cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

نەوەکانی سەلاحەدین

تێکۆشان بۆ گێڕانەوەی حوکمی اللە له کوردستان. @hafid_salahadin پەیوەندی

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
672
المشتركون
-124 ساعات
-37 أيام
-1930 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

👈ئاگاداربن 👉 ڕۆژوی ۱۰ محرم لەدەست خۆتان مەدەن ئەگەر بۆشتان کرا نۆی موحەڕەم ۹ی لەگەڵ بگرن .. ✨👈پێغەمبەر ـ صلی الله علیە وسلم ـ ئەفەرموێت صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ رواه مسلم ۱۱٦۲ ‌واتا : بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عاشوڕا مایەی سڕینەوەی گوناه و تاوانی ساڵی ڕابردووە ‌ وە هەر پێغەمبەر ـ صلی الله علیە وسلم ـ لەوکاتەدا فەرمووی : لَئِنْ بَقِيتُ إِلَى قَابِلٍ لأَصُومَنَّ التَّاسِعَ ». وَفِى رِوَايَةِ أَبِى بَكْرٍ قَالَ يَعْنِى يَوْمَ عَاشُورَاءَ صحيح مسلم ۲۷۲۳ ‌واتا : ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بمێنم ئەوا ڕۆژی نۆیەمیشی لەگەڵ بەڕۆژوو دەبم. ‌ ٭ بۆیە سونەتە لەم دوو ڕۆژانەدا بەڕۆژوو بین و زۆریش سونەتێکــی گەورەیە ‌ پێغەمبەر ـ صلی الله علیە وسلم ـ فەرمووی إِنَّ عَاشُورَاءَ يَوْمٌ مِنْ أَيَّامِ اللَّهِ فَمَنْ شَاءَ صَامَهُ وَمَنْ شَاءَ تَرَكَهُ صحيح مسلم ۲٦۹٨ واتا : عاشورا ڕۆژێكە لە ڕۆژەكانی اللە هەركەس ئەیەوێت با بەڕۆژوو ببێت تیایدا و هەركەسێكیش ئەیەوێت با نەیگرێت و تیایدا بەڕۆژوو نەبێت. ‌ ٭ عاشورا ڕۆژێكی گەورەو شەرعییە, هۆكارو بۆنەكەشی ئەوەیە كە لەو ڕۆژەدا اللە فیرعەونی لەناوبردو موسا (عليه السلام) و گەلەكەیی ڕزگار كرد ✨✨👇👇👇👇👇👇👇✨✨ http://telegram.me/nawakanisalahadin
إظهار الكل...
نەوەکانی سەلاحەدین

تێکۆشان بۆ گێڕانەوەی حوکمی اللە له کوردستان. @hafid_salahadin پەیوەندی

Photo unavailableShow in Telegram
🕋ساڵی نوێی ۱٤٤٦ ی کۆچی🕌 ۱٤٤٦ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆچی پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلم) و هاوەڵە بەڕێزەکانی لە🕋مەککەی پیرۆز بۆ شاری 🕌مەدینەی منەووەرە وازیان لە خزم و کەس و کار و ماڵ و سامان و هەمووشتێک هێنا لەپێناو اللە و دینەکەیدا. ئەم کۆچە کۆچکردن بوو لە دەست زووڵم و ستەم و خراپەکاریی بۆ دادگەری و ئارامی و دینداری ، وەسەرەتای هەڵهاتنی خۆری ئیسلام بو بۆ بە گژدا چونەوەی ستەم و بێباوەڕی بەداخەوە ئەمڕۆ ئێمەی موسڵمان ساڵی کۆچیمان پشتگوێ خستووەو منداڵەکانیشمان بێ ئاگان لێی بۆیە واجب و پێویستە خۆمان و منداڵەکانمان فێر بکەین و کاری پێ بکەین و فەرامۆشی نەکەین .. 👈 یا اللە هەموو ئەو برایانەی بۆ سەرخستنی دینەکەت هیجرەتیان کردوە لێیان وەرگریت و پاداشتی دونیاو قیامەتیان پێ ببەخشید.. ئەم ساڵ ببێتە ساڵی سەرکەوتن ساڵی بەرەکەت و خۆشی موسوڵمانان و لەناوچونی کافران وە برایانمان لە زیندانی تاغوتان ڕزگاریان بێت . ئامین یا ارحم الراحمین یا مجیب خۆمان و ماڵ و منداڵمان بە فیدات بین ئەی پێغەمبەری اللە . اللهم صل علی محمدوآل محمد ✨✨👇👇👇👇👇✨✨ ‏http://telegram.me/nawakanisalahadin
إظهار الكل...
نەوەکانی سەلاحەدین

تێکۆشان بۆ گێڕانەوەی حوکمی اللە له کوردستان. @hafid_salahadin پەیوەندی

من_اروع_الأناشيد_الإسلامية_بدون_.mp32.75 MB
👈چیرۆکێکی پەند ئامێز بۆ هەموو کاربەدەست و باوکێک .. جارێکیان (مقاتل کوڕی سلێمان) رووی کردە کۆشکی خەلیفە (مەنسور ) ئەو رۆژەی بە خەلیفە ھەڵبژێردرا. خەلیفە مەنسوور گووتی: ئەی مقاتل ئامۆژگاریم بکە. مقاتل گووتی: بەچ ئامۆژگاریت بکەم ئەی خەلیفە بەوەی بینیم یا بەوەی بیستم. خەلیفە گووتی: بەوەی بینیت. مقاتل گووتی: ئەی پێشەوای موسڵمانان. خەلیفە عومەری کوڕی عەبدلوعەزیز کە خەڵکی ژێر دەسەڵاتی هەموو تێر بوون ؟! ١١ کوڕی ھەبوو، کاتێک کۆچی دوایی کرد ، ١٨ دیناری لە دوای خۆی جێھێشت، بە پێنج دیناری کفنی بۆ کڕا و مەراسیمی بۆ گیرا ، ئەوەی مایەوە بەسەر منداڵەکانی دابەش کرا ؟! بەڵام خەلیفە ھشامی کوڕی عەبدولمەلیک ١١ کوڕی ھەبوو ، کاتێک کۆچی دوایی کرد ھەر کوڕێکی یەک ملیۆن دیناری وەک میرات وەرگرت؟! بەڵام سوێند بە اللە ئەی خەلیفەی موسڵمانان. لەیەک رۆژدا دوو دیمەنم بینی، بینیم یەکێک لە کوڕەکانی خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیز ئەوەندە اللە بەرەکەتی دا ١٠٠ ئەسپی دەکردە خێر لە پێناو جیھاد لە رێگەی اللە . وە بینیم یەکێک لە کوڕەکانی خەلیفە ھیشام هیچی نەبوو لە بازاڕ سواڵی دەکرد ؟! ئەی خەلیفە موسڵمانان، کاتێک خەلیفە عومەری کوڕی عبدالعزیز لەسەرە مەرگ بوو خەڵک پێیان گووت: چیت بۆ منداڵەکانت جێھێشتووە؟ ئەویش گووتی: تەقوای اللەم بۆ بەجێھێشتوون، ئەگەر پیاوی چاک بن، ئەوا اللە خۆی ئاگاداریان دەبێت، ئەگەر پیاوی خراپیش بن، شتێکیان بۆ بە جێ ناھێلم بێ فەرمانی اللەی پێ بکەن . ئەمە بۆ ئەوەیە پەندی لێ وەربگرین و هەموو غەممان نەبێتە کۆ کردنەوەی ماڵی دونیاو سەرف نەکردنی لە ترسی تەواو بوونی و بەجێ هێشتنی بۆ ماڵ ومنداڵ ؟! دوای خۆمان نەزانین ئاخۆ بۆ حەڵاڵ بەکاری دێنن یان حەرام ❓ شتێکیان بۆ جێبێڵین باشە هەر وەک چۆن اللەی بەبەزەیی و دادگەریش دەفەرموێت لە سورەی نیساء۹ اعوذبالله من الشیطان الرجیم ( وَلۡيَخۡشَ ٱلَّذِينَ لَوۡ تَرَكُواْ مِنۡ خَلۡفِهِمۡ ذُرِّيَّةٗ ضِعَٰفًا خَافُواْ عَلَيۡهِمۡ فَلۡيَتَّقُواْ ٱللَّهَ وَلۡيَقُولُواْ قَوۡلٗا سَدِيدًا ) ستەم لە منداڵان مەکەن: ئەو کەسانەش کە لەپاش خۆیان چەند وەچەو منداڵێکى بێ دەسەڵات و لاواز بەجێ دێڵن ، دەبا لەکاتى وەسیەتکردندا ترسى خوایان لەدڵدا بێ و، شتێکى وا لەپاش خۆیان رانەسپێرن ناهەقیى وستەم بێ،دەبا لەخوا بترسن و هەمیشە بەرامبەر بەمافەکانیان قسەى باش و پەسەند بکەن. واتە: جۆرە وەسیەتێ نەکەن، زیان بەژیان و ژیوارى خێزانە جێماوەکەى بگەیەنێ و، بەوهۆیەوە لات و کەلەلا بکەون، (سەعدى کوڕى ئەبى وەققاص) نەخۆش بوو و ویستى دووبەشیى ماڵەکەى بکاتە خێرو صەدەقە، جێى ئاماژە پێکردنە تەنیا کچێکی منداڵی هەبوو، ئەوجا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ریَِى لێگرت و نەیهیشت، ویستى نیوەى ببەخشێ، هەر رێى نەدا، کردیە سێیەک، ئینجا رێگەى داو، فەرموویشى هێمان سێیەکیش زۆرە، جا بۆ دوایى فەرمووى: ((..إنك أنْ تَذَرَ ورَثَتَكَ أغنياءَ خيٌر مِنْ أنْ تَذَرَهُمْ عالَةً يَتَكَفّفُونَ النَّاسَ..)) (صحيح البخاري / ١٢٤٧). واتە: پاش خۆت میراتبەرەکان ئەگەر ئیماندار و لەخواترس بوون و بەتێرو تەسەل بەجێ بێڵیت باشترە ، اللە اکبر لەم دینە چەنێ بێ کەم و کورتیە اللهم لک الحمد والشکر . ✨✨✨👇👇👇👇👇✨✨✨ @nawakanisalahadin
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
Photo unavailableShow in Telegram
👈پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی.. خراپترین قازانج ،کاسپی و داهات . مارەیی سەرپێچی واتە بە ناحەقی مارەیی وەربگیرێت ، بەهاو نرخی سەگ( سەگ فرۆشتن) ، نرخ و پارەی کەڵەشاخ بەپارە کەڵەشاخ حیجامەت بۆ خەڵکی بکەیت .. @nawakanisalahadin
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
👈 وتەیەکی حەق و جوانی د.زاکیر نایک : دەڵێت چـەند شێخێکی سەلەفی سعودیم بینی وتم : بۆ بەخۆتان ئەڵێن سەلەفی... وتیان ئاخر ئێمە شوێن سەلەفی ساڵح کەوتوین منیش ووتم : ئایا شوێن سەلەفی صالح بکەوین یان شوێن پێغەمبەر محمد (صلی الله عليە و سلم) ؟ گوتیان : بێگومان پێغەمبەر محمد (صلی الله عليە و سلم) منیش گوتم : بەخۆتان بڵێن محمدی باشتر نیە؟ هیچیان نەوت پاشان وتم : شوێن پێغەمبەر صلی الله عليە و سلم)بکەوین باشترە یان الله (عز و جل)؟ وتیان : بێگومان الله وتم : ئەوکەسەی شوێن الله جل جلاله دەکەوێت چی پێ دەڵێن ؟ اللە چی ناوێکی لێ ناوین وتیان : موسوڵمان منیش وتم : دەیبا موسوڵمان بین نەک بەناوی جیاواز تەفرەقە دروست بکەین... ئێمە ئومەتێکین لەسەرەتاوە هەر موسوڵمان بووین دەبا تا کۆتاییش هەر موسوڵمان بین. @nawakanisalahadin
إظهار الكل...
👈 خۆ بەکەم زانی ئیمام و پێشەوایانمان فضیل بن عیاض دەستی ئیمامی سفیان بن عیینەی گرت و چونە دۆڵێک وە پێی گووت : ئەگەر تۆ وا گوومان دەبەیت کەوا لەسەر ئەو زەویەدا کەسێک هەبێت لەمن و تۆ خراپتر بێت ئەوا خراپترین گوومانت بردووە . [ لە سیر ٲعلام النبلاء ترجمەی ئیمامی فضیل هاتوە ] سبحان اللە خیر العابدین لەلووتکەی تەقواو عیبادەت و لەخواترسان بوو کەچی خۆیان پێ لەهەموو خەڵك خەراپتر بوو ! ئەمڕۆ ئێمە لەلووتکەی جهل و خراپەین ، خۆمان لەهەموو کەس پێچاکترە ⁉ ئەگەر بەیەکێکیش بڵێین خوا هیدایەتت بدا ڕەنگە پێی ناخۆش بێت و بڵێ : بۆ کاکە گومڕام خوا هیدایەتم بدات ! @nawakanisalahadin
إظهار الكل...
Photo unavailableShow in Telegram
اختر خطة مختلفة

تسمح خطتك الحالية بتحليلات لما لا يزيد عن 5 قنوات. للحصول على المزيد، يُرجى اختيار خطة مختلفة.