cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

مروان الكردي.. فێربوونی زمانی عەرەبی

تایبەت بە فێربوونی زمانی عەرەبی و بانگەواز.. بۆ پەیوەندیکردن: @marwanalkurdi ڕۆژانی هەینی وەڵام دەدرێتەوە، تکایە خۆشەویستانم بە نووسین نامە بنێرن، نامەکان زۆرن و بە گوێگرتن لە نامەی دەنگی ڕاناگەم. 🌸🌹

إظهار المزيد
إيران29 429لم يتم تحديد اللغةالفئة غير محددة
مشاركات الإعلانات
8 602
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-157 أيام
+2230 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

لەم ڤیدیۆیەدا هەموو شتێکمان باسکردووە دەربارەی ژیان و خوێندن لە وڵاتی مۆریتانیا (شنقیط)، بەو هیوایەی ببێتە بەرچاوڕوونی بۆ کەسێک بیەوێت بڕوات و هیممەتی فێرخوازانیش بەرز بکاتەوە🌹 https://youtu.be/Qzu_YJo_O3k?si=GUh8si376JWKcgtb
إظهار الكل...
هەموو شتێك دەربارەی ژیان و خوێندنی زانستە شەرعییەكان لە وڵاتی مۆریتانیا

تێبینی: هەموو شوێنێكی مۆریتانیا وەكو یەك نییە، شوێنی تێدایە لە النباغیة باشترە لە ڕووی گوزەرانەوەو شوێنیشی تیایە لێرە ناڕەحەتترە، هەر فێرخوازێك ویستی بڕوات پێش وەختە پرسیاری وردتر بكات و لەخۆیەوە نەڕوات تا پەشیمان نەبێتەوە.

كاریگەری تەورات و تەلمود لەسەر خوێنڕێژیی جولەكە و دەقە ترسناك و تۆقێنەرەكانی تەورات و تەلمود. https://www.youtube.com/watch?v=cGgkVbCBKhI&lc=UgyaFW7cWfDBZKSl7wR4AaABAg
إظهار الكل...
كاریگەری تەورات و تەلمود لەسەر خوێنڕێژیی جولەكە و دەقە ترسناك و تۆقێنەرەكانی تەورات و تەلمود.

پانێڵی قودس ئاستانە فێربوونی زمانی عەرەبی باشترین ڕێگا بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی زماني عةرةبي بة جيروك زمانی عەرەبی بە چیرۆک زماني عةرةبي مەروان کوردی مەڕوان کوردی مروان الکردی مةروان كوردي مروان الكردي

دوێنێ جەزیرە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر دزینی پێستی مردووە فەلەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە ئەمە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەڵام ئەم ڕێسایانە خۆیان دایانناوەو تەنها لەبەرژەوەندی خۆیان کاردەکەن! بە لێدوانی خۆیان ئێستا 170 مەتر پێستیان هەیە کە ئەمە ژمارەیەکی خەیاڵییە بەلەبەرچاوگرتنی کەمیی ئەو کەسانەی کە پێست و جەستەی خۆیانیان بەخشیوە لە ئیسرائیلدا. بەشێک لەو تەرمانەی کە داویانەتەوە بە کەسوکاریان لەم ساڵانەی دواییدا، لەشەودا داویانەتەوەو نەشیانهێشتووە سەیریان بکەن و ڕاستەوخۆ ناچاریان کردوو بینێژن، ئەمەش ئەو قسەیەی سەرەوەپشتڕاست دەکاتەوە!
إظهار الكل...
پانێڵی قودس لە ڕوانگەی هەستکردنمان بە پێویستی ڕوونکردنەوە و قسەکردن لەسەر چەند تەوەرەیەکی گرنگ بە فەلەستین و تێڕوانینە جیاوازەکان لەسەری، ڕێکخراوی ئاستانە پانێڵێکی ئۆنلاین بۆ سێ مامۆستای شارەزا ڕێک دەخات. تەوەرەکانی پانێڵەکە پێکهاتووە لە: • تەوەری یەکەم: خاکی فەلەستین لە ڕوانگەی مێژوو و تەورات و قورئانەوە. پێشکەشکردنی: م. ئەیاد ئەحمەد. • تەوەری دووەم: هەڵوێستی موسڵمان بەرانبەر کێشەی فەلەستین. پێشکەشکردنی: د. عەبدولڕەحمان موحەممەد عارف • تەوەری سێیەم: زایۆنیزم و خاکی فەلەستین، ئایدیۆلۆژیای توندوتیژی و کوشتن لەلای جوولەکە پێشکەشکردنی: م. مەروان کوردی هەروەها ئاستانە دەرفەتی بەشداری بۆ ئێوەی بەڕێزیش دەڕەخسێنێت؛ ئەویش لە ڕێگەی گەیاندنی پرسیارەکانتانەوە کە دەتوانن لە کۆمێنتدا بینووسن و لە پانێڵەکەدا لە مامۆستای پەیوەندیدار بکرێت. پانێڵی قودس شەوی پێنجشەممە (٢/١١/٢٠٢٣) - کاتژمێر هەشتی شەو
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
أكاديمية تعظيم السنة تفتح باب التسجيل - استثنائيا - إلى نهاية هذا الأسبوع، وهي أكاديمية متخصصة لإخراج نخبة من المتمكنين في السنة وعلومها ودفع الشبهات عنها وعن علومها. يدرّس فيها أساتذة متخصصون من بعض جامعات السعودية والجزائر، أنصح بالتسجيل فيها والاستفادة منها، والفقير يدرّس فيها مادة "صحيح البخاري والشبهات المثارة حولها" إن شاء الله. رابط التسجيل والاستفسار: https://forms.gle/hg6c5xw6JtnY62FF9
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
سەرۆکی زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا دەستی لەکارکێشایەوە بەهۆی دەستکاریکردن و شێواندنی توێژینەوە زانستییەکانەوە! تەنانەت یەکێک لەو توێژینەوانەی کە دەستکاریکراوە، لە 800 لێکۆڵینەوەو تێزی دکتۆراو ماستەردا پشتی پێبەستراوە. جا ئەگەر ئەمە حاڵی زانکۆیەکی زۆر پێشکەوتووی جیهانبێ، دەبێ لە زانکۆکانی تردا چی بگوزەرێ بەهۆی شەڕی سیاسی و ئابووری و ئایدۆلۆژیی لێکۆڵەرەوان و ناوەندە زانستییەکانەوە؟! هەندێک کەس هێشتا دەیانەوێت زانستە تەجریبییەکان بکەنە تاکە سەرچاوەی وەرگرتنی مەعریفەو بیکەنە حاکم بەسەر هەموو شتێکەوە. لەم ڤیدیۆیەدە زۆر لەو باسوخاسانەم تاوتوێ کردووە شایەنی کاتپێدانە: https://youtu.be/vnXFf_hdpso
إظهار الكل...
وەڵامدانەوەی یەکترو دیبەیت کردن گرفت نییە، بەڵکو گرفت لە شێوازی قسەکردن و یەکلانەبوونەوە بۆ حەق و مەبەست نەبوونی خوادایە لەکاتی گفتوگۆو وەڵامەکانماندا، ئەگەرنا وەڵامدانەوە و مناقەشە لە چوارچێوەی ئەو سنورانەی باسکرا کارێکی پەسەند و چاکە و قازانجی زۆرە، بەڵام بەداخەوە هەموو پێوانەکان لای ئێمە تێکچووە، هەموومان پێویستیمان بەبەخۆداچوونەوە هەیە.
إظهار الكل...
سوپاس بۆ خوای گەورە هەزاران كەس لە كەناڵی فێربوونی عەرەبییەكەمان سوودمەندبوون و سەدان كەس بەباشی لێیەوە فێربوون، ئێستا (27 هەزار) سەبسکرایبی تێپەڕاندووە، لەکەناڵەکەدا زياتر له (400 ڤیدیۆ) بەردەستە، ئەگەر خولیای فێربوونی زمانی عەرەبیت ئەوا دەتوانیت لەم هاوینەدا تەواو ئاستت ببەیتە پێشەوە تێیدا، هەموو ڤیدیۆكانیش بێبەرامبەرە، تکایە بینێرن بۆ دۆستان و خۆشەویستانتان. ئەو دەرسانەی كە تا ئێستا دانراون: 1- العربیة بین یدیك: 8 كتێبە و تێكڕا (139) دەرسە. 2- عەرەبی بە چیرۆك: (55) دەرس. 3- عەرەبی بە هۆنراوەی عەرەبی: (55) دەرس. 4- عەرەبی بە فەرموودە: (55) دەرس. 5- (700) كرداری زمانی عەرەبی بە هەموو زەمەنەكان و ماناوە: 14 دەرس. 6- (400) ئاوەڵناو (صفة: ) ی عەرەبی بە ڕستە و ماناوە: 8 دەرس. 7- زمانی عەرەبی بە كورتە فلیم. 8- زمانی عەرەبی بە كارتۆن. 9- زمانی عەرەبی بە كورتە وتار. 10- زمانی عەرەبی بە نەشید. 11- ڕێزمانی عەرەبی: 34 دەرس. 12-زمانی عەرەبی بە قورئانی پیرۆز. 13- كەناڵێكی عەرەبیشمان داناوە كە تێیدا كورتە بابەتی بە زمانی عەرەبی تێدا بڵاو دەكەینەوە، تا ئاستی گوێگرتنتان بچێتە پێشەوە، لینكەكەی لەخوارەوە دادەنێین إن شاء الله. إن شاء الله لە داهاتوودا بەرنامەی ترمان دەبێت بۆ ئاستی بەرزتر و بەتایبەت كار دەكەین لەسەر قسەپێكردن. 14.شەرحکردنی عەرەبی پۆلی 12. * كەناڵی یوتیوب: https://www.youtube.com/@zmani3arabi/featured * كەناڵی تلگرام: https://t.me/zmani3araby * ماڵپەڕی تایبەت (كە هەموو بابەتەكانی بەشێوەی ڕیكخراو و ئاسان تێدایە): marwan-kurdi.com * چۆن دەست بكەم بە وانەكان؟ : marwan-kurdi.com/About.aspx?MapID=3
إظهار الكل...

اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.