هێدی|Hêdî
الذهاب إلى القناة على Telegram
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
326
المشتركون
-224 ساعات
-47 أيام
-430 أيام
أرشيف المشاركات
326
تۆ دڵۆپە خوناویکی
لەسەر گەڵای عومری بەهار
تۆ، گیانەکەم، کچی شەوی،
زۆر دەترسم نێزیکت بم،
نەوەک ببی بە پشکێ ئاو،
نەوەک بتکێی بۆ سەر زەوی!
پەشێو
326
مانگی نوێ بۆیە هەموو شەو زیاد ئەکا و ئەشنێتەوە
تا جەمالی هەروەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
کاتێ بوو بە چواردەهەم شەو تێئەگا نابێ بەڕووت
جا لە داخا وردە وردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە
کەماڵی
326
بەرلەوەی شار بەخەبەر بێ
سێدارە هەستابوو لە خەو
شادی
لە هەر چوار بازگەوە
دەرباز بوو
مەرگ،
کۆڵان کۆڵان
دەگەڕا بۆ نێچیریتر
بەرلەوەی شار بەخەبەر بێ
شاعیر لە بان سێدارەوە
گۆرانی هەرمانی دەچڕی!
ک_د_ئازاد
326
كه مردم شين و گريانت به من چی؟
كه گوڵ چوو، ئاوی بارانت به من چی؟
لەسەر تەرمی منی عاشق بەقوربان
ئيتر زولفی پەرێشانت به من چی؟
له هۆدەی ماتەم و غەمدا كه سووتاوم
سەفایی باغ و هەيوانت به من چی؟
كه هێلانەی شەهێنی دڵ خرا بوو
قهدی سەروی گوڵستانت به من چی؟
به پاييز پووشی ويشكی تەن كه فەوتا
به هاری لێوی خەندانت به من چی؟
كه مانگی بەختی من ڕووی نا له كەسری
تريشكەی ڕۆژی كوڵمانت به من چی؟
به كاسی غەم دڵم شێواو و كاسه
شەڕابی سافی فينجانت به من چی؟
كه تووشی له شكری دەرد و خەفەت بووم
دەوایی دەرد و دەرمانت به من چی؟
كه پەيدا بوو شەوی تاريكی دووريت
دەسی مووسایی عيمڕانت به من چی؟
لەشم گەر كەوته مەيدانی نەبوونی
لەوه دا باسی لوقمانت به من چی؟
كه بڕوا نووری بينایی له چاوم
جوانی رەنگی باغانت به من چی؟
له نێو چاڵی غەمی تۆدا كه گيرام
جوانی دەشت و كێوانت به من چی؟
«فيدايي» گەر نەما بۆ تەعزیەی ئەو
دەم و لێوی غەزەل خانت به من چی؟
فیدایی
326
"غەڵبەغەڵبی ژیان"
دەنگی مۆریانەی مەرگ
لە دەروونمدا
جەستەم دەجوێ!
تۆزقاڵ تۆزقاڵ
غەڵبەغەڵبی دەخنکێنێ!
ئاخ! لەم پەنجەرە ڕووناکەوە
ئەودیوی تاریکی حەقیقەت
دیار نیە
کەس نازانێ
لە پشت ئەم زەردەخەنە گەمژانەوە
پڕاوپڕی
چەند گــــــۆڕستان
فرمێسک تێیدا قەتیس ماوه!
ئاخ...! ئەگەر بزانی
ئەم ئاقارە بە ڕواڵەت هێمنە
تەقینەوەی بۆمبی، چ مەرگەساتێکی ژاناوی
دەیشڵەژێنێ!
ئەوەی چاک و خۆشیم لەگەڵ دەکا
بە جەفت
ئیهانەم دەکات و
وەک وایە
سێوێک لە سێوێک تر بپرسێ
ئەرێ قوربان!
ئەحواڵی کرمە نازەنینەکانی لەشی موبارەکتان چۆنە؟!
«جەلال مەلەکشا»
326
گوڵاڵە سورە بۆ پەشۆکاوی؟!
مەگەر لێزمەی باران ئاوی نەداوی؟!
مەگەر تۆ جوانیی شاخ وکێوان نیت؟!
مەگەر تۆ هاوڕێی بلبلەکان نیت؟!
بۆچی ڕەنگ زەردی
تۆ گوڵاڵە سورەی
تۆ دیاری جوانی کیژۆڵەکانی
تۆ عەتر وبۆنی ناو جێژوانی
گوتی: ئەی هاوڕێ، من هیچکامیان نیم
تەنیا ئەو گوڵەم
کەسادان ساڵە لە نێو ئەم خاکە
بەخوێنی شەهید ڕەنگم سور بووە
بە فرمێسکی دایک من ئاو ئەدرێم
بە هەناسەی باوک سەر هەڵدەهێنم
چۆن دەتوانم پەشۆکاو نەبم ؟!
با گوڵالەیش بم
با ڕەنگم سور بێت
✍هێدی
326
ئینسان هەر ئەوە نییە، بتوانێت غەمەکانی خۆی بکاتە تێفکرین و وردبوونەوە، دەتوانێت شادییەکانی خۆشی بگۆڕێتەوە سەر تێڕامان وخەیاڵ وبیرکردنەوە.
تەنیایی وزیندان مڕۆڤ فێر دەکەن، سەماکانی بکاتە تێفکرین.
بەختیار عەلی|دواهەمین هەناری دونیا
326
بەڵام ئێمە هەر بە جەستە زیندووین
زۆر لەمێژە ڕۆحمان تێکەڵاوی مەرگ بوه
وهەست بە هیچ ناکەین
تەنانەت خەم نەبێ..
✍هێدی
