KARWANÎ XEYAL
الذهاب إلى القناة على Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
252
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+47 أيام
+3330 أيام
أرشيف المشاركات
هەر وەک ژیانی ٸێمە مرۆڤەکان...تا درەنگ نەبێ هەست بە شەوقی جووانی، ٸەزیزەکانی دەورمان ناکەین، کاتێک دەزانین کە نە ٸەستێرەیەک شەوقی ماوە نە خۆمان ڕوناک ماوین...
هەموومان وا دەزانین تەنیا مانگ بە تەنیا ڕۆشنایی تاریکی ٸاسمانە..
بەڵام کەس هەست بە ٸەستێرەکان ناکا، نازانن جووانی ٸەوانە شەوقی بە مانگ بەخشیوە
مانگ دەزانێ گەر ٸەوان نەبن لە تەنیا، تەنیاترە..
کاتێک ٸاگات لە قسەکردنت نەبێ:
کەسێک تا بەری بەیان خەوی لێ ناکەوێ،
کەسێک دڵی دەشکێ،
کەسێک بیروباوەڕی لە دەست دەدا،
کەسێک ڕەقی لە خۆی دەبێت،
وە ڕەنگە کەسێکیش تاهەتایە وەکو مێژوی لێ نەیەتەوە...🖤
وەڵا وەبیلا وەتیلا
بەو دەستانەت
دەستت دانا خەنجەرەکی
ئەوها لە درت دابام
درت کون کون کردبام
سەت قات باشتر بو...💔🌚
ڕەیحان و بارزان درامای ئادیابین
کێ پێی وتی ئەم شارە بەجێ بێڵە سەفەر کە؟
خۆت لەو هەمو زەنجیر و پەت و دارە بەدەر کە..✈️☁️
دوێنێ، دەمەو ئێوارە بوو
تا بڵێی بیری تۆم دەکرد
کز دانیشتبووم،
سەیری زەردی ئاسۆم دەکرد
تۆ دەزانی چۆن هەتاوم هاتە بەر چاو؟
وەک کیژێکی کەزی زەردی گەردنبڕاو،
هەر ئەوساکە، بڕیارم دا
زمانی خۆم بسووتێنم
هەتا ماوم
تۆ بە هەتاو نەشوبهێنم…
#پەشێو
لەوەتی هەم خەو دەبینم،
خەونی مەخمەریی خاسەڕەنگ!
خەونی بڵند وەک ئەستێرە،
خەونی تیژڕەو وەک تیشک و دەنگ
لەوەتی هەم خەو دەڕوێنم،
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، ساڵ لە دوای ساڵ،
خەو دەڕوێنم.
کەوشەن بە کەوشەن، ماڵەوماڵ
خەو دەڕوێنم🪶🦋
-عەبدوڵڵا پەشێو
