ar
Feedback
ک.د.ئازاد (شیعر)

ک.د.ئازاد (شیعر)

الذهاب إلى القناة على Telegram
5 218
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+127 أيام
+1730 أيام
أرشيف المشاركات
من دانیشتووی وڵاتێکم پڕ لە یاسای داسەپاوە کە نامهەوێ شەڕیش بگا بە کۆتایی بێ چەک خەوم لێناکەوێ! #ک_د_ئازاد @azadbane

جار جار لە بیرم دەچتەوە نەفەس کێشان بەڵام قەت فەرامۆشی ناکەم خۆشەویستی خەڵکەکەم و نیشتمانەکەم، کوردستان! #ک_د_ئازاد @azadbane

کە پردەکان دەڕووخێنی بە بێ خەیاڵ گەڕانەوە دەبێتە خەونێکی مەحاڵ! #ک_د_ئازاد @azadbane

ئەوەی سینگی کەسانی خۆی دەکاتە کێلک و نیشانە پردەکانی گەڕانەوە دەڕووخێنێ و دەچێتە ڕیزی بێگانە! #ک_د_ئازاد @azadbane

جار جار لە بیرم دەچتەوە نەفەس کێشان بەڵام قەت فەرامۆشی ناکەم خۆشەویستی خەڵکەم و نیشتمانەکەم، کوردستان! #ک_د_ئازاد @azadbane

لە ناو شەقامەکانی شار دەنگی قرمژنی تفەنگ دێ و لە ماڵەوە شێعرەکانم شەهید دەبن! #ک_د_ئازاد @azadbane

دەسەڵاتی زوڵم و ستەم لە ئێستا و کۆن لە دوو کات دا خوێنڕێژترن: کاتێ دێن و کاتێ دەڕۆن! #ک_د_ئازاد @azadbane

هیچ دەوڵەتێ تا سەر نییە دەسەڵاتی مەزنترین ئیمپڕاتۆری سەرجیهانیش زۆر ئاسایی ڕۆژێک دەگا بە کۆتایی! #ک_د_ئازاد @azadbane

کە پردەکان دەڕووخێنی بە بێ خەیاڵ گەڕانەوە دەبێتە خەونێکی مەحاڵ! #ک_د_ئازاد @azadbane

ئەوەی سینگی کەسانی خۆی دەکاتە کێلک و نیشانە پردەکانی گەڕانەوە دەڕووخێنێ و دەچێتە ڕیزی بێگانە! #ک_د_ئازاد @azadbane

منیش دەنگ دەدەم بە شەقام کاتێ لە ئازادی دەدوێ! بێدەنگی چەندە تاوانە کاتێ وڵات وەک زیندانە! #ک_د_ئازاد @azadbane

دوێنێ مافی مرۆڤم دی کڵاوی پەهلەوی لە سەر بوو چەفیەیەکی لە مل دابوو بە زمانی فارسی قسەی دەکرد! #ک_د_ئازاد @azadbane

"پارادۆکس" ژێر پێم پڕ لە چاڵی نەوتە وڵاتەکەم پڕە لە خەڵکی پەککەوتە! #ک_د_ئازاد @azadbane

بەفر سپی سپی دێتە خوارێ بۆ سەر خاکێک کە پڕپڕە لە چەپەڵی! کە پڕپڕە لە گەندەڵی! #ک_د_ئازاد @azadbane

لێم دەڕوانێ چاوەکانم پڕ بوون لە ئارەزوو و تکا لێی دەڕوانیم چاوەکانی لێوڕێژ بوون لە ماچ و ئامێز! #ک_د_ئازاد @azadbane

لەو ڕۆژەوە فەرمووتە دێم چاوەکانم جووتێ کەللان مناڵەکانی ناو کۆڵان وا حەلەوێنیان پێ دەکەن! #ک_د_ئازاد @azadbane

چیرۆکی خەمی بێ بڕانەوەم گڕکانی ڕقی بێ حەسانەوەم سەیری قەندیلی سپی سەرم‌کەن زستانی تووشی بێ توانەوەم وەک دارەبەنی دارستانی کورد ڕیشەم بە هێزە و بێ چەمانەوەم بەسەرهاتێکم،شەوچەلەی زستان شیرین بۆ وتە و بۆ گێڕانەوەم بەردەنووسێکم لە دڵی بێستوون بێ لە ناوچوون و بێ سڕانەوەم جیهان شاهیدە بە درێژی مێژوو بێ وچان هەوڵم، بۆ هەرمانەوەم بەهاری هیوا و ئازادی گەلم مەودایەک ببێ لە گەشانەوەم! #ک_د_ئازاد @azadbane

دەستەکانم دەدەم بە تۆ زستان سارده دەستەکانت نەچێ لە گۆ! #ک_د_ئازاد @azadbane

خۆم دەنگم دا بە مەرگی خۆم لەو ڕۆژەوە تەنیا دەنگی هەڵبژاردەم: نیشتمانە! #ک_د_ئازاد @azadbane