ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

Shwan Kurd - شوانکورد

Shwan Kurd - شوانکورد

الذهاب إلى القناة على Telegram

هەموومان شوانین، هەموومان بەرپرسیارین

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
266
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-17 أيام
+3830 أيام
أرشيف المشاركات
photo content

کێ خەمی ئوممەت دەخوات؟! نیەت بێنن، خەمەکانی ئوممەت پێویستی بە خەمخۆرە. لەگەڵ هەر موناجاتێکی پەروەردگاردا، دووپاتی ئەوە بکەوە کە دەتەوێت ببیت بە برینپێچی زام و دەوای دەردێک و، خشتێک لە دیواری بونیادنانەوەی ئوممەت. چیدی هاوسەرگیری مەکەن و قەڵەم لەدەست مەگرن و منداڵ مەخەنەوە، ئەگەر بە نییەتی دروستکردنەوەی سەڵاحەددین بۆ فەتحی قودس و، عومەرێک بۆ بەرپارکردنی عەدالەت و، بوخارییەک بۆ خزمەتی سوننەت و، سەید قوتبێک بۆ فکر و ئەدەب نەبێت. نییەت بێنن و، ڕاستگۆبن لەگەڵ نییەت و خەمەکانتان. دڵنیابن پەروەردگار ئەو خەمەی بۆ زاتی بەرزی هەڵتگرتووە بەزایە نادات. #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

photo content

ڕووخانی خەلافەت؛ کۆتا پەناگەی ئوممەت! کەوتنی دەوڵەتی عوسمانی تەنیا گۆڕینی سیستەمێکی سیاسی نەبوو، بەڵکوو نەمانی کۆتا پەناگە و قەڵغانی پارێزەری ئوممەتی ئیسلام بوو. ئەم دەوڵەتە سەرەڕای هەموو کەموکوڕییەکانی، ڕێگری بەردەم داگیرکاری بوو و، نەیدەهێشت موسڵمانان ببنە نێچیری ئاسانی زلهێزەکان. بە نەمانی ئەو دەوڵەتە، چەندین گورزی خوێناوی لە جەستەی ئەم ئوممەتە دران، کە تا ئەمڕۆش باجەکەی دەدەین، لەوانە: 1. لەدەستچوونی قودس و داگیرکردنی فەلەستین: کاتێک سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم ڕازی نەبوو یەک بست لە خاکی فەلەستین بەرانبەر هەموو گەنجینەی دونیا بداتە بزووتنەوەی زایۆنی، دەیزانی ئەو خاکە ئەمانەتە؛ بەڵام هەر کە خەلافەت نەما، فەلەستین بە ئاسانی پێشکەشی زایۆنیستەکان کرا. 2. سایکس-بیکۆ و پارچەپارچەکردنی جەستەی ئوممەت: بە خەتکێشی داگیرکەرانی فەرەنسا و بەریتانیا، سنووری دەستکرد لە نێوان مسوڵماناندا کێشرا. ئەو گەلانەی بە سەدەها ساڵ بە برایەتی لەژێر یەک چەتردا ژیابوون (کورد، عەرەب، تورک و ئەوانی تر)، کرانە دەوڵەتۆچکەی نەتەوەیی دژبەیەک، کە تا ئەمڕۆش سەرقاڵی شەڕی ناوخۆیین. 3. تاڵانکردنی سەروەت وسامانی موسڵمانان: بە نەمانی مەرجەعێکی بەهێز، سەروەت و سامانی زەبەلاحی وڵاتانی ئیسلامی -بە تایبەت نەوت و کانزاکان- کەوتە دەست کۆمپانیا و دەوڵەتە داگیرکارەکان. 4. بێدەسەڵاتی لە ئاستی جیهاندا: ئەمڕۆ زیاتر لە ٢ ملیار موسڵمان لەسەر زەوی دەژین، بەڵام لە غەززەوە تا ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەچەوسێنرێنەوە و خوێنیان دەڕژێت، چونکە هیچ قەوارە و دەسەڵاتێکی ناوەندیی یەکگرتوو نییە بە شێوەیەکی کردەیی و سەربازی پشتیوانییان لێ بکات! ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی، مانای لەدەستدانی ئەو سەقفە بوو کە هەموان لەژێریدا دەحەسانەوە. کاتێک ئوممەت لە بەرامبەر پاراستنی کۆتا قەڵغانی خۆیدا کەمتەرخەم بوو، سزاکەی تەنیا لاچوونی خەلیفەیەک نەبوو، بەڵکو باجەکەی سەد زیاتر ساڵی بێپەنایی بوو!

photo content

یارانی ئەشکەوتی سەردەم! {إِنَّهُمۡ فِتۡيَةٌ ءَامَنُواْ بِرَبِّهِمۡ وَزِدۡنَٰهُمۡ هُدٗى}ئەوان چەند لاوێک بوون باوەڕیان بە پەروەردگاریان هێنا و ئێمەش هیدایەتمان بۆ زیاد کردن. هەموو هەینییەک، بە دەم خوێندنەوەی بەسەرهاتی "یارانی ئەشکەوت"ـەوە، لە دڵی خۆماندا سەرسام دەبووین بەو دەستە گەنجەی لە دەست زوڵم و تاغووتی سەردەمەکەیان بەرەو ئەشکەوتێک هەڵاتن؛ بە حەسرەتەوە ئاواتمان دەخواست بریا نموونەی ئەو پیاوانەمان بە دوو چاوی خۆمان دیتبایە، یان پێمان وابوو ئەو ڕووداوانە تەنها ئەفسانەی ڕابردوون و جارێکی دی لە دایک نابنەوە! بەڵام هێندەی پێنەچوو، غەز.ز.ە تابلۆکەی بە زیندوویی لە سەدەی بیست و یەکدا پیشانی هەموو جیهان دایەوە؛ ئەوان شاکاری "یارانی ئەشکەوت"ـیان بە بەرجەستەیی پێشکەش کردین! لەو کاتەی دەسەڵاتدارانی عەرەب لە کۆشک و هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکاندا ویژدان و کەرامەتیان هەڕاج کرد و چۆکیان بۆ داگیرکەر دادا؛ ئەم دەستە خواویستە ڕوویان لە تاریکی و تەنگەنەفەسیی ژێر زەمینەکان کرد. بۆ پەنابردنە لای پەروەردگار و، پاراستنی ئیمان و کەرامەتی ئوممەتێک. لەم ژوورە تەسکە بچووکەدا، بەبێ فەرشی سوور، بێ مێزی ڕازاوە و فێنککەرەوە، دوور لە چاوی کامێرا و لەزەتەکانی دونیا، سەرکردەی دەستەی ئەرکان، فەرماندەی گشتی و داڕێژەرانی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەردەم، دەروێشانە لەسەر بەڕەیەکی سادە ڕۆنیشتوون! لەم ئەشکەوتە تەنگەوە، بە عیززەتەوە  زلهێزانییان هەژاند و، ڕووی ئوممەتیان سپی کردەوە. ئەوان بوونە نموونەی بەرجەستەی فەرمایشتی: "مثل أمتي مثل المطر، لا یدری أولە خیر أم آخرە: وێنەی ئوممەتەکەم وێنەی بارانە، نازانرێ سەرەتاکەی خێرە یانە کۆتاییەکەی" وەک چۆن دڵۆپە دڵۆپی باران جێی سوودە، هەمان چەشن ئەم ئوممەتەش لە هەموو کاتێکدا خێری پێوەیە، ئەوان بوونە ئەو بەرەکەتەی، کە باشیی ئەم ئوممەتەیان لەم سەردەمەدا سەلماند. مێژوو خۆی چەندبارە دەکاتەوە. کۆشکی پاشا و خۆفرۆشان دەڕووخێت و لە زبڵدانی مێژوودا دەگەنن،  بەڵام ئەو ژێرزەمینەی چەند پیاوێکی خوداناس ڕوویان تێی کرد، تا قیامەت دەبێتە قیبلەنمای تاکەکانی ئوممەت و، هەناسەیان بەبەردا دەکاتەوە. #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

photo content

ڕاستییە شاراوەکانی پشت دواکەوتنی مووچە! د. زەید عەلی ڕاستبینی سێیەم #ڕاستبین #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

بێزاریی کورد لە ستەمی فارس و ڕۆم! کورد کاتێک لە نێوان چیا سەختەکانی خۆیدا تەماشای دۆخەکەی دەکرد، هەستی بە بێ ئومێدییەکی قووڵ دەکرد. لە لایەکەوە ئیمپراتۆریەتی ساسانی و، لە لایەکی ترەوە بیزەنتییەکان، ڕێک وەک دوو بەرداشی گەورەی ئاسنین بوون کە جەستە و گیانی ئەم نەتەوەیەیان لە نێوان خۆیاندا دەهاڕی. کوردستان ببوویە سووتەمەنی جەنگێک کە کورد تێیدا تەنها قوربانی بوو، نەک خاوەن دەستکەوت. ساسانییەکان خۆیان بە نەتەوەی هەڵبژێردراو دەزانی و، بە چاوێکی سووک و نزمەوە تەماشای نەتەوەکانی تریان دەکرد. بۆ پاشاکانی ساسانی، کورد تەنها هێزێکی کار بوو کە دەبا لە زەوییەکاندا ئارەق بڕێژێت تا خەزێنەی ڕەی و مەدائین پڕ لە زێڕ بکات. باجی سەر (کە بە باجی گەزێت دەناسرا) ئازارێکی دەروونیی زۆر قورس بوو؛ چونکە ئەگەر جوتیارێک یان هەژارێکی کورد نەیتوانیبا باج بدات، شیرازەی خێزانەکەی هەڵدەوەشایەوە، زەوییەکەی زەوت کرا، یان خۆی و منداڵەکانی دەکرانە بەندە. له لایەکی ترەوە، شەڕی بەردەوامی ساسانییەکان لەگەڵ بیزەنتیە ڕۆمیەکاندا، ژیانی لە خەڵکی کوردستان تاڵ کردبوو. هەر کاتێک سوپایەک لەم دوو هێزە بە سەر خاکی کوردستاندا تێپەڕبا، گوندەکان دەسوتێنران، مەڕ و ماڵات تاڵان دەکران و، بەرهەمی ساڵێکی جوتیاران بە تاڵانی دەبرا. کوردەکان دەیانبینی ڕۆمەکان بە ناوی مەسیحییەت و ساسانییەکان بە ناوی زەردەشتییەوە سەریان دەبڕین، بەڵام لە ڕاستیدا هیچ کام لەم دوو ئایین و دەسەڵاتە بەها ئینسانییەکانیان تێدا نەمابوو و تەنها بۆ برەودان بە دەسەڵاتی خۆیان بە کاریان دەهێنا. لەبەر ئەمە بوو کە کورد لە ناخیدا بە تەواوی پشتگیریی دەسەڵاتی ساسانیی نەدەکرد. بیری لێ بکەرەوە؛ بۆچی دەبێت نەتەوەیەک بەرگری لە دەسەڵاتێک بکات کە مافی خوێندنی لێ سەندووەتەوە؟ باجی قورسی بەسەردا سەپاندووە؟ لە کاتی جەنگەکانیشدا تەنها وەک قەڵغانی بەرگری بەرامبەر تیر و شمشێر بەکاری دێنێت؟ لەبەر ئەمە، دەسەڵاتی ساسانی هەمیشە ترسی لە هەڵگەڕانەوە و ياخیبوونی هۆزە کوردییەکان هەبوو، بۆیە بە بەردەوامی سوپای دەناردە سەر چیاکانی شارەزوور، بەهدینان و ئامەد تا یاخیبوونە کوردیەکان بپچڕێنێت. کاتێک بارودۆخەکە گەیشتبووە ئەم ڕادەیە لە ئازار و چەوسانەوە، ناخی خەڵکی کوردستان پڕ ببوو لە بێزاری لە ستەمی فارس و ڕۆم. کوردەکان لە ناخی چیادا هەموو ڕۆژێک لە دڵی خۆیاندا نزایان دەکرد و داوای دەسەڵاتێک، پەیامێک، یان هێزێکی نوێیان دەکرد کە بێت و کۆتایی بەم زۆردارییە سەدان ساڵەیە بهێنێت. کورد دەسەڵاتێکی دەویست کە ڕێز لە ئینسانیەتی بگرێت، دەست بەسەر نان و کەرامەتیدا نەگرێت و، ئازادی پێ ببەخشێت. خۆشەویستیی کورد بۆ ئازادی و ڕقی قووڵی لە ستەمی ساسانییەکان، زەمینەیەکی دەروونی وای دروست کردبوو کە خەڵکەکە تەنها چاوەڕوانی تیشکێک بوون تا بە تەواوی ئاوڕ لەو دەسەڵاتە زۆردارە هەڵبڕن و باوەش بۆ بەدیلێکی دادپەروەرانە بکەنەوە. «بەردەوامە… #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

photo content

«موحەممەد زەیف»، سەرۆکی لیواکانی قەسآم پیاوە سێبەرەکەی حەمآس! لە سۆشیاڵ میدیاکانی شوانکورد لەگەڵمانبن: 🌐 یوتیوب 🌐 فەیسبووک
+6
«موحەممەد زەیف»، سەرۆکی لیواکانی قەسآم پیاوە سێبەرەکەی حەمآس! لە سۆشیاڵ میدیاکانی شوانکورد لەگەڵمانبن: 🌐 یوتیوب 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینستگرام🌐 تێلیگرام #هەستانەوەی_ئوممەت #ShwanKurd

سنواریزم: نموونەی هەرەباڵای ژیان! #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

پێویستیمان بە کێیە؟! پێویستییەکی زۆر زۆرمان بە پسپۆڕ و شارەزایە، لە هەموو لق و بەشێکی زانستە مرۆییەکاندا، پسپۆڕانێک کە نووسینگە و کارگە و جێی ئیشیان، وەک پەرستگا سەیر دەکەن و، هەموو ژیانیان دەبەخشن بەو بەشەی تێیدا پسپۆڕن، تێکەڵ دەبن لەگەڵ ئەو لقەی تێیدا بوونەتە پسپۆڕ و تام و چێژی لێدەبینن، وەک چۆن خواپەرستێک ڕووحی لە ڕێی خودادا دەبەخشێ و زۆریش شادمان و خۆشحاڵە! سەیید قوتب #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

photo content

پێویستیمان بە کێیە؟! پێویستییەکی زۆر زۆرمان بە پسپۆڕ و شارەزایە، لە هەموو لق و بەشێکی زانستە مرۆییەکاندا، پسپۆڕانێک کە نووسینگە و کارگە و جێی ئیشیان، وەک پەرستگا سەیر دەکەن و، هەموو ژیانیان دەبەخشن بەو بەشەی تێیدا پسپۆڕن، تێکەڵ دەبن لەگەڵ ئەو لقەی تێیدا بوونەتە پسپۆڕ و تام و چێژی لێدەبینن، وەک چۆن خواپەرستێک ڕووحی لە ڕێی خودادا دەبەخشێ و زۆریش شادمان و خۆشحاڵە! سەیید قوتب #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

پەروەردەی ئیمانی: بناغەی سەرەکی شارستانییەتی ئیسلامی! هەر شارستانییەتێک، دیوێکی ڕووحی و دیوێکی ماددی هەیە. لە دیوە ماددیەکەوە، زۆربەی شارستانییتییەکان لێک نزیک بوون. دیوی گرنگی هەر ژیار (شارستانییەت)ـێک، ئەو بەها و بیروباوەڕانەیە کە پەیڕەوی دەکات. لە مێژوودا چەندین شارستانییەت هەبوون، بەڵام شارستانییەتی ئیسلامی جیاواز لەوانەی تر بوو؛ چونکە لەسەر بنەمای عەقیدەی تۆکمە و پەروەردەی ئیمانی بنیاد نرابوو. ئەو مرۆڤانەی کە وەک بینایەکی ڕووخاویان لێ هاتبوو، پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەر لە نوێ دروستی کردنەوە، تا ببن بە بینایەکی ڕێک و پتەو، کۆمەڵە پیاوێکی دروستکرد لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا حوکمڕانی سەر زەویان دەکرد. ئەو گۆڕانکارییەی پێغەمبەر (ﷺ) دەستی پێکرد، لە دەروونی ئادەمیزادەوە دەستی پێکرد، پێغەمبەری خوا (ﷺ) بیروباوەڕ و تێڕوانینەکانی بەجارێ گۆڕی، هەروەها هەست و ڕەوشتەکانی لە دەرووندا نوێ کردەوە. ئەم ژیارە دەوڵەمەندە، بەرەنجامی پەروەردەی فیکری و ئیمانی هاوەڵان بوو. گەر لە پەروەردەی فیکری و ئیمانییەوە دەست پێبکەین، دەتوانین دووبارە بوونی خۆمان بسەلمێنینەوە و، شان بدەینە ژێر گەیاندنی ئەم ئایینە پیرۆزە. #شارستانییەتی_ئیسلامی #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd

photo content

قورئان ئەقڵییەت بونیاد دەنێت، نەک تەنها زانیاری! لە هەموو ڕووداوێکدا، یان کاتێک مامەڵە لەگەڵ کەسایەتییەکاندا دەکات، قورئان گرنگی بە ژمارە و ناو و کات و شوێنەکان نادات. نا، قورئان گرنگی بەو ڕووداوانە دەدات کە هۆشیارییەت دروست دەکەن، بۆیە زانیاری زۆرت پێنادا لەسەر ڕووداوەکان. ئەوەی گرنگە هۆشیارییتە لە هەمبەر ڕووداوەکاندا بە جۆرێک کە ئەگەر هەزار جار دووبارە ببنەوە تۆ کێشەت نابێت، چونکە هۆشیاریی دروست مامەڵەکردنت هەیە لەگەڵ ڕووداوەکاندا. نموونە: کەسێک دەیەوێت بچێتە ناو بازرگانییەوە، تۆ لە سەرەتادا دێی فێری دەکەیت، عەقڵییەتی بازرگانی بۆ دروست دەکەی. چۆن مامەڵە لەگەڵ پارەدا بکات؟ لەگەڵ مامەڵەکاندا، لەگەڵ دۆسییە جیاوازەکاندا. دوای بونیاتنانی عەقڵییەتی وازیلێدەهێنی ئیدی مامەڵە بکات. تەواو ئەو هۆشیاریی بازرگانی هەیە، ناچی لە هەموو مامەڵەیەکدا بۆی ڕوون بکەیتەوە و هەردەم بۆ لای تۆ بگەرێتەوە. نا، تۆ یەک جار عەقڵیەتیت بونیادنا تەواو، ئیدی بەم عەقڵییەتە لەگەڵ هەموو شتێکدا مامەڵە دەکات. بۆیە ئەو کەسەی دەگەرێتەوە بۆ قورئان و تەنها بە دوای زانیاریدا دەگەرێت نەک ئەو عەقڵییەتەی قورئان دەیهەوێت دروستی بکات، ئەوا لە مەبەستەکانی قورئان تێناگات و توانای کاراکردنی لە واقیعدا نابێت. من ناڵێم کە قورئان باسی زانیاریی ناکات، بەڵکوو سەرنج ناخاتە سەر زانیارییەکان. د. نایف بن نەهار #پڕۆژەی_هۆشیاریی_ئوممەت #shwankurd