KARWANÎ XEYAL
الذهاب إلى القناة على Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
253
المشتركون
-124 ساعات
+87 أيام
+3630 أيام
أرشيف المشاركات
ئێواران پاییزێکی، بێ ڕەشەبا و بێ جوڵەیە هەناسەشم درەختێکی ، بێ گەڵایە و بێ نوزەیە 0:48🌪🍁
تا بمێنم
پەرژینی مەندی دەشکێنم
لە نێو کەلاوەی ماوەدا
لە هەرێمی ئاژاوەدا
شەتڵە تیشک و
نەمامی مەحاڵ دەچێنم
تا بمێنم
ڕۆح به جۆلانەی برووسکە ڕادەژێنم...🍃🌚
هەر وەختێ هەور و نم نم بارانە، دێنێتۆ یادم ئەو زستانە
شەکەت و ماندوو هیلاک و مردوو، ڕێبوارێ بووم من لە ڕێی بانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی خستە پێم
چ بارانێ،
وای چ تۆفانێ،
خوا خۆی ئەزانێ
لە بەر لاسامە و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێک، هەردوو بە تەنیا
سەرم نابوویە سەر سینەی نەرمی، خستوویە گیانم خۆشی و گەرمی
ئێستاش هەر کاتێ نم نم بارانە، دێنێتۆ یادم ئەو زستانە
نازەنینێ، چاو شیرینێ، بووبوو بە هاوڕێم
خۆش کەلامێ، خۆش خەرامێ، هێزی خستە پێم
چ بارانێ،
وای چ تۆفانێ،
خوا خۆی ئەزانێ
لە بەر لاسامە و تەوژمی باران و سەرما
تا بەیانی چووینە غارێک هەردوو بە تەنیا
@saji_FileTOLinkBOT_عەلائەدین_باباشەهابی_نم_نم_بارانە_6003526486307383862.mp32.52 MB
شنە بای ساردی ئێوارەی پاییز
بۆچی دڵتەنگی بۆ کامە ئازیز
تۆش وەک من دەستی باهۆز و خەزان
بە بارێزەی گوڵ دڵتی هەڵتەزان..🖤🍂🍁
ئەو ڕێژنە بارانە پاییزیە هاوارێکی زۆری پێوەیە
هەورەکان دەگرمێنن و هاوار دەکەن
بارانیش بە ڕێژنە دێتە خوارێ و بەجێی دێڵێ
تۆ بڵێی ئێستا هەور دووبارە بانگی کاتەوە یان بێدەنگ دەمێنی؟؟
تۆ بڵێی بیری بکا یان ئەویش بێ خەیاڵی بێ؟؟🍃🌪
✍نووسین:خۆم✨
شەو هاتەوەو دیسان خەیاڵە خاوەکانم دەست دەکەن بە داگیر کردنم
دیسان هێزی فڕینم لەناو دەچێ
خەونەکانم مێشکم ئاڵۆز دەکەن
مانگ دەبێتەوە بە شاهیدی باس و خواسی من
ٸەوجار لەگەڵ ئەستێرەکان دەکەوینەوە گوفتومان
پاشان دەمهەوێ هەنگاو بنێم بەرەو ئاسمان و ناگەم
خۆ نازانم ئەم گەردەلوولەی ناو دڵ و مێشکم کەی کۆتایی دێت
بەڵام ئەوەندە دەزانم پێش ئەوەی تۆ بڕۆی ئاسمان ئەوەندە ڕەشبین نەبوو
لە ناخی دڵمەوە هەموو شەوێک خۆزگەی ئەو کاتانە دەخوازم کە هەبووی...
چاوەکەم نەبوونت زۆرێک لە هەبوونەکانمی وێران کرد...
خۆزگە پێش ئەوەی دەڕۆیشتی بە مانگ و ئەستێرەت دەوت
چونکە ئەوان شاهیدمان بوون
لەوانەیە ئەوان هەواڵی ڕۆیشتنی تۆیان باشتر لە خۆت پێ بوتبایەم...
لەو شەوەوە هەر کاتێک سەرم بەرەو ئاسمان بەرز دەکەمەوە هەموو ئەستێرەکان بە چاوی تۆ دەچن...
منیش هەر بەدوای یەکێکیاندا دەگەڕێم بۆ ئەوەی بزانم کامەیان هەواڵێکی تۆی لەلایه...
بەڵام ئاسمان بێدەنگە و مانگیش هیچ وشەیەکی بۆ وتنی تۆ نییه...تەنیا شەوەکان درێژتر دەبن و یادەکانت قورستر...
✍نووسین:شیوا✨https://t.me/karwaniixeyal
ڕۆژبەڕۆژ هەمووشتێک بەرەو بێڕۆحی دەچێ،
ڕەنگەکان بەرەو ڕەش ئەچن،
ڕوخسارەکان بەرەو ماتی،
دەنگەکان بەرەو بێدەنگی،
پێکەنینەکان بەرەو ساختەیی،
چاوەکان بەرەو نەدیتنی جوانی،
دڵەکان بەرەو ساردی،
یادەکان بەرەو کاڵبوونەوە،
شەوەکان بەرەو درێژی،
وە مرۆڤەکان
بەرەو ئەوەی کەمتر مرۆڤ بن!
هەموو نووسینێک شێعر نییه
هەموو وشەهەڵچنێک شاعێر نییە
شێرکۆ شێعری گەیانده لووتکه
شێعرەکانی شێرکۆ جۆرێکن لە ژیان
بەڵام شێرکۆ شتێکی دەگمەنە
شعر و هۆنراوە:مامۆستا شێرکۆ بێکەس
🍭 Downloaded by @MyDLPlusBot
