H I W A_✹
الذهاب إلى القناة على Telegram
924
المشتركون
+124 ساعات
+397 أيام
+9930 أيام
أرشيف المشاركات
922
"بێ تۆ"
بێ تۆ بێ ئاوات و خورپەم
بێ تۆ بێ هەناسە و چرپەم
بێ تۆ بێ کەس و بێ دەرم
بێ تۆ بێ بەرگ و بێ بەرم
تۆ شادیمی تۆ شادیمی
تۆ فریشتەی ئازادیمی
تۆ هێلانەی خۆشبەختیمی
تۆ پەیامی سەرسەختیمی
ئەتپەرەستم ئەتپەرەستم
بە ئاواتی تۆوە مەستم
هەر دێمەوە بۆ ئامێزت
دەژیێمەوە بە شنەی هێزت
ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان
قوربانت ئەبم کوردستان
22 سبتمبر, 05:24
922
Repost from هەڤین
نەمدەزانی چی بکەم.دابنیشم؟ بگریم؟ بخەوم؟ لەبیر بکەم؟ یان دووبارە خۆم کۆبکەمەوە و بەیانی، وەک کەسێک کە هیچ ڕووی نەداوە، لە جێ هەستم و بە ژیانەکەم بەردەوام بم؟ بەڵام مرۆڤ چەند جار دەتوانێت خۆی لەسەر زەوی کۆ بکاتەوە؟ ماوەیەکی زۆرە خۆم کۆدەکەمەوە. هەر جار پارچەیەک لە من شوێنێک کەوتووە، منیش چومەوە و هەڵمگرتووەتەوە، خۆڵ و خاشاکەکەیم لێ تهکاندووە و بە خۆمم گوتووە: «هیچ نییە... تێدەپەڕێت.» چ درۆیەکی سەیرە! هەمیشە تێدەپەڕێت، بەڵام هەندێک شت لە مرۆڤ تێناپەڕێن. هەندێک ئازار ناچن؛ تەنها ئەوەندە بێدەنگ دەبن کە وا دەزانیت چاک بوویتەوە. پاشان شەوێک، لەو کاتەی هەموو شتێک ئارامە، دەگەڕێنەوە و ئەوەندە گەرووت دەگرن کە تێدەگەیت لە هەموو ئەو ماوەیەدا، ئازارەکە تەنها چاوەڕێی دەرفەتێک بووە تا دووبارە خۆی بە تۆ بسەلمێنێت .
بانو
22 سبتمبر, 05:18
22 سبتمبر, ~17:18
922
Repost from ئەڵەیمانگ ؛
بەڵام ئەو ؛
بۆ یەکەم جار بە چاوەکانی ماچی کردم.
22 سبتمبر, 04:36
22 سبتمبر, ~11:54
922
پێنووسی هیواکانم وشک بوو ،
قەدەر چی دەوێت با بینووسێت .
22 سبتمبر, 02:07
22 سبتمبر, ~02:24
922
سپاس بۆ پاڵپشتیتان ئازیزانم✨
کەسێکم بیر چوە نامە بنێرێ🌷🫠
@ALLOZAWbot
21 سبتمبر, 16:05
22 سبتمبر, ~05:05
922
Repost from پەپوو؛
چوار ساڵە کە بەروارەکان بۆ من تامی تاڵی لەبیر چوونەوە ئەدەن و خوولەکەکان، بێ ڕەحمانە بەبێ پێکەنینی تۆ تێدەپەڕن.
چوار ساڵە کە چیتر دەنگی پێیەکانت لە ماڵەوە نایات. چوار ساڵە کە چیتر پێکەنینە جوانەکەت لەسەر لێوەکانت لە کاتی لە ئامێز گرتنم نابینم.
چوار ساڵ تێپەڕی؛ بەڵام جێگە خاڵیەکەت هەر وەکوو ڕۆژی یەکەم گەورە و پڕ قسەیە.
چوار ساڵ لە نەبوونت تێپەڕی و من هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم کە چیتر لەلامان نیت.
ئێستاش کاتێک کە دنیا سەختم پێ دەگرێت، سەیری ئاسمان دەکەم و دەڵەی لەسەرەوە ئاگاداری منی و پەناگامی. بەڵام بەجێی شانەکانت بەس دیوارە ساردەکانی تەنیایی دەبینم. تێگەیشتم کە "باوک بوون" تەنیا بە پێوەندی خوێنی نییە، بە هەبوونی تۆ بوو کە لەناو تەواوی تۆفانەکانی ژیان ئیجازەت نەدەدا زەڕەیەک لە هەبوونم بلەرزێ.
خاڵە گیان، دنیا دوای تۆ زۆر گۆڕا. من خەریکم گەورەتر ئەبم و دەرس ئەخوێنم، خەریکم بەو ئاواتانەی کە پێکەوە بەرنامەمان بۆ دانابوون ئەگەم، بەڵام گەورە ترین خەمم ئەوەیە کە تۆ نیت تا ئەم شکۆفانە ببینی. نیت تا ببینی ئەو نەمامەی کە بەدەستە مێهرەبانەکەت داتچەند، ئێستا چۆن گەورە بووە.
21 سبتمبر, 16:05
22 سبتمبر, ~05:05
922
Repost from پەپوولە|papoleh
تاڵترین یادگاری؟!
کۆتا باوەش و کۆتا بۆن و کۆتا ماچ و کۆتا سەیر کردنی چاوەکانی
کە نەتدەزانی کۆتا جارە..
21 سبتمبر, 16:04
22 سبتمبر, ~05:05
922
Repost from پەپوولە|papoleh
نەگریام
بەڵام تەواوی ڕۆژەکە بێ دەنگ بووم
وەک ئەوەی هیچ نەبێت
کەچی لە ناخەوە دەسووتام
دەمویست دانیشم
وەک منداڵێکی ساوا بگریم
بێ ئەوەی پێم بڵێن چیە بۆوا دەکەی..!
21 سبتمبر, 16:04
22 سبتمبر, ~05:05
922
Repost from چاوان|𝐜𝐡𝐚𝐯𝐚𝐧
خنک کسي که به شب در کنار گيرد دوست
چـنـانـکـه شـرط وصـالـسـت و بـامـداد کنار
سعدی
21 سبتمبر, 16:04
22 سبتمبر, ~05:05
922
Repost from N/a
"منت بیر ماوە"
ئەی ئاسکە جووانەکەی کێوی ئەوینم
ئەی سوورە گووڵەکەی خوێنی برینم
ئەی مۆمی کوژاوەی هیوا بەتینم
منت بیر ماوە..؟
ئەو کەسەی کە کۆشکی ئەوینیت کرد بە وێرانە
ئەو کەسەی کە فرمێسکی چاویت کرد بە بارانە
ئەی باڵندە بەرزەفڕەکەی ئاسمانی دڵم
منت بیر ماوە..؟
من ئەو کەسەم..
کەسێک کە لە پێناو بێوەفاییت ڕووخا و
لە پێناوی دووریت گریا..
ئەی ڕێگە دوورە بێوەفا کەم
ئێستا نازانم..
منت بیر ماوە؟
..منت بیر ماوە؟
نووسەر: تەنیا🌾#Tenya
21 سبتمبر, 16:03
22 سبتمبر, ~05:03
