cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

چۆمی مەجیدخان

کاناڵێک تایبەت بە وێنە و هەواڵی چۆمی مەجیدخان ، شێعر و بابەتی کوردیی @Amirssssssss @mubin12

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
2 312
المشتركون
+124 ساعات
+67 أيام
-1330 أيام
توزيع وقت النشر

جاري تحميل البيانات...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
تحليل النشر
المشاركاتالمشاهدات
الأسهم
ديناميات المشاهدات
01
Media files
880Loading...
02
Media files
910Loading...
03
Media files
50Loading...
04
هێند دڵم تەنگە دەڵێم بەم شەوە لەم شارە بڕۆم لە وڵاتێ کە جەفـــــا حـــــــاکم و سالارە بڕۆم نە وەفا لای کەس‌و‌کــــارە ، نە سەفای ماوە ژیان با لە دەس بێ‌بەزەیی هەرچی کەس‌ـوکارە بڕۆم نامەوێ ژینی وەها پڕ لە درۆ و ڕەنگ و ڕیا خۆزگە بەو ڕۆژە بەتەنها وەکوو ئاوارە بڕۆم دەوروبەر چەشنی نەخۆشخانەیە، دوکتۆرێ نییە شەرتە لەو شوێنە کە دەرمان هەموو وەک ژارە بڕۆم بۆ دەبێ هەستی ئەوین ژێردەســی پارە و پلە بێ لە وڵاتێ کە ئەوین دایمە لە پـــای دارە بڕۆم تەمە چارشێوی شێعر، سونبولە ڕووبەندی وشە با لە ئەو جێ کە شێعر هەستی بریندارە بڕۆم چونکە زۆرداری بەرەندەی گرەوی ئەم گەلەیە عەهدە لەو شوێنە بە دەس تاقمــــی بێ‌عارە بڕۆم کێ دەزانــــــــێ چ لە نێو ئەم دڵەدا ڕادەبرێ؟ لێم‌گەڕێن با بە غەمینی منی بێ‌چارە بڕۆم یارمەتی‌دا کەسێ ئاسۆ، لە دەس ئەم ژینە دەبا تاکوو ئەو جێیە ئەوین سەروە‌ر وسەردارە بڕۆم ✍مامۆستا“ئاسۆ”
1034Loading...
05
Media files
890Loading...
06
Media files
951Loading...
07
Media files
1483Loading...
08
گؤراني، ساقی به هاره دەنگ،مامؤستا عەزیزشارووخ
1913Loading...
09
#فۆلکلۆر مەشکەم مەشکەی گامێشێ ئاو لە زەڕوان دەکێشێ چەندم شان و پیل دێشێ هەی ماڵەبابم مەشکێ ئەی عەمر و چاوم مەشکێ مەشکەم مەشکەی مانگایە دەژێ لەبەر بێڵایە مەشکە‌سوورم دەنگی نایە هەی ماڵەبابم مەشکێ ئەی عەمر و چاوم مەشکێ مەشکەی سوورم تۆ خاسی دەڵێی شلکە ڕێواسی ڕۆنی دەنێم دەتاسی بۆ حەکاش و هەباسی هەی ماڵە بابم مەشکێ ئەی عەمر و چاوم مەشکێ مەشکەم دەژێ بەیانە هەر چاو جوانم میوانە قەدری لەسەر چاوانە بۆی دروست دەکەم کەلانە خەڵکی نێو گەوەرکانە ماڵمان دەچێت پیرخدرێ خوایە یەک مەڕمان لێ نەمرێ، ماڵمان دەچێتە جانداران ڕۆنی دەگرێن بە باران هەی ماڵەبابم مەشکێ ئەی عەمر و چاوم مەشکێ مەشکەم دەژێ بە چواران بە خەرینگوهووڕیی سواران دۆی من ڕۆنی سواران هەی ماڵەبابم مەشکێ ئەی عەمر و چاوم مەشکێ ئاوی زەردەکیفارێ بە خوڕەخوڕ دێتە خوارێ بۆ مەشکەی پوور نازدارێ هەی ماڵەبابم مەشکێ ئه‌ی عەمر و چاوم مەشکێ مەشکەم مەشکەی گیسکۆڵێ ئاوی سێ خڕ و دۆڵی هەر دەیکێشم بە کۆڵێ بۆ مەشکه‌کەی ناسکۆڵێ هەی ماڵەبابم مەشکێ بەیتبێژ:   (حاجیە خاتوو سەیزادە هەمین)
2857Loading...
10
مەمکە بە خاڵۆ ئەی خاوەن خاڵان دڵم زێڕێـــــــکە نایـــــدەم بەتاڵان نەمداوە بەکـــەس هێشتا ساوایە تازە خاڵێکی خـــــــاڵی تۆی تیایە * پێم ئەڵێی خاڵۆ گوایە من پیرم!؟ ژاراو و نەشــتەر ئەدەی لەبیرم!؟ من نە خاڵـــــــۆم و نە خاڵۆ منم دێوانەی خاڵـــــی گۆناو گەردنم * بەڵێ خاڵۆ نیم هێــــــشتامناڵم شۆڕە سوارێکم راوکەری خاڵم هاکا خاڵەکەت کەوتە بەر تیرم بە دەزڕێژێ ماچ بویتە نێچیرم * بەڵێن بێ تۆڵەی خاڵە خاڵەکەت لەبانی خاڵی کوڵـــــمە ئاڵەکەت بسێنم بە لێـــــو بە مژینی خاڵ من وایئەسێنم تۆڵەی وشەی تاڵ * پێم ئەڵێی خاڵۆو بەخاڵ ئەمکوژی مەرجە گـــــــــەرهاتو خاڵانم مژی تا وەکو کـۆرپەی مەمک لەناودەم چاو نەچێتە خەو لەمژ کۆڵنەدەم * ئاوێنەی دڵم خاڵی تۆی تیابێ شاڵاوی پــــیری با بە ڕومابێ من هەر منــــاڵم گڕوگاڵ ئەکەم داوای مژینی گۆناو خاڵ ئەکەم * نەکەی گیانەکەم پێم بڵێی خاڵۆ خالۆ وا ئیتر بــــــــــۆ خاڵانی تۆ بوو بە خوڵامی بێخاڵ سەرگەردان ئامانەتیی تـــــــۆو خاڵۆی پەرێشان #کامیل_ژیر 🎵:#ناسر_ڕەزازی
2573Loading...
11
Media files
2674Loading...
12
مناڵەکان! ئەی یاخییە ژینتاڵەکان سبەی ئێوە کە گەورە بوون لە لاوکا، لە حەیرانا لە مزگەوت و دیوەخانا لە چیرۆکا لە هۆنراوەی شاعیرێکی ترسنۆکا... ڕەنگە زۆرتان بەرگوێ کەوێ باسی ئێمە و ئازایەتی باسی ئێمە و کوردایەتی بەڵام نەکەن بڕوا بکەن هەمووی درۆن، درۆی پەتی! #عەبدوڵڵا_پەشێو ئەوەش وێنجەی هەوەڵ بەر،دوینی بەهۆی هاتنی بایەکی توندهەموبڵاوبۆتەوەلەگۆندی شیناوا ‌🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
4564Loading...
13
Media files
4270Loading...
14
#ئاگاداری #بانگەشە جوانترین و باشترین مۆبڵ لەسەر داواکاری ئێوە ساز دەکەین , بە قیمەتی شوین ؛ شارەدێی #سەرچنار ژمارەی پێوەندی ۰۹۰۱۹۹۳۹۱۹۱
4912Loading...
15
Media files
5242Loading...
16
تایبەت 🎧لێمگەڕێن ... شیعر،م. ئەحمەد بازگر وتی،بەڕێز بەکر لەگزی
4938Loading...
17
🎼  دەردی هیجران دڵ نەخۆشی دەردی هیجرە، جانی جانانم وەرە لەتلەتە جەرگ و هەناوم، ماهی تابانم وەرە عیللەتی دەرد و شەفاکەم وا بە لێوی شەککەرت مایەیی ژین و حەیاتم، دەرد و دەرمانم وەرە سەد شوکر دووبارە جەژنە، وەختی عەیش و شادییە بۆ بەڵاگەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە دڵبەرەی قەدعەرعەرەی بێڕەحمەکەی بەدبەختەکەم دڵڕفێنەی شۆخەکەی بێعەهد و پەیمانم وەرە نازەنینەی سوخمەئاڵەی دیدەمەستەی کەچکولاهـ گوڵعوزارەی شۆخوشەنگەی شاهی خووبانم وەرە خانەوێرانم لە دووریت، ڕەهزەنی ئیمان و دڵ زینەتی بەزم و سروورم، شەمعی دیوانم وەرە چوونکە سایەی چەتری زوڵفت دوور لە فەرقی فەرقمە سینە پڕخوێن و زووخاوم، دڵپەرێشانم وەرە دوور لە باڵای نەونەمامت زامی جەرگم تازەیە وەک عەرەب سەد جار دەخیلەک، زوو بە لوقمانم وەرە کەس نییە سابتقەدەم وەک من لە داوی عەشقدا بۆ سوپاهی غەمزەکانت مەردی مەیدانم وەرە گەر دەپرسی حاڵەتی من بۆ فیراقت پێت بڵێم؟ هەر وەکوو تاهیر هەمیشە دیدەگریانم وەرە ✍ : تاهیر_بەگی_جاف
4975Loading...
18
Media files
4641Loading...
19
Media files
4843Loading...
20
با_قسەی_خۆش_ون_نەبێ پێش بینی کاک عوسمان سووری(ۆ) و نەخۆشی بابم .... پاییزی ساڵی حەفتا و یەک ماڵمان لە خانکەندی بوو،بابم بە سەرما نەخۆش کەوت. تەب و لەرزی گرت. دایکم خوا عافووی کا کاتژمێر هەشتی شەو ناردمی بۆ ماڵی کاک عوسمانی مکانیک( سووری) . جیبێکی قاوەیان هەبوو. پێم کوت بابم ناسازە ،بێ زەحمەت لە گەڵمان وەرە دەیبەینە دوکتوری میاندواو. فەرمووی: بە چاوان ! خوا نەکا مەلا محەممەد نەخۆش کەوێ. ئەلحان دێم. خوا هەڵناگرێ بە ماندوو هیلاکی هات و بابمان بردە میاندواو. بڕێکیان دەرزی و دەرمان داینێ و هاتینەوە. بەڵام لێوە لەرزەی بابم هەر چاک نەبۆوە. کات ژمێر نیزیک یەکی شەو بوو. دیسان چوومەوە ماڵی کاک عوسمانی فەقیر. بۆ جاری دووهەم زۆر بە ناقایلێوە لە گەڵم هات ، هەر بۆڵە بۆڵی بوو، دەیکوت : میرزا گیان هەر وا چاک دەبێتەوە . ماڵتە بابت ترسە نۆکە، دوو کۆخە و دوو پشمە ئەوەی ناهێنێ و... چووینەوە دوکتور و سیڕۆمێکیان لە باسکی دا و دیسان گەڕاینەوە. بەڵام بابم ناڵەی دەگەییە ئاسمان، جینگڵی دەدا. دایکم زۆری دڵخۆشی دەداوە و پێیدەکوت: هیچ نییە هەر وا باش دەبی. عوسمان قەرەگۆلی ڕیخۆڵەی هاتۆتە دەر وەک تۆی نەکردووە. حەیای نەخۆشیشت بردووە !! نیزیک بەیانی دیسان چوومەوە لە شوێن کاک عوسمان. دەرگای لێهەڵگرتم و بە گریانەوە کوتم: بابم خەریکە دەمرێ, هەناسەی نایا.. خەواڵوو بوو. تووڕەیی و بێزاری له نێو چاوانی دەباری. نەڕڕاندی: هەر سێک تەڵاقم کەوێ، بابت مەلایە هیچی لێ نایە ! مەلا هەتا سەدی وەکوو من لە قەبر نەخا نامرێ. دە بڕۆ با چاوێک گەرم کەم! بەو قورعانەی لە مزگەوتی خانکەندی دایە ئەلحان بمرێ نایەم... دوای چەند ساڵ، ئەوڕۆ چوومە سەر قەبری کاک عوسمان و گەردن ئازاییم لە ڕۆحی کرد. وەبیرم هاتەوە کاک عوسمان خوا عافووی کا راستی کەوتبوو. کاک عوسمان و دەیانی دیکەش مردن و خوا عافویان کا.و کەچی بابم دوای مەرگی دایکم دوو ژنی دیکەشی هێناوە و شکور هەر ترینگەی دێ. تەمەن درێژبێ ئیشەڵڵا. ئیبراهیم هوشیار
5396Loading...
21
#جلوبندسازی ومیزان فرمان #محمد جلوبندی ومیزان فرمان انواع ماشینهای ایرانی خارجی..بااستادکارمجرب .باقیمت های مناسب ادرس.جادە بوکان میاندواب،روستای #شین اباد،جنب ابزارفروشی امید،،جلوبندی سازی ومیزان فرمان محمدچاوە ‌🆔 @chomimecidxan 🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
6281Loading...
22
#بیرەوەری ڤیدیۆیەک لە ڕێوڕەسمێ بووک گواستنەوە لە گوندی سۆغانلوو و کاروانی ماشینی بووک و زاوا
68917Loading...
23
Media files
5957Loading...
24
Media files
6626Loading...
25
ژیانی لادێ
1 04110Loading...
26
🎻@NajmaXulami 🎙 #نەجمەدین_غوڵامی 🎙 🎼 #بۆ_ژیان_دەمرم 🎼
6377Loading...
27
Media files
6741Loading...
28
خەڵک گوێ لە ڕادیۆ دەگرن بۆ ئەوەی کەش پێشبینی کەن منیش کە ئێوارە دادێ تەماشای چاوی تۆ دەکەم دەزانم با لە کوێڕا دێ‌ پلەی گەرما لە چەندەوە تا چەند دەڕوا باران کام کێڵگە ئاو دەدا کام دارستان، کام چیا دەشوا... «پەشێو» @chomimecidxan
6602Loading...
29
برادەرێک کوتی: لە ورمێ دەگەڕامەوە، ماشێنی سەقز نەمابوو. ناچار سواری سەواری میاندواو بووم. لەوێ چوومە قاوەخانەیەک؛ کوڕێکی ڕانکوچۆخەلەبەری جوان‌چاک، بە جووتێ سمێڵی بادراوەوە دانیشتبوو. چووم لە ڕووبەڕووی دانیشتم؛ چایەکیان بۆ هێنام. ئەوەندەم پێ‌خوش‌بوو غوربەتی گرتمی کە ئەو کوردەم دی. کوتم: کاکە کوردی؟ پوکێکی لە سیغارەکەی دا، چاوی لێ نەکردم، کوتی: بەلێ، منیش زۆر بەزەوقەوە کوتم: منیش کوردم؛ کوڕە پوکێکی دیکەی لە سیغارەکەی دا و زۆر بە ساردییەکەوە کوتی: دەی بە گونمەوە! چاییەکەم بەجێ‌هێشت و هاتمە دەرێ. وەی لە داخان وەی لە پێکەنین؛ ئەوجار بەخۆم دەکوت وەڵڵاهی دەستی خۆش بێ، دەڵێی کوردم لە ئەوروپا دیوە! 😂😂
79310Loading...
30
Media files
6892Loading...
31
وێنەیەکی کۆن/ لە مەیدانی منگوڕانی مەهاباد 1324
6943Loading...
32
1964 Kermashan وێنەی کۆن: کرماشان/ کوردستان
7004Loading...
33
🔻وێنەیەکی کۆن لە ژنانی کورد، لە کاتی هەڵپەڕکێ.....
5992Loading...
34
"نەمانهێشت ئینسان بە ئارد بکڕدرێ" ✍ هێمن موكریانی ڕۆژێک له‌بن دیوارێکی خوار و خێچ، خۆم له‌به‌ر به‌ڕۆچکه‌ هه‌ڵخستبوو و چیلکه‌م له‌ هه‌ردی ده‌وه‌ژاند، هێشتا خاکه‌لێوه‌ بوو وڵات نه‌خه‌مڵیبوو. بیرم له‌ حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌ ده‌کرده‌وه‌. چه‌ند منداڵی دێ هاتنه‌ لام، یه‌کیان کوتی: فڵانه‌که‌س خه‌ریکه‌ ژن بێنێ! ئه‌و فڵانه‌که‌سه‌ پیره‌پیاوێکی دڵڕه‌ش و کۆنه‌گزیرێکی به‌دفه‌ڕ بوو، که‌س کچی نه‌ده‌دایه‌ و بێ ژن مابۆوه‌. پێکه‌نیم و کوتم: ئای له‌و درۆیه‌! منداڵ تێکڕا وه‌جواب هاتن. به‌په‌له‌په‌ل و سوێند و قورئان خواردن کوتیان درۆ ناکه‌ین، ئه‌وه‌ خه‌ریکه‌ کچی ئه‌و کابرا عه‌جه‌مه‌ بکڕێ و له‌ خۆی ماره‌ بکا، ماشه‌ڵـڵا جوانیشه‌. ـ چی چی؟! بیکڕێ؟! - به‌ڵێ به‌ڵێ بیکڕێ و له‌ خۆی ماره‌ بکا! وه‌ک فیشه‌ک له‌ جێی خۆم ده‌رپه‌ڕیم و منداڵ که‌وتنه‌ شوێنم. که‌ چوومه‌ حه‌وشه‌ی کابرا، دیتم بۆ خۆی له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشتووه‌ و لاقی هاویشتۆته‌ سه‌ر لاقی هه‌ر وا بزه‌ی سمێڵانی دێ، پیره‌پیاوێکی که‌ڵه‌گه‌ت و ته‌ژه‌ و وشک، به‌ڵام به‌ داروبار له‌ بن دیوار هه‌ڵتروشکاوه‌ و چوار منداڵی ڕه‌شوڕووت و له‌جه‌ر له‌ ده‌وروبه‌ری که‌وتوون؛ کچێکی باڵابه‌رز و ئه‌سمه‌ر و چاو و برۆ جوان، به‌ڵام له‌ڕ و لاوازیش پاڵی وه‌ کۆڵه‌که‌ی بێڵاکه‌وه‌ داوه‌؛ چاره‌ڕه‌شی و نه‌گبه‌تی له‌و دیمه‌نه‌ ده‌باری. - ها کوێخا ئه‌وه‌ چیه‌؟ - قوربان چیت لێ وه‌شارم ئه‌و کچه‌م له‌و پیره‌ مه‌شه‌دییه‌ کڕیوه‌. - کڕیوته‌؟ به‌ چه‌ند؟ - وه‌ڵا قوربان به‌ پوتێک ئارد(زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کیشی بۆ کرد). ئاگرم له‌ جه‌رگ به‌ربوو، مچوڕکێکم له‌ به‌ری پێوه‌ هات و له‌ تۆقی سه‌رم ده‌رچوو، به‌ری چاوم تاریک بوو، خه‌ریک بوو به‌ گژ ئه‌و پیاوه‌ دڵڕه‌شه‌دا بێم، به‌ڵام پیشم خوارده‌وه‌، خۆم ڕاگرت و له‌ مه‌شه‌دیم پرسی: ئه‌و کچه‌ بۆ ده‌فرۆشی؟ ملی به‌لارەوە نا ، هه‌نسکێکی ساردی هه‌ڵکێشا، ئاوی له‌ چاوان گه‌ڕا و کوتی: دایکی دوو ڕۆژ پێش له‌ برسان مرد، بۆ خۆشی که‌نه‌فت بووه‌ هه‌ربینا سلار بۆوه‌. ده‌ستی بۆ لای منداڵه‌کان ڕاداشت و کوتی: ئه‌وانه‌ش برسین بۆیه‌ی ده‌فرۆشم تا بۆخۆی له‌ برسان نه‌مرێ و ئه‌وانه‌ش بژێوی چه‌ند ڕۆژێکیان هه‌بێ، سه‌ربه‌سه‌ر به‌ زێڕم نه‌ده‌دا و ئێستا به‌ ئاردی ده‌فرۆشم. له‌ کچه‌که‌م پرسی: تۆ به‌و کاره‌ رازیت؟ مێرد به‌و کابرایه‌ ده‌که‌ی؟ فرمێسکی به‌ چاوه‌ جوانه‌کانی‌دا هاته‌ خوار، به‌شه‌رمه‌وه‌ کوتی: نینم ئوشاقلار ئاچدلار( چ بکه‌م منداڵه‌کان برسین؟) کوتم: ئه‌گه‌ر خێرۆمه‌ندێک ئه‌وه‌نده‌ ئارد بدا به‌ باوکت هێشتا حازری شوو به‌و کابرا پیره‌ بکه‌ی؟ به‌بێزارییه‌وه‌ کوتی: یوخ وه‌ڵا!(نه‌ به‌خوا!) له‌و که‌ینوبه‌ینه‌دا ژن و منداڵی ئاوه‌دانی ئاپۆره‌یان له‌ ده‌وری من دابوو، له‌ قسه‌کانمان نه‌ده‌گه‌ییشتن. من نه‌قڵه‌که‌م له‌ سه‌رڕا بۆ گێڕانه‌وه‌؛ ژنه‌کان تێکڕا کوتیان: ئه‌یه‌ڕۆ چ خێر بوو کافرستانییه‌؟ گزیره‌ پیره‌یان تفباران کرد و هه‌موو به‌ غار چوونه‌وه‌ ماڵی خۆیان؛ ئینسانییه‌ت گه‌ییشته‌ ئه‌وپه‌ڕی، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار که‌س به‌ ده‌ستی به‌تاڵ نه‌گه‌ڕاوه‌، هه‌ر یه‌که‌ له‌قه‌ده‌ر خۆیان، نان، کولێره‌، ئاردی گه‌نم، جۆ، گه‌نمه‌شامی، هه‌رزن، ماش، نۆک، نیسک، ته‌نانه‌ت برنج و ڕۆن و جلکه‌ کۆنیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو، زگی منداڵه‌کانیان تێر کرد و توره‌که‌ی مه‌شه‌دییان ئاخنی. ئه‌و وه‌خته‌ من له‌ خۆشییان گریام، که‌ دیم منداڵه‌ قۆشمه‌کانی دێ که‌ له‌سه‌ر دوو شایی مێشێن و جگێن و شێروخه‌ت سه‌ری یه‌کتریان ده‌شکاند، به‌ په‌له‌په‌ل و هه‌له‌هه‌ل زارکی کیسه په‌ڕۆکانیان ده‌کرده‌وه‌ و هه‌رچی قه‌ره‌پوڵی هه‌یانبوو له‌ مستی پیره‌ مه‌شه‌دییان ده‌کرد و بۆ خۆیان بە مافنگی ده‌مانه‌وه‌. هه‌ستی ئینسانیی ئه‌و کیژه‌ کوردانه‌ ئاواتی شه‌یتانیی ئه‌و دێوه‌زمه‌ بله‌وه‌زه‌ی کرده‌ بڵقی سه‌ر ئاو که‌ قرمی له‌و کچۆڵه‌ به‌سته‌زمانه‌ خۆش کردبوو. چه‌ند دڵم خۆش بوو که‌ به‌ هه‌موان نه‌مانهێشت له‌ گونده‌ خنجیله‌نه‌که‌ماندا ئینسان به‌ ئارد بکڕدڕێ. سەرچاوە؛ پێشەکیی کتێبی " تاریک و روون "
6672Loading...
35
🔴گەشتێک بۆ ئاوهەڵدێری شەڵماش ➖هەژیر عەبدوڵڵاهیان
6413Loading...
36
گەرد و گوڵی بەیان بوو سەبا کیتابی هێنا لەو یارە نازدارەوە ڕاز و عیتابی هێنا لە خۆشییا کە قاسید هات و جەوابی هێنا «ساقی لەپەردە دەرهات جامی شەرابی هێنا دڵ خیرە ما لە حیرەت مەهـ ئافتابی هێنا» بیستومە ئیمڕۆ دولبەر تەشریفی چۆتە سەیران هەستام و چوومە سەحرا منیش بەیادی جاران هۆشم نەما کە بیینم لۆمەم مەکەن ڕەفیقان «یەک زەڕە عەکسی پڕتە و دەرکەوت و تووری سووتان ئایینە سەخت ڕووبوو لەو عەکسە تابی هێنا» واقەوم و خۆیش تەبیبیان هێنا و هاتن بەدەستە دەستێکی دا لە دەستم فەرمووی کە چیتە هەستە وتم دەرمانی دەردم لای تۆ نییە مەوەستە تیماری چاکی سینەم ڕاجیع بەچاوی مەستە «بەختیش موافیقی عەشق بۆ من خرابی هێنا» لە کۆڕی بەزم و ڕەزما، لە حاڵەتێکی مەستا دانیشتبووم لەناکاو عوود و کەمانە وەستا لە حیرەتا سەراپا مەجلیس عوموومی هەستا «یارم لە ئەندەروون هات دەستی ڕەقیب لە دەستا غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی هێنا» پێنج خشتەکی: #فایق له سه‌ر غه‌زه‌لی #سالم
6272Loading...
37
ساڵی 1324 ( ١٩٤٥ ) بۆ ساڵپێوم نووسیوە کە لە بن هەر مانگێکدا دوو بەیت بنووسرێ: 🔶 خاکەلێوە 🔶 کوردە گیان! یاخوا جێژنت پیرۆز بێ بەهاری ژینت جێژنی نەورۆز بێ چەند دڵگوشایە خاکەلێوەکەت پیرۆزە ڕەنگە شاخ و کێوەکەت    🔶 بانەمەڕ 🔶 مانگی بانەمەڕ لە کوردەواری بەهەشت لە دنیا خۆی داوە دیاریی کەژ پۆشی لە گوڵ چادرەی سوور و زەرد هاڕەی هەڵدێران دەرمانە بۆ دەرد   🔶  جۆزەردان 🔶 ڕەنجبەر! با بەس بێ سەیری گوێسوانان لەدەستی تۆیە چاوی ئەعیانان وا جۆزەردانە و کۆچی بەهارە سەرەتایمڕەنجی مامی جووتیارە 🔶 پووشپەڕ 🔶 یاخوا هەر کەسێ کوردی خۆش نەوێ وەک پووشی پووشپەڕ بە ڕوودا کەوێ بە داسی مەردی پاڵەی کوردستان بیدەن؟لە تایەبۆ ساردی زستان 🔶 گەلاوێژ 🔶 گەلاوێژەکەی بەختت لە ئاسۆ دەرکەوت، چابوو نەبووی ڕەنجەڕۆ نرخی ئەم مانگە پارەی گیانە جێژنی سەرساڵی کۆمەڵی ژیانە     🔶 خەرمانان 🔶 وا ڕەنجی ساڵێت هاتۆتە بەرهەم ڕۆژی ماو زۆرن، نەبی کەترەخەم ئەمساڵ تۆ نەکەی بۆ ساڵی دوایی مانگی خەرمانان دەکەی گەدایی 🔶 ڕەزبەر 🔶 ڕەزمان هاتە بەر، لە خەم بووین ڕزگار ڕەزبەر بەخێر بێبۆ کوردی هەژار پڕ بوو لە میوە ئەم دەر و دەشتە ڕاستی کوردستان وێنەی بەهەشتە 🔶 خەزەڵوەر 🔶 دوژمنان بمرن بە دەرد و بەڵا وەک بە خەزەڵوەر دادەڕژێ گەڵا ئاوردوو داخە کوردە زستان دێ بەفر بەڕێوە بۆ کوردستان دێ   🔶 سیخوار 🔶 سیخوار خۆی نواند لەبەر پەساران سەرما هات، دڕا بەرگی هەژاران نا، نا، تۆ مانگی دڵخۆشی و شادی تێتدا دەڵکرا ئاڵای ئازادی 🔶 بەفرانبار 🔶 وابەفری ڕووگرژ و تاڵە کوردەگیان! وەختی خزانە ماڵە هاوین پەیداکە، ئەمڕۆ بیپۆشە پیاو بە ئێروو بێ، زستانیش خۆشە   🔶 ڕێبەندان 🔶 ڕێبەندان! گەرچی ڕێگەبەندانی گلێنەی چاوی گەلی کوردانی لە نێو مانگاندا جوان و ڕووسووری لە تۆدا کرا جێژنی جومهووری   🔶 ڕەشەمە 🔶 ڕەشەمە، نامەی بەهاری هێنا کۆچی بە خێڵی سەرمایە لێنا ڕنووی ڕووخاندن تۆپخانەی شەماڵ کوردە! دڵخۆش بە نەما ژینی تاڵ #مامۆستا_هه‌ژار
63414Loading...
38
Media files
5766Loading...
Photo unavailableShow in Telegram
07:17
Video unavailableShow in Telegram
👍 2 1
04:17
Video unavailableShow in Telegram
Photo unavailableShow in Telegram
هێند دڵم تەنگە دەڵێم بەم شەوە لەم شارە بڕۆم لە وڵاتێ کە جەفـــــا حـــــــاکم و سالارە بڕۆم نە وەفا لای کەس‌و‌کــــارە ، نە سەفای ماوە ژیان با لە دەس بێ‌بەزەیی هەرچی کەس‌ـوکارە بڕۆم نامەوێ ژینی وەها پڕ لە درۆ و ڕەنگ و ڕیا خۆزگە بەو ڕۆژە بەتەنها وەکوو ئاوارە بڕۆم دەوروبەر چەشنی نەخۆشخانەیە، دوکتۆرێ نییە شەرتە لەو شوێنە کە دەرمان هەموو وەک ژارە بڕۆم بۆ دەبێ هەستی ئەوین ژێردەســی پارە و پلە بێ لە وڵاتێ کە ئەوین دایمە لە پـــای دارە بڕۆم تەمە چارشێوی شێعر، سونبولە ڕووبەندی وشە با لە ئەو جێ کە شێعر هەستی بریندارە بڕۆم چونکە زۆرداری بەرەندەی گرەوی ئەم گەلەیە عەهدە لەو شوێنە بە دەس تاقمــــی بێ‌عارە بڕۆم کێ دەزانــــــــێ چ لە نێو ئەم دڵەدا ڕادەبرێ؟ لێم‌گەڕێن با بە غەمینی منی بێ‌چارە بڕۆم یارمەتی‌دا کەسێ ئاسۆ، لە دەس ئەم ژینە دەبا تاکوو ئەو جێیە ئەوین سەروە‌ر وسەردارە بڕۆم ✍مامۆستا“ئاسۆ”
إظهار الكل...
👍 4👌 1
04:29
Video unavailableShow in Telegram
👍 1
👍 2
گؤراني، ساقی به هاره دەنگ،مامؤستا عەزیزشارووخ
إظهار الكل...
👍 1
01:52

👍 3