1 322
المشتركون
-1224 ساعات
-237 أيام
-230 أيام
أرشيف المشاركات
1 322
« لە شەوێکی بێدەنگدا،
دڵم هەر ناوی تۆ دەهێنی،
من لە دووریتدا فێری خەندە نەبووم،
فێری ئەوە بووم کە چۆن
لە ناو بێدەنگیدا بگریم…
هەموو شەوێک چاوەڕێی دەنگێکی تۆم،
بەڵام تەنها سەدای دڵمە
کە دەڵێت:
«هێشتا بیرت لێدەکاتەوە…
تۆ دووریت،
بەڵام خەمەکەت
نزیکترە لە هەناسەم »
1 322
Repost from N/a
شانازییە بۆ من بە جۆرێک پەروەردەیان کردوم بچمە ناو هەزار پیاو ئەبم بە هەزار و یەک🖤 »
1 322
” ئەزیزە دوورەکەم “
خەجاڵەتم هەتا ئێستا ئەژیم، خەجاڵەتم هێشتا لەم دنیایەدا هەناسە ئەدەم، بەڵام لە دوای رۆشتنی تۆ، ژیان بۆ من چیتر ئەو ژیانەی پێشوو نییە. زۆر دەمێکە بێهەواڵم لێت، زۆر دەمێکە دەنگت گوێم لێ نەبووە، زۆر دەمێکە بێئاگام لە تۆ… باشی؟ دڵخۆشی؟ ئاسوودەی؟
تۆ رۆیشتی و هەزاران پرسیارت لای من بەبێ وەڵام مایەوە. بۆچی؟ چی ئەوەندە قورس بوو کە نەمانتوانی لەگەڵت بەشی بکەم؟ چی خەمێک ئەوەندە گەورە بوو کە تۆ بە تەنیا هەڵتگرت؟
ڕاستە لە من دووری، بەڵام قەد بیر لەوە مەکەوە کە بە دووریت جێگات لە دڵم خامۆش بووە. جێگای تۆ هەمیشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە. تۆ لە ژیانی مندا تەنها یادەوەرییەک نیت؛ بەشێکیت لەو ژیانەی کە پێش رۆشتنت پێکەوە دروستمان کرد.
بەڵام زۆر زوو بەجێت هێشتم …
لەو شەوەدا کە زانیم چیتر ناتوانم دەنگت ببیستم، هەستم کرد بەشێک لە دڵیشم لەگەڵ تۆ رۆیشت. هێشتا دوای ئەو هەموو کاتە، پرسیارەکانم بێوەڵامن. هێشتا لە خۆم دەپرسیم: بۆچی نەهاتیت بۆم باسی بکەیت؟ بۆچی ئەو هەموو خەمە بە تەنیا هەڵگرت؟
کاتێک ناوی تۆ دێتە سەر زمانم، هەموو یادەکانت وەک فیلمێک لەبەرچاوم دەگەرێنەوە هەرچەند دەڵێم دەبێت قبوڵی رۆشتنت بکەم، دڵم هێشتا چاوەڕێی ئەوەیە دەنگت ببیستم و بڵێیت: «من لێرەم.»
بەڵام بۆ من کات لەوێدا وەستا. لە ناو بێدەنگییەکی قووڵدا ماومەوە و ئەوکاتە زانیم مانای «سوێ» چییە؛ سوێ ئەوەیە کە کەسێک رۆیشتبێت، بەڵام شوێنی لە دڵت هەرگیز رۆیشتن نەزانێت.
من هێشتا بیرت دەکەم،
هێشتا ناوت لە دڵمدا زیندووە،
و هێشتا هەر جارێک ئاسمان سەیر دەکەم،
لە دڵمەوە دەڵێم:
ئەزیزەکەم، ئەگەر لە من دووریت، لە دڵم هەرگیز دوور نابیت »’
