ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

انجمن سبز چیا

انجمن سبز چیا

الذهاب إلى القناة على Telegram

پاراستنی ژینگه، پاراستنی ژیانه ارتباط با ادمین‌ کانال چیا: @chya_admin web: www.chya.ir instagram: https://ig.me/chya_ngo Tel: 09207765352 09187765338 شماره کارت انجمن سبز چیا: 6104337913074793

إظهار المزيد
3 903
المشتركون
-524 ساعات
-87 أيام
-1130 أيام
أرشيف المشاركات
ئاگاداری کەش‌وهەواناسیی پارێزگای کوردستان بەرزترین ئاستی هۆشداری وەشت‌وواری سەبارەت بە بارینی بارانی بەلێزمەی بڵاو کردەوە. مە
ئاگاداری
کەش‌وهەواناسیی پارێزگای کوردستان بەرزترین ئاستی هۆشداری وەشت‌وواری سەبارەت بە بارینی بارانی بەلێزمەی بڵاو کردەوە.
مەترسییەکان بۆ شارەکانی مەریوان، سەوڵاوا، باشوور و خۆرئاوای شاری سنە، شاری کامیاران، باشووری شارەکانی قوروە و دێولانە.  هەر بەم بۆنەوە خەڵکی ئەم ناوچانە ئاگادار ئەکەینەوە کە خۆیان ببوێرن لە نزیک‌کەوتنەوە بە چەم و ڕۆباروکان؛ توخونی لافاوگەکان نەکەون؛ وریای ڕۆیشتن بۆ شوێنگەلی ڕووتمەن و بەرزایی و هەورازکان بن بۆ دادانی هەورەبرووسکە؛ دڵنیا بن لە خاوێن بوونی جۆگەی بەرماڵان و پلووسک و ئاوەڕۆی سەربانان و ناو حەوشەکان. ئەو گەڕەکانە کە نزیکی چۆم و ڕووبار و لافاوگەکانی نێوشار و دێکانن، خۆتان ببوێرن لە نزیک‌بوونەوە لێیان. @chya_ngo

ئیرادەی بەرگرانەمان بە پێکەوەبوون و پاڵپشتی و یەکڕیزی، هێز پەیدا ئەکات. بۆ هەزاران جار دیسانەوە دەستانی ڕەش و دیار کەوتنە بنەبڕکردن و داگیرکاریی دارستانەکانی مەزارگەی سڵێمان بەگی بانەی نیشتمان. لەم نێوانەدا کەسانی دیاری شەڕفرۆش بەوپەڕی بێباکی لە نەبوونی دەسەڵاتێکی بەرگریی پارێزەرەوە، ڕووبەڕووی ئیرادەی بەرگرانەی هاوڕێیانی پارێزەری ڕێکخراوی پاژین بوونەوە و بەداخەوە پەلاماریان ئەدەن و مەترسی بۆ گیانیان درووست ئەکەن. ئەم دۆخە مەترسیدارە و فەوتێنەرە هاوچەشنی دیکەی شار و ناوچەکانی کوردستان، سەرچاوەکەی بۆ بەڕيوەبەریی گەندەڵ و هاودەستەکانیان ئەگەڕێتەوە. پێویستە بەرپرسان وەرچەرخانێک لە بەڕێوەبەریی و کارگێڕی خۆیاندا درووست بکەن و چیدی ڕێگا خۆش‌ نەکەن بۆ کەسانی جەردە و تاڵانچی و ژیان‌فەوتێن. وەک ڕێکخراوی سەوزی چیا! پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان بۆ هاوڕێیانی خۆنەویستی پاژین و خەڵکی ئەمەگداری بانە ڕائەگەیەنین و ئامادەین بۆ هەر چەشنە بەرگریی و دواگریی و هاوهەنگاوییەک. @chya_ngo

📚 "کومێتەی کتێبناسی"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بەڕێوەی دەبات؛ 📓 كۆڕێك بۆ: «غوربەت لە شیعری "نالی‌"دا» (شەرح و شر
📚 "کومێتەی کتێبناسی"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بەڕێوەی دەبات؛ 📓 كۆڕێك بۆ: «غوربەت لە شیعری "نالی‌"دا» (شەرح و شرۆڤەی دەقی نالی٫ بە مەبەستی تیشک خستنەسەر چەمكەكانی: سۆزی هیجرەت و دەردی غوربەت، نیشتمان، كۆچ، ئاوارەیی و نۆستالۆژی لە شیعری "نالی"دا) 🔍 وتاربێژ: ڕێزدار "د.عوبەید ڕەحمانی" 🔹ڕەخنەگر: ڕێزدار "جەمیل فارووقی" ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔴 کات: شەممە/ ۹ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۵ 🕒 کاتژمێر: 3ی پاشنیوەڕۆ 🏢 شوێن: هۆڵی مامۆستا قانع٫ ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد 🆔 @meriwan_edebi

هۆشداری سەبارەت بە مەترسی دروستبوونی لافاو و داڕمانی شاخ و ڕێگاوبانەکان هاونیشتمانییانی خۆشەویست! بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری بار
هۆشداری سەبارەت بە مەترسی دروستبوونی لافاو و داڕمانی شاخ و ڕێگاوبانەکان هاونیشتمانییانی خۆشەویست! بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان و  مەترسییەکان و دەرئەنجامەکانی لە ڕۆژانی داهاتوودا؛ لەوانە دروستبوونی لافاو، داڕمانی شاخ و ڕێگاوبانەکان، ئەنجومەنی سەوزی چیا داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی بەرێز دەکات که ئامۆژگارییەکانی سەلامەتی و پاراستنی خۆتان بەجددی وەر بگرن و خۆتان دوور بگرن و لە نزیکبوونەوە و وەستان لە کەناری ڕووبارەکان و چەمەکان؛ هەروەها گەشتە ناپێویستەکان لەسەر ڕێڕەوی شاخ و ڕێگا مەترسیدارەکان ڕابگرن. @chya_ngo

کاتێک ڕۆحی مرۆڤ تینووی تێکدان و وێرانکاری بێت، مرۆڤایەتی دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە! بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەپارێزێک، لە ئاوایی ئێنگیجە، کەس یان کەسانێک بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی مڵکی گشتی و وێرانکردنی دارستانەکان، دارەکانیان برێندار کردووە بۆ ئەوەی وشک ببنەوە و دواتر بنەڕەت بکرێنەوە؛ تا ئەو شوێنانە بکەنە مڵکی تایبەتی خۆیان. ئەمە تەنها تێکدانی دارستان نییە، بەڵکو پێشێلکردنی مافی گشتییە، دەستدرێژییە بۆ سەر سروشت و خیانەتێکە لە مافی نەوەکانی داهاتوو. دارستان موڵکی کەسێکی تایبەت نییە؛ میراتی هاوبەشی هەموومانە. #تخریب @chya_ngo

زرێبار هێڵی سوورمانە نا بۆ هەڵکەندنی بیری ئاو لە زرێباردا @chya_ngo
زرێبار هێڵی سوورمانە نا بۆ هەڵکەندنی بیری ئاو لە زرێباردا @chya_ngo

ئاگاداری ئاگاداری هۆکاری پێکهاتنی کەمپەینی زرێبار هێڵی سوورمانە کوردستانیانی هێژا! بەداخەوە فەرمانگەی ئاوی مەریوان بە بێ گرتن
ئاگاداری ئاگاداری هۆکاری پێکهاتنی کەمپەینی زرێبار هێڵی سوورمانە کوردستانیانی هێژا! بەداخەوە فەرمانگەی ئاوی مەریوان بە بێ گرتنی مۆڵەت، دەستی کردووە بە هەڵکەندنی بیرێکی قووڵ لە ناو زرێباردا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە مەریوان یەکێک لە زۆرئاوترین ناوچەکانی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەرە و بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، دەیان ڕێکاری کەمخەسارتر بوونی هەیە و پێویست ناکا زرێباری پێ کاول بکرێت. کەمپەینی زرێبار هێڵی سوورمانە، لە لایەن ئەنجومەنی سەوزی چیاوە، یەکێک لەو ڕێکارانەیە کە بە هەوڵ و هیمەتی ئێوەی ئازیز، بە مەبەستی بەرگری کردن لە‌و کارەساتە ڕێ کەوتووە کە بەرۆکی زرێبار و ژینگەی نیشتمانی گرتووە. بۆیە داوا لە ئێوەی بەڕێزیش دەکەین بە زیادکردنی وێنەیەک لە خۆتان یان زرێبار بەشداری و پاڵپشتی لەم کەمپەینە بکەن و پەرەی پێ بدەن. @chya_ngo

ڕاپۆرتی بەشداریی کومیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە بڵاوکردنەوەی فیلمی "پاسەوانی ژیان" بەشداریی بەشی منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لەم چالاکییەدا، دەرفەتێک بوو بۆ گرنگیدان بە پەروەردەی ژینگەیی لای منداڵان و بەهێزکردنی هەستی بەرپرسیارێتییان بەرامبەر ژینگە. ئەنجومەنی سەوزی چیا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پەروەردەی ژینگەیی لە منداڵییەوە بناغەی دروستکردنی نەوەیەکی هۆشیار و بەرپرسیارە لە پاراستنی ژیان و ژینگە. @chya_ngo

‍ حضور معاون دفتر حفاظت و احیای تالاب های ایران، در محل حفر چاه عمیق غیرمجاز و غیرقانونی در بستر زریبار. امروز سه شنبه ۲۱ مهرماە، نشست بازنگری برنامه مدیریت جامع زیست بومی تالاب زریبار در مجاورت این تالاب با حضور متولیان، ادارات شهرستانی، استانی و کشوری برگزار شد. برنامه در حالی برگزار شد که متاسفانه و در عمل با وجود گذشت نزدیک به یک دهه از نگارش این برنامه، عملاً تاکنون اقدامات مناسب و شایسته‌ای که به عنوان برنامه‌های اولویت دار تعریف شده بود، در حفاظت و احیای تالاب صورت نگرفته است و زریبار هر روز با مشکلات بیشتری از جمله در حوزه کیفیت آب دست و پنجه نرم می کند. در جدیدترین اقدام ضد زیست محیطی به نسبت بیست و پنجمین رامسر سایت زریبار، اداره آب و فاضلاب شهرستان مریوان اقدام به حفر غیرمجاز و غیرقانونی چاه عمیق در بستر زریبار نموده است که در این نشست انجمن سبز چیا ضمن تشریح وضعیت حفر چاه غیرمجاز  برای حضار، این اقدام به شدیدترین شیوه از سوی انجمن سبز چیا محکوم شد. همچنین در ادامه این نشست، انجمن خواستار دیدی فراسازمانی و اداری به تالاب زریبار شد چراکه زریبار به عنوان یک زیست بوم ارزشمند برای نسل امروز و آیندگان است که می‌طلبد شیوه‌های مدیریتی آن تغییر یافته و به شکل شایسته‌ای در راستای پایدار آن حفاظت شود. دکتر شمسی‌پور به همراه نمایندگان اداره کل محیط زیست و سازمان برنامه و بودجه، بعد از حضور در جمع اعضای انجمن سبز چیا در محل، ضمن تشکر از پیگیری‌های انجمن، آن را تخریبی آشکار و غیرقانونی اعلام نمودند که لازم است محیط زیست فوراً مانع فعالیت و تخریب بیشتر شوند. ایشان همچنین از طریق تماس با مسئولان کشوری مراتب اعتراض انجمن و مجموعه محیط زیست شهرستان و استان را به مقامات کشوری انتقال داده و قول مساعد مبنی بر مسدود نمودن چاه فوق را دادند. درحالی‌که اعتراض‌ها به دخل و تصرف و تجاوز آشکار به حریم زریبار، شکلی دیگر به خود گرفته است و به مرور به یک مطالبه عمومی تبدیل می‌شود، انجمن سبز چیا صراحتاً اعلام نمود، در صورت عدم تحقق وعدە مسدود نمودن چاه غیرمجاز حفر شده و برخورد قاطع با برهم زنندگان زیست بوم زریبار و قانون شکنان؛ قطعاً در روزهای آینده به شکل فراگیرتر و مدنی اعتراض‌ها را ادامه خواهد داد. @chya_ngo

بانگهێشتنامەیەک بۆ کۆمیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ پێداچوونەوە و نمایشکردنی فیلمی دۆکیۆمێنتاری "پاسەوانی
بانگهێشتنامەیەک بۆ کۆمیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بۆ پێداچوونەوە و نمایشکردنی فیلمی دۆکیۆمێنتاری "پاسەوانی ژیان" لەسەر تەوەری مەریوانی جوان.
کات: چوارشەممه؛ ۲۲ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ کاتژمێر: ۵ی ئێوارە شوێن: مەریوان، سینەما کوردستان هاتن بۆ هەمووانە و بێ‌بەرانبەر @chya_ngo

‍ زرێبار، بازهم قربانی یک تصمیم عجیب و نادرست دیگر! متولیان زریبار، بلای جان این تالاب بین‌المللی درپی اقدام غیرقانونی اداره آب‌وفاضلاب شهرستان مریوان در حفر غیرمجاز چاه‌عمیق در بستر تالاب بین‌المللی زریبار و در مجاورت کاسه آبی بیست‌وپنجمین رامسر سایت جهانی، در زون بسیار حساس سایت پرنده نگری "شروان" انجمن سبز چیا جهت تنویر افکار عمومی به اطلاع می‌رساند، بی‌شک تامین آب شرب ضرورتی انکارناپذیر است اما از عجایب روزگار این است که در شهرستانی با میانگین بارش نزدیک به ۹۰۰ میلی متر در سال، برای تامین آب به جان دریاچه زریبار افتاده‌اند؛ مشکل تامین آب این منطقه به دلیل توسعه بی‌برنامه شهری و عدم مطالعات صورت‌گرفته کە اکنون می‌خواهند زریبار را قربانی آن کنند. این اقدام غیرمجاز از سوی ارگانی صورت می‌گیرد که خود را جزو متولیان حفاظت از زریبار می‌داند و در نگارش برنامه جامع مدیریت زیست‌بومی زریبار حضور داشته‌اند و این بخش واقع در شمال زریبار، تحت عنوان سایت پرنده نگری شروان، جزو زیستگاه بسیار مهم و در جرگەی آبخوان و کانون‌های آبی حساس مشرف و سرمنشأ دریاچە به‌ثبت رسیده‌است کە هرگونه دخل‌وتصرفی در آن، بنابر قوانین موجود ممنوع بوده و قانون‌گذار لازم است با آن برخورد نماید. بدینوسیله انجمن سبز چیا مراتب اعتراض شدید خود را به اجرای این پروژه غیرقانونی و غیرمجاز اعلام داشتە و از فرماندار و دادستان شهرستان مریوان خواستار است: فوراً به این قضیه ورود نموده و مانع ادامه این تجاوزات آشکار شوند.در پایان به اطلاع عموم مردم و مسئولان می‌رساند انجمن سبز چیا،  از تمامی ظرفیت‌های قانونی و مدنی خود تا توقف کامل پروژه، جبران خسارت و اعمال قانون، نسبت به تخریب کنندگان زریبار ادامه خواهد داد و بی‌شک بر همگان روشن‌است که زریبار، نگین کوردستان، خط قرمز مردمان این دیار است و اجازه نخواهیم داد اینگونه بی پروا و با زیرپاگذاشتن تمامی ملاحظات زیست‌محیطی و معیارهای قانونی به جان میراث طبیعی امروز و آیندگان سرزمینمان بیفتند. @chya_ngo

‍ ‍ از آتشسوزی جنگل‌های کانی‌چنار تا پلاک‌بندی آن؛ کانی‌چنار قربانی بی‌توجهی، ضعف نظارت و خلأ پاسخگویی مسئولان و دستگاه قضایی جنگل‌های «کانی‌چنار» در نزدیکی مریوان، در حالی طعمه آتش شدند که هنوز پرسش‌های جدی درباره نحوه حفاظت از این محدوده و جلوگیری از تصرف و ساخت‌وساز در آن بی‌پاسخ مانده است. هفته گذشته بخشی از این محدوده جنگلی دچار آتشسوزی شد؛ آتشسوزی‌ای که بنا بر گزارش‌ها و مشاهدات محلی، عمدی بوده است. و هم زمان با آتش‌زدن درختان، بخش‌هایی از این اراضی قطعه‌بندی شده و در حال فروش و ساخت‌ساز است. یک سؤال ساده اما جدی؛ چگونه ممکن است زمینی که چند سال پیش شناسایی و بنچ‌مارک‌گذاری شده، امروز در چنین فاصله کوتاهی پس از آتشسوزی، با تغییر چهره و آغاز ساخت‌وساز مواجه شود؟ مریوان همین امروز با مشکلات متعددی در حاشیه‌های شهری خود روبه‌روست؛ از کمبود فضای سبز و فضاهای آموزشی و ورزشی گرفته تا محدودیت امکانات بهداشتی و خدماتی. آیا اضافه کردن محدوده‌های این گونه خود سرانه توسط کسانی معلوم‌الحال چیزی جز انتقال و انباشته کردن مشکلات امروز به فردای شهر نخواهد بود؟ و باز بار سنگین این مشکلات بر دوش مردم خواهد افتاد. اما در این میان، عملکرد دستگاه‌های مسئول نیز نیازمند توضیح روشن است. اگر این محدوده از قبل شناسایی و علامت‌گذاری شده بود، چرا از تصرف آن جلوگیری نشد؟ اگر ساخت‌وسازها غیرمجاز است، چرا روند آن متوقف نشده است؟ و اگر مجوزی یا چراغ سبزی برای این اقدامات صادر نشده، چرا هیچ نهاد مسئولی از آن جلوگیری نمی‌کند؟ چرا عمدی بودن آتشسوزی بررسی نشده و چرا با عاملان آن هیچ برخوردی صورت نگرفته است؟ مردم حق دارند بدانند چه اتفاقی برای جنگل‌های کانی‌چنار افتاده و چه نهادی مسئول حفاظت از آن بوده است. هر بار پس از وقوع تخریب، صرفاً از برخورد با متخلفان سخن می‌گویند و عملاً هیچ برخوردی هم صورت نمی‌گیرد، اما مسئولیت دستگاه‌های متولی فقط برخورد پس از وقوع نیست؛ پیشگیری، نظارت مستمر و جلوگیری از شکل‌گیری تخلف نیز بخشی از همین مسئولیت است. انجمن سبز چیا به مسئولان مربوطه هشدار می‌دهد که به‌ جای سکوت و ترک فعل، درباره وضعیت این محدوده، آتشسوزی، قطعه‌بندی اراضی و ساخت‌وسازهای صورت‌گرفته، گزارشی شفاف به افکار عمومی ارائه کنند. اگر تخلفی صورت گرفته است، مردم انتظار دارند عاملان و مجریان شناسایی، ساخت‌وسازهای غیرمجاز متوقف و خسارت واردشده به منابع عمومی پیگیری شود. انجمن سبز چیا از شهروندان فهیم، بنگاه‌های معاملاتی و تمامی افرادی که قصد سرمایه‌گذاری دارند، درخواست می‌کند از خریدوفروش و سرمایه‌گذاری در اراضی ملی که با تخریب منابع طبیعی و پلاک‌بندی غیرقانونی عرضه می‌شوند، خودداری کنند. حفاظت از منابع طبیعی، مسئولیت همگانی است؛ در تخریب و زمین‌خواری شریک نشویم. @chya_ngo

‍ مرۆڤ بە چۆنیەتی هزر و جۆری هەڵسوکەوت و پەیوەندییەکانی ژیانی، پێگەیشتن و ئاستی پەروەردەیی خۆی دروست دەکات. ژیانکردن تەنیا بە پێی حەز و هەست و هاندەرە غەریزییەکان، بەهای ڕاستەقینە بە مرۆڤ نابەخشێت؛ بەڵکوو گرینگ ئەوەیە مرۆڤ بۆ ئاوات و ئامانجێک هەوڵ بدات کە بەختەوەری و سەربەستی بۆ کۆمەڵگا و سەروەری بۆ نیشتمان بەدی بهێنێت. لەو ڕوانگەیەوە "خەلیفە جەلال ڕاوش" خەڵکی گوندی گومارەلەنگی ناوچەی سەرشیوی مەریوان، وەک کەسایەتییەکی سادە و ساکار، بە ڕۆحی بەرزی بەرپرسیاریەتی و خۆبەخشینەوە، نموونەیەک بوو لە پارێزگاری لە خاک و ژینگەی نیشتمان و بەهاکانی کۆمەڵگا. ئەو یار و هاوسەنگەری ڕۆژانی تەنگانەی ڕێبەری شەهید، "شەریف باجوەر" بوو و لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ژینگەی گومارەلەنگ و بەرگریی لە بەزبڵدان‌کردنی شیوی سماقان و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کاولکردنی ژینگەی ئەو ناوچەدا بە دەستی ڕەشی دژبەرانی ژینگە و ژیان، بوو بە هێمای خۆڕاگریی و پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی نیشتمان و نموونەیەکی پەروەردەیی بۆ کۆمەڵگا. ڕێکخراوی سەوزی چیا بە بۆنەی کۆچی دوایی خەلیفە جەلال، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کۆی تێکۆشەرانی پاراستنی خاکی کوردستان و کەس‌وکار و بەجێماوانی دەکات و ئاواتەخوازین ڕۆحی بەرزەفڕیان لە بارەگای مەزن‌یەزدانی دڵاوای دڵانوان ئاسوودە بێت. بەو هیوایە ئەو ڕێچکە و ئەمەگدارییە کۆتایی نەیەت و بەپەیوەست‌بوونی کەسانی زۆرترەوە، ڕەنگاڵەیی باوەڕ و بوون لە دیمەنی شکۆداری نیشتمان نەبڕێت و بەهەرمانی بمێنێتەوە. ڕێکخراوی سەوزی چیا ڕێکەوتی ۱۴ی ڕەزبەری ۲۷۲۶ کوردی @chya_ngo

‍ تاڵانکردنی دارستانەکانی باشووری کوردستان (ناوچەکانی سیدەکان،شیلادزێ،بەروار...)؛ تاوانێک دژ بە خاک، کردارێک دژی ژینگە و خاڵێکی ڕەش بۆ مێژوو دارستانەکانی باشووری کوردستان تەنیا دار نین؛ ڕەگ و ڕیشەی هەزاران‌ساڵەی ژیانی خەڵکی کوردن لەسەر ئەو خاکەی کە بە ناوی کوردستان ناسراوە. ئەوە تەنیا دارەکان نین کە لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرئەهێنرێن؛ تەنیا لاشەی بێ‌گیان و پەل‌وپۆی بڕاوی دارەکان نین کە ڕائەگوازرێن. لەگەل هەر دارێک کە ئەکەوێت، بەشێک لە مێژوو، سروشت، ژینگە و ناسنامەی ئەو خاکەیش بریندار ئەکرێت. دەیان ساڵە دارستان و کانی و باخ و شاخەکانی نیشتیمان ئەکرێنە  قوربانیی تاڵان، وێرانکاری و ملمێلانێی سەربازی و سیاسی. ئەو دارستانانەی کە بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو بەجێماون، نابێت بە هیچ بیانوویەک ببنە قوربانیی هێرش، بڕین و وێرانکردنی ژینگە. کاتێک دارستان ئەبڕیەت، تەنیا دارێک لەناو ناچێت؛ ژینگە تێک‌ئەچێت، سەرچاوەکانی ئاو زیان‌ئەبینن، خاک ئەخرێتە مەترسی، ستارگەی زیندەوەران کاول‌ ئەبێت و خەڵکی ناوچەکە زیانی سەنگینی ڕاستەوخۆ ئەبینن. ئەم وێرانگەرییانە تەنیا پرسێکی ژینگەیی نین؛ گرفتێکی مرۆیی و نیشتیمانین. ژینگەی سالم پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیان، تەندروستی و ئاسایشی خەڵکەوە هەیە. بۆیە هەر کردەوەیەک کە بە شێوەیەکی بێ‌پەروا وەڵگی دارستان و سەرچاوەسروشتییەکان تێک‌ئەدات، پێویستە بەجددی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و بەرپرسیارانی زیانەکان لێپرسینەوەی بەهێزیان بەرانبەر بکرێت. بەڵام سەرکۆنەکەمان ڕوونە: هیچ ملمێلانێیەکی سەربازی و سیاسی نابێت ببێتە پاساو بۆ وێرانکردنی ژینگە و دارستانەکان. تاڵان‌کردنی سامانی سروشتی و وێران‌کردنی ژینگە، بە هەر ناو و بیانوویەکەوە بێت، کردەوەیەکی مەحکوم و نابەجێیە و نابێت بە بێدەنگی تێپەڕببێت. بێدەنگی لە‌ بەرانبەر وێران‌کردنی دارستانەکان، تەنیا بێدەنگی نییە؛ بێدەنگی ئەتوانێت دەرفەت بۆ بەردەوامبوونی وێرانکاری دروست بکات. لەبەر ئەوە، بانگەوازمان بۆ هەموو خەمخۆران، ژینگەپارێزان، ڕۆشنبیران، دامەزراوە مەدەنییەکان، ڕۆژنامەنووسان و هەموو ئەو کەسانە کە دڵیان بۆ کوردستان و ژینگەی ئەم خاکە لێ ئەدات ئەوەیە: دەنگتان بەرزەوە بکەن. هەڵوێست‌ بنوێنن. ئەم بابەتە لە بێدەنگی دەربهێنن. داوا بکەن زیانەکانی دارستانەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و لێبڕاوانە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و بەرپرسیارێتییەکان دیاری بکرێن. ئەمە تەنیا داواکارییەکی تاکەکەسی نییە؛ داواکارییەکی گشتییە بۆ پاراستنی خاک، ژینگە و مافی نەوەکانی داهاتوو. کوردستان تەنیا ناوی خاکێک نییە؛ مێژووە، ژینگەیە، سەرچاوەی ژیانە، ماڵی نەوەکانە و نیشتمانی نەتەوەی کوردانە. بۆیە دەنگمان ئەبێت بەرز بێت: دارستانەکانی کوردستان نابێت ببنە قوربانیی تاڵان و وێرانکاری. سەرچاوە سروشتییەکان نابێت ببنە پێدەری ملمێلانێی سیاسی و سەربازی. پاراستنی دارستان، پاراستنی ژیانە.و بێدەنگی لە بەرانبەر وێرانکردنی ژینگە نابێت بکرێتە ڕەوتێکی ئاسایی. @chya_ngo

سەردانێکی "کاک ئازاد هەڵەبجەیی" باخدار و جووتیاریی نموونەی باشووری کوردستان و هاوڕێیانیان بۆ مەریوان لە سەر بانگهێشتی ئەنجومەنی سەوزی چیا سەردانەکە بە چوون بۆ چەن باخ و کێڵگەیەک لە ناوچەی مەریوان و باس لەسەر خەسارەکانی چۆنیەتی باخداری و جووتیاری و دوورگرتن لە شێوازی هەڵە و خەسارەومەن بەڕێوە چوو. هەروەها ڕێکارگەلی بەهێزکردنی خاک بە مەرجی سەرەکیی پاراستنی سەرچاوە گشتییەکان وەک ئاو و دارستان و دیکەی پێکهاتە ژینگەییەکان بە مەبەستی پێشخستن و گەشەپێدانی پیشەی باخداری، جووتیاری و شیناییی زیاتری سەوزایی نیشتمان بە گوێرەی چۆنیەتی خاک و دۆخی کەشوهەوای ناوچە جیاجیاکان، بەر باس خرا و تاوتوێ کرا. بەو هیوایەی پێکەوە و هاوڕێ لەگەل خەمخۆرانی ڕاستەقینەی نیشتمان هەنگاو و پلانێکی گونجاو و پارێزەر دا بنێین بۆ ئاوەدانی و سەرسەوزی نیشتمانی پیرۆزمان. @chya_ngo

کومیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە دەبات: دانیشتنێک بۆ منداڵان لە سەر شێوازی نوێی کشت و کاڵ بە سەرنج‌‌د
کومیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە دەبات: دانیشتنێک بۆ منداڵان لە سەر شێوازی نوێی کشت و کاڵ  بە سەرنج‌‌دان لە دەس پێوە گرتن لە بەکار هێنان و درووست بەکار هێنانی ئاو کات: پێنج‌شەممە 8ی ڕەزبەری 2726ی کوردی کاتژمێر: 3ی دوانیوەڕۆ شوێن: بنکەی سەرەکی ئەنجومەنی سەوزی چیا @chya_ngo

‍ در پی حوادث کوهستانی سال‌های اخیر و با توجه به اهمیت تقویت ظرفیت‌های تخصصی امداد و نجات در مناطق کوهستانی، جمعی از فعالان و نیروهای متخصص این حوزه، با همکاری انجمن سبز چیا و مشارکت کانون کوهنوردان کوردستان، هیئت‌های کوهنوردی استان، سازمان آتش‌نشانی سنندج، باشگاەها و پشتیبانی استانداری در راستای توسعه توانمندی‌های امدادی و افزایش آمادگی برای حضور در حوادث کوهستانی، اقدام به تشکیل و سازمان‌دهی یک تیم تخصصی کردند. در همین راستا، تیمی متشکل از نیروهای باتجربه و متخصص از شهرهای مختلف استان کردستان، با هدف مشارکت و همپوشانی با تیم‌های امدادی حاضر در منطقه، برای حضور در عملیات جست‌وجوی آقای زانکو قلعه‌پرداز، کوهنورد مفقودشده سنندجی، به ارتفاعات دماوند اعزام شد. این تیم در کنار سایر گروه‌های امدادی و کوهنوردی حاضر در منطقه، در روند جست‌وجو و پایش بخش‌هایی از جبهه‌های مختلف دماوند مشارکت داشت و از ظرفیت نیروهای آموزش‌دیده و باتجربه در حوزه کوهستان استفاده کرد. هدف از این حضور، مشارکت در تلاش جمعی برای یافتن فرد مفقود، استفاده از ظرفیت نیروهای متخصص و تقویت همکاری و هم‌افزایی میان گروه‌های امدادی و کوهنوردی بود. لازم به ذکر است آقای زانکو قلعه‌پرداز، کوهنورد اهل سنندج، در شهریورماه با هدف صعود به قله دماوند عازم منطقه شد و پس از اعلام مفقودی، عملیات جست‌وجوی وی با مشارکت مجموعه‌های مختلف امدادی، کوهنوردی و تخصصی آغاز شد. این تصاویر، بخشی از حضور و فعالیت تیم امداد و نجات کردستان در عملیات جست‌وجوی آقای زانکو قلعه‌پرداز در ارتفاعات دماوند را نشان می‌دهد. یاد و تلاش برای نجات جان انسان‌ها، فارغ از هرگونه مرزبندی، هدف مشترک همه نیروهای امدادی و کوهنوردی است. @chya_ngo

‍ دست‌های آشکارِ تخریب و تاراج سرمایه‌های زیستی در قلب جنگل‌های مریوان جنگل‌های کانی‌چنار (بەیەڵە)، این سرمایه ارزشمند و میراث طبیعی مردم مریوان، سال‌هاست در برابر چشمان همگان قربانی تخریب، ریشه‌کنی، آتش‌زدن و تصرف قرار گرفته‌اند. در سال‌های اخیر، بنا بر مشاهدات و گزارش‌های محلی، افرادی سودجو و معلوم‌الحال و خائن بە این سرزمین با استفاده از بیل مکانیکی و دیگر ادوات اقدام به تخریب پوشش جنگلی، سوزاندن و تغییر کاربری این عرصه‌ها کرده‌اند؛ گویی بخشی از طبیعت عمومی را می‌توان در روز روشن به ملک شخصی تبدیل کرد و هیچ‌کس هم پاسخگو نباشد. این فقط نابودی چند درخت نیست؛ تکه‌ای از آینده مریوان است که در حال از بین رفتن است. جنگل‌های کانی‌چنار می‌توانستند با کمترین هزینه و با تکیه بر ظرفیت طبیعی خود، به یک پارک جنگلی کم‌نظیر و فضای سبز ماندگار شهری تبدیل شوند؛ میراثی که امروز در اختیار ماست تا برای نسل‌های آینده حفظش کنیم، نه اینکه در برابر تخریب و تصرف آن سکوت کنیم. پرسش مردم روشن است: با وجود این همه ادارات عریض و طویل، سازمان و نهاد مسئول و مسئولان به نام مردمی، چرا روند تخریب و تصرف این سرمایه عمومی متوقف نشده است؟ چه کسی مسئول حفاظت از این عرصه‌هاست؟ چه نهادی باید پاسخگوی تخریب‌های صورت‌گرفته باشد؟ مجوزی برای این اقدامات وجود دارد یا خیر؟ و اگر تخلفی صورت گرفته، چرا با آن برخورد مؤثر و شفاف نشده است؟ مردم حق دارند بدانند چه بر سر جنگل‌هایشان می‌آید و چه کسی باید پاسخگو باشد. اگر تخلفی صورت گرفته، باید متخلفان بدون ملاحظه مورد پیگرد قانونی قرار گیرند؛ و اگر مجوزی صادر شده، مبنای قانونی، صادرکنندگان و حدود آن باید شفاف و برای افکار عمومی روشن شود. جنگل‌های کانی‌چنار ملک شخصی هیچ‌کس نیستند؛ سرمایه عمومی و میراث طبیعی مردم‌اند. امروز سکوت در برابر نابودی این سرمایه، یعنی واگذار کردن بخشی از آینده مریوان به سودجویان. وقت آن است که تخریب متوقف، وضعیت این اراضی شفاف و مسئولان مربوطه در اسرع وقت برابر افکار عمومی پاسخگو شوند. @chya_ngo

کۆمیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، لە چوارچێوەی چالاکییە پەروەردەیی و ژینگەییەکانی خۆی، گەشتێکی زانستی و سەیرانێکی سروشتی بۆ منداڵە بیرسەوزەکانی خۆی بەڕێوە برد، بۆ ئەوەی زیاتر لەگەڵ ژینگە و گرنگیی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان ئاشنا ببن. لە بەشی زانستیی گەشتەکەدا، مامۆستایانی بەشی منداڵان بە شێوەیەکی سادە و سەرنجڕاکێش، باسی ئاو، سەرچاوە ئاوییەکان، گرنگیی ئاو بۆ ژیان و شێوازی دروست و بەرپرسیارانەی بەکارهێنانی بۆ منداڵان کرد. لە دوای بەشی زانستی، منداڵان دەرفەتیان هەبوو لە دڵی سروشتدا بە یاری و کایە و چالاکیی جۆراوجۆر، ڕۆژێکی پڕ لە خۆشی و وزە و یادەوەرییە خۆشەکان بەسەر ببەن. باوەڕمان وایە منداڵێک کە سروشت دەناسێت، سروشتی خۆش دەوێت؛ و دەتوانێت داهاتوویەکی سەوزتر دروست بکات. @chya_ngo

کومیتەی منداڵان و مێر منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە دەبات: گەشتێکی زانستی بۆ نێو سروشت کات: دووشەممە ۳۰ی خەرمانانی ۲۷۲٦
کومیتەی منداڵان و مێر منداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە دەبات: گەشتێکی زانستی بۆ نێو سروشت کات: دووشەممە ۳۰ی خەرمانانی ۲۷۲٦ کاتژمێر: ۲ی دوانیوەڕۆ شوێنی کۆبوونەوە: مەیانی باوەڕەشی (یارانکۆ) @chya_ngo