ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

KARWANÎ XEYAL

KARWANÎ XEYAL

الذهاب إلى القناة على Telegram

ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
253
المشتركون
-124 ساعات
لا توجد بيانات7 أيام
+3230 أيام
أرشيف المشاركات
خۆزگە دەکرا وەک سەردەمێ که منداڵ بووین پێڵاوی ئەو کەسانە بشارینەوە کە خۆشمان دەوێن، بۆ ئەوەی هەرگیز نەتوانن لەلامان بڕۆن...🖤

هەندێک جار لە ناخ‌مان دا پێویستمان بە گۆڕستانێکە؛ بۆ ئەو شتانەی لە ناو ئێمەدا دەمرن...🖤

زمانی کوردی ناسنامەی نەتەوەی ئێمەیە ئەبێ جوان بیپارێزین و جوان بە کاری بێنین…» ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆز بێت✨❤️

گەر سێوێک بوو لەتی دەکەم لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ بزەیەک بوو لەتی دەکەم لەتێک بۆ خۆم لەتێک بۆ تۆ خەفەتێک بوو بەشت نادەم هەڵیدەمژم وەک دوا پەتۆ...🦋🪐✨
عەبدوڵڵا_پەشێو

ئەم کۆچەی تۆ ، نە سەرەتای هەیە نە کۆتایی، ئەم کۆچەی تۆ، نە لەوێی دۆزەخەوە دەست پێئەکا و نە لێرەی بەهەشت کۆتایی دێ...🖤

نەماوم بۆت نەماوم یار وەرە بینایی چاوم...✨🪐🫀

ئێوارە پاییزێکی دڵگیر بو ؛ لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد . شەقام سارد و باراناوی بو ؛خەڵک بەو شەقامە سارد و باراناوییەدا تێئەپەڕین.نازانم بۆ ،بەڵام مڕۆڤەکان خەمبار بوون ؛هەموو دەم و چاویان مۆن و توڕە بو . چاوم بە دایک و مناڵێک کەوت ؛مناڵەکە پێئەکەنی و لەگەڵ دایکی لە ژێر باران یاری ئەکرد . زۆر تامەزرۆ بوم بزانم بۆچی ئاوا لە نێوان ئەم هەموو خەڵکە خەمبارە، ئەوان دڵیان خۆشە!! چوومە خوارەوە و دەرگاکەم کردەوە و لەبەر دەم دەرگا دانیشتم . زۆر خنجیلانە و جوان بون  و هەردوکیان پێئەکەنین و خۆشحاڵ بون . پڕ بوون لە جوانی و میهرەبانی و خۆشەویستی لە نێوان ئەم خەڵکە . دایکی چاوێکی لێ کردم و هات بۆلام . وتی :لەو کاتەوە سەیرمان ئەکەی ، شتێک بوە؟ یان تۆش حەز ئەکەی بێی بۆلامان؟!   منیش سەرم سوڕما و حەزیشم لێ بو بچم. وتم:نا هیچ نەبوە؛ تەنیا بینیم ئێوە لەو شەقامەدا کە زۆرێک لەو خەڵکە خەمبار و توڕەن ، دڵتان خۆشە و پێئەکەنن . دایکی وتی:مناڵەکەمم زۆر لەمێژ بو بە دڵخۆشی نەبینیبو و هەڵەش لە خۆم دابو کە هیچ گرینگیم پێ نەئەدا . هەموو کات بەدوای ئیش و کار و ئەملا و ئەولا بوم و ئەویش بە تەنیا ئەبو و لەماڵەوە بەجێم ئەهێشت. بەڵام لەم ڕۆژانە دا چەند جار بو کە ئەمبینی زۆر خەمبارە؛ ئەمڕۆ بڕیارم دا ، لەناو ئەم بارانەدا بێینە دەرەوە و لەمەو بەدوا دڵتەنگ نەبێ . ئێستا زانیومە کە چندە دڵتەنگی خەڵک و مناڵەکانی دیکەم لا گرینکە ، دڵتەنگی مناڵەکەی خۆم و جگەر گۆشەکەم زۆر گرینگ ترە. وتم :بۆ گرینگیت پێ نەئەدا ؟؟ ئیش ئەکەی؟؟ وتی :بەڵێ مامۆستای قوتابخانەی سەرەتاییم و لەگەڵ مناڵان دەدوێم و وانەیان پێ ئەڵێم ،بەڵام بە مناڵەکەی خۆم ڕانەئەگەیشتم و هەڵەش لە خۆم دابو . پێم وت :دڵتەنگ مەبە؛ من خۆشحاڵم کە توانیوتە لە بێزاری و دڵتەنگی ئەو تێبگەی و دڵی خۆش بکەی ؛ خۆزگە هەموو مرۆڤەکان وەکو تۆ  نەک هەر دایک و مناڵەکان ، بەڵکو هەموو بتوانن لە دەورو بەریان تێبگەن و دڵخۆشیان بکەن. وتی : خۆزگە لە نێوان قسەکان دا بوین مناڵەکە هات و وتی :ئێ دە هەستن با دڵخۆش بین لە ژێر باران. هەستاین و زۆرمان بە یەکەوە یاری کرد و دڵخۆش بوین . دواتر بینیم کەش و هەوا وردە وردە زۆر تاریک ئەبو؛ وتم: منیش ئەبێ ئیتر بڕۆم زۆر خۆشحاڵ بوم بە ناسینتان و هیوای دڵخۆشی هەمیشەییم بۆتان هەیە . ئاوا بو کە بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە ماڵئاواییمان لە یەک کرد و هاتمەوە ماڵێ . ئەمجارە ڕای خۆمم گۆڕی و ئێوارە دڵتەنگی پاییزی بو بە ئێوارە خۆشەکەی پاییز ...✨🪸
✍🏻نوسیین:خۆم

✨🌱

هەینی شارێکە کە ئەوین تێیدا غەریبە...🍃

00:50 Zistanî rûhh°°°❤️‍🩹

ئاسمانم تاریک و ڕوون تێکەڵە هەور سەختە و بارانیشی پوچەڵە کانی شێعرم وردە وردە وشک بوون هیوا و ئامانج لەبەر دەمما ڕێبەرە..🌱🦋
✍نووسین: خۆم

🎙 مەرزیە فەریقی 🎶 نامە

ڕۆژێک بەدوای ئەو دەنگەیا  ئەگەڕێی کە بێدەنگت کرد...🖤

چەند مۆمێکی دا نەگیرساوم لە ژورەکەم دا هەیە دەمهەوێ ڕۆژێک دایگیرسێنم و دانیشم لەبەر دەم توانەوەی منیش ورد ورد بە نوسینی شێعری چاوەکانت بتوێمەوە ...👁✨🫀
✍نووسین:  خۆم

ئەی گوڵ لەسەر چڵانی بوویین بە پاسەوانی منیش دەڵێم گۆرانی بۆ تۆ ئەی گوڵ...🤎🪐

هەتاکوو وام بە دنیاوە یادەکەت ڕووناکی چاوە ئامانجت ئامانجمە ئارام ڕێگات ڕێگامە دڵنیام🤍✨

پەیوەندییەکان قسمەت و نسیب نین یەکەم دیدار قسمەت و ڕێکەوتە، بەڵام بەردەوام بوون و کۆتایی پێ هێنان هەڵبژاردەی خۆتە...

1:07🌱✨
گوڵەکەم شاری دڵم پاییزە لێیداوە بڕۆ تۆ گەشی هەڵدەپڕوکێی مەیە ئەو ناوە بڕۆ...

کاتێک چاوم کردەوە لە دارستانێکی تاریک بووم. دارستانێکی بێ دەنگ، جیاواز لەوەی کە بیرم لێ ئەکردەوە. چاوم کردەوە، ویستم بڕۆم بە ڕێدا، چاو بگێڕم، هاوار بکەم و ببینم کەسێک لەوێ هەیە یاخود نا؟ لەپڕدا دەنگێکی نامۆم بیست. هاوارم کرد کێیە؟ دەنگەکە بەرزتر بۆوە؛ هەستم کرد دەنگی منداڵێکە. بە دوای دەنگەکەدا ڕۆیشتم ؛هەنگاو بە هەنگاو نزیک تر دەبوومەوە. بینیم منداڵێکی بچووک دانیشتبوو ئەگریا. پێم وت گیانەکەم چی بوە؟ بۆچی بە تەنیای؟هیچ کەسێکت لەگەڵ نیە؟ بە گریانەوە وەڵامی دامەوە : نا. وتم ئەی ئەتوانم بزانم بۆچی لێرای؟ وتی: چاوەکانم هیچ نابینن ،هۆگری دەنگی مۆسیقام و ناتوانم هیچ ئامێریک بژەنم. پێم وت گیانی من چاوێکم لێ کە و سەرت بەرز کە با بتبینم. سەری بەرز کردەوە. چاوم بە چاوەکانی کەوت.چاوەکانی زۆر جوان بوون، بەڵام ئەوەندە دڵتەنگ بوو کە بە خوڕ فرمێسک لە چاوی دەهاتە خوارێ. ڕوون بوو کە دڵی زۆر تەنگ بوو؛ لێی نزیک تر بوومەوە ،دەستم بە پرچیدا هێنا و بۆم لادا،  سەریم خستە سەر ڕانم و دەستیم گرت. لەو کاتە دا بیرم لەوە دەکردەوە ژیانی منداڵێک بۆ ئەوەندە ئەبێ سەخت بێ؟؟ من هەر ئەوەم کە خۆم لەبەر دڵتەنگی هاتم بۆ ئێرا و زۆر بێزار بووم بەڵام ئەو منداڵە زۆر بچووکە و زۆریش لە من دڵتەنگ ترە. وتم ئەزانی مرۆڤەکان زۆر سەختی دەبینن، دەگرین، پێدەکەنن، هەڵئەپەڕن و زۆر شتی تر؟ بەڵام هەموومان هەر مرۆڤین هیچ ناگۆڕێین لە هیچ بارودۆخێکدا. وەڵامی دایەوە: ئەی بۆ هاوڕێکەم ئەتوانێ ببینێ و ئەو ئامێرەش کە حەزی لێیەتی بیژەنێ؟ مەگەر منیش وەک ئەو مرۆڤ نیم؟ بۆچی من ناتوانم؟ چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک و پێم وت: ئەمە کاری خودایە جوانکیلەکەم. ئێمە ئەبێ بۆخۆمان بەهێز بین، ئەبێ ئومێد و جوانی بگەڕێنین بە ناو ساتەکانی ژیاندا. تۆ کچێکی جوان و بەهێزی من دڵنیام بە بێ بینین ئەتوانی ببینی. ئەو شتەی خولیاتە وحەزت لێیەتی وادارت دەکات کە بە ڕووناکیەکی تر لە ژیانت بگەی. وەک من ؛یەکەم سات زۆر نائومێد بووم و دڵم زۆر شکابوو لە زۆر شت، بەڵام کە تۆم بینی و ژیانی خۆت بۆ گێڕامەوە، تەواو گۆڕام؛بە خۆمم وت ئێمە هەموو مرۆڤین، زۆر بەهەستین ، ڕەنگە نائومێد بین بەڵام ئەو کاتەی کە خودا دەرگایەکت لێ دادەخا، دەرگایەکی ترت لێ ئەکاتەوە.ئێستاش فرمێسکەکانت بسڕە و بڕۆ بە دوای هیوا و ئامانجت بکەوە و دڵنیام پێی ئەگەی. وتی :بەڵام نابینم. پێم وت :من لەم ساتەوە، لەوانەیە ببم بە چاو بۆ تۆ و تۆش هیوا و ئومێدی ژیانی من. هر دووک دەستەکانیم گرت و پێم وت تا درەنگ نەبووە دست پێ بکە هاوڕێ ، من دڵنیام کاتێک بە چاو نەتوانی تەنانەت نۆتەکانی مۆسیقا و ئامێرەکەشت ببینی، دڵت هەستی پێ دەکا و وات لێ دەکات هەر بە دڵت بتوانی ببینی. کچێکی جوان و بەهێز هیچ کات نابێت نائومێد بێت. دڵتەنگ ببە و بگری. بەڵام نائومێد مەبە. لە ناو قووڵایی قسەکاندا بوم لە ناکاو دەنگێک وەئاگای هێنام. :ڕۆڵە هەستە درەنگە کاتی نانی بەیانیە. دەنگی دایکم بوو. کاتێک وەئاگا هاتم بینیم تەنیا خەونێکی قووڵ و وانەیەکی ژیان بوو....
✍نووسین: خۆم

حەسرەتان یەک یەک ئای ئای دەردولێم،وە دڵ مانده خۆم نامەی سەر وە مۆر هۆ هۆ کاڵه بەی،کەس نەخانده خۆم ...🦋🌱