424
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-197 أيام
+7030 أيام
أرشيف المشاركات
424
دوو دانه دوو ده‌کاته یه‌ک
شێعر نادر قازی
له مه‌کته‌ب بووم
ده‌یان پرسی دوو دونه دوو ده‌کاته چه‌ند؟
هه‌موو پێکڕا ده‌یان نووسی ده‌کاته چوار.
هه‌ر چه‌ند ئه‌من له حیسابا
نمره‌ی که‌مم ده‌هێناو ده‌هاتمه خوار
به‌ڵام لای من وا بوو دوو دانه دوو ؛
نابێ به چوار؛ ده‌بێ به یه‌ک '
ددان و دوو لێو و زمان ؛ نابێ به چوار
ده بن به زار
به پێکڕای ده‌که‌ن هاوار..
دوو لاق و دووده‌ستی مرۆڤ؛ نابێ به چوار
له له‌شێکدا وا دێنه کار..
گه‌ڕه‌ک ؛ کۆڵان ؛ خان‌و و شه‌قام؛ نابن به چوار
ده‌بن به شار؛
تێدا ده‌ژین ده‌وڵه‌مه‌ند و خه‌ڵکی هه‌ژار..
لای من وا بوو کۆرکه و ڕێشه لق و گه‌ڵا
نابن به چوار ده‌بن به دار؛
هێندێ کورت و هێندێک درێژ وه‌کوو چنار..
ئه‌وین و دڵ؛ جوانی و پاکی؛ نابێ به چوار
ده‌بن به یار؛ به‌لای دڵدار..
ئه‌م هه‌موو دوو به دووانه
ده‌بن به یه‌ک ؛ نابن به چوار
یه‌کجار زۆرن؛
به‌ڵام له کوێ وا دێنه ژمار؟
ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌زانم
ئه‌گه‌ر له‌شم سه‌د پارچه که‌ن؛
بمده‌نه به‌ر گولله‌و ره‌گبار؛
بچمه سه‌ر دار
قسه‌ی دڵمه دێته سه‌ر زار:
کوردستانم وڵاتێکه‌و
نابێ به چوار
424
بە ناوی خوای گەورەی میهرەبان
گەلی خۆشەویستم، برایان و خوشکانی کورد،
ئەگەر ئەم نامەیەم خوێندەوە، ئەوا بزانن من لەگەڵ دڵێکی ئارام و باوەڕێکی پتەو، ئەم ڕێگایەم هەڵبژاردووە. مرۆڤ دەمرێت، بەڵام نیشتمان و گەل ئەگەر یەکگرتوو بن، هەرگیز نامرێن.
داواتان لێ دەکەم، یەکترتان خۆشبوێت. دووبەرەکی و ناکۆکی مەکەن، چونکە هەر شتێک گەلی کوردی لاواز کردووە، لە تفرەقەوە دەستی پێکردووە.
هەرگیز نیشتمانتان مەفرۆشن، بە پارە، بە ترس، یان بە پلە و پایە. ئەو خاکەی بە خوێنی ڕۆڵەکانی ئاوێتە بووە، نرخێکی نییە.
زمانی کوردی بپارێزن، قوتابخانە دروست بکەن، منداڵەکانتان فێری زانست بکەن، چونکە ئازادی بە زانست پارێزراو دەبێت.
ئەگەر ڕۆژێک ناوی من بیر کردەوە، تەنها بە فرمێسک یادی مەکەن؛ بە یەکگرتوویی، بە کارکردن بۆ گەل و بە خزمەتکردنی نیشتمان یادی من بکەن.
من ڕۆیشتم، بەڵام هیوام وایە ڕۆژێک کورد لە هەموو شوێنێک بە ئازادی و سەربەرزی بژی.
خوای گەورە پشت و پەنا وڵات و گەلەکەم بێت.
— قازی محەممەد
