ڕۆژهەڵات
الذهاب إلى القناة على Telegram
https://t.me/rojhalatakam88 t.me/HidenChat_Bot?start=7464340399
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
225
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+57 أيام
+1730 أيام
أرشيف المشاركات
225
مامۆستا گیان هر لە منداڵیەوە بە دەنگت ژیاوم
بە دەنگت گەورە بووم
بە دەنگت هەڵپەریم
بە دەنگت خەفەتم خوارد
بە دەنگت عاشق بووم
بە دەنگت کورد بووم
بە دەنگیشت ئەمرم
دەنگت هاوڕێ هەمیشە یم بووە و ئەبێت؛🫠
#خاڵۆ_ناسر🫡🫠
225
ژیان جوانی خۆی نەماوە خەم لە خەڵک هەڵپێچراوە پێکەنین کۆچی کردووە خۆشی ماڵی جێهێشتووە سفرەی ڕەنگین کۆ کراوە خەم لە جێگای داندراوە ڕۆژوو ساڵان هەر مانگێک بوو کوا ڕۆژوومان بۆ ساڵێک بوو لەشی باوکم هەموو دەمێ هەر ئیش ئەکا لە بۆ ژەمێ هەر هەناسەم چیرۆکێکە لە ناو چوونی ئاواتێکە ئارامی ناخ بۆتە خەیاڵ نایەتە دی و بووە بەتاڵ شەمی هیوا کوژرایەوە قەت دڵمان نەحەسایەوە گۆمی کێشە نوقمی کردوین ئێمە مردوین یاخوود زیندوین؟
225
ئاڵای من هەر ڕەنگینه ئامانجم ئازادییه نازانم مردن چییه کوردم من ئاگرم یان کوردستان یان مردنم🔥
225
ئەی کۆتری ئاشتی،ئەی نووری چاوم
تەسکینی ئێشی جەرگی قرچاوم
بێرە گەردەلوول،باڵ ڕاوەشێنە
بە ڕووی گێتی دا ئاشتی بنوێنە
چۆن ئێمە لە جەنگ تەواو بێزارین
لە بەر هەژاری یەکجار بیمارین
ئێمە هەوڵ ئەدەین بۆ ئاو و بۆ نان
ناشترسین لە جەنگ یان لە ڕووی مەیدان
ئەی کۆتری ئاشتی،ئەی هۆی ئاسایش
بە خۆت ئەکەوێ جلوە و نومایش
شەقەی شاباڵی با کەڕ کا دووژمن
بخە ئاسایش هەزار وەکوو من
#مامۆستا_قانع
225
کوردستان کێ بوو دوعای لێ کردی
کێ بوو وەهای لێ کردی
کوردستان کێ بوو بەم دەردەی بردی
کوردستان بۆچ وا بەش بەش و وردی
دەک دەستڕێژا بێ ئەو دەست پیسه
واژۆی دابەش بوون تۆی خستە کیسە
کورده خۆ ئەڵێن تۆ ئێجگار مەردی
کورده لام وابوو تۆ زۆر نەبەردی
کوردە بۆ بەرچنگ دوژمن وەک بەردی
کوردە بۆ لە ئاست وڵاتا سەردی
ئەمە بوو باسی ناو نیشانت
سەربەرزی مێژوو جۆش فەرمانت
گەلان هەموویان ئازا و سەربەستن
گەلان لە سایەی ئیستقلال مەستن
گەلان هەرکامە ئاڵایەک بەدەستن
گەلان ئافریقاش وا وەکوو پەستن
هەر تۆی کوردە گیان بەشبەشکراوی
لەم چەن وڵاته تۆ بەشخوراوی
پێت بڵێم چی بوو باعیس ئەو دەردە
پێت بڵێم بۆچ وا دوژمن بە گەردە
پێت بڵێم بۆچ کورد هەناسە سەردە
پێت بڵێم لەناو ئەو تاکه فەردە
چەن کەس خۆ فرۆش بەناوی ئایین
تۆی کرد چێو دەم چەن سەگی بێ دین
#جەلال_مەلەکشا 🕊
