1 118
Repost from زەوی
لە خۆم پرسیوە؛
تۆ دووری یان مەمکە بێشیرەکەی دایکم لە شەش مانگیمدا
تۆ دووری یان مردووەکانی هەزار ساڵ پێش زایین
تۆ دووری یان کەعبەتووڵڵا بۆ سۆفییەکی بەجێماو لە کاروانی حەج
تۆ دووری یان ژنێکی جوان لە حیکایەتەکانی شەوانەی دایکمدا
تۆ دووری یان من؟
تۆ دووری یان باران؟
یانیش ژیان لەیلا؟!
بەشێک لە شێعرێکی درێژ|سوهەیب عەلی
28 نوفمبر, 09:53
28 نوفمبر, ~12:05
