.Denîz.
الذهاب إلى القناة على Telegram
439
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
+427 أيام
+10830 أيام
أرشيف المشاركات
439
سڵاو هەڤاڵان🧸
ئەوو دوو پۆستە فۆر کەن تا 12 شەوو منیش دوو پۆستتان دادەنێمەوە تا بەیانی .
- دوای 11 فۆری مەکەن داناندرێت سپاس ✨️
https://t.me/hevii_deniz/1539
https://t.me/hevii_deniz/1538
439
ئەمشەوو خۆشەویس ترین کەسەکانم گەشتن بەیەک ، پێیان نیشان دام کە ئەشق و خۆشەویستی ڕاستەقینە هێشتا بوونی
هەیە یاڕەبی بەقوربانتان بم
هیوادارم ژیانێکی پڕ لە جوانی و خۆشیتان هەبێ 🫠🤍✨️
439
دەردی دووری زۆر گرانە دڵبەرا هیجران بەسە
دڵ وەکوو پەروانە سووتا چاوەکەم سووتان بەسە
مامۆستا حەقیقی
439
Repost from سێبەر؛
ئەو ڕۆژەی که بۆ یەکەمین جار نیگام به چاوەکانت کەوت و نووقمی چاوەکانت بووم ، دونیا بۆ ساتێک وێستا ، وەک بڵەی شتێک که دڵما بڵێ ؛ ئەمە خۆیەتی ، ئەو کەسەی که قەرارە ئارامی ڕۆحم بێت.
یەکەم جار که دەستەکانم گەرمای دەستەکانتی هەست کرد ، وەک بڵەی یەکێک پێم ئەڵێ ؛ لێرە بەداوە تەنیا نیت ، مەترسه له هیچ.
لەو ڕۆژەوە تۆ بوویت به بەشێک له ژیانم، ئەو بەشەی که نەمدەزانی چەند پێویستم پێیەتی تا هاتیت و هەمووشتێکت گۆڕی.
جوانترین بەشی چیرۆکی ئێمە ، ئەو شوێنە تایبەتەیە که تەنیا هی خۆمان بوو ؛ ئەو شوێنەی هەرکاتێک دڵمان بۆ یەک تەنگ دەبوو ، لەوێ یەکمان دەبینی. شوێنێک کە هەر وەرزێک، بیرەوەرییەکی نوێی بۆ ئێمە دروست دەکرد.
لە بەهاردا هەموو شتێک سەوز و پڕ لە گوڵ بوو. ئەچووینە ئەوێ و هەمیشە جلەکانمان بە سەوزیی گوڵ و گیاکان سەوز دەبوون.
لە نێوان ئەو هەموو گوڵانەدا ، من هەمیشە گوڵێکم بۆ قژەکانی تۆ هەڵدەبژارد و دەمخسته نێوان قژەکانت ، تەنانەت کاتێک دەمەقاڵێمان دەبوو و تۆ ڕێگەت پێ نەدەدام گوڵەکە بخەمە سەر قژەکانت ، من هەر وازم نەدەهێنا ؛ هەر جارێک دامدەنا و تۆش دەتهێنایە خوارەوە ، منیش دووبارە گوڵێکی ترم دەخستەوە سەر قژەکانت.
و هاوین کە دەهات ، چیتر ئەو سەوزاییەی بەهار نەدەما ، هەوا زۆر گەرم دەبوو و زەوییەکەش وشکتر دەبوو ، بەڵام هەروا ئەچووین بۆ ئەوێ. گەرمای هەوا نەیدەتوانی یەکتر بینینەکانمان تێک بدات ، تەنیا ئەوە بوو کە ئەمجارە جلەکانمان لە گوڵ و سەوزایی پڕ نەدەبوو ، بەڵکوو پڕ دەبوو لە خۆڵ و پۆش و پەڵاش. هەر جارێک دەگەڕاینەوه ، جلەکانمان هەمووی خۆڵاوی و پیس دەبوو ، بەڵام هیچکاممان گرنگیمان پێ نەدەدا ، چونکە بۆ ئێمە ئەو چەند کاتژمێرەی لەگەڵ یەک بەسەرمان دەبرد گرینگتر بوو لە پاک و خاوێن مانەوەی خۆمان و جلەکانمان.
پاییز که دەهات هەوا بارانی و سارد ئەبوو و هەموو شتێک ڕەنگێکی جیاوازی به خۆیەوە دەگرت. و دووبارە ئەچووینەوە هەمان شوێن ، بەڵام ئەمجارە لە ژێر باران و هەوای ساردی پاییز. دەستەکانمان له سەرما سڕ دەبوون و زۆر کات جلەکانیشمان تەڕ دەبوون ، بەڵام ئەوانه هیچ کات گرینگ نەبوون چون هەرکات هەوا سارد تر دەبوو به گەرمایی باوەشت و بوونمان لەگەڵ یەکتر گەرم دەبووینەوە.
بەڵام زستان کە دەهات و بەفر هەموو شوێنەکەی دادەپۆشی ، چیتر نەماندەتوانی وەک وەرزەکانی تر بچینە ئەو شوێنە. بۆیە زۆرجار بە ئۆتۆمبێل دەچووینە دەرەوە و کاتمان لەگەڵ یەکتر بەسەر دەبرد و هەندێک جار ئەهاتیته قوتابخانە به شوێنما و ئەڕۆشتین لە ناو هەوای سارد و بەفری زستان دەگەڕاین. ئەو کاتانە شاید لە ڕووی سادەوە شتێکی زۆر گەورە نەبوون، بەڵام بۆ ئێمه هەر یەکێکیان بیرەوەرییەکی بچووک و شیرین بوو کە هێشتا لە دڵماندا ماوەتەوە.
ڕەنگه جوانی ئەو شوێنەش هەر لەمەدا بوو ؛ هیچ ڕۆژێک وەک ڕۆژی پێشوو نەبوو ،
ڕۆژێک سەوز و پڕ لە گوڵ بوو ، ڕۆژێک گەرم و خۆڵاوی ، ڕۆژێکیش بارانی و تەڕ ، و زستانیش بەفر و سەرما.
بەڵام یەک شت که هەمیشەیی بوو ؛ من و تۆ لە تەنیشت یەکتر.
ئێستا هەرکاتێک بیر لەو شوێنە و ئەو ڕۆژانە دەکەمەوە ، وەک ئەوە وایە هەموو وەرزەکان دووبارە لەبەر چاوم تێدەپەڕن.
بەهاری پڕ لە گوڵ ، هاوینی گەرم و خۆڵاوی ، پاییزی باراناوی و زستانی پڕ لە بەفر. هەموویان بەشێکن لە چیرۆکی من و تۆ.
دڵم دەیهەوێت ساڵانێک دواتر، دووبارە له هەمان شوێن لە تەنیشت یەکتر وەستابین و بە هەموو ئەو بیرەوەرییانە پێکەوە پێبکەنین و بڵێین ؛ ببینە ، ئێمە لە هەموو ئەو وەرزانە پێکەوە تێپەڕین.🧡
439
Repost from هـێلـانـەی یـاران🤎🌱.
شێعرێکی تایبەت لە تەرەف مەمد تاقانە بۆ تواوی کچکانی کورد🌱✍
ئافرەت ناسکه .
چۆن ناسکه ؟ ئافرەت دڵی ناسکه
ئافرەت میهرەبانه ؛ ئافرەت پێویستی به میهرەبانیه.
ئافرەت پێویستی به دەردەدڵ هەیە ، پێویستی به تێگەیشتن هەیە ، پێویستی به ئاسایشی بنەماڵه هەیە ، پێویستی بە نەترسان هەیە لە لای بنەماڵه .
چۆن نەترسن ؟
ئافرەت پێویستە لەلای دایک و باوکی دەردە دڵ بکات ، قسەی دڵی بڵێت ، بێ ئەوەی سەرزەنشت بکرێ .
ئافرەت پێویستی بە هیوا هەیە ، پێویستی بە پیاوێک هەیە لە ژیانی دا بێت و ئاگای لێبێت.
بەداخۆ زۆرینەی دایک و باوکەکان گرینگی به کچەکەیان نادەن و ئەوانیش هەست بە تەنیا بوون دەکەن.
زۆرێک لە دایکەکان کاتێک شتێک سەبارەت بە کچەکەیان دەزانن هاوار دەکەن ، لێی دەدەن ، ئافرەت ئاوا دەترسێ .
لە ئاخردا ئافرەت پێویستی بە جێگایەک هەیە که کوڕەکان پیاو بن و ئافرەت ئازار نەبن .لە ڕەسەنی کوردەواری دا واییە. ماڵ قووربانی سەر سەر بە قووربانی ناموس✍❤️🔥
نووسەر ✍ تـاقـانە𝐌 𝐚 𝐦 𝐚 𝐝『🍁 @Hilani_Yaran1 🍁』
