ar
Feedback

لا تقع ضحية للمخادعين! تيليمتريو يكتشف ويُميّز هذه القنوات 👉 إذا كنت تريد رؤية العلامة، اشترك

Estîlan

Estîlan

الذهاب إلى القناة على Telegram

بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot

إظهار المزيد
لم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
663
المشتركون
+1524 ساعات
+667 أيام
+25430 أيام
أرشيف المشاركات
ڕۆمن ڕۆڵان لەم وتەیەدا پەیوەندی نێوان کتێب و خوێنەر فرە قووڵتر لە گواستنەوەی زانیاری ئەبینێت، کەواتە خوێندن کارێکی سادە وەک تەنیا وەرگرتنی زانیاری نییە؛ بەڵکوو پڕۆسەیەکی ناسینەوەی خۆ و هەڵسەنگاندنی بیر و باوەڕەکانە. ئەم قسەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەر خوێنەرێک بە پێی کەسایەتی و شێوازی بیر کردنەوە و جۆری کولتوور واتاگەلێک جیاواز لە یەک دەق هەڵئەگرن. یانێ دەقێک واتای بنەمایی خۆی بەسەر خوێنەردا ناسەپێنێت، بەڵکوو خوێنەر لەگەڵ دەق هاوبەشی ئەکات و واتای بۆ درووست ئەکات. لەڕاستیدا کتێبێکی بەنرخ ئەوە نییە کە پەیامێکی ڕوون و ئامادە ئەگەیێنێت ڕۆڵان کتێبێک بە بەنرخ دائەنێت کە بتوانێ هزری خوێنەر بجووڵێنێت، ژیانی فکری و ڕۆحی نوێ درووس بکات، و ئیدەکان لە تاکێکەو بۆ تاکێکی تر بگوازێتەوە. لە ناو ئەم نووسینەدا «ئاگر» هێمایەکە بۆ ئەوەی کە بیروباوەڕ و زانیارییەکان ئەتوانن وەک ئاگر لە دەروونی تاکێکەوە بۆ کۆمەڵگەیەک بڵاو بوونەو. لە کۆتاییدا؛ لە ڕوانگەی ڕۆڵانەوە باشترین کتێب ئەوەیە مرۆڤ بگۆڕێت نە تەنیا زانیاریێکی نوێ بخاتە ناو مێشکییەوە. خوێندن، ئەشێ وەک کردارێک بۆ خۆناسین، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و گەشەی هزری سەیر بکرێت نە تەنیا بۆ کۆ کردنەوەی زانیاری. Estîlan
10 يوليو, 14:23

لە ناو نەخشەی نێرینەدا فرمێسک چوار بەش سێ بەشی موڵکی ژنە شەویش نیوە زیاتری دیسانەوە موڵکی ژنە بەڵام هەتاو و پێکەنین هەر سێ یە
لە ناو نەخشەی نێرینەدا فرمێسک چوار بەش سێ بەشی موڵکی ژنە شەویش نیوە زیاتری دیسانەوە موڵکی ژنە بەڵام هەتاو و پێکەنین هەر سێ یەکیان موڵکی ژنە! Estîlan
شێرکۆ_ دەفتەری ملوانکە
10 يوليو, 02:05

💔 ئێوە...
💔
ئێوە...
09 يوليو, 14:06

لە ڕوانگەی منەوە ئەم قسەیە یەکێکە لە بنەما گرنگەکانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و زانستی. خودی زانست لەسەر بنەمای گومان و هەڵسەنگاندنی بەردەوام درووست بووگە، کەواتە پێویستە بەشەر هەمیشە ئامادەی ئەمە بێ کە باوەڕەکانی بە پێی بەڵگە و زانیاری نوێ بسەنگنێت و پێوانەی بکا، ئەمە خۆی نە تەنیا تاکی مرۆڤ لاواز ناکا بەڵکو لە بار هزرییەوە گەشەی پێ ئەکات. دوارەیش، ئێمە بەردەوام و بەردەوام چتێک تازە فێر ئەوین، یا لەسەر بنەمایەکی نوێ باوەڕێکی کۆن لەبیر ئەکەین، بیری مرۆڤ هەر ئەگۆڕێ لەم بارەوە مێشک و هزری بەشەر بە ئاو دا ئەنێم... ئاو ئەگەر لە شوێنێک بمێنێتەوە ئەگەنێت و ئەوێتە مرداو، بیریش ئەگەر لەسەر یەک بنەما، بێ هەڵسەنگاندنی نوێ و گۆڕین بمێنێتەوە وەسە گەنکاوێک کە نە تەنیا سوودی بۆ ژیانی تاک و کۆمەڵ نییە بەڵکوو ئازاریش ئەگێنێت. Estîlan
09 يوليو, 12:26

من هەرگیز حازر نیم بەخاتری بیر و باوەڕم بمرم، چونکه بۆی هەیە هەڵە بن.
بێرتراند ڕاسێل
09 يوليو, 12:25

عادیلە خانی جاف، شازادەی نەترسان...☀️ Estîlan
عادیلە خانی جاف، شازادەی نەترسان...☀️ Estîlan
09 يوليو, 11:47

من هێندە نابێ زانیومە عەشق هەر خودا خۆیەتی ئەو وەختەی دێتە ناوتەوە ئەوسا ئیتر تۆی عاشقیش لە سووتانیا پرشنگێکی! نووری ئەوی! Estîlan
شێرکۆ...
09 يوليو, 11:34

بەیانی باش هاوڕێ❤️ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی: 17 پوشپەڕی 2726 بەرامبەرە تەک: 8 تەمموزی 2026 ز. 17 تیر 1405 ه. Estîlan
بەیانی باش هاوڕێ❤️ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی: 17 پوشپەڕی 2726 بەرامبەرە تەک: 8 تەمموزی 2026 ز. 17 تیر 1405 ه. Estîlan
08 يوليو, 01:12

ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزرانی کوردستانی سوورە، لە ڕۆژانی داهاتوودا زنجیرە وتارگەلێکمان ئەبێت: هەر لە شۆڕشی 1917 ڕووسیا تا دامەزرانی یەکێتی سۆڤییەت، پرسی کورد لە یەکێتی سۆڤییەتدا و لە کۆتاییدا کوردستانی سوور، دامەزران تا هەڵوەشاندنەوە. پاڵپشتمان بن🙂
07 يوليو, 13:22

07 يوليو, 03:53

بەیانی باش هەڤاڵ❤️ ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی: 16 پوشپەڕی 2726 بەرامبەرە تەک: 7 تەمموزی 2026 ز. 16 تیر 1405 ه. Estîlan
بەیانی باش هەڤاڵ❤️ ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی: 16 پوشپەڕی 2726 بەرامبەرە تەک: 7 تەمموزی 2026 ز. 16 تیر 1405 ه. Estîlan
07 يوليو, 01:43

06 يوليو, 10:29

پرسیتان ئاناکرۆنیزم یانێ چە؟! ئاناکرۆنیزم هەڵەیکی ناسینەوەیە لە زانستی مێژوودا، ئەم هەڵەیە لەبەر کەمی لێکۆڵینەوە ڕوو ئات یا بۆ درووستکردنی گاڵتە و کینایەی مێژووییە لە ناو ئەدەب و سینەمادا. لە ناو ئەم هەڵە ناسینەوەیە کەسایەتی، ڕووداو، یا دیاردەیەکی سەردەمێک بە چەمک و بەهای سەردەمێکی تر پێوانە ئەکرێت و لێک دەدرێتەوە و حوکمی لەسەر ئەدرێت. Estîlan
06 يوليو, 04:36

ئەم نیشتمانە پیرە ئەوەتەی هەیە ددانی بە یەک گوناهی خۆیدا نەناوە. قەت نەیوتووە: یەک جۆگەی لێڵم هەبووە یان ئاوێنەیەکی درۆزن. یەک گوڵی سیسم هەبووە یان بۆنێکی ناخۆش. یەک ئەسپی نەخۆشم ڕاگرتووە یان جارێ گالوم. یاخود ئەو بەڵێنەم کوێر بوو. ئەو مێژووەم شەل و گێڕ بوو. نا... نا ئەم نیشتمانە پیرە ڕۆژێ لە ڕۆژان نەخوارو خێچ ڕۆیشتووەو نە سەرسمێکی داوەو نە قسەیەکی پیس و پۆخڵی کردووە! نا... نا... نا ئەو بەردەوام خودا بووە! Estîlan
شێرکۆ بێکەس_ ئێستا کچێک نیشتمانمە
06 يوليو, 04:05

06 يوليو, 03:00

دەی هاوڕێی گیان ئەمە کۆتایی قسەکانی من بوو... بیر و بۆچوونی تۆ لەسەر ئەم بابەتە هەرچێ بوو پێم بڵێ، منیش لێرە دای ئەنم. بەهەرحاڵ ئێمە کۆمەڵێک بیروڕاین کە لای خۆمان واتای بەرزی خۆی هەس. Estîlan
05 يوليو, 06:20

ئێستا شتێک کە زۆر گرنگ و سەرنجڕاکێشە: یەکێ لەو شوێنانەی کە سەلاحەددین بە خراوترین شێوە خاچ پەرستەکان تێکئەشکێنێ، عەفرین بوو. ئێ ئێمە بیر ناکەینەوە ئەمە تەنیا ڕووداوە کە پاپ (نۆکەری بازەرگانانی فراماسۆنێری جودو_کریستیانی) داگیرکردنی عەفرین لە کەسێکی وەکوو ئەردوغان پیرۆز ئەکات و شادباشی پێ ئەڵێ؟؟ یا ئەمە هیچ، چی زۆر سەیرترە: ناوی عەمەلیاتی داگیر کردنی عەفرین «لەقی زەیتوون» بوو. ئەوە چ ناوێکە؟ زۆر ئاشنا نییە؟ «لەقی زەیتوون» ناوی سازمانی ئیتلاعاتی ئیسرائیل لەقی ئێران لە دەورەی حوکمڕانی پەهلەوییەکان بوو... ئەمانە تەنیا ڕووداوە یان هەموو شتێک داڕێژراوە؟؟! Estîlan
05 يوليو, 06:18

لە جیهانی کوردیدا، گرنگترین وشە «هێز»ە. بەڵام هێزی کورد تەنیا چەک، پارە، یان کەرەستەی مادی نییە؛ هێزی ڕاستەقینە لە زانست، ئەقڵ و بیرکردنەوە سەرچاوە دەگرێت. تەنانەت هەموو ئامرازە مادییەکانیش خۆیان بەرهەمی ئەقڵن، نە هۆکاری ئەقڵ. یەکێک لە گەورەترین هەڵە ناسینەوەییەکان لە خوێندنەوەی مێژووی کورد، «ئاناکرۆنیزم»ە؛واتا مرۆڤێکی کورد بێ ڕەچاوکردنی بنەما مێژووییەکانی دیاردەیەک بە چەواشە و گێڕانەوە هەڵەق و مەڵەقەکانی دوژمن سەیری بابەتەکە ئەکات و گێلانە ئەو ئەنجامە بە بەرهەمی مێشکی لێکۆڵەری خۆی ئەزانێت. بە باوەڕی من، بەرزترین نموونەی ئەم هەڵەیە، خوێندنەوەی کەسایەتی سوڵتان سەلاحەددینی ئەیووبییە... ئێمە فرە ئەژنەفین لە نێوان کەسانی کەم تەمەن و کەم خوێندەوار تاوەکوو کەسانێک کە بە بیری خۆیان خوێندەوارن و دکتۆرای فەلسەفە و مێژوویان هەیە کە؛ «ئای سەلاحەددین نۆکەری عەرەبان بوو»، «ئای سەلاحەددین دەوڵەتی بۆ کوردان درووست نەکرد» و هتد، و یەک کەس نییە بەم مرۆڤانەی کە ڕێگەی ئیستدلال لە مێشکیان گیریاوە بڵێ: دەی باشە، سەلاحەددین لە سەدەی 12ز. ئەبوو چی بۆ کوردان بکردا کە نەیکرد؟! ئەگەر من یا تۆی کوردپەروەر، لەو سەدە بژیاین و حوکمڕان بوواین ئەمانتوانی چیبکەین؟؟ سەدەی دوازدەهەم، سەدەی دەوڵەت–نەتەوە نەبوو. لەو سەردەمەدا دەسەڵات بە بنەمای ناسیۆنالیزمی مۆدێرن دانامەرزیا؛ ئایین و هێزی سەربازی بنەمای دامەزراندنی دەوڵەتەکان بوون. سەلاحەددینیش، وەک هەموو فەرمانڕەواکانی تری سەردەمی خۆی، لە هەمان چوارچێوەدا کاری کرد. چتێک کە منی کەم خوێندەوار وەکوو کەسێکی 17_18 ساڵە توانیومە لەم ساڵانەدا لە خوێندنی مێژووی کورد حاڵی بم و تێبگەم ئەمەیە: لە پاش درووستبوونی دەوڵەتی ئەیوبی، سەلاحەدینی ئەیووبی، ڕۆڵێکی کاریگەر و بەرچاوی بۆ هێزدارکردنی کوردەکان گێڕا. لە هەندێ لە ناوچە کوردییەکاندا بەسەر نەیاران و بێگانەکاندا زاڵ بووە و دەسەڵاتی داوەتە دەس کوردەکان (وەکوو سەلجووقیەکان لە ناوچەکانی حەسەن کەیف و دیاربەکر یا تورکمانەکانی ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانی ئەمڕۆ) باشە؛ مەگەر خزمەت بە میللەت ئەمە نییە هێز بەیتە گەلەکەت و بیکەیتە خاوەن پێگە و دەسەڵات؟؟ بە باوەڕی من سەلاحەددین ئەشێ بە پێوانەی سەردەمی خۆی مەحەک بدرێت و نەک بە سیاسەتی مۆدێرنی سەدەی 20 و 21. ڕۆحی سەرکەشی سەلاحەددین ئەگەر وەکوو هەموو حوکمڕانەکانی جیهانی ئیسلام بووا ئەمڕۆ ناوێکی لەسەر نەمابوو. سەلاحەدین هەمیشە لە مێژوودا وەکوو مرۆڤێکی خاوەن هەست و سۆز ناسراوە و مێژوو هەمیشە شایەتی دەربڕینی هەستەکانی بووە. جێگەی داخێکی زۆر گەورەیە ئەوەیکە بە ڕادەیەک هێرش کراوەتە سەر حەقێقەتی بوونی کورد کە ئێمە بە سووکایەتییەوە ناو لەسەر کەسێک تێرین کە لە جیهانی ڕۆژئاوا بە (پاڵەوانترین پاڵەوانی ڕۆژهەڵات) ناسراوە و لەبەر ڕەوشتی مرۆڤ مەنشانە و میهر و سۆزی ئاسمانی سەلاحەددین لەگەڵ ژن و منداڵی ئەسیران و تەنانەت خودی چەکدارەکان تا سەدەی 15 خەڵکی ڕۆژئاوا ناوی سەلاحەددینیان لەسەر مناڵەکانیان ئەنیا بە پاسی گەورەیی ئەو کەسە. بێجگە ئێمە چ میللەتێک هەیە هوژم بەرێتە سەر ڕەمزی پاڵەوانییەتی و مرۆڤایەتی خۆی؟؟ ئەگەر کورد بە هێز و میهرەو ناناسرێتەوە ئەی بە چی ئەناسرێتەوە؟؟ نموونەیەکی سەلمێندراو بۆ ئەخلاقی سەلاحەدین کتێبی فەڕەنسی Saladin: Le plus pur héros de l'Islam (سەلاحەدین: پاڵەوانترین پاڵەوان لە ئیسلامدا) نووسەر تێیدا سەلاحەددین وەک سەربازێکی بەهێز، بەڵام لە هەمان کاتدا مرۆڤێکی خاوەن لێبوردەیی و ڕەوشت پیشان دەدات؛ فەرماندەیەک کە لە کاتی سەرکەوتنیشدا زۆرجار لێبوردنی هەڵبژاردووە و مامەڵەی لەگەڵ بەندیکراوان و دانیشتوانی شارەکان بە شێوەیەکی مرۆڤانەتر بووە لە زۆر فەرمانڕەوای هاوسەردەمی خۆی. (ئەم کتێبە هەرگیز بۆ سەر زمانی تورکی و فارسی نەگێڕدراوەتەوە، بەڵام وەرگێڕانێکی عەرەبی هەیە «صلاح الدين الأيوبي: البطل الأنقي في الإسلام»، بۆ نەگێڕدراوەتەوە بۆ تورکی و دەڕی؟؟ ترس؟! بەڵێ ترس لە دوارە هاتنەوەی ڕۆحی سەلاحەدینێکی تر) لە کۆتاییدا، من ئەمانەمە نەگەڕانەو کە بێژم سەلاحەدین لە هەرچی بوارەو 100 بووە و بەرگری بکەم لە هەرچی ڕەفتار و ئەخلاقی، هیچ کەسایەتییەکی مێژوویی لە ڕەخنە بەدەر نییە. وەلێ؛ مێژوو وەختێ دادپەروەرانەیە کە هەرکەس و هەر ڕووداوێک وەکوو سەردەمی خۆی بسەنگنی. Estîlan
05 يوليو, 06:17

هاوڕێیان لێمان ببورن... ئەم دواییە لەبەر تاقیکردنەوەکان و خوێندن کاناڵەکەمان فرە بێدەنگ بوو. لە جیایی ئەوە: لە یەکەمین دەرفەتدا لەسەر سوڵتان سەلاحەددینی ئەییووبی، بە تەعبیرێکی کوردانە قسە ئەکەین، نەک ئەوەی عەرەب و فارسەکان خستوویانەتە ئاراوە. ئێمە لەسەر ژیانێ تاکی سەلاحەددین قسە ناکەین، لە کوێ لە دایک بوو و بەرەو کوێ چوو، و لە کوێ بردیەوە و لە کوێ دۆڕاندی. ئێمە قسە لەسەر ڕۆحی سەرکەشی سەلاحەددین ئەکەین، و ئێژین سەلاحەددین چۆن ڕۆحی کوردانی پاراست و بە یادگار هێشتیەوە، و ئەگەر نەیناسین و بە تەعبیرێکی ئیسلامی سەیری بکەین ئەفەوتێ... Estîlan
05 يوليو, 01:55

مامە ڕیشە، ئەفسانەی چەکداری کورد...✌🏽☀️ Estîlan
مامە ڕیشە، ئەفسانەی چەکداری کورد...✌🏽☀️ Estîlan
05 يوليو, 01:27