{ڕێـگـاے ئیـمـــان}
الذهاب إلى القناة على Telegram
جۆین بن باشترین کەناڵ دڵنیابن پەشیمان نابدنەوە بارک اللە فیک🥹🫶🤭 2026\9\3
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
237
المشتركون
+124 ساعات
+67 أيام
+930 أيام
أرشيف المشاركات
ئیمامی عومەری کوڕی خەتتاب فەرموویەتی :«كُلُوا الرُّمَّانَ بِشَحْمِهِ، فَإِنَّهُ دِبَاغُ الْمِعْدَةِ» هەنار بە توێکڵ و پەرپۆڵە سپییەکەی ناوەوەی بخۆن، چونکە گەدە پاک دەکاتەوە و بەهێزی دەکات .
مسند الإمام أحمد
گەڕاینەوە ڕوبعە سەدەیەک پێش ئێستا...
بیرم کردەوە ئەوانەی پێش ئێمە چەن بیانووی گەورەیان بەدەستەوە بوو بۆ وازهێنان و وازیان نەهێنا ئێمەش چەن ئاسانکاریمان لەبەردەستە بۆ بەردەوام بوون هێشتا بیر لە وازهێنان ئەکەینەوە!
🌿 السَّلامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ
🌸خوشک و برایان پشتیوان بەخوای گەورە ئامادەبن.
ان شاءاللە دەست دەکەین بە ئەنجامدانی زنجیرەی یەکەمی پڕۆژەکەمان کە پێکدێت لە :
(چیرۆکی ئەو ئافرەتانەی خوا لە قورئان باسیکردوون)
🗒چیرۆکەکە بەشێوەی PDF ئامادە کراوە لەچەناڵەکەمان دایدەنێین.
📌 پرسیارەکان هەمووی هەڵبژاردن دەبێ.
📅بەرواری تاقیکردنەوە:25/11/2026
🏅 بڕوانامە:
لە کۆتایی پڕۆژەکەدا، بڕوانامە پێشکەش بە بەژداربووان دەکرێت.
🌸 هیوادارین ئەم پڕۆژەیە ببێتە جێگای سوود بۆ هەموومان🤲.
📢ئێوەش خۆتان لەم خێرە بێبەش مەکەن و هاوڕێکانتان ئاگەداربکەنەوە
لینکــی چەنــاڵ👇
https://t.me/sarabchannel8
پێش ئەوەی لۆمەی تاوانی کەسێک بکەین، با لۆمەی نەفسی خۆمان بکەین ئەو نەفسەی هەندێک جار تاوانەکانی خۆی لەبەرچاو ناگرێت، بەڵام هەڵەکانی خەڵک بە وردی دەبینێت.
ئێمە ئەوەندە پێویستمان بە چاککردنەوەی خۆمانە، کە مەجاڵمان نەبێت بەدوای عەیبی ئەوانی تردا بگەڕێین.
ئەگەر لە کەسێک تاوانێکت بینی، ئامۆژگاری بکە، بە نەرمی ڕێگای چاکی نیشان بدە، بەڵام عەیبداری مەکە و دڵی مەشکێنە؛ چونکە هیچ کاممان بێ هەڵە و گوناهـ نین، و هیچ کاممان نازانین کۆتایی گەشتەکەمان چۆن دەبێت.
ڕەنگە ئەو کەسەی ئەمڕۆ بەهۆی گوناهێکەوە سەرزەنشتی دەکەیت، سبەی بە تۆبەیەکی ڕاستگۆیانە لە تۆ نزیکتر بێتەوە لە الله تعالی.
با لەبری ئەوەی عەیبی خەڵک بکەینە بابەتی قسەکانمان، گوناهەکانی خۆمان بکەینە هۆی تۆبە و گەڕانەوەمان.
چونکە ئامۆژگاری دڵ دەکاتەوە، بەڵام عەیبەدارکردن زۆرجار دڵ دەشکێنێت؛ و ئێمە پێویستمان بە دڵێکی هۆشیارە، نەک زمانێکی سەرزەنشکردن.
ئافرەتی چاک “ تەنها ئەوە نییە کە زۆر قسەی دینی بکات:ئەوەیە کە لە کاتی تووڕەیی خۆی بگرێت، لە کاتی ناخۆشی ئارام بێت، لە کاتی تواناداری خۆی بەسەر کەسانی تر نەسەپێنێت، و لە کاتی تەنهایی پەیوەندی خۆی لەگەڵ الله نەبڕێت. جوانیی ژن تەنها لە ڕووخسار نییە؛ بەڵکو لە ڕەوشت و دڵ و کردارەکەشیدایە.
ببە بە ئافرەتێكی چاك لەناخەوە..
خوشکان و برایان ان شاءللە لە چوار شەمەوە دەکاتە 11\11 پرسیار هەموو ڕۆژێ دادەنرێت بەئزنی اللە سبحان و تعال
پێغهمبهری خوا️ ﷺ فهرمویهتی:
(مَن قرأَ آيةَ الكُرسيِّ دُبُرَ كلِّ صلاةٍ مكتوبةٍ، لم يمنَعْه مِن دخولِ الجنَّةِ إلَّا الموتُ ) .واته : ههركهسێك لهدوای ههموو نوێژه فهڕزهكان ئایهتی كورسی بخوێنێت ئهوا هیچ شتێك بۆی نابێته ڕێگر لهچوونه بهههشت تهنها مردن نهبێت 🩷🌚
رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ ۖ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا
پەروەردگارمان سزای دۆزەخمان لێ دوور بخەرەوە، بەڕاستی سزای دۆزەخ زۆر بەردەوام و سەختە.
ئامین یارب🤲🏻
عَنْ أَبِي حَازِمٍ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: «وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَا تَذْهَبُ الدُّنْيَا حَتَّى يَمُرَّ الرَّجُلُ عَلَى الْقَبْرِ فَيَتَمَرَّغَ عَلَيْهِ، وَيَقُولُ: يَا لَيْتَنِي كُنْتُ مَكَانَ صَاحِبِ هَذَا الْقَبْرِ، وَلَيْسَ بِهِ الدِّينُ، إِلَّا الْبَلَاءُ».
پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی : سوێند بەوزاتەی گیانی من ـی بەدەستە ، دونیا کۆتایی پێنایەت هەتا پیاو بەلای قەبری پیاودا تێدەپەڕێ خۆی دەهێنێ بەخۆڵەکەیدا و دەڵێ: خۆزگە من لەجێی ئەم خاوەن قەبرە بوومایە ، ئەمە بەهۆی بەهێزی دینیەوە نیە، بەڵکو بەهۆی زۆری بەڵاو فیتنەوەیە کەتوانای نەماوە بەرەنگاریان بێتەوە .
[صحیح مسلم:۷۳۰۲📘]
Repost from {ڕێـگـاے ئیـمـــان}
بـە سێ جار خوێندنی سـورەتی اخـلاص پـاداشتی خەتمـێڪی قـورئان بـەدەست بهێنـہ
بیخوێنن و خۆتانی لێ بێ بـەش مـەڪەن
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴿ ١ ﴾ اللَّهُ الصَّمَدُ ﴿ ٢ ﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿ ٣ ﴾ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿ ٤ ﴾
بـە سێ جار خوێندنی سـورەتی اخـلاص پـاداشتی خەتمـێڪی قـورئان بـەدەست بهێنـہ
بیخوێنن و خۆتانی لێ بێ بـەش مـەڪەن
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ﴿ ١ ﴾ اللَّهُ الصَّمَدُ ﴿ ٢ ﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿ ٣ ﴾ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿ ٤ ﴾
💌شتی نوێ فێربە و بە هاوڕێکانتدا بڵاوی بکەوە ..
~ لەوانەیە کەسانی چواردەورت نەتوانن وەک تۆ وانەیەک بخوێنن،
بەڵام دەکرێت ئەو ساتەی لەگەڵ تۆن فێری چەند خاڵێکی بەسوودی وانەکان بن .. 🌸
🍃 بۆ نموونە دەکرێت بنەما بێت لە ماڵی تۆ هەموو ئێوارەیەک لەسەر سفرە باسی ناوێکی خودا بکەییت بە شێوازێکی سادە …
🕯📚
