𝘅𝗮𝗸
الذهاب إلى القناة على Telegram
372
المشتركون
+424 ساعات
+87 أيام
+2930 أيام
أرشيف المشاركات
371
جەیرانی سەردەشت، ئاهوی خۆتەن خۆ
ئێران و ئێراق، لهۆن و جوانڕۆ
گشتی پایەناز، پەنجە و کەوشی تۆ
هەولێر و هەوری، سەری بێ دەزماڵو
دامغان و داغ دیدەی غەزاڵو
بەغا و پێشکەش باڵای بەرزت وێ
شیراز و شێوەی شیرین تەرزت وێ
کرمان بە فەدای،کرمانی کۆڵت
قەزوێن و قامت، قۆڵوانەی قۆڵت
چین بە فەدای، سیای چین چینت
ماچین و یەک ماچ، جامێ جەمینت
نەیشابوور بە نێی نیم نگای دیدەت
ئەسفەهان ئەبرۆی، قەڵەم کەشیدەت
پاییز و پرشەی، پێشانی پاکت
لەندەن و لەنجەی، خەمزەی خەمناکت
