H I W A_✹
الذهاب إلى القناة على Telegram
923
المشتركون
+124 ساعات
+397 أيام
+9930 أيام
أرشيف المشاركات
922
ئێوارەیەو شانم داوە بە داری خەمێکەوە
دڵۆپ دڵۆپ چاوەڕوانی دەتکێتە زەمەنی بە فیڕۆکانی شێعرمەوە
20 يوليو, 11:49
922
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان لەگەڵ گیان و دەروونی چەوساوەکانا دەژی هەمیشە هاوڕێی چەک و بڕوا و سەنگەر و کەژی هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان برسێتی و ڕەنجکێشانت بۆتە پیشەی چەن ساڵە ئەبێ هەڵکەی خەبات کەی دژی ئەم ژینە تاڵە هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان بیر و بڕوا و تفەنگت مایەی خۆڕاگرتنە بەردەوامیت لە خەبات نیشانەی سەرکەوتنە هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان ژینی کۆشک و تەلارت بن بەرد و ناو چیایە هەرچی ناوی سامانە شک نابەی لەم دونیایە هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
20 يوليو, 06:18
922
من وەک کوردستان خۆڕاگرم
دروستە پارچە پارچەم
بەڵام ،
ڕۆژێک هەر خۆ دەگرمەوە .
19 يوليو, 05:19
922
لە خاکی من ژن ئاڵایە
هەر بە شنەی خۆشەویستی سەما دەکا
گژەباکان توڕەی دەکەن ، ڕەشەباکان ئەیچڕژێنن .
18 يوليو, 13:00
922
شەهید نەمرە وەکوو شاخ
وەکوو بەفر ، وەکوو دار
وەکوو بەهار و گوڵەباخ
شەهید ئاوە
تینوویەتی زەوی ئەشکێنێ
پەنجەو دەستە
ئازاری خاک ڕائەژەنێ
سۆمای چاوە
کام دوا ڕۆژ دوورە ئەیبینێ
نامرن ئەوانەی لە دڵی میللەت دا ئەژین .
17 يوليو, 03:33
922
خۆشەویستی لەم وڵاتە هەزار و یەک ناوی هەیە
لە پێتەختا پێی دەڵێن : گیان
لای عاشقانی
نیشتمان خاکەو ژیان
لە سەر سنوور پێی دەڵێن
نان
16 يوليو, 02:00
922
من لە نێوان هەموو شتێکدا ،
هێشتا خۆمم
نە شکاندراو
نە ونبوو
تەنها
قوڵتر بووم :)
15 يوليو, 13:24
922
هەرچیم هەیە لێم بستێنن !
مووی لەشی خۆم تەڵە تەڵە دەر بهێنن
وەک گوریسێک بیچێنن و بمخنکێنن
بەڵام نەکەن یەک بەردی ئەم وڵاتە بسووتێنن .
بەڵام نەکەن ، توخوا نەکەن .
15 يوليو, 05:17
