هێدی|Hêdî
الذهاب إلى القناة على Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
326
المشتركون
-224 ساعات
-47 أيام
-430 أيام
أرشيف المشاركات
326
زۆر شت تەمەنیان زۆر کورتە
وەک تەختی شا و بەختی گەدا
و ڕق و کینەی جەلادەکان
زۆر شتیش هەن قەت نامرن
وەک شێعری جوان
وەک ئەوینی ڕاستەقینە
وەک کوردستان🕊✌️
326
هەموو جارێک
کە سەر ئەخەیتە سەر شانم و
وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە
لە ناو ئەودا ئەبم بە پەپوولەی وێڵ و
ون ئەبم و نایەمەوە
هەموو جارێ
کە دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەی دەستەم
ئەبێ بە پێنج وردە ماسی و
ئەچنە گۆمی چاوانتەوە و
ون ئەبن و نایەنەوە
ئەو وەختەی من
ئەگەڕێمەوە بۆ ناو خۆم
ئەو کاتەیە کە تەنیام و
تۆ لەوێ نیت...
بێکەس
326
لەکن تۆ خار و خەس گوڵزارە بێ من
لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ
لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس
کەسی تێدا نییە ئەم شارە بێ تۆ
هەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
هەموو ڕۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ
تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
نالی
326
لێت ڕاهاتووم:
وەکوو مناڵ _ لە گۆپکەی مەم.
وەکوو ماسی _ لە زەریا و چەم.
وەکوو شاعیر _ لە شێتی خۆی.
وەکوو شێت _ لە سوژێتی خۆی.
لێت ڕاهاتووم:
وەکوو بەنگکێش _ لە بۆنی بەنگ.
وەک نیگارکێش _ لە هارمۆنیا و زمانی ڕەنگ.
لێت ڕاهاتووم:
وەک خەنجەر _ لە کالانی خۆی.
قەرەج _ لە ئاگردانی خۆی.
وەک کیژی لادێی کوردستان _
لە کلچووک و کلدانی خۆی!
ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم،
ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم،
دڵتەنگ مەبە،
خەمت نەبێ؛
درێژترین ڕێی تووڕەییم
لە بەر دەرگە کۆتایی دێ!
پەشێو
326
ــ تۆ! تەنیاییت دەکەی بە چی؟
ــ من جارجار دەیکەم بە شێعر و
جاری وایە بە دووکەڵ و
بە شەڕاب و
زۆر جارانیش
دەیکەم بە فرمێسک و گریان!
ک_د_ئازاد
326
لەبت میم و قەدت ئەلف و زوڵف چیم
ئەزانی بەم سیانە تالیبی چیم؟
وەفای عەهدێ لە من ڕۆح و لە تۆ ماچ
چیە چارەی ئەمانەت غەیری تەسلیم؟
کە هاتی و تێغی بێزازیت لەسەر دام
سەری خۆم خودبەخود هەڵگرت و ڕۆییم
نالی
