𝔏𝔄ℜℑ𝔖𝔄
قناة بسيطة
𝔖𝔱𝔞𝔯𝔱:: | 𝟐𝟎𝟐𝟔 | 𝟔 | 𝟐𝟑 | 𝔱𝔟:: @La_risa_16 𝔥𝔦𝔡𝔡𝔢𝔫::🚷 https://t.me/HarfChatBot?start=9840a2d36fda
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
532
المشتركون
+124 ساعات
+17 أيام
+830 أيام
أرشيف المشاركات
532
Repost from بێدەنگی سکاڵاکان 🌞
لە ئاوێنەی بێدەنگیی شەو،
هەناسە ماندووەکانت وەک شەپۆلی ڕووناکی دەبینیم؛
ئەو هەناسەیەی کە بە ئارامی
ڕێگای خۆی دەکردە ناو قووڵترین تاریکیی بوون.
هیچ شتێک
وەک هەناسە
ئاشکراتر نایڵێت
کە ئێمە هێشتا دەژین...
هێشتا دەستمان
لە شانەی کات داناوە،
و هێشتا
ڕێگای بوون دەبڕین.
هەر هەناسەیەک،
لەدایکبوونێکی نوێیە؛
هەر دەرهەناسەیەک،
بێدەنگترین ماڵئاوایییە
لە چرکەیەک
کە تێدەپەڕێت.
بەڵام کۆتایی،
هەمیشە تاڵ نییە...
کۆتایی،
پەردەیەکە
کە لادەچێت،تا قووڵایییەکی تر
لە نهێنیی بوون
خۆی نیشان بدات.
لەو قووڵایییەدا،
ئەو شوێنەی
چاوێک ناگاتێ،تەنها ژەرفایییە...
بێ سنوور،
بێ ناو،
بێ کەنار.
لەوانەیە هەناسەدان،
تەنها ژیانی جەستە نەبێت...
لەوانەیە
یادخستنەوەی ئەو ڕاستییە بێت
کە هەر کۆتایییەک،دەربازبوونە
بەرەو قووڵایییەکی تر.
بۆیە،ئەگەر ڕۆژێک
گەیشتینە دواهەمین هەناسە،مەیخوێننەوە وەک کۆتایی...
بیخوێننەوە
وەک گواستنەوەیەک
لە ڕوویەکەی ژیان
بۆ ژەرفترین ئاستی بوون؛ئەو شوێنەی
هەموو کۆتایییەکان،لە بێدەنگییەکی پیرۆزدا
دەبن بە یەک.
532
Repost from بێدەنگی سکاڵاکان 🌞
لە چاوی بێ قەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟
کوڕی خۆم، کۆرپەڵەم، میوانی دونیای تازە خوڵقاوم
ئەدا گریەت، بە زەبری چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم
چیە ئەو گریە بێ غایە، کڕووزەی نیوەشەو، خورپێن؟
چیە ئەو قەترە وردانەی لە چاوت بێ مەئال ئەڕژێن
لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لە سەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
چیە فەرقت؟
لە بەر چی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ؟
