𝘅𝗮𝗸
الذهاب إلى القناة على Telegram
399
المشتركون
+1024 ساعات
+247 أيام
+4830 أيام
أرشيف المشاركات
399
Kî ne em?
Em in ew Kardox Xaldêwê kevnar, Em in ew Mîtan, Nayrî û Sobar. Em in ew Lolo, Kardox û Kudî, Em in Mad û Goş, Horî û Gudî. Em in Kurmanc û Kelhor, Lor û Gor, Em in, em Kurd in li jêr û li jor Çend hezar sal in Kurdistana me Perçe perçe ma Bindestê dijmin!
399
بێ پەڕتەوی ڕوخسارت تاریکە دڵی حیربام
بەم زەڕڕەیە بنوێنە خورشیدی درەخشانت
بۆ سەروی خەرامانت وەک قومری ئەناڵێنم
وەک قومری ئەناڵێنم بۆ سەروی خەرامانت
تۆ سیدڕەنشین بازی ساحێبی سەد ئێعجازی
پێغەمبەری مومتازی دەستی من و دامانت
قورئانی نوعوتی تۆ خەتمی بە بەشەر نایێ
بێخود چییە یا حەسسان جیبریلە سەناخوانت
مامۆستا بێخود
399
حەزرەتی مەحوی ئەفەرموێ:
ڕەقیبی سەگ حەزی بوو، کوشتمت بڕوانە چۆنی بۆم دۆعا بۆ دەست و تێغت من دەکەم بڕوانە چۆنم بۆت
399
1:24
ماهی من تەنها مەهێکە...
ماهی من تەنها مەهێکە سەد نوجوومی مەحو کرد یاری من تەنها گوڵێکە سەد هەزاری گرتووە خۆش لەسەر سینەی سەری هەڵداوە دوو گۆی سەر بە مۆر مات و حەیرانم کە عەرعەر کەی هەناری گرتووە! شەربەتی عوننابی لێوی شەککەر و بادامی چاو، سەروی قەددت ڕاستە ئەنواعی سیماری گرتووە لەعلی شەککەرباری تۆ تێراوە، شەککەر باریە لێوی میحنەتباری من بێئاوە، باری گرتووە ئەژدەهای زوڵفی لە دەوری گەنجی حوسنی حاریسە حەڵقە حەڵقە، چین بە چین، سەرتا بە خواری گرتووە گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز نەک دوو چاوم، بەڵکە حەتتا دڵ غوباری گرتووە هۆنراوەی: حەزرەتی نالی دەنگی هونەرمەند: عەدنان کەریم
399
سەیرکەن چەند ژیر و زیرەک فەرهاد پیرباڵ،
یەکێک لە ئەندامانی ئازیزی کەناڵ کە لە باشور دەژیت، پێی وتم کە لە کتێبخانەیەک بووم و سەیری کتێبەکانم دەکرد، بەر کتێبێکی فەرهاد پیرباڵ کەوتم کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە. پیاوێک لەوێ بو و پرسیم بۆچی ئەم کتێبە بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە مامۆستا پیرباڵ؟ وتی کە پیرباڵ ئەم کتێبەی بۆ نەفسی «جن» یان جنزی نووسیوە، بۆ ئەوێ کە ئەوان کوردی نازانن و بتوانن بەم زمانە زیاتر لە کورد و کوردستان تێبگەن و بخوێنن.
