خەونبین؛
الذهاب إلى القناة على Telegram
641
المشتركون
+424 ساعات
+337 أيام
+8030 أيام
أرشيف المشاركات
639
هەرچەندە هەندێک جار بایەکی بەهێز لقێک دەشکێنێت،
سنەوبەر دەمێنێتەوە و گەردەلوولەکە لە کۆتاییدا کۆتایی دێت.
639
Repost from هەورە برووسکە
لە ژیاندا هەموومان جارێک دەشکێین، بەڵام هەموو شکاندنێک کۆتایی نییە؛
هەندێک جار مرۆڤ لەو شوێنەی شکێنراوە، بەهێزتر لە پێشوو دەست بە ژیانەوە دەکات.
639
Repost from Zhya|Kurdistan
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
لە گۆی مەمکی هەر کانییەک
قومە ئاوێک دەخۆمەوە
گشتیان دەکەم بە دایکی خۆم
لە هەر ئەشکەوتێکا شەوێک
سەر بە گاشە بەردێک دەکەم
گشتیان دەکەم بە لانکی خۆم
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
زمانی گڕ دەهێنمەوە بۆ لاڵەکان
شاپەڕی گڕ دەهێنمەوە
بۆ فڕندە بێ باڵەکان
ئەگەر ئەمجارە بێمەوە
ناهێڵم لاوان گوڵ بچنن
بۆ گوڵدانی مردووی سەر مێز
فێریان دەکەم کە چوونە ژوان
لە بەرۆکی کچانی دەن
پێش ئەوەی بیانگرنە ئامێز..
- پەشێو
639
Repost from Zhya|Kurdistan
هەر قەترە ئەشکێ لە دیدەم دەردێ دەبێتە مەرهەم بۆ زامی دەردێ
لێمگەڕێن بگریم بەسەر زامانا ،زەمەن دڵێکی دەوێت لەبەردبێ
