نەسیم
الذهاب إلى القناة على Telegram
شنەبایەکی فێنک بۆ دڵ و هەناوان
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
621
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+87 أيام
+630 أيام
أرشيف المشاركات
620
لە زەمانی پێغەمبەری ﷺ، دیارە پیاوەک دەچێتە ماڵێ و بە کچەکەی دەڵێ: ئەتووم داوەتە برازام. کچەکەش ڕازی نابێ، عەبای خۆی لەبەر دەکا و دەچێتە خزمەت پێغەمبەری ﷺ و لەوێ شەکوایە خۆی دەکا.جا مەبەستم چییە، بەخوای ژیانەکی خۆش بووە، پیااح! کابرا دڵی ئێشاوە، چۆتە خزمەت پێغەمبەری ﷺ، لە بابی عاجز بووە، چۆتە خزمەت پێغەمبەری ﷺ، لەگەڵ برادەرەکەی لێک هەڵپەزیونەتەوە، هەر چۆتە خزمەت پێغەمبەری ﷺ.. جا ئیوا، هەر کە شتەک دەبوو غاریان دەدا خزمەت پێغەمبەری ﷺ، کەسیان لەوی نزیکتر و ئەمانتر پێ نەزانیوە. کورە نەک هەر ئەوەندە، سەحابەکان دەفەرموون لە شەڕێ کە ترسمان لێ دەنیشت، دەچووین خۆمان لە پشت پێغەمبەری ﷺ حەشار دەدا.. ئەوە ژیانەکە، بە نسیبی مە نەبووە💔 بەڵام ئەگەر پیاو بین، بۆ خۆمان لە قیامەت بەدەستی دێنین.
620
جا عەزیزەکەم، ئیمانداریش ئاوا لای خوای گەورە بەقەدرە لەچاو کابرای کافر و بێدین.
هەمیشە هەست بکە خوای گەورە ئەتووی خۆشدەوێ، لەسەرت بەجەواب دێ، دیفاعت لێ دەکا: إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۗ.
کە گوناحانیش دەکەی، نەچی بڵێی تازە ئەو خۆشەویستییەم نەما لای خوای گەورە، ئەوە ئیشی توو نییە چاوەکەم، ئیشی توو ئەوەیە ڕاستەوخۆ بچییەوە لای خوای گەورە و خۆ تەسلیم کەیەوە، دان بە غەڵەتتدا بنێ و بڵێ خوایە خەلاس! وەرمگرەوە.
ئینشائەڵا وەک خۆ خۆشەویست دەبیەوە.
620
چاو لەو دڵدانەوەی، بزانە خوای گەورە چۆن قەدری پێغەمبەری ﷺ پێشانی خۆی دەداتەوە..
پێی دەفەرموێ (پەیامی فەرمایشتەکەی خوای گەورە ئاوایە):
ئەوانە دەیانویست ئەتوو عاجز کەن و پەستت کەن و وات لێکەن ئەو شارەی بەجێبێڵی لە هەژمەتان؟ جا ئەگەر پیاو دەبوون با وایان کردبا، خۆ هەر ئەوەندەی ئەتوو بەجێتهێشتبان، خوای گەورە وەها لەناوی دەبردن و ئاسەواریانمان نەدەهێشت!
بۆ، چما کەمە کابرا دڵێ پێغەمبەر خوای ﷺ عاجز کا و بیەوێ لە تاوان شاری بەجێبێڵێ؟!
وەڵا ئەوەی خراپە پێیان دەکەین!
620
“بهڕاستی ئهوهندهی نهمابوو موشریكهكانی قورهیش لهوسهر زهوی و خاكهی (مهككه)ـدا زۆرت بۆبێنن و سهخڵهتت بكهن بۆ ئهوهی شار بهدهرت بكهن، [خۆ] ئهگهر واش با، بهدوای تۆشدا خۆیشیان ئهوهنده نهدهمانهوه و زوو بهزوو لهناومان دهبردن، چونكه یاسای خوایه كه ههرگهلێك پهیامبهرهكهیان دهربكهن، خوا بهزوویی تۆڵهیان لێ دهسێنێ، بهڵام ئهوهیان پێ نهكرا، بهڵكو خوا فهرمانی دا كۆچ بكات بۆمهدینه.” (الإسراء: 76)
تەفسیری ڕامان
620
سووڕەتی کەهفی ئەوڕۆ:
شێخ ڕاغب غەللوش، قوڕگەکی زێڕینی تەریقەتی میسڕی
https://youtu.be/GoV5EyJqkuw?si=YTqjHSuv7FOjrPFQ
620
سووڕەتی کەهفی ئەوڕۆ، بە دەنگی یەکەک لە قوڕگە ڕاقییەکانی تەڕیقەی میسڕی، شێخ ڕاغب غەللوش:
https://youtu.be/GoV5EyJqkuw?si=kQQjeVnWK7KSuw7-
620
لە یادی تۆفانی مەجیددا:
وێڕای دیتنی دیمەنگەلەکی شکۆمەند و پڕعیززەت و سەربەزی و، ڕۆحییەتی ئیمانی و موجاهیدانەی خەڵکی غەززە بەتێکڕا و موجاهیدان بەتایبەت، لەو جەنگە سەربەرزەدا جەرگی ئیمانداران بەخوێندا دەهات، بە دیتنی دیمەنهایەکی خەمناک و پڕناسۆر، لە شەهیدبوونی گەورە و گچکە و، سەقەتبوون و شەلەلبوونی خەڵکی بێتاوان و، ڕووخان و لەناوچوونی خانوو و بینا و دار و بەردی ئەو شارەی.
یەکەکی دیکەش لەو دیمەنانە، کە دیمەنی کەمبینراون و نەبینراون، دیمەنی ماڵئاوایی موجاهیدانە لە داکوباب و ژن و منداڵ و کەسوکاریان، ئەویش ماڵئاواییە ڕاستەوخۆ نا، بەڵکوو ماڵئاواییەک کە دوای شەهیدبوونیان بە ماڵێیان دەگات.
خۆتان بێننە جێیان، ئەوجار بزانن چەندە قوڕس و زەحمەت بووە.
بەڵام.. ئەوان پیاون، لەپێناو خوای گەورە پێی ڕازی بوون!
620
ئەوڕۆ حەوتی ئۆکتۆبەرە، یادی تۆفانی ئەقسای سەربەرز و شکۆمەند، ڕەنگە لەو یادە موبارەکەیدا خەڵکەکی زۆر موڕاجەعاتی فکریی هەبێ و مولاحەزەی لەسەر ئیشەکەی بدا و ڕەخنەی لێ بگرێ و بە شکستخواردوو وەسفی بکا.
ئەمن بەخۆم زۆرم تاقەتی ئەو موناقەشانە نییە، بەتایبەت لەسەر شتەکی کە تازە بووە و کراوە، ڕەئیی من و کابرای لە ئیشەکەی ناگۆڕێ، مەگەر لەبەر بەیانی حەق و دەربڕینی مەوقیفی ئیمانی پێویست بکا قسان بکەم.
بەس ئەوەی دەمەوێ بیڵێم، بە کورتی دوو شتە:
١. ئەوەی باسی ژمارە شەهیدان و زیانە گیانی و ماددییەکان دەکا، لەژێر هەژموونی فکری ماددیدایە لە شکست و سەرکەوتن و، دوور لە سێبەری ڕۆحی شەریعەت و دین قسان دەکا.
٢. پێویست بە سەرئێشەی ناکا، کات شتی یەکلایی دەکاتەوە، داهاتوو دێت و مێژوو دەنووسرێتەوە، دەبینین وەزعەکە چی لێ دێ و بەکوێ دەگاتەوە.
إِنَّ مَوۡعِدَهُمُ ٱلصُّبۡحُۚ أَلَيۡسَ ٱلصُّبۡحُ بِقَرِيبٖ
620
+2
“ئەلا ئەی نەفسی بووم ئاسا، هەتا کەی حیرسی وێرانە!
لەگەڵ ئەم عەشقبازانە بڕۆ بازانە، ئازانە”
نالی
620
"يَقولونَ تُب عَن ذِكرِ لَيلى وَحُبِّها وَما خَلِدي عَن حُبِّ لَيلى بِتائِبِ"پێم دەڵێن: تۆبەی بکە لە خۆشەویستی و یادکردنی لەیلای، بەقوڕعان دەنا تازە دڵ و خەیاڵی من بەحەیات تۆبەی لە خۆشەویستی لەیلای ناکا، جا خەلاس!
620
ئەوەی بە یاسا وەرگرە:
١. گوناحەکت کرد، دوای پەشیمان بووی، گوتت: بەملی شکاوم بۆ شتی وام کرد؟! خەمت پێ خوارد، چوویەوە بەر دەرگای خوای گەورە و داوای لێخۆشبوونت کرد:
قازانجت کردووە.
٢. عیبادەتەکت ئەنجام دا، کەیفت بەخۆ هات، هەوات کرد، خۆت پێ لە خەڵکی پیاوتر بوو و تاوانابارانت پێ لەخۆ سووکتر بوو، نازت بەسەر خوای گەورە کرد:
لەماڵێ داکەسابای چاکتر بوو لەو عیبادەتەی!
620
Repost from سەید عومەر : Said Omer
پرسیارە ترێندەکەی ڕەمەزان:
زۆر خوێندنەوەی قورئان خێرترە، یان کەم، بەڵام بە تەفسیر و تەدەببورەوە؟
- بۆ ئەبێت هەموو پڕۆژەکانمان لەگەڵ قورئاندا، لەڕەمەزاندا بێت؟
دوایی هیچیشیان ناکەین!
لەئێستاوە هەتا ڕەمەزان، زۆر بە ئاسانی، فریای دوو خەتمی ئاسایی و خەتمێک بە تەفسیرەوە ئەکەوین.
دوو خەتمەکە، ڕۆژی دە دەقەی پێویستە، تەنها نیو جوزئـ.
ڕۆژانە، دوو سەعات جارێک، یەک خولەک کەمتر!
620
باشە ئەو خەڵکە چاویان لەو ئەو ئاسمانەی نەکردووە کە چۆن بەدیمیان هێناوە و بەو هەموو ئەستێرانە ڕازاندوومانەتەوە، هیچ کەلێنەکیشی تێدا نییە؟!
