ژیناوین
الذهاب إلى القناة على Telegram
هەمووشتێک. 🪿🌱🍄☁️🪺🪻☀️
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
242
المشتركون
-124 ساعات
+47 أيام
+1030 أيام
أرشيف المشاركات
242
کش و ماتە جیهان لە ژوانی لەنوێ
گەلاوێژ بۆ مە دەڕوانێ لەسەر سوێ
چریکەی بولبولێک دێ، وادەزانم
چپەی ماچی من و تۆی هاتە بەر گوێ!
#مامۆستا_هەژار
242
ئەرێ من تاکە ژنی داغی هەتاو
هەموو ڕۆژێ یەکێ دەتوێنمەوە
ئەگەر ئەمڕۆ ئەتۆ بەرچاوی منی
بەختەوەر بە!ئەوە دەتخوێنمەوە
«هەتاو خورشیدی»
242
حۆری حاسمانێ فریشتەی ڕۆژگار
چی درووست کردووە ڕەبەلحالەمین
تا ڕۆژی مردن هەر دەڵێم
پەروین هەر دەڵێم پەروین
242
« دەلالۆ »
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
تۆ زریانی و سواری ئەسپە شیەکەت بەوە
هەستەوە بە بەن سامۆتەی زینەوە
تفەنگەکەت، قەڵەمەکەت
گوارەی سووری گوێچکەی مێژوون
هێشتا ھەر دەلەرێنەوە
دە ... هەستەوە
دەلالۆ، لالۆ، لالۆ، هەستەوە
هەموو هاتووین بەسەر سەری ئەم هەوارە نوێیەتەوە
وەک شۆڕابەی برژانگ هەڵوەریوی پاییز
گڵمتکی ئاڵ هەڵگەڕاوی سەر مەزارەکەت ماچ دەکەین
دەلالۆ، دەلالۆ، هەستەوە
بەفر بیستی، هات لە دوو را له شاھۆوە
بەرەو ژیلوان کلوو کلوو واکەوتنە ڕێ
ورێژەی دەلاڵو
گوڵان بیستیان ها لە دووڕا
لە هەولێر و سابڵاخەوە
لە قامیشلی و بۆتانەوە بەرەو گوڵوانی دڵەکەت
چەپک، چەپک وا کەوتنە ڕێ
دەلالۆ، دەلالۆ، لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شیەکەت بەوە
دە هەستەوە ئەستێران جڵەوت دەگرن
ئارەقەی زەنگۆڵ زەنگۆڵی
لامل و نێو چاوت دەسڕن
دەلالۆ، دەلالۆ، لالۆ هەستەوە
هێشتا زوو بوو، زوو بوو زوو
وادەی ئەم کۆچە کوا ھەبوو
دەلالۆ لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شیەکەت بەوە
سەر بەرەوە وا وەرەوە
هۆبە هۆیە و زایەڵەیە
ڕێبنەندان و بەفرانبارە
دەلالۆ دەلالۆ لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێ کەت بەوە
" شێرکۆ بێکەس "
تۆ بارانی وەرزی مۆژدەی ئای لالۆ گیان لالۆ
بە سەرمانا دەباری ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
هەتاو ڕێتە و نێرگز چاوتە ئای لالۆ گیان لالۆ
لە گیانمانا ڕووباری ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
لە ئاسمانی یادی تۆدا ئای لالۆ گیان لالۆ
من چریکەم باڵ دەگرێ ئای لالۆ گیان لالۆ
نه مردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
وەک ئەوینت بەستەی منیش ئای لالۆ گیان لالۆ
هەموو دنیا دەگەڕێ ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
پێشم کەوە گوڵ ئەستێرەی ئای لالۆ گیان لالۆ
خۆشەویستی شەوانم ئای لالۆ گیان لالۆ
من بەبێ تۆ ڕێی چوونەوەی ئای لالۆ گیان لالۆ
کوردستانم نازانم ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
242
ئەو چاوانەی سۆمایی لێ بڕاوە
هێند لە جوانان داگیرا،داگیراوە
ئەو دڵەی وا ژوانی دەویست و جوانی
ئێستا پڕە لە غەم و نیگەرانی>
242
دانیشتووم
ئەوەندەی کوردستان تەنیام و
ئەوەندەی شاخ و داخ ماندووم و
ئەوەندەی دووکەڵی جگەرەم پەرتم و
ئەوەندەی دواچۆڕی ئەم شێعرە لێڵم و ڕۆحیشم کوولەکەی تەمێکەو، خەریکە تەق ئەکات
شێرکۆ بێکەس
