئازادییە هێنەری ڕۆژی شادییە .... لە دوازدەی شەشی چل و شەشدا سەعات دوازدەی بەیانی لە یەکێک لە چیا بەرز و سەخت و سازگارەکانی نیشتمانی ئازیزمان کوردستانی ڕەنگین لە ژێر کەپرە شینکەیەکی خنجیلانەی نەشمیلانەدا کە چۆڕەچۆڕی کانیاوە ساف و ساردەکەی تەنیشت کەپرەکە، قاسپەی کەو و کەوباڕە نەخشینەکانی دەوروبەریان تێکەڵ بە شنەشنی شەماڵ و بای کوێستان کە دەیدا لە لقوپۆپی دار و دەوەن، وەک لایی لایی دایکێکی دڵسۆز کە لە حەدەحەدی نیوەشەوی گەڵاڕێزانی پایزدا، بە دەنگێکی نەرم و ناسک و خۆش کۆرپەی تاقانە و خۆشەویست بلاوێنێتەوە، لە پەردەی گوێچکەماندا دەزرینگایەوە و هانی دەداین بۆ ئاهەنگ و هەڵبەستی هەڵپەڕکە و گۆرانی، بەڵێ ئا لەم شوێنە و بە هەوای خۆش و دڵگیری ئەمانە بووژامەوە و هاتمەوە حاڵ و ئەم پارچە هۆنراوەم نووسییەوە تا ببێ بە یادگار، هەرکاتێ لە هەر شوێنێ خوێندرانەوە، ئەوانەی ناحەزن تف و نەحلەت و نفرینێکی زۆر و ئەمانەش کە دۆست و برادەر و هاوڕێن دوعا و سڵاو و ڕۆژباشێکی لەبەردڵانم بۆ بنێرن و یادم بکەن و وەبیریان بێمەوە. ئاوارە 1967/09/03 مەلا ئاوارە (1933-1967)
إظهار الكل...
😭 11👍 5 3
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.