cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

تریفه

کاناڵێک تایبەت بە هۆنراوەی کوردی

إظهار المزيد
إيران75 159لم يتم تحديد اللغةالموسيقى22 980
Advertising posts
2 327المشتركون
+324 hour
+87 يوم
+5330 يوم

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

لە ئەشکەنجەی شکەنجی زوڵفی ئەو بێ وەعدە مورغی دڵ دەناڵێنێ وەکوو بولبول لە سوبحی کازیبی شەودا بە تیرێ دوو نیشانە چا نییە ئەی ڕۆحەکەم! شیرین بە غەمزەی، تاقە یەک تیری لە فەرهاد و لە خوسرەو دا @Honrave #نالی
إظهار الكل...
2🥰 1
هەموو شەوێ بڕیار ئەدەم لەبیرتکەم ، بۆ بەیانی زوو لەبیرم ئەچێتەوە ئەڵێی بەفرە بەڵێنەکەم کە ڕۆژ هەڵدێ ئەتوێتەوە..! @Honrave #ڕەنج_سەنگاوی
إظهار الكل...
👍 2
وەک مورغی پایەبەندم بۆ دانەیی سیاهت چۆن ماهی نێو کەمەندم بۆ ڕوویی هەمچو ماهت نەشئەی زوڵاڵی بۆسەم کەی لوتف ئەکەی بفەرمووی تا جان و دڵ فیدا کەم لە شاهڕاهی ڕاهت هەمتایی خۆشە جانا لە ڕەغمی عالەم ئەمما فانی لە وەعز و نسحەت غەرقی یەمی سەفاهەت @Honrave #مەلا_حوسێن_فانی
إظهار الكل...
#گۆرانی یاژن/ میران عەلی @Honrave
إظهار الكل...
بەجێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا، حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا کە چەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارە وتی: ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا هەتا حەق ناسیرە، هەر حەقمە مەنزوور وەکوو مەنسوور ئەگەر بمکەن بە دارا نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیرێ مەدەد یا پیری پیرانی بوخارا لە بەر زار و نەزارێ بوومە وەک پووش دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یار قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا لەڕم دی زاهید ئەم زستانە، زانیم کلک نادا بە زڕپنگی بەهارا وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین خوێنی من حەڵاڵت بێ، نیگارا! زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو ناکا مودارا موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحزە، سەیرە ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا کە شک بەم مەحویا هەر شەربەتی مەرگ لە سەر ئەرزا نیە ئاوی گەوارا @Honrave #مەحوی
إظهار الكل...
👍 1
بۆ ماچی دەمی ڕەنگە لە عیشوەی خەمی ئەبرۆی جۆیایی بەقا خۆی لە دەمی تێغی فەنا دا نالی کە غوڵامی مەدەدی زوڵف و برۆتە شاهێکە لە بن سایەی باڵی دوو هومادا @Honrave #نالی
إظهار الكل...
👍 2
عەجەب! کۆرپەی دڵم نادا هەدا، شەوگاری تەنهایی نەباتی قەندی لێوی تۆی دەوێ بێچارە بێ زمانە بەناز ساتێ وەرە دەستێ بنێ سەر قەلبی مەجرووحم خەناوی بێ بە سووری پەنجەکانت ڕەنگی مەرجانە @Honrave #مستەفا_شەوقی
إظهار الكل...
👍 3👏 1
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەر نەهاتی نەهاتی، هەر نەهاتی، هەر نەهاتی کە ئەم خەندە و قسە و لێوەت هەیە تۆ لە باتی شەککەر و نوقڵ و نەباتی دەدەی وادەم بە قەتڵ ئەمڕۆ، سبەی هیچ ئەتۆ شاهی، چیە وا بێ سەباتی! لە دنیا جەننەتی خۆ دیوە هەر کەس کە تۆ بی حازری وەختی وەفاتی ئەگەر ڕۆژە، بتی من! هەر بتێ بێ سەرەوژێرە کە تۆ وەک ڕۆژ هەڵاتی کە خزر ئەو خاک و خۆڵی بەردەرەی دی وتی: تۆ خاکی یا ئاوی حەیاتی؟ ڕوخیشی کردە ئەو لا، دەیشی پرسی بە شۆخی، شاهی من، تۆ بۆ چی ماتی! کە داغی سینەمی دی، دەردی دامێ وتی: مۆرت هەیە، ساحێب بەراتی کە شیرین و تەڕی دی شیعرەکانم وتی: مەحوی کە میراوی فوڕاتی @Honrave #مەحوی
إظهار الكل...
💔 7
بە دڵ گیرۆدە بەو پرچی بە چینم ڕەش و ئاڵۆزە وەک ئەو بەخت و ژینم دڵت گرتم، خەیاڵی خۆت تیا دی خەوت بردم کە لەودا تۆ دەبینم @Honrave #هەژار
إظهار الكل...
2🥰 1
دەزانی باغی بەختی ئەهلی دڵ بۆ قەت سەمەر نادا؟ فەلەک هەرگیز مورادی مەردومی ساحیب هونەر نادا؟ دەزانێ تا لە شیشەی دیدەما بی، ئەشکئالوودەم! شەرابی جەی لە جاما ڕەونەقی خوێنی جگەر نادا! نەکەن تا لەتلەتم بۆسەی نیهانت ڕاستی ناڵێم بەڵێ قەفقەف هەتا نەی نەیبڕی حاسڵ، شەکەر نادا لە من دانا نەپرسێ با ڕەوش هەرگیز لەڕێی عەشقا بزانێ کیمیا هەرکەس، سەری ببڕن خەبەر نادا @Honrave #سالم
إظهار الكل...
2