Somî | سۆمی
الذهاب إلى القناة على Telegram
وشەکان دەدوێن کاتێک ڕۆح بێدەنگە🪽 بۆ پەیوەندی و بۆچوونەکانتان: @Talktosomiwordsbot
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
250
المشتركون
-224 ساعات
+17 أيام
+1930 أيام
أرشيف المشاركات
250
من دەمەوێ
لەگەڵ تۆدا
بڕۆم بۆ ئەو شوێنانەی
کە بەفر خۆی دەخاتە باوەشی کێوەکان
من دەمەوێ
لەگەڵ تۆدا لەسەر لێواری مەرگ
پێکەنینی خۆشەویستی
بە گوێی ئەستێرەکاندا چرپە بکەم..
250
دەڵێن مانگ تەنهایە، بەڵام تەنهایی مەرج نییە لاوازی بێت مانگ لە ناو تاریی ڕەهای شەودا، بەبێ ئەوەی پێویستی بە تیشکی کەس بێت، خۆی ڕێگای خۆی دەدۆزێتەوە✨🌑
250
" ئێوارەیە "
نە مانگ دیارە نە خۆرەتاو
لە بناری شەقامێکدا
پیرە ژنێکی قژ هەڵقرچاو ئەڕوانیت بو زندانی شار
هەر کەس دێت و رادەبوێرێت پارەیێکی بۆ فڕێ دەدات،
پیرە ژن لە ناکاو ئەقیژێنێت و هاوار ئەکات
ئای خەڵکینه من سواڵکەر نیم !!
من دایکی ئەم نیشـتمانەم
ئەزانن بۆچی دەڕوانم بۆ زیندانی شار....؟
سبەینێ بەر لە شەفەق تاقەکوڕەکەم
دەدرێت لە دار...
جەلال_مەلەکشا
250
هەتا شێعرێک مابێت
هەتا گۆرانییەک لەسەر لێوان بێت
جیهان کۆتایی نایەت.
هەتا دڵێک بۆ ژیان لێ بدات
ئومێد،
وەک کانییەکی سارد،
لە ناو گەرووی وشکبووی کاتدا،
دەچۆڕێتەوە.
250
لهوهتهی ههین له جهنگێكهوه بۆ مهرگێ
له مهرگێكهوه بۆ جهنگێ ڕادهكهین و
ههر چوار وهرزمان تاوانه..
250
ئـــێوارەیەک ئەچم
دەستی ئەگرم و
پێڪەوە ئەچین
لە سوچێکی ئەم دنیایەدا
ئەوەندە پێئەڪەنین
تا ژیان بمــرێ لە داخا
250
هەر کات
تۆ بوویتە پێشمەرگە
شێعرەکانم دەکەم بە شاخ
ئەگەر
هاتوو بوویتە عاشق
شەرتە هەمووی بکەم بە باخ ...!
250
لە دواییشدا تۆ ئەپرسی:
ئەی جێژوانی بێ ماچ لە چی ئەچێ؟؟
منیش ئەڵێم: لەو کەمانچە دانراوەی
لە سووچێکدا چاوەڕوانە و کەس نایژەنێ...
شێرکۆ_بێکەس
