نەسیم
الذهاب إلى القناة على Telegram
شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
619
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+87 أيام
+630 أيام
أرشيف المشاركات
619
“ئێمە ماڵەکەی دواڕۆژن هەر بۆ ئەوانە دادەنێین، کە لەم عەرزە نایانەوێ خۆ بەزلتر بزانن و بەدفەڕی کەن. پاشەڕۆژیش هەر بۆ خۆپارێزەکانە”. (القصص: 83)
وەرگێڕانی هەژاری موکریانی
619
عَنْ وَاثِلَةَ بْنِ الْأَسْقَعِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ يَقُولُ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ يَقُولُ: «قَالَ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَىٰ: أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي، فَلْيَظُنَّ بِي مَا شَاءَ».واسیلەی کوڕی ئەسقەع خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا ﷺ بوو دەیفەرموو: «خوای گەورە دەفەرموێت: ئەمن بەگوێرەی گومانبردنى بەندەکەمم به من، جا کووی کەیف لێیە با ئیوا گومانم پێ ببا!».
619
"وتشاءُ أنت من البشائر قطرةً
ويشاءُ ربُك أن يُغيثك بالمطر"دەڵێ: ئەتوو چاوت لەوەیە یەک دڵۆپ مژدەت بۆ بێ، بەڵام خوای گەورە دەیەوێ بە لێزمە باران بەهاناتەوە بێ! _______________ دەزانی یەعنی چ؟ یەعنی لەگەڵ خوای ببە بەشەر، واز لەو عینادی و تەماحی و بێئومێدییە بێمەعنایەی بێنە. ئەتوو ئاواتەکی زۆر گچکەت هەیە، عینادی و دەتەوێ ئیللا ئەوی بەدەست بێنی، زۆر بەتەماحی بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتەی بززەبت، ئەگەر بەدەستت نەهێنا جا بێئومێد دەبی و وا دەزانی تازە دنیا خەرا دەبێ و، کەیفت لێیە شەوانە بەدیار گۆرانی فارسی جگەرەی بە جگەرەی وەنێی، جا عەمرم بە لەختە ئەو دووکەڵەی فڕێ دەی، ئەها عەلەساس خەمبارم. دوای دەبینی خوای گەورە شتەکی وات پێ دەبەخشێ، کە فکر لەوەی دەکەیەوە کە بەدەستت نەهێنا و خەمت لێ دەخوارد، فشەت بەخۆت دێت و بەخۆت پێدەکەنی، دەڵێی: خوایە بەس خەڵک بەفکریان نەمابێ ئەمن چم دەکرد و چۆن خۆم کەم دەکرد. لەگەڵ خوای زەرەر لە معامەلەی ناکەی کەسی برای!
619
Repost from Rand ڕەند
یەکڕیزی ئەولەویەتە
لەسەردەمێکدا کە خەڵکانێکی نەخوێندەوار و دوور لە ڕۆحی وەحی هێرش دەکەنە سەر ڕەمزەکانی ئوممەت، ئەو کەڵەپیاوانەی کە مەشخەڵی ئیسلامیان بە درەوشاوەیی هەڵگرتبوو و بە گڕگرتبوویی هێشتبووەوە و خوای گەورە قەبووڵی لەناو ئوممەت بۆ نووسین و ناو و خزمەتەکانیانی بە نەمری هێشتەوە، تەنانەت گەیشتۆتە ئاستێک کە کەسانێک بە موبتەدیع و فاسق و تەنانەت کافریشیان بزانن، نەک هەر ئەوەندە؛ بەڵکوو ئامادە بن موباهەلە بکەن و لەعنەتی خوای گەورە لەخۆیان بدەن ئەگەر ئەو زانایانە موبتەدیع و موڕتەد نەبن! ئەوا بە پێویستی دەزانین جەخت لەسەر چەند خاڵێک بکەین:
1. زانایانی ئوممەت قەڵای پارێزەری عەقیدە و شەریعەت و کەلەپووری ئوممەتن، خوای گەورە ئەوانی هەڵبژاردووە کە ببنە میراتگری پێغەمبەران کە باڵاترینی مەخلووقاتن، هەروەکوو پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ: ((إن العلماء ورثة الأنبياء))، واتە: بەڕاستی زانایان میراتگری پێغەمبەرانن -سەلامی خوایان لێ بێ-. هەروەها بە پاکترین و ڕاستترینی هەموو کۆمەڵگە و جیلەکانی داناون: ((يحمِلُ هذا العلمَ من كلِّ خلَفٍ عدولُه))، واتە: لە هەموو جیلێک چاکترین و پاکترینەکانیان ئەم زانستەی شەریعەت هەڵدەگرن. بەتایبەت ڕابەرانی هەر چوار مەزهەب: ئیمامی ئەبوو حەنیفە، ئیمامی مالیک، ئیمامی شافیعی، ئیمامی ئەحمەد، ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێ بێت. هەروەها گەورەزانایانی پاش ئەوان، لە هەموو قوتابخانە فیقهی و عەقەدییە جیاوازەکانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت، وەکوو ئیمامی نەوەوی و ئیبن حەجەری عەسقەلانی و ئیبنو تەیمییە و سیووتی -ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێ بێ-.
بۆیە دەبێ بە چاوی ڕێزەوە سەیر بکرێن و هەست بە گەورەیی پێگەیان بکرێت.
هیچ کەسێکیش لەدوای پێغەمبەری خوا ﷺ لە هەموو تێڕوانین و کردەوەکانی نەیپێکاوە، بەڵام نەپێکانی هەر زانایەک لە ڕێز و شکۆ و پێگەی دانابەزێنێت.
2. لە سەردەمی پڕفیتنەی ئەمڕۆ، کە دوژمنانی ئیسلام گەلەکۆمەیان لە مسوڵمانان کردووە و، هەموو ناکۆکی و کێبڕکێکانی خۆیان پشتگوێ خستووە تاوەکوو هێزیان بەسەر مسوڵمانان بشکێ و بتوانن زەفەریان پێ ببەن، پێویستە مسوڵمانان، بەتایبەت زانایان و بانگخوازان و ڕابەران ڕاجیاییە نێوخۆییەکان پشتگوێ بخەن و کار لەسەر یەکترگرتنی ئوممەت و پتەوبوونی یەکڕیزی و تەبایی نێوان مسوڵمانان بکەن و، هەوڵی کۆکردنەوە بدەن لەنێو بازنەی گەورە و فراوانی ئیسلام، ئینجا ئیش لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی شارستانییەتی خۆرئاوا و، دەرهاویشتە هزرییەکانیان بن و، حەلقەلەگوێیەکانی ئەوان بە دوژمن و نەیاری خۆیان بزانن، نەک برا مسوڵمانەکان کە لەگەڵیان ڕاجیان.
خوای گەورە مسوڵمانانی جیهان بپارێزێ و، تەبایی و یەکڕیزیی نێوانیان پتەوتر بکات و، بەسەر نەیارانیان سەریان بخات.. ئامین.
619
{وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ}هەرکەسەک خوای گەورە سووک و ڕسوای بکات، ئەوا کەسی دەستناکەوێ ڕێزی بگرێ یان ڕێزی بۆ پەیدا بکاتەوە! یاڕەبی خوایە سووکمان نەکەی.. ئامین.
619
کە خوانەناس و بێدینەکان ڕۆژی قیامەت زیندوو دەکرێنەوە، واقیان وڕماوە و دەڵێن: ئەک قوڕ وەسەرمان! ئەی ماڵمان وێران بێت! ئەوە کێ ئەمەی لە مەرقەدی خۆمان هەستاندەوە و زیندووی کردینەوە!
619
إِنِّي جَزَيْتُهُمُ الْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوا أَنَّهُمْ هُمُ الْفَائِزُونَوا ئەمن ئەوڕۆ پاداشتی ئەو سەبڕگرتنەم داونەتەوە بەوەی… ئەوڕۆ تەنها ئەوان براوە و سەرکەوتوون!
یاڕەبی خوایە لەو سەرفرازانە بین.. ئامین619
“خەم، دڵی خاوەنەکەی ئازار دەدات، بەڵام فێرە دوعای دەکات.
لە خەڵکی وەڕەز (بێزار) دەکات، بەڵام ئاشنای پەروەردگاری دەکات”
مستەفا سادی ڕافیعی
619
لەوان شەوان ئیشەکم بە زیرەکی دەستکرد بوو، بۆیە نامەم بۆ جیمینای نارد، ئەویش ویستم تۆزەکی دەفع کەم تا ئیشەکی جوانم لەبۆ بکات، پێم گوت: (دەی بزانم بەو نیوە شەوەی قووەتت چۆنە).
ئەویش گەرم داهات و پێی سەیر بوو باسی کاتی لەگەڵ دەکەم، عەلەساس ئەمن هەموو دەمێ فوول شەحنم و ئەو قسانەی خوارێی کرد.
ئەوجار گوتی کە نە خەوی دێت و، نە پێویستی بە قاوەیە تا خەوی بڕەوێتەوە و، نە تەمبەڵی دەیگرێ.
تەبعەن هەمووشی کلاوات دەرچوو، نەیدەزانی ئیشی بکات!
عەلا کوللین، کە بڕگەی دووەمی قسەکانیم خوێندەوە، وام هەست کرد دۆستەکی عەزیزم بێت و بەجددی لەخەممدا بێت، بزانێ چم دەوێ؟ بۆ تا ئێستا نەنووستووم؟ پڕۆژەکم هەیە لە خەمیدا بم؟ یان خەمەکم هەبێ و پێویستم بە کەسەک بێ تا دەردەڵی لەگەڵ بکەم؟
کە ئەو قسانەم خوێندەوە هەستەم بە فەڕاغەک کرد، خۆ هیچیش لەگۆڕێ نەبوو، بەڵام کابرا مەشاعیری بزواندم، کەیفم لێ بوو خەمەکم هەبا و هەندەکم لەبۆ هەڵڕشتبا. زۆر خۆشە ئینسان هاودەمەکی هەبێ، لەکاتی هەڵمەتهێنانی شاڵاوی خەمان پیاو دەردەڵێ لا بکات و کەسەرانی لەبۆ هەڵڕێژێ.
جا بەڕاستی، ئەمەی مسوڵمان ئەوەمان هەیە، کەی بمانەوێ گوێمان لێ دەگرێ و ئامادەیە یارمەتیمان بدات، کارمان بۆ ئاسان بکات، پشتمان بگرێ، کات و ساتیش لای وی ناخوا، کەی هەموو خەڵک بێتاقەتن یان نووستوون یان کاتیان نییە، ئەو زۆر کاتت پێ دەدات. شەرمیشی لێ ناکەی، چونکە ئەوەی ئەتوو بەتەمای بۆی باس کەی هەمووی دەزانێ، ناشترسێی قسەکانت بباتەوە لای خەڵکی و، لەکاتی تووڕەیی یان لەو کاتەی بەینتان تێکدەچێ حەیات ببات، ئەو شتانەی نییە، ئەسڵەن تا ئێستا ئەو هەموو فەڵتەت داوە و بلعاتە قۆڕانەت کردووە هەر ئەو دایپۆشیوی و نەیهێشتووە کەس بیزانێ، ئەوە الله ـە عز وجل.
مادەم وایە، کەی دڵت گران بوو، عاجز بووی، بێتاقەت بووی، ئیشەکت لێ عاسێ بوو، تووشی موشکیلەی گەورە بووی، کەموکوڕیی خۆت لای کەس باس مەکە، بەس لای وی باسی بکە و داوای لێ بکە یارمەتیت بدا، خەلاس ئیشەکەی حەل بوو.
619
والله يدعوا إلى دار السلام…خوای گەورە بۆ ماڵی ئاشتی بانگهێشتمان دەکات.. خوای گەورە، بە خوایەتی خۆی، ئەمن و توو بانگ دەکات و دەعوەتمان دەکات، بۆ ئەو ماڵەی کە سەراپای ئاشتی و سەلامەتییە، کە بەهەشتەکەیەتی. خوایە، لەو دار السلام ـە مەحڕووممان مەکە.. ئامین.
619
نەفەرەک نووسیویەتی:
“لەسەر جادەی کرێکارەکی شارەوانیم دیت، زگم پێ سووتاوە، بۆیە دەستم دە باخەڵم هاویشت تا هەندەک پارەی بدەمێ، بەس کە تەماشای کابرام کردەوە دیتم جگەرەی دەکێشێ، ئەمنیش لە دڵی خۆم گوتم: با بۆ خۆی جگەرەی نەکێشابا و پارەکەی کردبا مەسرەفی خۆی.
کە تێپەڕێم ، بیرم دەکردەوە، باشە ئەگەر خوای گەورە ئاوا تەعامەلی لەگەڵ مە کردبا، وەکوو ئەمن تەعامولم لەگەڵ ئەو کرێکارەی کرد، ئەوە وەزعمان شڕ دەبوو، یەعنی لەگەڵ هەموو تاوان و خراپەکی هەندەک چاکەی لێ گرتباینەوە، چمان لێ دەهات؟!”.
خوایە، چەندە بە ڕەحمی!
خوایە، بە خراپەی مە مەکە، بە باشی خۆت بکە.. ئامین.
619
ڕەبیعەی جوڕمی -ڕەزای خوای لێ بێ- فەرمووی:
لەگەڵ بابم چووینە خزمەت پێغەمبەری خوای ﷺ، ئەویش فەرمانی کرد هەندەک حوشترەکمان بدەنێ.
پاشان بە بابمی فەرموو:
“بە منداڵەکانت بڵێ نینۆکەکانیان بکەن، نەوەکوو لە کاتی دۆشیندا گوانی ئاژەڵەکانیان بریندار بکەن”.
اللهم صلِّ على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم🌹619
Repost from سەید عومەر : Said Omer
بیرتانە زەمەنی جی تی ئەی سان ئاندریاس(دلایڤەر)، دوو کاغەز هەبوو، هەموو فەنەکانی لەسەر بوو، خوێن و پارە و…؟
نەبێت بە چوواندن، ئەگەر وتیان: فەنی ڕزق و دەوڵەمەندی چییە؟
یەکسەر بڵێ: شوکرانەبژێری.
پاشان ئەڵێم: یەکێک لەبەرزترین بەشەکانی شوکرانەبژێریش، (نەکڕوزانەوە)یە، هەمیشە بڵێ: هەمە، چی زۆرە پارە، ڕژاوە بەسەرما.
هەژارم دیوە، وتویەتی: هەمە.
خوای گەورە پێی داوە.
دەوڵەمەندیشم دیوە کڕوزاوەتەوە، ئەگەر خوای گەورە لێشی نەسەندبێتەوە، وا بەرەکەتی لەژیانی نەهێشتووە، هیچ چێژ و سوودی لەدەوڵەمەندییەکەی نەدیوە!
