cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

Paşay Baran

🔶ئەگەر مردم شێعرەکانم بۆ شێتەکان بخوێننەوە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔶کاناڵی تایبەتی حسێن جەوانشیر(پاشای باران) 🔶شێعر و وەرگێڕان 🔶پەیوەندی: @pashaybaran1 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
623
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-17 أيام
-530 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

خزم سەید عەلی ساڵحی و: پاشای باران هۆ هاوڕەگەزی تەریکی من بەم زووانە حەوت دەریا بۆ سەردانت دێن. ئێمە لە  تاریکیا تۆ بەتەنێ جێ ناهێڵین ئامۆزا! هۆ ئامۆزای بەرخۆدانەکان! بەم زووانە زیندوو بۆ ڕەشماڵی هەنار و ئاوێنە دەگەڕێیتەوە. جارێ دوا سترانی حەوت دەریا شاراوە و لە پەردەدا بچڕە! دوا ژوانمان ورینگەی بێبڕانەوەی ژیانە، تەنانەت لەسەر گڵکۆی ڕێپێنەدراوی مردووان. ــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
هەر چوار بەرگی کتێبی "خولیاکانی کەوشەنی با" لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر. ناونیشان: هەولێر، پارکی سامی عەبدولرەحمان،ژووری E5 ــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
إظهار الكل...
جگە  لەو کتێبانەمان وا لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە بەشداری پێشانگەی کتێبی هەولێریان کردووە ئەم کتێبانەشمان لەلایەن چاپەمەنی ماد و مادیارەوە بەشداری هەر ئەو پێشانگەیان کردووە 1ـ با لە گەڕەکی پەپوولەپاییزەکاندا(کۆمەڵەشێعر/ پاشای باران) 2ـ گۆرانییەکانی ئەو پیاوەی لە پاییزەوە هاتبوو( وەرگێڕان/شێعر/پاشای باران) 3ـ باڵندەی گریان(وەرگێڕان/ شێعر/پاشای باران) 4 ـ هەتاهەتا درەنگان(کۆمەڵەشێعر/ بێهناز جەوانشیر) ناونیشان: هەولێر، پارکی سامی عەبدووڕەحمان، پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب، ڕێڕەوی D ژووری d14 وەشانخانەی مادیار ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
إظهار الكل...
ئەم کتێبانەمان لە پێشانگای کتێبی هەولێر  لە (ژووری E5/دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) دەس دەکەون 1ـ خولیاکانی کەوشەنی با (بەرگی 1و2و3و4) 2ـ زایەڵەی شارێکی سوور (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر) 3ـ بەتاڵێکی بەتال (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر) 4ـ زایەڵەی شارێکی سوور( وەرگێڕان/ شێعر/ پاشای باران) ــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
إظهار الكل...
بەرگی سێ و چواری "خولیاکانی کەوشەنی با" لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاو بوویەوە. ڕەنگە زۆربەی هاوڕێیان ئاگادار بن کە "خولیاکانی کەوشەنی با" کۆکراوەی حەکایەتە فۆلکلۆرەکانە، وا ئێمە ساڵانێکە سەرقاڵی کۆکردنەوەیانین. هەڵبەت بە چاپی بەرگی سێ و چواری کتێبی" خولیاکانی کەوشەنی با" دوایی بە کتێبەکە نایێت و بەرگی پێنج و شەشی هەر ئەو کتێبە کۆتایییان هاتووە، کەوا هیوادارین لە ساڵی داهاتوودا ئەوانیش چاپ بن. لە ئێستەدا سەرقاڵی بەرگی حەوتی ئەو کتێبەین، کە هیوادارین بتوانین ئەم بەرگەش کۆ کەینەوە و بەم شێوەیە سامانێکی زۆرتر لەم وێژە ڕەسەن و بەبایەخەمان پێشکەشی نەوەی داهاتوو و کتێبخانەی کوردی بکەین. بێگومان کۆکردنەوەی حەکایەتە فۆڵکلۆرەکان دەبوو زۆر زووتر و لە کات و ساتێکی ترا کۆ کرابانەوە، کە بەداخەوە نەکراوە. بۆیەش لە ئێستەدا کۆکردنەوەیان زۆر جار ئەستەم و دژوارە؛ لەبەر ئەوەی ئێستە ئیتر زۆربەی هەرە زۆری حەکایەتبێژەکان بە خۆیان و حەکایەتەکانیانەوە ژیانیان جێ‌ هێشتووە و ئیتر لە ژیاندا نین. هەرچەن ئێمە بیست ساڵ لەمەو بەر ئەم کارەمان دەس پێ کرد و ئەودەم هێشتا دەمانتوانی تاکوتەرا حەکایەتبێژ و هەروەها کەسانێک کە هێشتا حەکایەتەکانیان لەبیر مابوو بدۆزینەوە و تۆماریان کەین و پاشان بیاننووسینەوە، بەڵام مخابن ئێستە ... لە ڕاستیدا ئەوەی ئێمە وەک ئەرکێک لەدەسمان هاتبێ کردوومانە و هیوادارین توانیبێتمان زۆرترین حەکایەتمان لە مردن ڕزگار کردبێ و وێژەی زارەکیی کوردی بەم کارە بەشێک لە سامانی خۆی بۆ گەڕابێتەوە. هەرچەن دیسانیش لە گشت هاوڕێیان داواکارین، لەمەڕ ئەم ئەرکە پیرۆزە هاریکارمان بن و هەرکەس حەکایەتبێژێ دەناسێ کە هێشتا دەژی و یان هەر کەسێک حەکایەتەکانی لەبیرە و دەتوانێ یارمەتیمان بدات پێمان بناسێنت، هەتا زۆرترین حەکایەتی فۆلکلۆری کوردی لە نەمان ڕزگاریان بێت. دیسانیش سپاس و ڕێزی تایبەتمان هەیە بۆ گشت ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا هاوکارییان کردین. ـــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
إظهار الكل...
بەرگی سێ و چواری خولیاکانی کەوشەنی با چاپ و بڵاو بوونەوە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
إظهار الكل...
خولیاکانی کەوشەنی با کۆکراوەی حەکایەتەفۆلکۆرەکان بەرگی سێ و چواری خولیاکانی کەوشەنی با بەمزووانە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ و بڵاو دەبنەوە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ @baranstani1
إظهار الكل...
تەنانەت لە دواڕۆژی فێستیڤاڵیشدا کاتێ خەڵاتەکان دابەش کران و تاقمێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی بۆ خزمەتیان بە هونەر و کەلتووری کوردی خەڵات کران، چاوم لێ‌ بوو کە چۆن ئەم بە چاوێکی پڕ لە ئێرەییەوە، لە پشت چاویلکە تەماوییەکانییەوە لە چۆنیەتیی هەڵبژاردنی ناوەکانی دەپرسی و تەمێک دایگرتبوو کە بۆ پاش تەمەنێک کاری هونەری ناوی لە ڕیزی ئەو ناوانەدا نییە کە ڕەنگە بە هەر هەموومانەوە نیو هێندەی ئەو بە هونەرەوە نەسووتابووین؟ بەڵام نەیوت و ئێمەش سەرقاڵی دیمانەکان، نە لەومان کۆڵییەوە و نە بیرمان لای داواکاری و ڕاسپاردەکەی بوو. لە هۆڵەکەش کە هاتینەدەر، هەواڵمان زانی کە بە ناهومێدی لە سلێمانی ڕۆییەوە بەرەو هەولێر، بەڵکوو لەوێ کەسێک بیبینێ و باوەشی بەڕوودا بکاتەوە؛ کەسێک کە هەر هیچ نەبێ ڕاسپاردەیی بفامێنێ. ئەگەرچی لەوێش تەنیا مەجاڵی ئەوەندەی درایە کە چەند گۆرانییەکی لە تەلوفزیۆنێک  بخوێنێ و بۆ خوێندنی "مامەکۆڕنۆ"یان، کەڵەهونەرمەندێکی لێ ڕاست بێتەوە کە: -  هەیهۆ خۆ ئەوە لە منی دزیوە ... ئەویش لە کاتێکدا کە هەر خۆی لەو تەلەفزیۆنەدا وتبووی "ئەم کارە هی فلانە کەڵەهونەرمەندە و من بە یارمەتیی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی، دەستێکم بە مێلۆدییەکەیدا هێناوە". بەڵام "هەیهۆ" کاری خۆی کرد و ئەم بە یەکجاری نازناوی "دز"ی بە سەردا بڕا؛ ڕەنگە ئەمە ئەو خەڵاتە نەبوو کە ئەو چاوەروانی دەکرد! نازانم بۆ هەرچی دەکەم ناتوانم خۆم لە وێنا ئیگیزیستانسییە لە تاوانباربوون هەمبەر بە عەلی زەندی بسڕمەوە کە چەندە هەڵسوکەوت و هەڵبژاردنەکانی ئێمە دەتوانێ دۆزخی دیتری بێت. بە تایبەت کاتێ کە ١٠ ساڵ دواتر لە ڕاپۆرتێکی بی‌بی‌سیدا سەبارەت بە ئاوارەکانی ئێران لە کەمپەکانی وەنکوێر دەیبینییەوە. دەبینی کە چۆن هەواڵنێرەکە بەم دێرەوە کە "لێرە کوردێکی لێیە و ئیدعای هونەرمەندبوون دەکا"  ڕوو لە ژوورێکی تەنەکەیی دەکا و کاتێ دەرگا دەکرێتەوە، عەلی زەندی پیرتر لە هەموو ژیانی وەدەردەکەوێت و بە نیشاندانی چەند وێنەی پەڕپووت بە دیواری ژوورەکەیەوە دەیەوێ "هونەرمەندبوونی" لەو ئیدعایە داتەکێنێ کە هەواڵنێرەکە دابوویە پاڵی، بەڵام نەیدەزانی ڕاپۆرتەکە لە "ئاوارەکان" دەگەڕا، نەک لە هونەرمەندان و ئەو لەو کاتەدا سووژەیەک بوو کە زیاتر لەوەی هونەرمەند بێت، "ئاوارە" بوو. لەم وێنایەدایە کە تۆ هەست دەکەی کەم نین ئەوانەی دەستیان لەم پیربوون و ئاوارەییەدا هەیە؛ تۆ و زۆر ئەوانی تری کە پەیجوری خۆی و ڕاسپاردەکەی نەبوون. ئەوانی بە دەنگی کوردانەی موعجەب بوون، کە  دەستڕۆیشتوو بوون و دەیانتوانی لە ناوەندێکی هونەریی سلێمانی گلی دەنەوە، یان لانی‌کەم خەڵاتێکی بدەنێ بۆ خزمەتە هونەرییەکانی. هەر ئەوەش نا خۆ دەیتوانی بوختانی دزبوونی لە سەر لابەن. ئەرێ ئێمە هەر کام پڕاوپڕین لەو ڕاسپاردانەی کە هیچکات بە گوێی خاوەنەکەیمان نەگەیاندووە، پڕین لەو بەڵێنانەی کە هیچکات ڕامان‌نەپەڕاندووە، ڕێک وەک ڕاسپاردەی کاپیتان مەولوودی بۆ بڵاوکردنەوەی بیرەوەرییەکانی لە لایەن قەڵەم‌بەدەستانی ناوداری ئەودەم کە ئەگەر تۆزێک هەستی بەرپرسایەتیان ببا، لانی‌کەم بەشێکی زۆری ئەو بیرەوەریانە نەدەفەوتان کە یەک بە یەکیان کرۆنیکێلگەلێک بوون کە مێژووی ئێمە تا ئێستاشی لەسەر بێ، بە نەبوونیان هەژار کەوتووە و ئەگەر ببان، ڕەنگە وەک بنیامین دەڵێ: یاریدەری ڕۆماننووسەکانمان دەبوون لە بەرامبەر بیرهێنانەوە کورت و تیژتێپەڕەکان. ئێستا کە عەلی زەندی کوچی دوایی کردووە جێی خۆیەتی بیر لەو هەمووە ڕاسپاردەیە بکەینەوە کە قورسایی خستۆتە سەر شانمان و ئێمە خۆمان لێ نەبان کردووە و بگرە گەلێ جار حەزمان کردووە ڕاسپێرەکان بمرن و ئێمە لە ژێر بارستا و قورسایی ڕاسپاردەکانیان بێینە دەر. بی‌گومان لەم سۆنگەوە دەکرێ تەعبیرێکی نوێ لە "مەرگ‌پەرەستی"ی خۆمان بدەینەوە؛ "ئێمە حەز بە مردنی دەوروبەرییەکانمان دەکەین، چون تەنیا مردووانن کە لە ڕاپەڕاندنی ڕاسپاردەکانیان ناکۆڵنەوە". دەنا پێموا نییە هێندە دەروەستی بەو داوەرییەوە بێت کە کامۆ لە "ڕووخان"دا دەیداتە پاڵ ئارەزووی مردنی خۆشەویستان و نزیکان. چونکە تەنیا ڕاسپاردەکانن کە سارتر وتەنی، جەهانمی هەڵبژاردنمان بیر دێننەوە و دەمانکەنە بەرپرسی مرۆڤ‌بوونمان: ئەویش نە تەنیا بۆ مرۆڤ بە واتای تاک‌بوونی، بەڵکوو بە واتای گرێ‌خواردنەوەمان بە یەک یەکی مرۆڤەکانی تر. ــــــــــــــــــــ @baranstani1
إظهار الكل...
ئەو ڕاسپاردانەی قەت ناگەنە مەقسەد بۆ کۆچی دوایی عەلی زەندی ئەمجەد غوڵامی کاتێ تازە هەوای نووسینی چیرۆکی "هەقایەتی خودا نووسەرەکه و مینۆتۆر"ـم کەتبووە خەیاڵ و کەسێکی تایەکاریم (کەسێک کە تا کاتی نووسینی ئەو چیرۆکە لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی، چواردە ساڵی ڕەبەق هەر لەوبەری کۆڵان ڕووبەڕووی دەرگای ماڵی خۆی دەنووست، بێ‌ ئەوەی هیچکات بچێتە ماڵی خۆی) وەک سووژەی نووسینی ئەو چیرۆکە دەست‌نیشان کردبوو و شەوێکی تا درەنگ لەگەڵ هاوڕێیەکی نزیکمدا خەریکی شەن‌و‌کەوکردنی کەسایەتییەکەی بووین. لە گەڕانەوەدا لە بیرمە کاتێ بەو کۆڵانەدا تێپەڕیم، وەک بڵێی زانیویەتی کە بڕیارە بیکەمە چیرۆک، لە دوورەوە هەرای لێ کردم: -  بەڵێ مام برایم؟ -  نازانی کێ ئەم چرایه هەڵدەکات؟ ئینجا دەستی بۆ چرای سەر دارکۆڵەکەکە درێژکردەوە و: -  دەڵێن به دەستی شارەداره، دەیناسی؟ "شارەدار"ـه‌کەی به تەوسێکی وەهاوه دەربڕی کە من زۆر نەزانانە لام لێکردەوه و وتم: ڕەنگه وابێ... ئەو وەک نەیبیستبێ خۆ کێشایه نێو تاریکی و من به دوایدا. گوێم لێ‌بوو، به دڵپڕییەکەوه وتی: مەردی ئەڵڵا به پێی بکۆژێنەوە ... خەوی لێ حەرام کردووم ... ئەم کەسە کە دەڵێم هەمان کەسە کە لە چیرۆکەکەی مندا: چواردە ساڵی ڕەبەق هەر لەو کۆڵانەدا ڕادەکشا، سەرمای دەبوو، گۆرانی دەوت، وڕینەی دەکرد و زۆر شتی تر... ئەرێ، من هەر ئەو شەوە چیرۆکەکەم نووسی و زۆر شاگەشکە لە نووسینی ئەو چیرۆکە، ڕاسپاردەکەییم لە بیر خۆم بردەوە و ئەوم لە وێنایەکدا قەتیس کرد کە هێشتاش لە ژێر تیشکی خەوڕەوێنی چراکەدا چاوەروانە من شتێ بکەم و نەمکرد و نەموت کە لە توانای مندا نییە. بە مەودای دوو ساڵ پاش ئەم ڕووداوە، کاتێ لە فێستیڤاڵی سلێمانیدا بۆ چیرۆکێکی تر میوان بووم، ڕاسپاردەیەکی تر بەربینگی پێ گرتم. ئەویش لە ڕۆژی یەکەمدا، کاتێ تووشم بوو بە تووشی هونەرمەندێک کە دەنگی دیوان و ئەڵڵاوەیسییەکانی هەمیشە و هەر هەمیشە ڕۆحی زاخاو دابووم. ئەرێ مەبەستم "عەلی زەندی"یە کە بۆ چەن ڕۆژێک دەچێ هەواڵی مەرگی بڵاو بۆتەوە. هەمان کەسێک کە هەر کات لە تەلەفیزیونی سنەوە دەیخوێند، فرمێسکە ورد و درشتەکانی دایکم لە یادی برای جوانەمەرگیدا بە گۆنای جوان و خەمۆکیدا دەتکانە خوار و کەسمان زاتی نەدەکرد بە گۆڕینی کەناڵەکە لەم گریانەی هەڵبڕێ و ئەو دەیخوێند: -  دایەگیان بگری بە حاڵی زارم/ نەماوە ئیدی سەبر و قەرارم ... ئەرێ خۆی بوو، بڕوام نەدەکرد ئاوا سووک و ئاسان لە نزیکەوە بیبینم و لەگەڵیا بدوێم. کە سەری قسەمان دامەزراند، دیتم ئەویش ڕاسپاردەیەکی پێیە، هاتبوو لەو شارە، لەو ژیانە نوێیە کە لەو ساڵانەدا وەک یۆتۆپیایەک دەرگای بەڕووی کورداندا کرابۆوە، گلی دەنەوە و شوێنێکی بدەنێ و ئەم ژیانێکی تر لە پاڵ هونەرەکەی تاقی بکاتەوە. پێی وابوو ئێمە زۆر دەستمان دەچێت و دەتوانین لای دەستڕۆیشتووان قسەیەکی بۆ بکەین. تەنانەت شەو لە هۆتێل، کاتێ بە دڵێکی پڕەوە و بەو دەنگە ڕەسەنەی و بە بێ هیچ ئامێر و ماکێکەوە، بۆ دەستڕۆیشتووانی خوێند: -  من بێ گوناهه‌م من بێ په‌ناهه‌م/ من بۆ ئاواره‌م وەڵڵا بێ‌چاره‌م/ ئاخ یاران وه‌رن بمبینن ... هەموو کەیفخۆش هەر تەنیا چەپڵەمان لێدا و کەس لە ئاوارەییەکەی نەپرسی. تەنانەت لە بیرمە کە چۆن هاوڕێیەکی باشووری کە خۆی لە ئەورووپا گەڕابۆوە و لەوێ مۆسیقای دەخوێند، هێندە سەرسامی دەنگی ببوو کە بە سرتەیەکەوە پێی وتم: -  ئەم دەنگە لە کوێوە دێ، ئەم دەنگە ڕەسەنە، ئەم دەنگە کوردانە... ئەم دەنگەی کە دەمێ ساڵە لە ماڵی کورداندا نەماوە ... ئەرێ هەموو بەو دەنگە ڕەسەنە سینەدەفتەرییە موعجەب بووین کە هیچ تەعبیرێک هێندەی ئەو تەعبیرەی کانت بۆ هونەر نایپێکێ؛ ئەو پراوپڕبوو لە "مەبەست‌مەندییەکی بێ‌مەبەست". هەموو موعجەب بووین بەو دەنگەی کە مێژووییەک بوو لە سەرلەبەری مۆسیقای کوردی و هاوکات ناوبژییەک بوو بۆ هەنبان‌کردن و ڕاگواستنەوەی هەموو دەنگەکانی ناو مۆسیقای کوردی بۆ ئێمە  و بەرەکانی پاش ئێمە، بەڵام ئەو لەو کاتەدا تەنیا گۆرانی نەدەوت، خەریک بوو خۆی هەڵدەڕشت و گۆرانی کردبووە زمانحاڵی ڕەنج و ئاوارەیی خۆی؛ بۆوەی بیبینن و نەماندی. ئەرێ کەسمان ئەو "من"ـه‌ی نەدەی کە لە پشت ئەو دەنگەڕا دەستی بۆمان درێژ کردبۆوە و داوای یارمەتی دەکرد.
إظهار الكل...
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.