Estîlan
الذهاب إلى القناة على Telegram
بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
663
المشتركون
+1524 ساعات
+667 أيام
+25430 أيام
أرشيف المشاركات
663
ڕێک یازدە ساڵ لەمەوپێش لە بەرەبەیانی ئاوا ڕۆژێکدا، دوژمنانی گەل لە کۆبانی بە هێرشێکی ترسنۆکانە لە چەن لاوە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای فاشیست، جلی شەڕڤانەکانیان کردە بەر، لە شیرینی خەودا کۆمەڵکوژیێک لە کۆبانی دەستی پێ کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژ دا لایەنی کەم 250 کەس لە کۆبانی و گوندی بەرخبۆتان کۆمەڵکوژ کران.
دوای تێکشکاندنی هێرشی هەمەلایەنەی داعشەکان و بەرخۆدان و خۆڕاگری کۆبانی، دوای ئازاد بوونی شارەکە لە 2014/11/1 خەڵک گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان و سەرلەنوێ دەستیان کردەوە بە ئاوەدان کردنەوەی شارەکەیان، بەڵام تەنیا چەن مانگ دوای ئەوە کەوتنە بەر هوژمێکی وێرانکەرتر.
ئەم کۆمەڵکوژییە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی بوو کە هیچ دەنگدانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوو لە سازمانە نێودەوڵەتییەکان...!
Estîlan
25 يونيو, 04:17
663
Repost from ڕۆحی بریندار
ئهی نیشتمان
ئێوارهیهک چیاکانت
دهگرمه باوهش
و
نوقمی زهرده پهڕ دهبم
23 يونيو, 16:06
663
هاوڕێیان هەواڵێک...
ئیسە ئەستیلان خاوەنی بۆتێکی موزیک دانڵۆدێرە، هەر موزیکێکت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دی و بە سێرچ نەتدۆزییەوە تەنیا بەستەرەکەی بنێرە تا گۆرانییەکانی بۆ بنێرێ...
ئەویشە بەستەری بۆتەکە:
@Astilanbotbot
و پێشتریش بۆتێکی ترمان بوو بۆ وڵامدانەوە بە بۆچوون و قسەکانی ئێوەی خۆشەویست: @Astilanbotبە هیوای سوود هەڤاڵ❤️
22 يونيو, 09:18
663
خەباتکاری و ژیانی سیاسی
لە ساڵی 1946 هاتە ڕۆژهەڵات تا پەیوەندی بە مەلا مستەفای بارزانییەوە بکات و لەویا دەسبەسەریان کرد و تا ساڵی 1948 لە زیندانی موسڵ دەستبەسەر بوو.
لە ساڵی 1958 لە دوای بە نوێنەرایەتی مەلا مستەفا ئەچنە لای عەبدولکەریم قاسمی و 4 کەس لەوان شەهید ئەکرن و مەلا ئەنوەریش تێکەڵ بەوان بوو.
لە ساڵی 1961 بە فەرمانی مەلا مستەفا فەرماندەیی شەڕی خانەقین ئەگرێتە بەر و لەوێ ئەبێتە هاوڕێ و هاوکاری ئەسعەد خۆشەوی لە دەڤەری بادینان.
Estîlan
22 يونيو, 04:08
663
پرسا من ژ خودێ
خوداوەندێ پاک و سەخی و میهرەبان
دلۆڤــانی، هەردەم ژ بومـــە هەمــــــــــان
هەموو کار، بدەستێ تەنە بێ شکە
چ فارمان بکەی دێ ببیت بی ڤەمان
دزانم دگەل کەس تە نینە چو کین
دزانم ژ بۆ هەر کەسەک توی خودان
هەمی دنیا ئەڤرۆ تە کریمە مرۆڤ
ژ بۆ هەر کەسێ تەکری یار، زەمان
ژ بۆ هەر کەسێ تەکری دۆست و فەلەک
ژ بلی مە کوردان نەما بێ شڤان
نێ ئەم ژ سەپان و بەندێت تەنە
نە هشیار کە یا خودێ مەزن ژ خەوان
چ گوننەهـــ هەیە مە خودایێ بلند
چ سووچ مە هەیە ئەی خودا، دابزان
مەبینە ل سەر رێکەکا ڕاست و ڕوهن
ژ پشتامە باڤێ ڤی بارێ گران
تۆ ئازا بکە ڤی وەلاتی کمێد
بکێشە دەری وی، دەست تاسبان
Estîlan
مەلا ئەنوەری مایی
22 يونيو, 03:50
663
با بزانین مەلا ئەنوەر کێ بوو؟
لە ساڵی 1912ز. لە ئاوایی (مایێ) لە ناوچەی بەرواری ژوور لە دایک بوو.
لە تەمەنی 6 ساڵیدا دایکی بۆ خوێندن ئەینێرێتە ئاوایی (بارمەڕنێ) هەر لەو گوندە خوێندنی سەرەتایی تەواو ئەکات، بە داخەوە لەبەر دەس گوتی ناتوانێ خوێندنی ناوەندیی بخوێنێت و شانی داوەتە خوێندنی ئایینی و فەقێیەتی لە شارەکانی زاخۆ، دهۆک، ئامێدی و...
لە ساڵی 1936ز. ڕێگەی مەلایەتی پێ دراوە و لە ئاواییەکانی ( شێروان، بارزان و لەناو عەشیرەتی هەرکی) دەرسی داوە.
لەسەر هەڵوێستی سیاسی لە ساڵی 1946 زیندانی کراوە و 22 مانگ بەندیی ئەوێت.
یەکێ لەو ڕووناک بیرە کوردانەیە کە پاڵپشتی شۆڕشی 14 تەمووزی 1958ی کردووە.
ئەندامی یەکێتیی ئەدیبانی عێراق بووە و دەیان گوتار و نووسینی لەسەر مێژوو و ئەدەبی کوردی بە دوو زمانی کوردی و عەرەبی بووە.
لە ساڵی 1959ی زاینیدا لە گەڵ وەفدێکی میللی بە سەردان چۆتە (چینی میللی) و لەوێ گوتارێکی بە نرخی لە سەر ڕۆشنبیری و مێژووی کوردان پێشکەشکردووە. گەلێک هۆنراوە و گوتاری لە سەر ئەدەب و نەتەوەی کورد بڵاوکرۆتەوە، کە ڕۆژی 22ی حوزەیرانی ساڵی 1964ی زاینیدا لە شۆڕشی بەرەنگاربوونەوەی لە بوونی نەتەوەی کورد شەهید دەکرێ و دەچێتە ڕیزی نەمرانەوە.
Estîlan
22 يونيو, 03:47
663
ئەوە لەبیر نەکەین...!
79 ساڵ بەسەر شەهید بوونی 4 ئەفسەری کۆماری مەهاباد تێپەر ئەوێت...
لە ساڵی 1946، ئەو چوار ئەفسەری خەڵکی باشوورە بە گیانێکی نیشتمان پەروەرەوە ڕوویان کردە ڕۆژهەڵات و لە کۆماری کوردستاندا ڕۆڵێکی کاریگەریان لە پاراستنی دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان گێڕا، دوای ئەوەی کۆماری کوردستان ڕووخا گەڕانەوە بۆ باشوور.
ئەم گەڕانەوە لەلایەن ڕێژیمی پاشایەتی ئەو کاتی ئێراندا بە سیناریۆیەکی سیاسی_نیزامی وڵام درایەوە...
لە کۆتاییدا لە بەرەبەیانی 19 حوزەیرانی ساڵی 1947 بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ساڵح جەبر، (سەرۆک وەزیرانی کاتی عەراق) سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپا، و هەر لە بەغدا سزاکە جێبەجێ کرا.
ئەمە 79 ساڵە گەلی کورد شانازی بەو چوار ئەفسەرەی خۆی ئەکات و یاد و خزمەتیان هەرمانە و وەک سیمبۆلی بەرخۆدان و نیشتمان پەروەری سەیریان ئەکرێت.
یادیان هەرمان...
Estîlan
19 يونيو, 13:59
663
Repost from هێزی نهتهوهیی کوردستان
ئەمـــڕۆ 79 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکەی کـۆماری کوردستان لە مەهاباد.
محەممەد مەحموود قودسی
مستەفا خۆشناو
خەیروڵڵا عەبدولکەریم
عیزەت عەبدولعەزیز
👇
🦅[ @Hezi_netevei]👈
19 يونيو, 13:39
663
Repost from N/a
« ژنت بفرۆشی باشترە تا خاکت، خاکفرۆش.»!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
کوتیان کۆسە چوو بۆ ڕدێنی، سمێڵیشی دانا. ئێمە هەر فێرین، یا لەم سەری سەربانا دەکەوین، یا لەو سەری.
ئەو گوتارە و شێوازە قسەکردنە، ئاوێنە و شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە زەینییەتێکی پیاوسالارانە و دواکەوتوویە.
نیشاندەری ئەو ناخۆداگاهەیە کە لە مێشکی تاکەکاندا جێگرە.
زەینییەتی پیاوسالار ئەڵێ هەمووشتێک بۆ پیاوە و ئەوە پیاوە کە “کشف و فتح”دەکات؛
پیاوە کە سەروەرە، خاوەنە.
لێرەدا پیاو خاوەنی ژن و خاکیشە، و دەتوانێ وەک ئامرازێک سەیریان کات و کەڵکیان لێ وەربگرێت.
لەم گوتارەدا، هەم ژن و هەم خاک دەبنە شتێک کە پیاو دەبێت پارێزگاریان لێ بکات، خاوەنیان بێت، یان لەدەستیان بدات. هەردووکیان لە شوێنی بابەت (subject) ناوەستن، بەڵکوو دەبنە بەرەوەرد و موڵک.
“فرۆشتن” لە کۆمەڵگایەکی وەک هی ئێمە، کە هێشتا پیاو خاوەنە و نامووسبوون بەسەر ژندا سەپاو ماوەتەوە، دەتوانێت مانایەکی سەربەخۆی بە واتای “بێڕێزی” هەبێت.
ژن نامووسە، خاک شەڕەفە؛
فرۆشتنی ژن، گەوادییە بۆ پیاو، فرۆشتنی خاک جاشێتی.
جاشێتی قێزەونە، گەوادیی سەرشۆڕی.
ئەو قسەیە ئاوایە: گەواد بی باشترە تا جاش.
هەندێک کەس دەڵێن ئەو وتەیە مەبەستی ڕاستەوخۆی لەسەر ژن نییە، بەڵکو جۆرێکە لە مبالغە (hyperbole) بۆ نیشاندانی قێزەونی “خاکفرۆشی”.
بەڵام پرسیاری گرینگ ئەوەیە، بۆ دەبێت شتێکی وەک خاک لەگەڵ مرۆڤێک وەک ژن هاوسەنگ بکەیت؟ لە بابەتێکی وادا کەڵکی لێ وەربگریت؟ بۆ بێڕێزی بە ڕۆحی پیاوێک بە کاری ببەی؟
بۆ وەدەزانی ئەو خاکەی کە باسی دەکەی هەر هی “پیاوە”کەیە؟
لێرەدا ڕۆڵی ژن(وەک ڕەگەزی مرۆڤ) لە مرۆڤبوون و سەربەخۆبوون دوورە، و تەنیا وەک ئامرازێک بۆ پێوانەکردنی ئەخلاق و شەڕەفی پیاو بەکاردێت؛
و ئەوە ڕێک زەینییەتی پیاوسالارانەیە.
تەنانەت ئەو زەینییەتە تەنیا هی پیاوان نییە! کەچی وەک دەبینین ژنانیش بەسەر شەپۆلەکەیدا دەڕۆن و تێیدا نوقم دەبن.
کاتێک دەڵێی«ژنت بفرۆشە.» واتە قەبووڵت کردووە کە ژن خاوەنی هەیە و خاوەنەکەشی پیاوە!
ئەو خاکەی کە باسی لێدەکەی، کاتێک لەسەر بناغەی وەها زەینییەتێک ڕایبگری، وەک وەی وایە دە هەزار جار زیاترت فرۆشتبێ، چونکە کۆتایییەکەی هیچێکی لێ دەر دێت زلتر لە هیچ.
قسەی من ئەوەیە: خاک و ژن دوو شتی جیاوازن، یەکیان مرۆڤە و یەکیان بوونێکی جیاواز لە مرۆڤ؛
ئەوەیکە بۆ بابەتێکی نەتەوەیی، کەڵک لە نرخی مرۆڤێک(تەنیا بە هۆی ڕەگەزی) وەربگری، هەڵەیە.
+«بۆچی بۆ بەرزکردنەوەی نرخی خاک، پێویستمان بە کەمکردنەوەی نرخی ژن هەیە؟».
19 يونيو, 10:00
